دەوڵەتی سەلجووقی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
{| class="infobox" style="width:20.5em; line-height:11pt; text-align:right; " cellspacing="5" cellpadding="5"
{| border=0 align=left cellpadding=4 {| border="0" bgcolor="#F5F5F5" cellspacing=0 width=300style="margin: 0 0 1em 1em; background: #f9f9f9;style=" border: 1px #aaaaaa solid; border-collapse: collapse; font-size: 95%;"
| align=center! colspan="2" |<!-style="background-color: Map#DCDCDC" --|  '''دەوڵەتى سەلجوقى'''
! colspan="2" style="background-color: #DCDCDC" |  دولت سلجوقیان
| colspan="2" align="center" bgcolor="white" | [[پەڕگە:Selcuklu.gif|120px]]
ئاڵای دەوڵەت
! colspan="2" bgcolor="#DCDCDC" | نەخشە
دەوڵەتى سەلجوقى لە فراوانترین ئاستیدا ساڵى ١٠٩٢ز دواى کۆچى دوایى مەلیکشاه]]
! colspan="2" bgcolor="#DCDCDC" | زانیاریی گشتی
ڕەى
, ئەسفەهان
| '''زمانی فەڕمی ''' || align="right" bgcolor="white"| عەرەبی و فارسی و تورکی
|'''جۆری حوکم''' || align="right" bgcolor="white"| شانشینی
ڕەى
ئەسفەهان
|'''مێژووى دامەزراندن''' || align="right" bgcolor="white"| ساڵى ١٠٣٧ز
|'''مێژووى ڕوخان''' || align="right" bgcolor="white"| ساڵى ١١٩٤ز
(زۆربەى سونە وکەمێک شیعە)
|'''دامەزرێنەر''' || align="right" bgcolor="white"| تەغڕۆڵ بێگ
|دەسەڵات|| شانشینى
|'''دوایین سوڵتانخەلیفە ''' || align="right" bgcolor="white"| ئەحمەد سنگر
|دامەزراندن|| ساڵى ١٠٣٧ز
|'''ئایین''' || align="right" bgcolor="white"| ئیسلام
|ڕوخان || ساڵى ١١٩٤ز
|یەکەم سوڵتان||تەغڕۆڵ بێگ
|دوایین سوڵتان|| ئەحمەد سنگر
'''سەلجوقیەکان''' یان نەوەی سەلجوق, بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری تورکی بوون حوکمی [[ئەفغانستان]] و[[ئێران]] وبەشێک لە [[ئەنادۆڵ]] و[[سوریا]] و[[عێراق]] ودوورگەی عەرەبیان کردووە لە نێوان ساڵانی ١١٥٧ بۆ ١٠٣٨زو پاشان ھەتا ١١٩٤ز, بارەگاکەیان مەڕو پاشان ئەسفەھان بووە, سەلجوقیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزە دەسەڵاتدارەکانی غەزوی تورکی, ئەم ھۆزە چوونە ئیسلامەوە لە سەردەمی سەلجوقی سەرکردەیان ساڵی ٩٦٠ز, پاشان چوونە خزمەتی قەرەخانەکان لە وڵاتی ئەودیو ڕووبار.
Line ٢٩ ⟶ ٣٧:
مێژوو نوسان سەردەمی سەلجوقی لە عێراق بە سەردەمی بەتوانای سەلجوقیەکان دادەنێن, کە ھەموو کاروبارێکی دەوڵەتیان بە دەستەوە بوو وجگە لە ھەندێک ڕووکەش وڕەسمیات نەبێت خەلیفەی عەباسی ھیچی بەدەست نەبوو, وسەلجوقیەکان دەستیان گرت بەسەر [[ئەرمینیا]] ساڵی ١٠٦٤ز, پاشان دەستیان گرت بەسەر حیجاز وشوێنە پیرۆزەکاندا لە ساڵی ١٠٧٠. بۆ ماوەیەکی کەم, ھەروەک سەرکەوتنێکی باشیان بە دەست ھێنا بەسەر بیزەنتیەکان لە شەڕی مەڵاز گرد ساڵی ١٠٧١ز.
لە ساڵی ١٠٩٢ز وبەھۆی زۆری ڕکەبەرەکان لەسەر تەختی دەسەڵات لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەی, شانشینی سەلجوقی بووە چەند مەمالیکێک, ومەحمود توانی یەکی بخاتەوە لە ساڵی ١١٠٥ تا ١١١٨ بەڵام دووبارە دابەش بوویەوە وشانشینی سەلجوقی دامەزرا لە عێراق وئێران ومایەوە تا دەوروبەری ساڵی ١١٩٤ز, ویەکێکی تر لە ڕۆژھەڵات سوڵتان ئەحمەد سنگر دایمەزراند لە نێوان ساڵانی ١١١٨-١١٥٧ز, کە زۆر نەمایەوە کە لە سەردەمی جێنشینەکانیدا و لە ساڵی ١١٣٥ ناکۆکیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا شاکانی خواڕەزم (خواڕزمشاھات) دەستی بەسەرا گرت ساڵی ١١٩٤ز, چەند مەمالیکێکی تر بۆ سەلجوقیەکان دامەزران وەک,
*لە کرمان (١٠٤١-١١٨٧)ز, بارەگاکەیان بەردەسیر بوو
*لە شام (١٠٩٤-١١١٧)., بارەگاکەیان دیمەشق پاشان حەلەب بوو.
*لە ئەنادۆڵ (١٠٧٧-١٣٠٨)ز, بارەگاکەیان ئیزنیق پاشام قۆنیە بوو.
==مێژووی جەنگەکانیان==
===دامەزراندن===
سەلجوقیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزەکانی غەزوی بیست وسێیەم کە لقێکی تورکەکانن, ئەم ھۆزانە لەنیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی زاینیەوە دەستیان کرد زنجیرەیەک کۆچگردن بۆ خاکەکانی ئەنادۆڵ بە ھۆکاری جیاواز, کە ھۆکاری سەرەکی ئەبێت بۆ گوزەران و زەوی بوو بێت, ولەکاتی کۆچکردنەکە ھۆزەکە ماوەیەک لە جرجان وتەبڕستان مانەوە ولێرە ئەندامانی ھۆزەکە لە خزمەتی پاشای تورکی (بیگۆ)دا بوون, لەوانەش (سەلجوقی کوڕی دەقاق) کە لە گەورەکانیان بوو وپایەی سەرۆکی سوپای وەرگرت لای پاشا تورکیەکە, بەڵام بە ھۆی بەھێزی سەلجوق و گوێڕایەڵی ھۆزەکەی بۆی, بیگۆ ترسا لە دەست بەسەراگرتنی سوپای تورکی و لە سەلجوق, ھەتا پلانی کوشتنی دانا, کاتێک سەلجوق بەمەی زانی ھۆزەکەی کۆ کردەوە و ڕۆیشتن بەرەو شاری خەجنەدە لە نزیک ڕووباری سیحۆن, کە حوکمی ئیسلامە باڵی کێشا بوو بەسەر ئەو ناوچەیەدا, لێرەدا سەلجوق [[ئیسلام]] بوونی خۆی ڕاگەیاند وجەنگا لەگەڵ تورکە بت پەرستەکانی ناوچەی تورکستان.
[[پەڕگە:Gaznaly-seljuk Dandanaqan.jpg|thumb|260px220px|شەڕى داندقان لە نێوان غەزنەوى وسەلجوقیەکان]]
لە سەدەی پێنج کۆچیەوە ھێزی سەلجوقی بەرز بوویەوە و بوو بە دەوڵەتێکی بەھێز, کە ئەمەش بووە ھۆی قەلەقی سوڵتان مەحمود غەزنەوی حاکمی دەوڵەتی غەزنەوی لە وڵاتی ھند وفارس, لەبەر ئەوە مەحمود ھێرشی کردە سەر سەلجوقیەکان ساڵی ٤١٥ک, ودەستی گرت بەسەر سوڵتانەکەیان ئەرسەلان بیگۆ وژمارەیەکی زۆر لە شوێنکەوتووەکانی, وئەرسەلانی ناردە بەندیخانە تا چوار ساڵ وپاشان مرد, بەڵام لە ساڵی ٤١٩ک, سەلجوقیەکان شۆڕشیان کرد و دەرچوون لە ژێر حوکمی مەحمود, مەحمود چەند سەربازێکی بۆ ناردن سەلجوقیەکان شکاندنیان وبەردەوام بوون لە ڕۆیشتنین بەرەو وڵاتی ئەودیو ڕووبار, چەند شارێگیان تێکدا ووێرانیان کرد, مەحمود میر تۆسی بۆ ناردن کە دوو ساڵ لە وڵاتە دوایان کەوت بەڵام مەحمود کۆچی دوایی کرد ساڵی ٤٢١ک بێ ئەوەی بە تەواوی دەست بگرێت بەسەر سەلجوقیەکاندا, وکوڕەکەی مەسعودی کوڕی مەحمود ڕێکەوت لەگەڵیان وماوەیەک ناکۆکی نێوانیان وەستا, وکاتێک مەسعود ڕۆیشت بۆ ھند بۆ سەرکوتکردنی یاخی بووەکان جارێکی تر سەلجوقیەکان شۆڕشیان کرد, سوپایەکی بۆ ناردن لە نیسابور بەیەک گەیشتن وشکاندنیان, پاشەکشەیان کرد بۆ ڕەی ودوایین جەنگ ڕویدا لە نێوانیان و نێوان مەسعود کەتوانی بیانشکێنێت, ھەموو ئەو شەڕانەی پێشتر باسمان کرد شوێنکەوتووەکانی ئەرسەلان بیگۆ کردیان, کاتێک تەغڕۆڵ بێگ کوڕی میکائیل (کوڕی برای ئەرسەلان) ھاتە جێگەی, وسەرکردایەتی شەڕەکانی سەلجوقی کرد دوای ئەوە وودەوڵەتی سەلجوقی دامەزراند, وبووە ناکۆکیان لەگەڵ عەلی تەکین کە ئەیویست ئەو سەرکردایەتی سەلجوق بکات, ودوای چەن شەڕێک لە نێوانیان لە جەنگێکی گەورەدا لە ساڵی ٤٢١ک, تەغڕۆڵ شکا. بە ھۆی ئەم شکانەوە تەغڕۆڵ زۆر بەھێز نەما, داوای ڕێکەوتنی لە مەسعودی کوڕی مەحمود کرد, ومەسعود سودی لەو فرسەتە وەرگرت ونێرراوەکانی تەغڕۆڵی گرت وسوپای کۆ کردەوە وڕۆیشت بۆیان وتوشی شکستێکی گەورەی کردن, بەڵام لە کۆتایی جەنگەکەدا سەربازەکانی مەسعود بووە ناکۆکیان لەسەر دەستکەوتەکان, وسەلجوقیەکان سودیان لەو ناکۆکیە وەرگرت وھێرشیان کردە سەر سەربازەکانی مەسعود وشکاندنیان وجارێکی تر سەلجوقیەکان سەرکەوتنیان بە دەست ھێنایەوە, لە کاتی ئەو جەنگە مەسعود لە نیسابور بوو وکاتێک ھەواڵی شەڕەکەی پێ گەیشت ترسا لێیان و ویستی زەویان باتێ تا واز لە دژایەتی بھێنن بەڵام ڕەتیان کردەوە, ومەسعود دوای ئەوەی نائومێد بوو لێیان ماوەیەک گوێی پێ نەدان, و لە کۆتاییدا بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ شەڕ لەگەڵیان وسوپایەکی گەورەی کۆکردەوە, کە تەغڕۆڵ توانی بیانشکێنێت ساڵی ٤٢٨ک ودوای ئەو شەڕە سەلجوقیەکان دەستیان گرت بەسەر خۆراساندا.
لە ساڵانی دواتردا شەڕ بەردەوام بوو لە نێوانیان وتەغڕۆڵ سەرکەوتوو بوو, ومەسعود قەلەق بوو وسوپایەکی کۆکردەوە بەرەو [[خۆراسان]] ولەگەڵ سەلجوقیەکان بەیەکیاندا لە جەنگی داندقاندا کە مەسعود شکا وئەو شەڕە سەرەتای فەرمانڕەوایی سەلجوقیەکان وکۆتایی ھێزی [[غەزنەوییەکان]] بوو, دوای ئەوە مەسعود لە بەرگری وەستاو وسەلجوقیەکان یەکێک لە بەھێزترین دەوڵەتەکانی ڕۆژھەڵاتیان دامەزراند کە ساڵی ٤٢٩ک بە ساڵی دامەزراندنی تەواوی دەوڵەتەکە دادەنرێت.
===شەڕ لەگەڵ بوەیھیەکان===
[[پەڕگە:Dailam soldier.jpg|thumb|280px250px|right|ئەسپ سوارێکى بوەیهى]]
سەلجوقیەکان نەوەی سەلجوق بڕیاریان دا یەک بگرن لە ژێر سەرکردایەتی تەغڕۆڵ بێگ دوای دەستگرتنیان بە سەر خاکی خۆراساندا, بەم شێوەیە دەوڵەتی سەلجوقی دامەزرا, پاشان تەغڕۆڵ دەستی کرد بە فراوان کردنی دەوڵەتەکیان لە ڕۆژئاواوە, لە ساڵی ٤٣٣ک [[جرجان]] وپاشماوەی تەبرستان فەتح کران, وساڵی ٤٣٤ک خواڕزمی فەتح کرد وپاشان بەردەوام بوو ودەستی گرت بەسەر تەبس ومەکڕان ودەوروبەری [[کرمان]] وڕەی, ھەر لە ھەمان ساڵدا [[ھەمەدان]]ی گرت وڕووی کردە باکور بۆ دەھستان وپاشان گەڕایەوە وحاکمی دانا لەسەر تەبرستان وھەمەدان, وھوڵی گرتنی کرمانی دا بەڵام تێک شکا, دواتر تەغڕۆڵ ماوەیەک وەستا لە غەزووەکانی پاشان [[بوەیھیەکان]] گەڕانەوە ساڵی ٤٣٦ک وھەمەدانیان لێ سەندنەوە, لەبەر ئەوە تەغڕۆڵ ئیبراھیمی کوڕی یەنالی نارد بۆ فارس ساڵی ٥٣٧ وھەمەدانیان گێڕایەوە وڵاتی جەبەلیان گرت (ڕۆژئاوای ئێران وعێراقی ئێستا), لە ساڵی دواتردا تەغڕۆڵ ڕۆیشت بۆ ئەسفەھان و گەمارۆی دا بەڵام نەیتوانی بیگرێت وڕێکەوتنی گرت لەگەڵ حاکمی ئەوێدا, ولە ساڵی ٤٤٦ک ئازربایجانی فەتح کرد, دواتر بڕیاری دا بەرەو عێراق بڕوات لە ساڵی ٤٤٧ک بۆ دەرکردنی [[بوەیھیەکان]], پەیوەندی نێوان تەغڕۆڵ و خەلیفەی عەباسی بەھێز بوو, کاتێک تەغڕۆڵ نوێنەری نارد بۆ لای خەلیفە ساڵی ٤٣٣ک وئەویش دانی نا بە دەوڵەتی سەلجوقی لە ھەمان ساڵدا, وپەیوەندیەکانیان بەرەو باشی ڕۆیشت.
Line ٥٣ ⟶ ٦١:
مەلیکشا لە سەردەمەکەیدا دووجار گەمارۆی حەلەبی دا بەڵام نەیتوانی بیگرێت, سوپاکەی جوڵان لە باشور وفەتحی حەما ودیمەشقیان کرد وفەرمانڕەوای حومس مل کەچ بوو بۆیان, لەبەر ئەوە بە حاکمی ھێشتیانەوە, بەڵام لە ساڵی ٤٧٢ک ڕێڕەوی ڕووداوەکان گۆڕان کاتێک خەڵکی حەلەب (موسلیم عەقیلی)یان نارد بۆ ئەوەی لە دەستی مەحمود میرادسی ڕزگاریان کات کە دەستی گرت بەسەریا وبەمە دەوڵەتی مرداسیە ڕوخا ودەوڵەتی عەقیلی لە جێگەی دامەزرا, کە سوڵتان سەلجوقی ناردی بۆ لای ئەویش باپەند بوونی خۆی بۆ دەربڕی,بەڵام دواتر نێوانیان تێک چوو ولە ناکۆکیەکەدا موسلیم کوژرا و مەلیکشا حەلەبی لێ وەرگرتن وھەر لەو میانەیەدا لازقیە وچەند شارێکی تریان گرت. لە کۆتاییەکانی سەدەی پێنجی کۆچیدا بزوتنەوەیەکی نوێ دەرکەوت لە ڕۆژھەڵات کە کۆمەڵەی حەشاشیەکان بوون, کە قەڵای ئەڵموتیان گرت لە ساڵی ٤٨٣ک, مەلیکشا ناردی بۆ لایان کە بانگیان بکات بۆ مەزھەبی [[سونە]] بەڵام سەرکەوتوو نەبوو, ساڵی ٥٨٥ک سوپایەکی نارد تا گەمارۆی قەڵاکەیان بدات بەڵام شکستی ھێنا, لەبەر ئەوە سوڵتان بڕیاری دا گوێ نەیات بەو بزوتنەوەیە لەگەڵ ئەوەی نیزام مەلیکی وەزیری زۆر ئاگاداری ئەکردەوە لێیان, بە ھەر حاڵ مەلیکشا زۆر نەمایەوە بۆ بەرەنگاری ئەو بزوتنەوەیە لەبەر ئەوەی ساڵی ٤٨٥ک وەفاتی کرد ودەوڵەتێکی بە جێ ھێشت کە کوڕەکانی بووە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات.
===شەڕ لەگەڵ بیزەنتیەکان===
[[پەڕگە:131 Bataille de Malazgirt.jpg|thumb|290px250px|شەرى مەڵازگرد لە نێوان سەلجوقى وبیزەنتیەکان ساڵى ٤٦٣ک]]
ڕۆیشتنی تەغڕۆڵ بەگ بۆ [[ئازربایجان]] لە ساڵی ٤٤٦ک لە یەکەم غەزوەکانی سەلجوقی بوو لە وڵاتی بیزەنتیەکان, کاتێک تەغرۆل گەیشتە تەبرێز حاکمەکەی مل کەچ بوو بۆی لەبەر ئەوە بە حاکمی ھێشتیەوە وڕۆیشت بەرەو ئەرمینیا, گەیشتە مەڵاز گرد گەمارۆی دا, بەڵام شارەکە چوار دەوری گیرا بوو لەبەر ئەوە گەڕایەوە وسالی ٤٤٧ک ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ [[عێراق]] وفەتحی بەغدای کرد بەردەوام نە بوو لە غەزوەکانی کە ئەڵێن لەو غەزوەدا کوشتارێکی زۆری کرد لە ڕۆم.
Line ٦١ ⟶ ٦٩:
===شەڕ لەگەل خاچپەرستەکان===
لە ساڵی ٤٩٠ک بەرامبەر ١٠٩٧ز, چوار سوپای ئەوروپی کۆبوونەوە لە ئەنادۆڵ بە مەبەستی ھێرش کردنە سەر موسڵمانان, وئیمپراتۆری بیزەنتی پاڵپشتی کردن تا سەلجوقیەکان دەر بکەن لە ناوچەکە, ئەو سوپایانەی کە ژمارەیان ئەگەیشتە ٣٠٠ ھەزار سەرباز وگەمارۆی نیقیەیان دا (کە پایتەختی سەلجوقی وگرنگترین شاریان بوو), خەڵکەکەی داوای یارکەتی سوڵتای سەلجوقی قلج ئەرسەلانیان کرد کە گەمارۆی مەلتیەی دابوو, کە خێرا بە جێی ھێشت وگەڕایەوە بۆ ڕزگارکردنی شارەکەی, بەڵام لە رێگەدا بە بەشێکی سوپای خاچپەرستی کەوتبوو کە دوا کەوتبوون وشەڕێکی گەورە لە نیوانیان ڕویدا, تا گەیشتنە لای سوپاکەی گەمارۆی نیقیەیان دابوو وسەلجوقیەکانیان شکاند, قەلج ئەرسەلان ناچار بوو دەست لە نیقیە ھەڵبکرێت دوای ئەو شەڕە, ودوای ماوەیەکی کەم شارەکە کەوتە دەستی [[خاچپەرستان]], پاشان ڕۆیشت بەرەو دانشمەندین کە دەوڵەتێکی جیا بوو لە سەلجوقیەکان وناکۆک بوو لەگەڵ سولجوقی ڕۆم, بەڵام بە شێوەیەکی کاتی یەکیان گرت بۆ بەرەنگاربوونەوە خاچپەرستەکان, ھێزە تورکیەکان کۆبوونەوە لە ئەنادۆڵ وبەیەکەوە ڕۆیشتن بۆ دوریلیۆم بۆ بەرگری خاچپەرستەکان.
[[پەڕگە:Dorylee2.jpg|thumb|300px280px|شەڕى دوریلیۆم لە نێوان سەلجوقى وخاچپەرستەکان]]
سەرەتا تەنھا یەک سوپای خاچپەرستەکان ھاتن بۆ شەڕ, لەبەر ئەوە [[موسڵمانان]] وا گومانین برد ھەر ئەو سوپایە بن, دەستیان بە شەڕ کرد وھیوای سەرکەوتنیان نزیک بوو, بەڵام کتوپڕ دوو سوپای تری خاچپەرستان ھاتن, وموسڵمانیان شکاند, وقەلج ئەرسەلان ڕایکرد وچەندین دەستکەوتی بە حێ ھێشت بۆیان, بەمە وەستان لە شەڕی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ وپاشەکشەیان کرد وشارەکانیان چۆڵ کردو خاچپەرستەکان زۆر بە ئاسانی چەندین خاکی گەورەیان خستە سەر ئیمپراتۆری بیزەنتی, ودوای ئەو شەڕە خاچپەرستەکان بەرەو [[شام]] ڕۆیشتن (کە گرنگترین بەشی غەزوەکانیان بوو), گەشتەکەیان چوار مانگی پێ چوو تا لە ئەنادۆڵەوە گەیشتنە شام, کە بە دەست برسیەتی وگەرماوە ئەیانناڵاند, پاشان قۆنیەیان گرت کە سەلجوقی کردبویانە پایتەخت دوای گیرانی نیقیە, پاشان ھەرقەلەیان گرت وڕۆیشتن بەرەو [[ئەنتاکیە]] کە ئامانجی تازەیان بوو ولەڕێگەکەیاندا قەیسریە وتەڕسوس وئەدەنەیان گرت بە یارمەتی ئەرمەنە مەسیحیەکان, پاشا خاچپەرستەکان ڕەھایان گرت ویەکەم میرنشینی خۆیان تیا دامەزراند, پاشان ڕۆیشتن بەرەو ئەنتاکیە وگەمارۆیان دا کە گەمارۆدانەکە درێژەی کێشا وشارەکەیان ھیلاک کرد وتوانیان بیگرن ساڵی ٤٩١ک کە وێران وتاڵانیان کرد وزۆر لە دانیشتوانیان کوشت, بەمەش ئەنتاکیە کەوتە دەستی خاچپەرستەکان, پاشان خێرا قودس کەوتە دەستیان بەمەش چوار میرنشینیان دامەزراند کە ئەوانیش, ڕەھا وئەنتاکیە وتەڕابلس وبەیتولموقەدیس بوو.