دەسەڵاتخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەوڵەمەند کردنی چەمکی ئۆتۆریتاریانیزم بە کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
تێخستنی وێنە
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:ئۆتۆریتاریزم.png|وێنۆک|ئۆتۆریتاریزم لە نێوان تۆتالیتاریزم و دێموکراسیدا]]
'''ئۆتۆریتاریانیزم''' ("دەسەڵاتخوزی") یان ئۆتۆریتاریزم (Autoritarianism/Autoritarisme) سیستمێکە لە حکوومەت کە بە ھێزێکی ناوەندی بە توانا و ئازادیگەلی سیاسی سنووردار تایبەتمەند کراوە. ئازادییە تاکە کەسییەکان پاشکۆی دەوڵەتە و لەژێر سێبەری ڕژێمی پاوانخواز وەڵامدانەوەی یاسایی بوونی نییە.<ref>{{Cite web|url=|title=Sekiguchi, Masashi (2010-08-27). Government and Politics - Volume I. EOLSS Publications. p. 92. ISBN 9781905839698. Retrieved 26 December 2016|last=|first=|date=|website=|publisher=|access-date=}}</ref> پێناسەکردنێکی روونی رێژیمە ئۆتۆریتەرەکان دژوارە، چونکە چەمکەکە کۆمەڵێکی زۆر‌ و جۆراوجۆر لە فۆڕمەکانی دەسەڵات لە خۆ دەگرێ. ئۆتۆریتاریزم بە چەندین جۆری رێژیم دەگوترێ کە نە دێمۆکراتن نە تۆتالیتەر، وەکوو: رێژیمە نیزامی‌یەکان، هەندێک لە پاشایەتی‌یەکان، هەندێک لە کۆماری‌یەکان ‌و جۆرەکانی‌تر، بەڵام خاڵی هاوبەشی هەموویان کەڵکوەرگرتنی خراپە لە دەسەڵات. لە هەموویاندا، دەوڵەت هەوڵ دەدا لە جێگەی سازش لەگەڵ گرووپ‌ و چین ‌و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە رێگەی هێزەوە حکوومەت بکا، لە جێگەی رازیکردن فەرمان بدا‌ و لە جێگەی مافەکان رێسای کردەیی جێگیر بکا. بە پێچەوانەی رێژیمە تۆتالیتەرەکان، رێژیمە ئۆتۆریتەرەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن وێنەیەکی دێمۆکراتیک لە خۆیان پێشان بدەن، تەنانەت هەندێکیان خۆیان بە دێمۆکراتیک ناو دەبەن. بە پێی پۆلێن‌بەندی هاوچەرخی رێژیمە سیاسی‌یەکان، رێژیمە ئۆتۆریتەرەکان نە دێمۆکراتیکن نە تۆتالیتەر، بەڵکوو لە نێوان هەردوو جەمسەر دان. <ref name=":0">{{Cite book|last=هەردی|first=دیلان|title=رێژیمی سیاسیی ئێران: لە نێوان ئۆتۆریتاریزم و تۆتالیتاریزم دا|publisher=ناوەندی ئاوێر|year=٢٠١٩|isbn=|location=هەولێر|pages=١٣ـ١٦}}</ref>