ڕەشید فەیزنژاد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٣٠:
ڕەشید فەیزنژاد کوڕی "حاجی سلیم خان" ساڵی ١٩٥١ی زاینی (١٣٣٠هەتاوی)، لە گوندی "ئارەبوغڵوی سەروو" سەر بە شاری [[سەقز]] لە [[رۆژهەڵاتی کوردستان]] لەدایک بووە. بۆ خوێندنی قوتابخانە لە منداڵیەوە هاتووتە شاری سەقز و لەوێ نیشتەجێ بووە. باوکی شاڕەزاییەکی سەرەتایی لە ئامێرەکانی وەک "تار" و "شمشاڵ" هەبووە و لە بنەماڵەیاندا بە بەردەوامی کۆڕی مۆسیقا و گۆرانی ساز دراوە، ئەم هۆکارە وای کردووە ڕەشید هۆگر و شەیدای هونەر بێت. فەیزنژاد لە منداڵیەوە دەستی داوەتە ئامێری "فلوت" و "دایەرە" و بێ مامۆستا دەستی کردووە بە مووسیقاژەندن و گۆرانی گوتن. لە دوای ماوەیەک ئاشقی دەنگی "ڤیۆڵۆن" بووە و بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی ساڵێک کتێبی یەکەمی ڤیوڵۆنی لای مامۆستا "حامید تەوحیدی" لەسەقز خوێندووە و لە دوایشدا خۆی درێژەی بە فێربوونی کتێبی 2و3ی مۆسیقا داوە. هەر لە سەرەتاکانی تەمەنیدا لەشاری سەقز لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا وەک کەمانژەن و گۆرانیبێژ بەشداری کردووە. لەتەمەنی 17 ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ سەفەرێکی هاوینی دەچێتە شاری "ورمێ" و بە رێکەوت دەچێتە ناوەندێکی مۆسیقا و شانۆ بە ناوی "ئاریا" و حەز دەکا لەوێ بمێنێتەوە. لەلایەن بەرپرسانی موزیکەوە تاقیکاری لەسەر دەکرێ و بە پلەی باش دەردەچێت و بڕیار دەدەن لە تیپەکەدا بەشداری بکات و لەوێ بمێنێتەوە. لە ماوەی چەندساڵ مانەوەی لەو ناوەندە، توانی کەڵکێکی بەسوود لەو دەرفەتە وەربگرێ و زۆر باش خۆی پەروەردە بکات و ئەزموونێکی بەنرخیشی لە مۆسیقای فارسی و ئازەری بەدەست بێنێت. هاوکات لەگەڵ ئەم هەوڵانە لە ناوەندە هونەریەکانی شاری ورمێ وەک مامۆستا ڕۆڵی گێراوە. ساڵی 1971 ی زایینی (1350ی هەتاوی) کاتێ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی مەهاباد دامەزرا لە سەر داخوازی بەرپرسی رادیۆ لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر کۆرێکی مۆسیقایان لەوێ پێکهێنا و بۆ ماوەی چەند ساڵێ سەرپەرشتی تیپەکەی لە ئەستۆ بووە. ماوەیەک پێش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی ئێران لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی "سنە"ش چەن بەرهەمێکی بە دەنگ خۆی و چەندین مەقام و ئاوازیشی بۆ هونەرمەند "ناسرڕەزازی" لەو ناوەندە تۆمار کردووە.
[[File:RashidF.jpg|thumb|ڕەشید فەیزنژاد]]
 
==هاوکاری لەگەل هونەرمەندانی دیکەی کوردەواری==