محەممەدی چوارەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢٣:
دواتر لە ساڵی ١٦٥١ ماھپەیكەر كۆسەم سوڵتان بە فەرمانی تورھان سوڵتان بە قژی خۆی خنكێندرا و بوو بە یەكەم دایكە سوڵتانی كوژراو لەبەر ئەوەی لای خەڵكی زۆر خۆشەویست و خێركەر و مرۆڤ دۆست بوو لە پاش مردنی ناسناوی «والیدەی شەھیدە» دایكی شەھید «والیدەی مەقتولە» دایكی كوژراوی پێ بەخشرا، محەمەدی چوارەم لە تەمەنێکدا نەبوو کە بتوانێت ڕاستەوخۆ جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست، لەبەرئەوە دایکی خەدیجە تورھان لە جیاتی دەسەڵاتی وەرگرت، و گەنج بوو لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا بوو، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا ھۆشمەند و وریا بوو، پێداگربوو لەسەر بەرژوەندییەکانی دەوڵەت کە [[ئینکیشاری]] بە ئارەزووەکانی خۆیان ئەیانگۆڕی، لەبەرئەوە گەڕا بە دوا پیاوی لێھاتوو تا ئیش و کارەکانی دەوڵەت بگرنە دەست و شان و شکۆکەی بۆ بگەڕێننەوە، ھەروەھا نیازمەندی دۆزینەوەی سەدڕی ئەعزەمێکی بەھیز بوو کە سوڵتان پشتی پێ ببەستیت لە کارووبارەکانیدا.
 
ئەم سوڵتانە لاوە دوای پێنج ساڵ گەڕان محەممەد پاشا کۆبریللیكۆپرولو دۆزییەوە کە بە نەژاد ئەلبانی بوو و پیاوێکی بەھیز و لێھاتوو بوو، و پێش ئەوەی پایەکەی وەربگرێت مەرجی دانا کە بتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سوڵتانەدا قسە بکات و سولتانەش مەرجەکەی قبوڵ کرد لەبەر بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی ھێمنی و یاسا بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت و بە تایبەت [[لیبیا]] کە لەو کاتەدا ماوەیک ئاژاوەی بە خۆیەوە ئەبینی.
 
== محەمەدی چوارەم دەسەڵاتی وەرگرت ==