سەقز: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
||
ھێڵی ٩٢:
ئەگەر لە مێژووی سەقز بڕوانین، لە خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و مافە ڕەواکانی خۆی لە لاپەڕە جۆراجۆرەکانی مێژووی کوردستان بە گشتی، شاری سەقز ڕۆڵی ھەرە گرینگی ھەبووە. بۆ وێنە لە شۆرشی [[سمکۆ]]، لە کاتی دامەزراندنی [[کۆماری کوردستان]]دا و بەتایبەت خەباتی ڕزگاری خوازانەی ساڵەکانە ١٩٧٩ تا ئیمڕۆ لە [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] خەڵکی شار و گوندەکانی سەقز گیانفیدایێەکی بێ وێنەیان هەبووە. بۆ نموونە شەھید [[ھۆمایون ئەردەڵان]] خەڵکی سەقز لە [[تێرۆری میکۆنۆس|میکۆنۆس]] ئەڵمانیا لەگەڵ [[سادق شەرەفکەندی]] شەھید کرا. کۆماری کوردستان تا باکووری شاری سەقزی لە خۆ گرتە بەر. لە پێکھێنان و پاراستنی ئەو کۆمارە خەباتگەرەکانی سەقز دەوری گرینگیان ھەبوو.
لە ساڵانی [[١٩٦٠]] و دوای ئەوە، [[کوردستان]] بە گشتی بووە شوێنی پێکھاتنی بزووتنەوە سیاسییەکان.
ھەروەها [[کۆمەڵەی ژ-ک]] کە دامەزرێنەری کۆماری کوردستان بوو و دوای کۆمار ناوی بە [[حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران]] گۆڕدرا لە ساڵانی [[١٩٧٠]] و [[١٩٨٠]] دەورێکی گرینگی ھەبووە لە خەباتی گەلی کوردی [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] و لە شاری سەقز لایەنگرانی ئەم حیزبە مەزنە کەم نین ئاوا کە لە ڕۆژانی ٢٢ پووشپەڕی ھەموو ساڵێک، کە ڕۆژی تیرۆری [[دوکتور قاسملوو]] سکرتێری گشتی [[حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران|حیزبی دیموکراتی کوردستانە]]، خەڵکی شاری سەقز، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان، شار بە تەواوی دادەخرێ.
|