سەرئێشە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.5)
ب پەرەپێدان و درێژکردنەوەی وتار
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Migraine.jpg|وێنۆک|کەسێکی تووشی سەرئێشە]]
 
'''سەرئێشە''' بە ئێشێک دەوترێت لە ھەر شوێنێک لە سەردا.<ref>https://web.archive.org/web/20090616022448/http://www.mercksource.com/pp/us/cns/cns_hl_dorlands_split.jsp?pg=%2Fppdocs%2Fus%2Fcommon%2Fdorlands%2Fdorland%2Ffour%2F000047369.htm</ref> سەرئێشە دەتوانیت نیشانەی چەندین [[نەخۆشی]] و حاڵەت بێت. [[مێشک]] رێسێپتۆری ئێشی نییە و لە بەر ئەمە خودی مێشک ھۆکاری سەرەکی ئێش نییە، بەڵکوو ئەو شتەی کە ئێش ئەفامێت وەکوو ئێسکەکان، ماسوولکەکان، ڕەگەکان، دەمارەکان، چاو، گوێ، سینووسەکان و تەونی ژێر پێستن کە دەبنە ھۆی ھەست کردن بە ئێش.
 
'''جۆرەکانی سەرئێشە'''
 
'''سەرئێشەی TMJ'''
 
زۆر دەگمەن ئەم جۆرە ئازارە دروست دەبێت و لە نزیک گوێکان هەستی پێدەکرێت، هۆکارەکەی بۆ فشار و هەڵە جوینی خواردن دەگەڕێتەوە.
 
چارەسەری ئەم جۆرە سەرئێشەیە بە چەند جوولەیەکی پزیشکی ددان دەکرێت.
 
'''سەر ئێشەی بۆرییەکانی لووت (جیوب)'''
 
ئەم جۆرە سەر ئێشەیە لە دەوروبەری لووت دروست دەبێت و لە زۆر حاڵەتدا بە درێژایی رۆژەکە دەمێنێتەوە.
 
دەکرێت دەرمانی ئەنتیبایۆتیک و چەند جۆرێکی دەرمانێکی دیکە بەکاربێت بۆ چارەسەری ئەم جۆرە سەر ئیشەیە، ئەگەر هەر چارەسەرنەبوو، ئەوا دەبێت کەسەکە نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
 
'''سەر ئیشەی کلەستەر'''
 
ئازار لە چاواردەوری چاو دروست دەبێت و بە درێژای رۆژەکە لایەکی سەر ئازاری دەبێت، هەندێک جار ئەم جۆرە ئازارە بۆ چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و تاکو ئێستا پزیشکان هۆکاری تەواوی نازانن، بەڵام گومان دەکەن هۆکارەکەی بۆ زۆر خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان بگەڕێتەوە.
 
وەرزشکردن و دوورکەوتنەوە لە کحول و جگەرە تا رادەیەک چارەسەرە.
 
'''سەرئێشەی گرژیی'''
 
ئازارەکە بە خڕایی سەردا بڵاودەبێتەوە، خەمۆکیی، ئازار و گرژی ماسوولکەکان هۆکاری ئەم جۆرە سەر ئێشەیەن و ئەگەر هەیە لە مانگێکدا دووجار دووبارە ببێتەوە.
 
چارەسەری کورتخایەن بریتییە لە دەرمانی ئارامکەرەوەی ماسوولکەکان و چارەسەری درێژ خایەن بریتییە لە فێربوونی تەکنیکی پشوودان بە دەروون و ماسوولکەکان، هەروەها دوورکەوتنەوە لە جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و فشارە دەروونییەکان کاریگەری زۆریان هەیە.
 
'''سەرئێشە بەهۆی ئازاری مل'''
 
ئازارەکە لە مل و پشتە ملەوە بۆ سەر دەگوازرێتەوە و لەکاتی جووڵە ئازارەکە زیاد دەکات.