وەن پیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
چاکسازی (بچووک) || پۆرتوگاز کرا بە پۆرتۆگاز بڕوانە وشە یابانیەکە {{{{{{{{{{{{{{{{{{{{ ポートガス }}}}}}}}}}}}}} سەرچاوە فۆرمی تایبەتی وەن پیس https://onepiece.fandom.com/wiki/Portgas_D._Ace
چاکسازی وشەسازی ، شەپقە بۆ Straw نەگونجاوە ،وشەی کوردی بۆ straw پووشە ، بڕوانە ئێرە یەکەم کامبرێج : https://dictionary.cambridge.org/dictionary/english/straw دووەم ئۆکسفۆرد https://www.oxfordlearnersdictionaries.com/definition/english/straw ویکی تایبەتی وەن پیس :: https://onepiece.fandom.com/wiki/Straw_Hat
ھێڵی ٣٩:
{{زانیاریدانی ئەنیمانگا/پێ}}
 
[[پەڕگە:Strawhat crew jolly roger.svg|وێنۆک|نیشانەی تیمی چەتەکانی کڵاو شەپقەپووش]]
'''وەن پیس''' (ワンピース Wan Pīsu)، بریتییە لە زنجیرە [[مانگا (کۆمیک)|مانگایەکی]] [[ژاپۆن]]ی لە نووسینی [[ئییچیرۆ ئۆدا]]. زنجیرەکە دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد لە گۆڤاری [[ھەفتانەی شۆنن جەمپ]] لە ٤ی ئابی ١٩٩٧، و بەشەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێنەوە لە پەرتووکی [[تانکوبون]] لەلایەن [[شوئیشا]]وە؛ یەکەم تیراژ دەرچوو لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧، و پەرتووکی ٧٢ ھەمین دەرچوو لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣. وەن پیس چیرۆکی سەرکێشییەکانی [[مۆنکی دی لوفی]] دەگێڕێتەوە، کوڕێک کە جەستەی توانای کشانی وەرگرتووە دوای خواردنی [[میوەی پارامیسا|میوەی شەیتان]] بە ھەڵە، لەگەڵ تیمە جیاوازەکەی لە چەتەکان، کە پێیان دەوترێت چەتەکانی کڵاو شەپقەپووش. لوفی دەریا ئاشکرا دەکات لە کاتی گەڕان بە دوای مەزنترین گەنجینەی جیھان ناسراو بە «وەن پیس» بۆ ئەوەی ببێتە دووەم فەرمانڕەوای چەتەکان.
 
بەشەکانی زنجیرەکە گۆڕدراوە بۆ [[وێنەی جوڵاوی ڕاستەقینە بۆ ڤیدیۆ]] (ئۆڤا) لە [[بەرھەمھێنانی ئای جی]] لە ساڵی ١٩٩٨، و زنجیرەیەک [[ئەنیمێ]] لە بەرھەمھێنانی [[تۆیی ئەنیمەیشن]] کە لە ساڵی ١٩٩٩ پەخش کردنی دەست پێکرد لە [[ژاپۆن]]. لەو کاتەوە پەخش کردنی زنجیرەکە بەردەوامە. تا ئێستا گەیشتووەتە ٩١١ زنجیرە. تۆیی ئەنیمەیشن ١٢ فیلمی بڵاو کردووەتەوە، و پێنج زنجیرەی تایبەت (ئۆڤا). چەندین کۆمپانیای گەورە دەستیان کرد بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کاغەزی بازرگانی، و ژمارەیەک زۆر لە [[یاری ڤیدیۆ]]. ھەروەھا چووە ناو پەرتووکی گینس بە «زۆرترین زنجیرەی چیرۆکی نەخشێندراو کە بڵاو کرابێتەوە و چاپ کرابێت لەلایەن ھەمان نووسەرەوە» و ئەمەش دوای ژمارەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھات کە مانگاکە توانی ٣٢٠٫٨٦٦٫٠٠٠ تیراژ چاپ بکات لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ وەن پیس بوو بە بڵاوترین زنجیرەی مانگا.<ref>{{Cite web |url=http://comipress.com/article/2008/12/31/3733.html |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date= ١ی ئابی ٢٠١٧ |archive-url=https://web.archive.org/web/20170305084935/http://comipress.com/article/2008/12/31/3733.html |archive-date= ٥ی ئازاری ٢٠١٧ |dead-url=no}}</ref> لە ساڵی ٢٠١٠ شۆیشا ڕایگەیاند کە تا ئێستا زیاتر لە ٢٦٠ میلیۆن پەرتووکیان فرۆشتووە لە مانگای وەن پیس، پەرتووکی ٦١ بە ناوی (شەڕی مارنفۆرد) توانی خۆی تومار بکات وەک بەرزترین یەکەم تیراژی پەرتووکێک کە لە ژاپۆن فرۆشراوە بە ٣٫٨ میلیۆن تیراژ (ژمارەی پێشوو دەگەڕێتەوە بۆ پەرتووکی ٦٠ بە ٣٫٤ میلیۆن تیراژ). پەرتووکی ٦٠ یەکەم پەرتووک بوو کە زیاتر لە میلیۆنێک تیراژی لێ فرۆشرابێت لە یەکەم ھەفتەی کردنەوەی لە پەرتووکەکانی [[ئۆریکۆن]] لە ژاپۆن.<ref>{{Cite web |url=http://www.oricon.co.jp/news/81934/full/ |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date= ١ی ئابی ٢٠١٧ |archive-url=https://web.archive.org/web/20160307224447/http://www.oricon.co.jp/news/81934/full/ |archive-date= ٧ی ئازاری ٢٠١٦ |dead-url=no}}</ref> وەن پیس ئێستا دانراوە وەک باشترین زنجیرەی مانگا کە فرۆشراوە.<ref>{{Cite web |url=http://asiapacificarts.usc.edu/w_apa/showarticle.aspx?articleID=16431&AspxAutoDetectCookieSupport=1 |title=وەشانی ئەرشیڤکراو |access-date=١ی ئابی ٢٠١٧ |archive-url=https://web.archive.org/web/20131029204247/http://asiapacificarts.usc.edu/w_apa/showarticle.aspx?articleID=16431&AspxAutoDetectCookieSupport=1# |archive-date=٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ |dead-url=yes}}</ref> وە بە ھاتنی ٢٠١٣ زنجیرەکە زیاتر لە ٣٤٥ میلیۆن تیراژی لێ فرۆشرا لە جیھاندا، کە ٣٠٠ ملیۆنی ھەر لە ژاپۆندا بوو. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا مانگاکە توانی ٤٣٠ میلیۆن تیراژ لە دەوروبەری جیھان بفرۆشێت، و بەمەش بوو بە پڕ فرۆشترین مانگا لە مێژوودا.<ref name="zakzak.co.jp">{{بیرخستنەوەی وێب |ناونیشان = http://www.zakzak.co.jp/society/domestic/news/20150404/dms1504041000004-n1.htm |سەردێڕ = ja:日米ともに道徳教育が不十分 戦後「修身」はGHQが禁止 K・ギルバート氏 | ڕێکەوت = April 4, 2015 | بەرھەم = ZakZak | بڵاوکەرەوە = Sankei Shimbun |زمان = ژاپۆنی |ڕێکەوتی سەردان = ٦ی حوزەیرانی ۲۰۱٨}}</ref>
ھێڵی ٤٨:
 
[[پەڕگە:Thousand Sunny.JPG|وێنۆک|ڕاست|کەشتی ساوزند سەنی "ھەزار خۆری"]]
بیست و دوو ساڵ تێپەڕیوە بەسەر لە سێدارەدانی ڕۆجەر، و [[مۆنکی دی لوفی|مۆنکی دی. لوفی]] بەڕێکەوتووە، کوڕێکی بچکۆلانەی گەنج کە لەلایەن ھاوڕێی منداڵییەوە «شانکسی قژ سوور» بیرۆکەی وەرگرتووە، (کە ئەندامێکی پێشووی تیمی چەتەکانی گۆڵد دی ڕۆجەر بوو لەو کاتەی کە دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی وەن پیس و بوون بە فەڕمانڕەوای چەتەکان)، بۆ گەڕان و دروستکردنی تیمێکی چەتە (چەتەکانی کڵاو شەپقەپووش 麦わらの一味 Mugiwara no Ichimi)، لوفی شمشێربازێکی ناسی بە ناوی [[رۆرۆنۆ زۆرۆ]]، ئەوان بە یەکەوە دەستیان کرد بە گەشتەکەیان بۆ دۆزینەوەی وەن پیس. دوای ماوەیەکی کورت چاویان بە [[نامی]] کەوت (ڕێ نیشاندەر و دز)، [[ئۆسۆب]] (نیشانەشکێن و درۆزن)، [[سانجی]] (چێشتلێنەر و مێباز) کە بووە ھۆی بەریەککەوتن لەگەڵ باگی، و کاپتن کورۆ، و دۆنگ کریگ، و دواتر لەگەڵ پیاوی ئاوی ئۆرلۆنگ کە ئەندام بوو لە تیمی چەتەکانی خۆر، کە پێی وابوو کە پیاوی ئاوی پێگەی بەرزترە لە مرۆڤ. دوای بەزاندنی ئۆرلۆنگ لەلایەن لوفییەوە نامی بە فەرمی ھاتە ناو چەتەکانی کڵاو شەپقە،پووش، و ھێزی دەریاییی خەڵاتێکی بۆ سەری لوفی دانا. دوای ئەمە لوفی چاوی بە کاپتن سمۆکەر کەوت، کاپتنێک لە ھێزی دەریایی کە دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆڕێت بۆ دووکەڵ، سمۆکەر لوفی دەستگیر کرد، بەڵام ڕزگاری بوو بە ھۆی باوکییەوە، مۆنکی دی دراگۆن. دوای گەیشتنیان بە سنووری گەورە، تیمەکە چاویان بە نیفیرتاری فیفی کەوت، شازادەیەک کە دەیەوێت یارمەتی وڵاتەکەی بدات (دەوڵەتی ئارەباستا) لە ڕێکخراوی بارووک وۆرکس. لەکاتی ئەمانەدا چاویان بە ئاسکی مێینە [[تۆنی تۆنی چۆپەر]] کەوت لە دوورگەی زستان (بەفر).
 
چەتەکانی کڵاو شەپقەپووش گەیشتنە ئاراباستا، کە ئەمەش بووە ھۆی بەریەککەوتن لەگەڵ ڕێکخراوی بارووک وۆرکس و سەرکردەکەیان کرۆکۆدایل، لوفی کرۆکۆدایلی بەزاند و لە کۆتاییدا ئاراباستای ئازاد کرد. لە کاتێکی تردا [[نیکۆ ڕۆبین]] زانایەکی شوێنەوارناسی و ئەندامێکی پێشووی ڕێکخراوی بارووک وۆرکس ھاتە ناو تیمەکەوە. دواتر چاویان بە ڕیش ڕەش کەوت، کە خەون دەبینێت ببێت بە فەڕمانڕەوای چەتەکان. دواتر ڕۆشتن بۆ دوورگەی فڕیوی سکایبیا، تیمەکەی کڵاو شەپقەپووش تێکەڵی جەنگی نێوان سکایبیاییەکان و شاندریاییەکان بوون، کە بە ھۆیەوە ناچار بوون شەڕکەن بەرانبەر فەرمانڕەوای دوورگەکە بە ناوی «ئینێل»، کە خاوەنی ھێزی [[ھەورەبرووسکە]]یە، لوفی ئینێلی بەزاند و کۆتایی بە شەڕەکە ھێنا. دواتر تیمەکە چاویان بە ئەدمیرالی ھێزی دەریا «ئۆکیجی» کەوت، کە ئاشکرای کرد کە ڕۆبین تێوەگلاوە لە گەڕان بە دوای پۆنیگلیف، کە بریتییە لە بەردێک بە ھێمای سەیر کە لەلایەن شارستانییەتی پێشووەوە بەجێھێڵدراوە بۆ ئاشکراکردنی ئەو سەد ساڵە ونبووەی کە حکوومەتی جیھان سڕیوێتییەوە. تیمەکە ڕۆیشتن بۆ وۆتری کەشتی، کە تێیدا چاویان بە ئەندازیاری گەشتی سایبۆرگ [[فرانکی]] کەوت، و بەوەیان زانی کە کەشتییەکەیان، گۆینگ مێری، پێویستە پارچە پارچە بکرێت کە ئەمەش بووە ھۆی ڕۆشتنی ئۆسۆب بۆ ماوەیەکی کاتی. لەو کاتەدا، سایڤەر پوول ٩، کە دەزگای زانیاری حکوومەتی جیھانە، ڕۆبین و فرانکیان دەستگیر کرد لە پێناو دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی پۆنیگلیف و چەکە کۆنەکان کە لەوانەیە لێیەوە دەربکرێت. فرانکی دوای سووتاندنی زانیارییەکانی دروست کردنی چەکەکە، ھاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ کڵاو شەپقەپووش ڕاگەیاند بەرانبەر حکوومەتی جیھان، کە بووە ھۆی شەڕ لە نێوان سایڤەر پوول ٩ (سی پی ٩) و چەتەکانی کڵاو شەپقەپووش. شەڕە درێژەکەی نێوان سی پی ٩ و چەتەکانی کڵاو شەپقەپووش کۆتایی ھات بە ڕزگارکردنی ڕۆبین و دروست کردنی کەشتییە نوێکەی تیمەکە بە ناوی خۆری ھەزاری، لەلایەن فرانکییەوە، کە بووە یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە. دوای ماوەیەک تیمەکە یارمەتی ئێسکەبەندی مۆسیقاژەن «[[برۆک|برۆکیان]]» دا بۆ وەرگرتنەوەی سێبەرەکەی لە سریلەر بارک، کە لەلایەن یەکێک لە حەوت چیچبۆکاییەکان دزرابوو، کە ئەویش گیکۆ مۆریایە، و برۆک بوو بە ئەندام لە تیمەکەدا.
 
[[پەڕگە:20030712 12 July 2003 One Piece The Going Merry front 3 Odaiba Tokyo Japan.jpg|وێنۆک|ڕاست|کەشتی گۆینگ مێری]]
ھێڵی ٥٦:
دواتر تیمەکە خۆی ئامادە کرد بۆ ڕۆشتن بۆ [[جیھانی نوێ]]، نیوەی دووەمی جیھان، بۆیە لە دوورگەی ئەرخەبیل شاپۆندی وەستان، و لەوێ چاویان بە سیلڤەر رایلی کەوت (ئەندامی پێشووی تیمی چەتەکانی ڕۆجەر) کە داوای ئەوەیان لێ کرد کە کەشتییەکەیان داپۆشێت تا بتوانن گەشت بکەن بە ژێر ئاودا، بەڵام لە کۆتاییدا تیمەکە لە یەک جیابوونەوە بە ھۆی شەڕکردن لەگەڵ بارسولۆمیۆ کوما (سایبۆرگێکی زەبەلاح کە کاری بۆ ھێزی دەریایی دەکرد) و بووە ھۆی ناردنی لوفی بۆ دوورگەی ژنان بە تەنھا. دواتر بەوەی زانی کە براکەی [[پۆرتۆگاس دی ئێس]] دەستگیرکراوە لە زیندانی ئیمبل دۆن؛ لوفی ڕۆشت بۆ ئەوێ و توانی چەند زیندانییەک ئازاد بکات، لە نێوانیاندا جینبێی پیاوی ماسی و ھەندێک لە دووژمنە کۆنەکانی. دواتر لوفی بەوەی زانی کە ئێس نێردراوە بۆ مارینفۆرد بۆ لەسێدارەدانی، و لە کاتی ڕۆشتنیدا بۆ ئەوێ جەنگێکی گەورە ڕوویدا لە نێوان ھێزی دەریاییی و تیمی چەتەکانی ڕیش سپی، جەنگەکە کۆتایی ھات بە کووژرانی ئێس و ڕیش سپی ([[ئێدوارد نیوجەیت]]). دواتر لوفی بە ھۆی داواکارییەکەی رایلییەوە فەرمانی کرد بە تیمەکەی کە دەستکەن بە ڕاھێنانێکی قورس بۆ پەرە پێدانی تواناکانیان؛ لەم کاتەدا ھەر یەکێکیان لە شوێن و دوورگەیەکی جیاواز بوون.
 
دوای دوو ساڵ، تیمەکە کۆبوونەوە لە دوورگەی شاپۆندی، و دەستیان کرد بە گەشت کردن بۆ دوورگەی ماسییەکان کە ناسراو بە دوورگەی یوجین، بۆ ڕۆیشتن بۆ جیھانی نوێ. لەو کاتەدا کە لوفی و تیمەکەی گەیشتنە دوورگەی یوجین، تیمێکی ماسی دەرکەوتن کە دەیانەوێت ببن بە گەورەی مرۆڤەکان، ھەڵسان بە [[کودەتا|کودەتایەک]] بۆ دیاریکردنی چارەنووسی دوورگەکە. لەو کاتەدا لە نێوان جینبی و نامیدا چەند شتێک ڕوویدا (جینبی دانی بەوەدا نا کە ئەو کەسە بوو کە ڕێگەی داوە بە ئۆرلۆنگ دەست بەسەر شینی ڕۆژھەڵاتدا بگرێت) و نامی لە جینبی خۆش بوو لەبەر بەڕەڵاکردنی ئۆرلۆنگ لە شینی ڕۆژھەڵات. دواتر شەڕێک لە نێوان چەتەکانی کڵاو شەپقەپووش و چەتەکانی یوجین ھەڵگیرسا و بە بردنەوەی لوفی و تیمەکەی کۆتایی پێھات، کە بەمەش دوورگەکەیان ڕزگار کرد. دواتر لوفی و تیمەکەی دوورگەی یوجینیان بەجێھێشت و لە کۆتاییدا گەیشتنە جیھانی نوێ، بەڵام پێش گەیشتنیان دووژمنایەتی خۆیان بۆ یەکێک لە چوار بەھێزترین چەتەکانی جیھانی نوێ، ناسراو بە بیگ مام، ڕاگەیاند. دوای ئەمانە گەیشتنە دوورگەیەک کە نیوەی ئاگرە و نیوەی بەستەڵەکە، بانک ھازارد، و لەوێ چاویان بە ھاوڕێیەکی کۆن و یەکێک لە حەوت چیچبۆییەکان کەوت، [[ترافەلگار لاو]]. ئەمان ھاوپەیمانییەکیان ئەنجامدا و یەکیان گرت بۆ بەزاندنی چوار بەھێزەکەی جیھانی نوێ "[[یۆنکۆ]]" (四皇 Yonkō). ھاوپەیمانییەکە کێشکرا بۆ شەڕێکی گەورە دژ بە سیزار کلاون، ئەو زانایەی کە بەرپرس بووە لە وێرانکردنی بانک ھازارد پێش چوار ساڵ. دوای بەزاندنی سیزار و دەستگیرکردنی، ھاوپەیمانییەکە بەڕێکەوت بۆ دریسرواز (دەوڵەتێک لە ژێر فەرمانڕەوای دۆنکیھۆتی دۆفلامینگۆ)، لە پێناو تێکشکاندنی کارگەی سمیایل وەک دووەم ھەنگاو بۆ لەناوبردنی چوار یۆنکۆکە (کایدۆ). ئێستا لەو کێبڕکێیەدایە کە دۆفلامینگۆ ڕێکیخستووە، ئەوەش ڕووی دا کاتێک زانی کە خەڵاتەکە میوەی مێرا مێرا نۆمی تایبەتە بە ئێسە، و پێویستە ڕێگە بە کەس نەدات کە ئەو میوەی تایبەتە بە براکەی بکەوێتە دەستی کەسانی تر، وە ھەر لەم کێبڕکێیەدا بەوەی زانی کە براکەی تری "[[سابو]]" زیندووە؛ بۆیە شوێنی خۆیان گۆڕییەوە لە کێبڕکێیەکەدا، و لەو کاتەی سابو خەریکی شەڕە بۆ بردنەوەی مێرا مێرا ئەو خەریکی ڕۆشتنە بۆ شەڕکردن لەگەڵ دۆفلامینگۆ. لە کۆتاییدا، سابو مێرا مێرای بردەوە و لەو کاتەدا لوفی و لاو دەستیان بە شەڕەکەیان کرد لەگەڵ دۆفلامینگۆ و تریبۆل، «جێبەجێکاری گەورە لە بنەماڵەکەدا.» لەو کاتەدا ھێزی دەریایی ئامادە دەبێت لەگەڵ ئەدمیراڵە نوێکەی «فوجیتورا.» دوای شەڕێکی گەورە لوفی دۆفلامینگۆی بەزاند، بەوەش دڵخۆشیی خۆی ڕاگەیاند و گەڕایەوە بۆ دریسرواز. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت بەسەر ڕووداوەکانی دریسروازدا، پەردە لەسەر یەکێک لە چوار یۆنکۆکە لابرا، «[[کایدۆ]]» و تیمەکە دابەش بوو بۆ دوو بەش، تیمی یەکەم بە سەرۆکایەتی لوفی ڕۆشت بۆ ئازادکردنی سانجی (دوای فڕاندنی لەلایەن بیگ مامەوە) و تیمی دووەم بە سەرۆکایەتی زۆرۆ و لاو چاوەڕێی گەڕانەوەی ھاوپەیمانییەکەی نێوان مینک و نینجا و سامۆرای لەگەڵ چەتەکانی پێشووی ڕیش سپی دەکەن.<ref>پەرتووکەکانی تانکۆبۆنی مانگای وەن پیس (One Piece) لە ١ بۆ ٨٥</ref>
 
== ناوەڕۆک ==
ھێڵی ٧٣:
 
== کەسایەتییە سەرەکییەکان ==
=== تیمی کڵاو شەپقەپووش ===
{| class="wikitable" style="text-align: Center;font-size:100%;"
|-
ھێڵی ٨٠:
!width=40%|زانیاری
|-
|[[مۆنکی دی لوفی]]||١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠ بیلی||کاپتنی کەشتییەکەیە، و بە کڵاو شەپقەپووش بانگ دەکرێت، و خاوەنی میوەی لاستیکە، و خاوەنی ھەموو جۆرەکانی ھاکییە، خەون بە بوون بە "پاشای چەتەکان" دەبینێت.<ref name="لوفی">[http://onepiece.wikia.com/wiki/Monkey_D._Luffy لوفی] وەن پیس ویکیا {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20171113132127/http://onepiece.wikia.com/wiki/Monkey_D._Luffy |date=١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧}}</ref>
|-
|[[رۆرۆنۆ زۆرۆ]]||٣٢٠٫٠٠٠٫٠٠٠ بیلی||ئەو جێگری کاپتنە و شمشێربازی کەشتییەکەیە، شێوازی سێ شمشێری بەکار دەھێنێت، و خاوەنی ھاکی پڕ چەک کردن و چاودێرییە، خەوەن بە بوون بە «بەھێزترین شمشێرباز» دەبینێت.<ref name="رۆرۆنۆ زۆرۆ">[http://onepiece.wikia.com/wiki/Roronoa_Zoro رۆرۆنۆ زۆرۆ] وەن پیس ویکیا {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170821183930/http://onepiece.wikia.com/wiki/Roronoa_Zoro |date=٢١ی ئابی ٢٠١٧}}</ref>
ھێڵی ١٠٠:
|[[جیمبێ]]
|٤٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠ بیلی
|پیلاندانەرێکی زیرەکی دەریایی دوورگەی یۆجینە و چیچیبووکایەکی پێشووە و ھاوپەیمانێکی پێشووی بیگ مامە و کاپتنی پێشووی چەتەکانی خۆرە و بەم کۆتاییە چووە ناو دەستەی کڵاو شەپقەپووش.
|}
 
ھێڵی ١٥٧:
|[[شانکس]]
|قژ سوور
|چەتەیەکی پێشوو بووە لەلای [[گۆڵد دی ڕۆجەر|گۆڵد ڕۆجەر]] وە ھەروەھا ئەو کەسەیە کە کڵاو شەپقەکەیپووشکەی داوەتە [[مۆنکی دی لوفی|لوفی]].
|خاوەنی ھاکی پاشەیەتییە، یەکسان بووە لەگەڵ بەھێزترین شمشێرباز لە جیھاندا (میھۆک).<ref>[http://onepiece.wikia.com/wiki/Shanks شانکس] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20170904013459/http://onepiece.wikia.com/wiki/Shanks |date= ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧}} وەن پیس ویکیا</ref>
|-
ھێڵی ٢٣٦:
|شینی ڕۆژھەڵات، لادێی فوشا
|١٩ ساڵە، ١٧ (پێش دوو ساڵ)
|ئەو سەرکردەی چەتەکانی کڵاو شەپقەیەپووشەکانە و پاڵەوانی زیرەی وەن پیسە. وە ئەو یەکێکە لە سێ بەھێزترین چەتەی ناو سوپەرنۆڤا، وە ھەروەھا ئەو بچووکترین چەتە تێیاندا (تەمەن)، وە ئەو خاوەنی بەرزترین خەڵاتە لە ناو سوپەرنۆڤادا کە پێشتر ٤٠٠ میلیۆن بیلی بوو، وە پاشان بوو بە ٥٠٠ میلیۆن بیلی دوای بەزاندنی دۆفلامینگۆی کۆتا دووژمنیان. ئەو بەکارھێنەری میوەی (مطاط) ە، وە خاوەنی ھاکی پاشایەتییە، ھەروەھا ئەو کوڕی [[مۆنکی دی دراگۆن|مۆنکی دی دراگۆنە]] سەرکردەی سوپایی شۆڕشگێڕ، وە نەوەی [[مۆنکی دی گارب|مۆنکی دی گاربە]] جێگری ئەدمیراڵی ھێزی دەریایی.<ref name="لوفی"/>
|-
|[[سکراچمین ئاپۆ]]
ھێڵی ٢٧٩:
|شینی ڕۆژھەڵات
|٢١ ساڵە، ١٩ (پێش دوو ساڵ)
|ئەو شمشێربازی چەتەکانی کڵاو شەپقەیەپووشەکانە و یەکێکە لە ھەرە گرنگترین کەسایەتییەکان، وە ئەو زۆر بەھێزە وەک ئەنجامێک بۆ ڕاھێنانەکەی بە دەستی میھوک، شێوازی سێ شمشێری بەکاردێنێت کە زۆر جیاواز و بەھێزە، خەونەکەی ئەوەیە ببێتە بەھێزترین شمشێرباز لە جیھاندا.<ref name="رۆرۆنۆ زۆرۆ"/>
|-
|ئاوروج
ھێڵی ٣١١:
* گوڵی زستان و پەرچووی ساکورا
* جیھانێکی بەھێز
* بەدواکەوتنی کڵاو شەپقەپووش (فیلمەکە بە شێوەی 3D پیشان دەدرێت)
* وەن پیس Z
* وەن پیس گۆڵد
ھێڵی ٣٢٥:
=== یاری ڤیدیۆ ===
'''یاری ڤیدیۆیی وەن پیس''' بریتییە لە کۆمەڵەیەک یاری ڤیدیۆیی دروست کراوە لەسەر ئەو مانگا و ئەنیمێیەی کە [[ئییچیرۆ ئۆدا]] دروستی کردووە، کە ناسراوە بە ناوی '''وەن پیس'''. زنجیرەکە بۆ یەکەم جار دەرچوو لە [[ژاپۆن]] لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٠.<ref>[https://web.archive.org/web/20091129152100/http://www.gamespot.com/wonderswan/adventure/fromtvanimationonepiece/tech_info.html From TV Animation: One Piece for WonderSwan - Technical Information, Game Information, Technical Support - Gamespot<!-- ناونیشان -->]</ref>
یارییەکان لە لایەن کۆمپانیای باندای و کۆمپانیای بانپریستۆوە پێش خراوە، پاشان بوو بە بەشێک لە باندای نامکۆ ئینتەرتەینمەنت. یارییەکە ڕوو دەدات لە جیھانی خەیاڵی وەن پیسدا لەگەڵ ئەو سەرکێشییانەی دێتە ڕێی مۆنکی دی لوفی و تیمی کڵاو شەپقەپووش. یارییەکە دەرچووە لە سەر زۆر ئامێری یاری کردن وەک: [[پلەیستەیشن]] و [[ئێکس بۆکس وەن]] و [[ئای ئۆ ئێس]] و [[ئەندرۆید]] و [[مایکرۆسۆفت ویندۆز]] و [[پلەیستەیشن ڤیتا]] و [[وی|سیستەمی وی]].
 
=== مۆسیقا ===