دەوڵەتی سەلجووقی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی 130.193.213.67 (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی 130.193.207.104
ھێڵی ٢٩:
|}
 
'''سەلجوقیەکان''' یان نەوەی سەلجوق، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری تورکی بوون حوکمی [[ئەفغانستان]] و [[ئێران]] و بەشێک لە [[ئەنادۆڵ]] و [[سوریا]] و [[عێراق]] و دوورگەی عەرەبیان کردووە لە نێوان ساڵانی ١١٥٧ بۆ ١٠٣٨ز و پاشان ھەتا ١١٩٤ز، بارەگاکەیان مەڕو پاشان ئەسفەھان بووە، سەلجوقیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزە دەسەڵاتدارەکانی غەزوی تورکی، ئەم ھۆزە چوونە ئیسلامەوە لە سەردەمی سەلجوقی سەرکردەیان ساڵی ٩٦٠ز، پاشان چوونە خزمەتی قەرەخانەکان لە وڵاتی ئەودیو ڕووبار.
'ئەمبابەتە لەسەر ئیدیتە تکایە جاوەڕوانی باشترین ئیدیت بن لەگەڵ ڕێز ....
 
حەفیدەکانی سەلجوق، کە (تەغڕۆڵ بێگ و جغری) بوون شانشینەکەیان کردە دوو بەشەوە، بەشی ڕۆژاوا کە بنکەکەی ئەسفەھان بووە، بەشی ڕۆژھەڵاتە کە بنکەکەی مەڕو بوو. لە دوای سەرکەوتنی ەغڕۆڵ بێگ بەسەر غەزنەویەکان ساڵی ١٠٤٠ز لە نزیک زەنگان شانشیەنەکەی فراوان بوو بە لای ڕۆژئاوادا زیاتر، و فارسی خستە سەر ساڵی ١٠٤٢ز، و ھەندێک لە بەشەکانی ئەنادۆڵ و پاشان عێراقی گرت ساڵی ١٠٥٥ز، و دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر بوەیھیەکاندا لە عێراق تەغڕۆڵ بێگ چووە بەغداوە.
ئەو بڕگەیەش چاکدەکرێتەوە چاوەڕوان بن
 
مێژوو نوسان سەردەمی سەلجوقی لە عێراق بە سەردەمی بەتوانای سەلجوقیەکان دادەنێن، کە ھەموو کاروبارێکی دەوڵەتیان بە دەستەوە بوو جگە لە ھەندێک ڕووکەش و ڕەسمیات نەبێت خەلیفەی عەباسی ھیچی بەدەست نەبوو، و سەلجوقیەکان دەستیان گرت بەسەر [[ئەرمینیا]] ساڵی ١٠٦٤ز، پاشان دەستیان گرت بەسەر حیجاز و شوێنە پیرۆزەکاندا لە ساڵی ١٠٧٠ز بۆ ماوەیەکی کەم، ھەروەک سەرکەوتنێکی باشیان بە دەست ھێنا بەسەر بیزەنتیەکان لە شەڕی مەڵاز گرد ساڵی ١٠٧١ز.
 
لە ساڵی ١٠٩٢ز وبەھۆی زۆری ڕکەبەرەکان لەسەر تەختی دەسەڵات لە نێوان ئەندامانی خێزانەکەی، شانشینی سەلجوقی بووە چەند مەمالیکێک، ومەحمود توانی یەکی بخاتەوە لە ساڵی ١١٠٥ تا ١١١٨ بەڵام دووبارە دابەش بوویەوە و شانشینی سەلجوقی دامەزرا لە عێراق و ئێران و مایەوە تا دەوروبەری ساڵی ١١٩٤ز، و یەکێکی تر لە ڕۆژھەڵات سوڵتان ئەحمەد سنگر دایمەزراند لە نێوان ساڵانی ١١١٨-١١٥٧ز، کە زۆر نەمایەوە کە لە سەردەمی جێنشینەکانیدا و لە ساڵی ١١٣٥ و لە ئەنجامی ناکۆکیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا شاکانی خواڕەزم (خواڕزمشاھات) دەستیان بەسەرا گرت ساڵی ١١٩٤ز، چەند مەمالیکێکی تر بۆ سەلجوقیەکان دامەزران وەک،
* لە کرمان (١٠٤١-١١٨٧)ز، بارەگاکەیان بەردەسیر بوو
* لە شام (١٠٩٤-١١١٧).، بارەگاکەیان دیمەشق پاشان حەلەب بوو.
* لە ئەنادۆڵ (١٠٧٧-١٣٠٨)ز، بارەگاکەیان ئیزنیق پاشام قۆنیە بوو.
 
== مێژووی جەنگەکانیان ==
Line ٤٣ ⟶ ٥٠:
=== شەڕ لەگەڵ بوەیھیەکان ===
[[پەڕگە:Dailam soldier.jpg|thumb|250px|right|ئەسپ سوارێکى بوەیهى]]
سەلجوقیەکان نەوەی سەلجوق بڕیاریان دا یەک بگرن لە ژێر سەرکردایەتی تەغڕۆڵ بێگ دوای دەستگرتنیان بە سەر خاکی خۆراساندا، بەم شێوەیە دەوڵەتی سەلجوقی دامەزرا، پاشان تەغڕۆڵ دەستی کرد بە فراوان کردنی دەوڵەتەکیان لە ڕۆژئاواوە، لە ساڵی ٤٣٣ک [[جرجان]] و پاشماوەی تەبرستان فەتح کران، و ساڵی ٤٣٤ک خواڕزمی فەتح کرد و پاشان بەردەوام بوو ودەستی گرت بەسەر تەبس و مەکڕان و دەوروبەری [[کرمان]] و ڕەی، ھەر لە ھەمان ساڵدا [[ھەمەدان]]ی گرت و ڕووی کردە باکور بۆ دەھستان و پاشان گەڕایەوە و حاکمی دانا لەسەر تەبرستان و ھەمەدان، و ھوڵی گرتنی کرمانی دا بەڵام تێک شکا، دواتر تەغڕۆڵ ماوەیەک وەستا لە غەزووەکانی پاشان [[بوەیھیەکان]] گەڕانەوە ساڵی ٤٣٦ک و ھەمەدانیان لێ سەندنەوە، لەبەر ئەوە تەغڕۆڵ ئیبراھیمی کوڕی یەنالی نارد بۆ فارس ساڵی ٥٣٧ و ھەمەدانیان گێڕایەوە و وڵاتی جەبەلیان گرت (ڕۆژئاوای ئێران وعێراقی ئێستا)، لە ساڵی دواتردا تەغڕۆڵ ڕۆیشت بۆ ئەسفەھان و گەمارۆی دا بەڵام نەیتوانی بیگرێت و ڕێکەوتنی ئەنجامدا لەگەڵ حاکمی ئەوێدا، و لە ساڵی ٤٤٦ک ئازربایجانی فەتح کرد، دواتر بڕیاری دا بەرەو عێراق بڕوات لە ساڵی ٤٤٧ک بۆ دەرکردنی [[بوەیھیەکان]]، پەیوەندی نێوان تەغڕۆڵ و خەلیفەی عەباسی بەھێز بوو، کاتێک تەغڕۆڵ نوێنەری نارد بۆ لای خەلیفە ساڵی ٤٣٣ک و ئەویش دانی نا بە دەوڵەتی سەلجوقی لە ھەمان ساڵدا، بەمەش پەیوەندیەکانیان بەرەو باشی ڕۆیشت.
لەگەڵ بەشێک لەمەش ......
 
دەوڵەتی بوەیھی بەرەو لێک ھەڵوەشان ڕۆیشت بە ھۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە، کە ئەم ناکۆکیانە لە بەرژوەندی سەلجوقیەکان بوو، کاتێک بەھێزترین پیاو لە ناو بوەیھیەکان و عەباسیەکاندا لەو کاتانەدا (بەساسیری) دەستی گرت بەسەر [[دەوڵەتی عەبباسی]] وھەڕەشەی لە بوونی خەلیفە ئەکرد، لەبەر ئەوە خەلیفە قائیم بیئەمرلا ناردی بە دوای تەغڕۆڵ بێگدا لە ساڵی ٤٤٧ک، لە ھەمان ساڵدا تەغڕۆڵ گەیشتە بەغدا و فەتحی کرد و بەساسیری و شا ڕەحیم (دوایین شای بوەیھیەکان) ڕایان کرد کە دواتر گیران، وسەلجوقیەکان ھەڵسوکوتیان لەگەڵ عەباسیەکان باش کرد و مەزھەبی سونەیان گەڕاندەوە وڵات بە پێچەوانەی بوەیھیەکان.
 
=== ئەلب ئەرسەلان ===