سەلیمی یەکەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢٧:
 
== حوکمی تەڕابزۆن ==
شازادە سەلیم حوکمی تەڕابزۆنی گرتە دەست لە تەمەنی ١١ ساڵیدا وبە وریاییەوە ماوەی ٢٩ ساڵ حوکمی کرد لە ١٤٨١ تا ١٥١٠، لەسەرەتاوە دەرکەوتنی سەفەوییەکانی بینی لە [[ئێران]] و [[ئازەربایجان]] وھەستی کرد جەماوەری [[سەفەوییەکان]] وردە وردە زیاد ئەکات ومەترسی بۆ [[دەوڵەتی عوسمانی]] دروست ئەکات لە داھاتوودا، لە ماوەی حوکمی تەڕبزۆندا ھەڵمەتی بردە سەر [[جۆرجیا]] چەند جارێک وغەزوویو غەزووی قارس وئەرزڕوم وئەرتەڤینی کرد وخستنیە سەر دەوڵەتی عوسمانی، لە ئەنجامی ئەوەدا ھەموو جۆرجیەکانی ئەو شارانە [[ئیسلام]] بوون، وسەربازەکان زیاتر پەیوەست ئەبوون بە سەلیمەوە لەبەر ئازایەتی وباشی ڕێکخستنی ئەو ھەڵمەتانە.
 
== یاخی بوونی لە سوڵتان ==
لە ڕۆژانی کۆتایی سوڵتان بایەزیدی دووەمدا ئاگری شەڕی ناوخۆ ھەڵگیرسا لە نێو کوڕەکانیدا لەبەر چەند ھۆکارێکی جیاواز، سوڵتان بایەزید بانگی کرد بۆ دیوانەکەی تا ڕاوێژ وڕێکەتن بکەن بۆ دانانی یەکێکیان لە جێگەی، وڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەمیر ئەحمەد ببێت بە جێگر، کە ھەوڕل گەیشت بە سەلیم زۆر توڕە بوو، وشۆڕشی ڕاگەیاند بەسەر باوکیدا، ڕۆیشت بۆ شاری ئەدەرنە ودەستی بەسەرا گرت وخۆی وەک سوڵتانی ئەوێ ڕاگەیاند، باوکی سوپایەکی ٤٠،٠٠٠ کەسی بۆ نارد و تێکی شکاند لە ساڵی ١٥١١ وھەڵھات بۆ وڵاتی قەڕم، وسوپایەکی گەورەی نارد بۆ کرکود وئەویشیان تێک شکاند وھێزەکانیان پەرت وبڵاوکرد، پاشان داوای لە ئەحمەد کرد بگەڕێتەوە قوستەنتینیە خێرا تا حوکم بگرێتە دەست، بۆ ڕۆژی دواتر ئەحمەد گەیشت و وەک سوڵتان ڕاگەیەنرا، ئەوەی کە بە پێویستی ئەزانی ئەحمەد حوکم بگرێتە دەست سەدری ئەعزەم (ئەحمەد پاشا)بوو، کە باوەڕی بە حەقی کرکود وسەلیم نەبوو.