یاساکانی جووڵەی نیوتن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ٢٦:
ئـەگەر ھـاتوو ھـێزێک لە ئەنجامی بـەریەک کـەوتنی دوو تەن بەدەست بێت، بۆ نمونە پاڵدان و ڕاکێشانی تەنێک، پێی دەگوترێ "ھێزی لێکەوت". لە وێنەی (٢-الف، ب، ج) دا سێ شێوەی گشتی لە ھێزی لێکەوت نیشان دراوە. ھێزی ئەستونی <math>\vec{n}</math>(بڕوانە وێنەی ٢-الف) بریتیە لەو ھێزەی کە لە لایەن ئەو ڕوەی کە تەنەکە لەسەری وەستاوە دەخرێتەی سەر تەنەکە. بە پێچەوانەوە، ھێزی لێکخشاندن تەریبە لەگەڵ ڕوەکە و بە پێچەوانەی جوڵەی تەنەکەیە (وێنەی ٢-ب). لەلایەکی تر ئەگەر تەنێک لە لایەن گوریسێک، پەتکێک، دەزوێک... ھتد. ھێزی ڕاکێشانی بخرێتە سەر پێی دەگوترێ ھێزی گرژی (وێنەی ٢-ج). کاتێک کە سەگەکەت بە ھۆی پەتکێکەوە ڕادەکێشیت، ئەوە ھێزی گرژی پەتەکەیە کە کار دەکاتە سەر گەردنی سەگەکەت.
 
https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%DB%95%DA%95%DA%AF%DB%95:%DA%86%D9%88%D8%A7%D8%B1_%D8%B4%DB%8E%D9%88%D9%87%E2%80%8C%DB%8C_%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%D9%87%E2%80%8C%D9%83%DB%8C_%D9%87%DB%8E%D8%B2.png
 
 
لەگەڵ ئەمەشدا، جۆرێکی تری ھێزمان ھەیە کەپێی دەگوترێ "ھێزی دور مەودا". لەم جۆر ھێزەدا ھیچ لێکەوتێک نیە لە نێوان دوو تەنەکەدا. بۆ نمونە دوو تـەن کە بارستاییان ھەبێ یەکتری ڕادەکێشن (ھەر وەک لە وێنەی ٤-٢-ە دا دیارە، کاتێک کە تەنێک لە ھەوادا بەردەدرێت لە لایەن زەویەوە ڕادەکێشرێتە خوارەوە. ئەم شێوەیە پێ دەگوترێ ھێزی کێش کردن). ھەروەھا دوو موگناتیس کە لەیەکتر نزیک دەکرێنەوە پێش ئەوەی بەریەک بکەون کارلێک دەکەن (بابەتی کارەبا و موگناتیس لە سنوری ئەم کتێبەدا ناگونجێت بۆیە باسی لێوە ناکەین).
 
[[پەڕگە:چوار شێو‏‏‏ە‏‏‏ی س‏‏‏ە‏‏‏ر‏‏‏ە‏‏‏كی هێز.png|وێنۆک|چەپ|وێنەی ٢ - چوار شێو‏‏‏ە‏‏‏ی س‏‏‏ە‏‏‏ر‏‏‏ە‏‏‏كی هێز]]
[[پەڕگە:بڕی چەند هێزێکی گشتی.png|وێنۆک|چەپ]]