سەلیمی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤١:
== ھەڵمەتی سەفەوییەکان وشەڕی چاڵدێران ==
[[پەڕگە:Сефи 1й 1629-42.jpg|thumb|250px|right|وێنەى شا ئیسماعیل سەفەوی, دامەزرێنەرى دەوڵەتی سەفەوی]]
بنەماڵەی دەسەڵاتداری [[سەفەوییەکان|سەفەوییە]] شیعەکان دەرکەوتن لەسەر دەستی شا ئیسماعیلی یەکەم کوڕی حەیدەر سەفەوی ساڵی ١٤٩٩ز، وتوانی مەترسی بۆ دەوڵەتی عوسمانی دروست بکات لە ڕۆژھەڵات، وئیسماعیلو شا ئیسماعیل مەزھەبی شیعەی سەپاند بەسەر خەڵکەکەدا وەکو ئاینی فەڕمی دەوڵەت ڕایگەیاند، کە کاردانەوەیەکی توندی لێ کەوتەوە لە کاتێکدا زۆربەی شارە گەورەکانی ئێران وەک تەبرێز سونە بوون.
 
دوای ئەوەی سوڵتان سەلیم لە کێشەی براکانی بوویەوە وئاشتی نامەی کرد لەگەڵ دراوسێکانی بە تایبەت مەجەڕ، بە دوای ھۆکارێکدا ئەگەڕ بۆ شەڕ لەگەڵ [[سەفەوییەکان]]، و لە وەڵامی ئەو کوشتارگەیەی سەفەوییەکان بەسەر سونەی [[عێراق]] وتەبرێز وئازربایجاندا ھێناین، سوڵتان فەرمانی کرد بە کۆکردنەوەی شیعەکانی لە ولایەتە فارسەکان وڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ بوون وەک ئەڵێن ژمارەیان گەیشتۆتە چل ھەزار کەس لە قزڵباش، ھەموویانی کوشت، وکاتێک شا ئیسماعیل ھانی ئەوانەی ئەدا تا شۆڕش بکەن لە دژی عوسمانیەکان، لەم کاتانە سوڵتان سەلیم ھەموو سەرکردە جەنگی وزاناو زانا ووەزیرەکانی کۆکردەوە و ڕازی کردن بە ڕاگەیاندنی حیھادی پیرۆز لە دژی دەوڵەتی سەفەوی لە ١٦ی ئازاری ١٥١٤ز، ٣ ڕۆژ دوای ئەو کوبوونەوەیەوە سوڵتان لە سەرکردایەتی سوپایەکی گەورەدا دەرچوو لە ئەدەرنەوە بۆ قوستەنتینیە بەرەو ئەنادۆڵ ڕۆژھەڵاتی تەبرێز دوای ئەوەی کاروباری پایتەختی دایە دەست سلێمانی کوڕی.
 
لەم میانەیەدا چەندین پەیام گۆڕادرایەوە لە نێوان سوڵتان سەلیم وشاو شا ئیسماعیل کە ئەمەی دواییان زۆر حەماسی بۆ شەڕ نەبوو لەبەر زۆری ژمارەی عوسمانیەکان، نوێنەری نارد بۆ لای سوڵتان سەلیم وداوای ڕێکەوتنی لێکرد، بەڵام سەلیم نوێنەرەکەی کوشت وپەیامێکی نارد بۆ شا ئیسماعیل کە بە شێوەیەکی فەڕمی شەڕی ڕاگەیاند، ولە ناوچەی چاڵدێراندا لە ئازربایجانی ڕۆژئاوا بە یەکیاندا لە ٢٣ی ئابی ١٥١٤ز دا ودوای شەڕ وپێکدانێکی قورس، عوسمانیەکان سەرکەوتن، وسوپای سەفەوییەکان تێکشکان وزۆریان لێ بەدیل گرتن وشا ئیسماعیل کە لە قۆڵیەوە برینداربوو بوو ھەڵھات بۆ تەبرێز.
 
دوای سەرکەوتنی عوسمانیەکان لە شەڕی چاڵدێراندا دەرگاکانی شاری تەبرێزیان بۆ کرایەوە وسوڵتان بەسەرکەوتوویی چووە ناویەوە لە ٤ی ئەیلولی ١٥١٤ ودەستی گرت بەسەر خەزێنەکانی شا وناردنی بۆ قوستەنتینیە،ئیسلامبوڵ ، پاشان دواتر نەیانتوانی زۆر بچنە پێشەوە لەبەر ئەوەی ئازوقەی پێویستیان پێ نەما بوو بۆ سوپاکەیان ولەبەر سارد وسەرما بە تایبەت دوای ئەوە سەربازە پاشەکردووەکانی سەفەوی بە فەرمانی شا ھەموو بەروبووم وئازوقەی تەبرێز ودەوروبەریان سوتاندبوو، لەبەر ئەوە یەک حەفتە دوای گرتنی سوڵتان شارەکەی چۆڵ کرد و ھەزاران لە بازرگان ولێھاتوو وزاناکانی لەگەڵ خۆی برد بۆ ئەستانەئیسلامبوڵ.
 
لە بەھاری داھاتوودا سوڵتان سەلیم گەڕایەوە بۆ وڵاتی فارس و فەتحی قەڵای کوماش ومیرنشینی زولقەدری تورکمانی کرد وگەڕایەوە بۆ قوستەنتینیەئیسلامبوڵ وئەرکەکەی بە جێھێشت بۆ سوپاکەی، ولە کاتی گەڕانەوەی زۆر لە ئەفسەرە ئینکیشاریەکان لە ناوبرد لەبەر ئەوەی ڕیگریان کرد لە بەرەو پێشچوون لە وڵاتی فارس وبۆو بۆ ئەوەی گەندەڵی وناو نا گوێڕایەڵی بڵاو نەیتەوەنەبێتەوە لە ناو سوپا، ودوایو دوای گەڕانەوەی سوڵتان بۆ قوستەنتینیە،ئیسلامبوڵ، سوپای عوسمانی فەتحی شارەکانی [[ماردین]] و [[ئۆرفە]] و رقە و [[موسڵ]] و [[سنجار]] وحوسن کێف وعیمادیە ودوورگەی [[ئیبن عومەر]]، کە بەمەش بەشی ھەرە زۆری ھەرێمەکانیمیرنشینەکانی کوردستان مل کەچ بوون بۆ [[دەوڵەتی عوسمانی]]، بەمەش ڕووبەوڕوو وەستا بوون لەگەڵ سەفەوییەکان لەبەر ئەوە قورس بوو بۆیان بتوانن فراوان بن لەسەر حسابی دەوڵەتی عوسمانی، وھەموو ھۆزە کوردیەکان بە خواستی خۆیان چوونە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی وبەمەش ٢٣ شار لە ماوەیەکی کەمدا چووە سەر دەوڵەتی عوسمانی، سوڵتان سەلیم ڕێکەوتنی ھاوڕێیەتی ودۆستایەتی وھاوپەیمانی بەست لەگەڵ کوردەکان ئەمەش بە فەزڵی شێخ (ئیدریس بەدلیسی)بوو، کە سوڵتان کردبوویە ڕاوێژکاری کارگێڕی ئەو ھەرێمانە لەبەر ئەو خزمەتەی پێشکەش بە سوڵتانی کرد.
[[پەڕگە:Selim I in battle.jpg|thumb|250px|سوڵتان سەلیم لە مەیدانى جەنگدا]]