دەوڵەتی سەلجووقی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٥٦:
لە ساڵی ٤٦٥ک ئەلب ئەرسەلان کۆچی دوایی کرد لە وڵاتی ئەودیو ڕووبار، لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا، وەسیەتی کرد بە دەسەڵاتدان بە مەلیکشای کوڕی، لە ھەمان ساڵدا مەلیکشا بووە سوڵتانی دەوڵەتی سەلجوقی، بەڵام (قاروت بێگ) ی مامی لێی ھەڵگەڕایەوە ومەلیکشا خێرا ڕووبەڕوی بوویەوە لە نزیک ھەمەدان و مامی شکاند و دەسەڵاتی جێگیر بوو بۆی، کە لە سەردەمی ئەمدا دەوڵەت فراوان بوونێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی، کە ھەموو بەشە ئیسلامیەکەی قاڕەی ئاسیای ئەگرتەوە بێجگە لە دوورگەی عەرەبی و وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی [[ئاسیا]]، ئەگێرنەوە لە مەلیکشا کە لە باشترین سوڵتانەکان بووە کە کاروانەکان لە ڕۆژھەڵاتی دوورەوە ئەڕۆیشتن بۆ [[شام]] بێ ئەوەی ڕووبەڕوی ھیچ مەترسیەک ببنەوە.
 
....
مەلیکشا لە سەردەمەکەیدا دووجار گەمارۆی حەلەبی دا بەڵام نەیتوانی بیگرێت، سوپاکەی جوڵان لە باشور و فەتحی حەما و دیمەشقیان کرد و فەرمانڕەوای حومس مل کەچ بوو بۆیان، لەبەر ئەوە بە حاکمی ھێشتیانەوە، بەڵام لە ساڵی ٤٧٢ک ڕێڕەوی ڕووداوەکان گۆڕان کاتێک خەڵکی حەلەب (موسلیم عەقیلی) یان نارد بۆ ئەوەی لە دەستی مەحمود میرادسی ڕزگاریان کات کە دەستی گرت بەسەریا و بەمە دەوڵەتی میرداسیە ڕوخا و دەوڵەتی عەقیلی لە جێگەی دامەزرا، کە سوڵتان سەلجوقی ناردی بۆ لای ئەویش باپەند بوونی خۆی بۆ دەربڕی، بەڵام دواتر نێوانیان تێک چوو و لە ناکۆکیەکەدا موسلیم کوژرا و مەلیکشا حەلەبی لێ وەرگرتن و ھەر لەو میانەیەدا لازقیە و چەند شارێکی تریان گرت. لە کۆتاییەکانی سەدەی پێنجی کۆچیدا بزوتنەوەیەکی نوێ دەرکەوت لە ڕۆژھەڵات کە کۆمەڵەی حەشاشیەکان بوون، کە قەڵای ئەڵموتیان گرت لە ساڵی ٤٨٣ک، مەلیکشا ناردی بۆ لایان کە بانگیان بکات بۆ مەزھەبی [[سونە]] بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ساڵی ٥٨٥ک سوپایەکی نارد تا گەمارۆی قەڵاکەیان بدات بەڵام شکستی ھێنا، لەبەر ئەوە سوڵتان بڕیاری دا گوێ نەیات بەو بزوتنەوەیە لەگەڵ ئەوەی نیزام مەلیکی وەزیری زۆر ئاگاداری ئەکردەوە لێیان، بە ھەر حاڵ مەلیکشا زۆر نەمایەوە بۆ بەرەنگاری ئەو بزوتنەوەیە لەبەر ئەوەی ساڵی ٤٨٥ک وەفاتی کرد و دەوڵەتێکی بە جێ ھێشت کە کوڕەکانی بووە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات.
 
=== شەڕ لەگەڵ بیزەنتیەکان ===