سووتەمەنیی زیندەیی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «سووتەمەنیی زیندەیی؛ سووتەمەنییەکە لە ڕێی پڕۆسە هاوچەرخەکانەوە لە بارستەی زیندەیی...»ەوە
تاگەکان: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
 
No edit summary
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Cribbs Causeway - First 39401 (YN17OHP).JPG|وێنۆک|پاسێک کە بە سووتەمەنیی گازی زیندەیی کار دەکات.]]
سووتەمەنیی زیندەیی؛ سووتەمەنییەکە لە ڕێی پڕۆسە هاوچەرخەکانەوە لە بارستەی زیندەییەوە بەرهەم دەهێنرێت، جیاوازە لەو سووتەمەنییەی بە هۆی پڕۆسە زۆر هێواشە جیۆلۆجییەکانەوە بەرهەم دێت؛ کە پێکهاتنی سووتەمەنییە بەبەردبووەکانی وەک زەیت دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی بارستەی زیندەیی تەکنیکیانە ڕاستەوخۆ دەتوانرێت وەک سووتەمەنی بەکار بهێنرێت (وەک پارچە دار)؛ بۆیە هەندێک کەس هەر دوو زاراوەی بارستەی زیندەیی و سووتەمەنیی زیندەیی وەک یەک شت بەکار دەهێنن، بەڵام خۆی زاراوەی بارستەی زیندەیی ئاماژەیە بەو ماددە زیندەییە خاوەی کە سووتەمەنیی لێوە دروست دەکرێت، یان هەندێک بەرهەمە ماددەی ڕەقی گەرمیانە یان کیمیاییانە دەستکاریکراوی وەک torrefied pellets و briquettes. زاراوەی سووتەمەنیی زیندەیی زۆربەی کات بەو سووتەمەنییە شل و گازییانە دەگوترێت کە بۆ گواستنەوە بەکار دێن، بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی وزە (EIA) ئەم ناونانە پەیڕەو دەکات، ئەگەر بارستەی زیندەیی لە بەرهەمهێنانی وزەی زیندەیی بەکار بهێنرێت؛ دەتوانێت خێرا گەشە بکاتەوە، بەگشتی سووتەمەنییەکە وەک جۆرێکی وزەی شیاوی نوێکردنەوە چاوی لێ دەکرێت.