مایکل فارادەی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.1
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.1
ھێڵی ٤٩:
== ژیانی تایبەتی مایکڵ فارادەی ==
=== سەرەتاکانی ژیانی ===
مایکڵ فارادەی لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٧٩١ لە گوندی نیووینگتۆن بۆتس ھاتۆتە دونیاوە، ئێستا ئەم گوندە بووە بە بەشێک لە ناوچەی ساوثۆرکیلەندەن بەڵام کاتی خۆی بەشێک بووە لە قەراغ شاری ساری. باری دارایی بنەماڵەی فارادەی زۆر باش نەبووە. باوکی فارادەی کە ناوی جەیمسە ئەندامی کڵێسەی گلاسایتی کریستیانی بووە. لە زستانی ساڵی ١٧٩٠ جەیمس فارادەی ژنەکەی خۆی و دوو مندالەکەی لە گوندی ئۆثگیل لە (وێستمۆرلەند) ەوە ناردە شاری لەندەن، ھەر لەم گوندەش، جەیمس فارادەی وەک شاگردی ئاسنگەر کاری کردووە. مایکڵ لە وەرزی پایزی ھەمان ساڵ لە دایک بووە. مایکڵ فارادەیی لاو سێەم منداڵی خێزانەکەی بووە و لە بەرئەوەی تەنھا قۆناغی سەرەتایی تەواوکردبوو، بۆیە پێویست بوو خۆی خۆی پێبەگەیێنێت.<ref>[http://www.twickenham-museum.org.uk/detail.asp?ContentID=197 Twickenham Museum on Faraday and Faraday House] {{Webarchive|url=https://web.archive.org/web/20141214151816/http://www.twickenham-museum.org.uk/detail.asp?ContentID=197 |date=١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ }}; accessed 14 August 2014.</ref>
 
لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، فارادەی بوو بە شاگردی جۆرج ڕیباو، شوێنێکی بەرگکردن و فرۆشتنی پەرتووک لە گەڕەکی بلاندفۆرت. لە ماوەی حەوت ساڵی شاگردیدا، فارادەی چەندەھا پەرتووکی خوێندەوە، لەمانەش پەرتووکی (پێشخستنی ھزر) لەلایەن ئیسحاق واتس، ئەم پەرتووکە وای لە فارادەی کرد کە بەجۆشەوە بنەماکان و پێشنیارەکانی ئەم پەرتووکە پەیڕەوبکات، ھەروەھا زیاتر گەشەی بە ئارەزوویدا لە بواری زانست، بە تایبەتی لە بواری کارەبایی. ھەروەھا کتێبی گفتوگۆی کیمیایی جەین مارسیت بووە سەرچاوەی ئیلھام بەخشی مایکڵ فارادەی.<ref name="Croddy">{{Cite book|last1=Croddy|first1=Eric|url=https://books.google.com/?id=ZzlNgS70OHAC&pg=PA86&lpg=PA86&dq=Faraday++chemical+weapons+Crimean+War|title=Weapons of Mass Destruction: An Encyclopedia of Worldwide Policy, Technology, and History|last2=Wirtz|first2=James J.|publisher=[[ABC-CLIO]]|year=2005|isbn=978-1-85109-490-5|page=86}}</ref>