عەبدولحەمیدی دووەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادە و درۆ
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
بNo edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٧١:
== پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەھود ==
[[پەڕگە:Abdul Hamid II in Balmoral Castle in 1867.jpg|thumb|250px|سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم]]
کاتێک یەھود کۆنگرە سەھیۆنیەکەی یەکەمیان بەست لە [[سویسرا]] ساڵی ١٨٩٧ز، بە سەرکردایەتی تیۆدۆر ھرتزل سەرۆکی کۆمەڵەی سەھیۆنی، ڕێکەوتن لەسەر بنیاتنانی وڵاتێکی نەتەوەیی تا ببێتە بارەگا بۆ نەوەکانی بیروباوەڕەکەیان، وھرتزل سوور بوو لەسەر ئەوەی فەلەستین ئەو وڵاتە بێت، بیرۆکەی سەھیۆنی دروست بوو، وچەندین جار پەیوەندی کرد بە سوڵتان عەبدولحەمیدەوە تا ڕێگە بات بە یەھود بگوێزنەوە بۆ فەلەستین، بەلام سوڵتان ڕەفزی کرد وچەندین سەرکردەیانی ڕاسپارد تا پیی بڵێن بەڵام سوودی نەبوو، تا سەردانی سوڵتانی کرد ودوای پێشەکیەکی خەڵەتێنەرانە، وپێشکەشکردنی پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی عوسمانی ودیاریەک بۆ سوڵتان کە بڕەکەی پێنج میلیۆن لیرەی ئاڵتون بوو، لەگەڵ ھاوپەیمانیەکی سیاسی کە ئەو ھەڵمەتانە بوەستێنن کە لە دژی دەستیان پێکرد بوو لە ڕۆژنامەکانی [[ئەورووپا]] و[[ئەمریکا]]، بەڵام سوڵتان زۆر بە توندی ڕەتی کردەوە ودەوری کردن ووتی (ئەگەر پڕ بە ھەموو دنیا ئاڵتونم بدەنێ قبوڵی ناکەم، خاکی فەلەستین موڵکی من نیە، بەڵکو موڵکی نەتەوەی ئیسلامیە، وئەوەی کە [[موسڵمان|موسڵمانان]] بە خوێنی خۆیان بە دەستیان ھێناوە ناتوانرێت بفرۆشرێت، ئەگەر ڕۆژێک ئیمپراتۆریەتەکەم تیا چوو، ئەو کاتە ئەتوانن فەلەستین بێ بەرامبەر وەربگرن)، پاشان بڕیاری قەدەغە کردنی کۆچی یەھودی بۆ فەلەستین دەرکرد.
 
لەم کاتانە دوژمنەکانی زانیان لە بەرامبەر پیاوێکی بەھێز وخۆڕاگردان، وئاسان نیە بتوانن بیبەنە ڕیزی خۆیانەوە وناتوانن بە پارە بیخەڵەتێنن، وھەتا ئەو لەسەر تەختی دەسەڵات بێت سەھیۆنیەت ناتوانن تەماعی خۆیان لە خاکی فەلەستین بەدەست بھێنن، ودەوڵەتەکانی ئەورووپا ناتوانن تەماعی خۆیان لە دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی ودەستگرتن بەسەر دەسکەوتەکانیا بە دەست بھێنن، ودەوڵەت بۆ یەھود وئەرمەن و[[یۆنان]] دروست بکەن.
 
لەبەر ئەوە بریاریان دا لە حوکم دووری بخەنەوەة بۆ ئەمەش پشتیان بەست بەو ھێزانەی بەڵێنیان دابوو بە پارچە پارچەکردنی وڵاتی ئیسلامی، کە گرنگترینیان ماسۆنی ودۆنمە وکۆمەڵە نھێنیەکان (ئیتیحاد وتەرەقی) وبانگەوازی نەتەوەیی تورکی (تۆرانی) بوون، ویەھودەکانی دونمە ڕۆلێکی سەرەکیان بینی لە داگیرسانی ئاگری ئاژاوە لە دژی سوڵتان.
 
== لابردنی و مردنی ==