ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب SVG signature
No edit summary
ھێڵی ١٢:
| ھاووڵاتی = پرووسیا
| واژوو = Immanuel Kant signature.svg}}
'''ئیمانوێل کانت''' ''(بە [[ئەڵمانی]]: Immanuel Kant)''، ([[١٧٢٤]] - [[١٨٠٤]]) بەناوبانگترین بیرمەندی سەردەمی رۆشنگەرییە. ئایدیای بنەڕەتی سەردەمی ڕۆشنگەری، ڕزگارکردنی خودە لە ڕێگای تێگەیشتنەوە. "ورەی ئەوەت بێت کە دەرکی خۆت بە کار بێنیت "ئەمە پەیامی ئەو فەیلەسووفەیە کە لەگەڵ ھەژاری و دەستەنگی و لە بارودۆخێکی زۆر دەمارگیری ئایینیدا گەورە بوو، بەڵام ئەوەندە ئاستی ورەی بردە سەرەوە کە لا لە "کۆیلەتی سەردەمی لاوێتی" بکاتەوەو ورد بێتەوە لە نەباڵقی خۆی. لێرەوە بوو کە بڕیاری دا ژیانی تەرخان بدا بە زانستی ڕزگاری مرۆڤ و لە رێگای مەعریفەیەکدا تێبکۆشێ کە بنیادەمبەنیادەم لە پێنەگەیشتوویی رزگار بکا. لە دوای کانتەوە چۆنیەتی ژیانی مرۆڤ ئاڵ و گۆڕێکی بە سەردا ھات کە تێیدا مرۆڤ تەنیا دیلی ھێزە نامۆ و مێتا فیزیکەکان یا خود جەبری مێژویی و دیترمینیزم نیە، بەڵکوو لە نالەبارترین دۆخیشدا، دەتوانێ شوێنی گرینگ دانێ لەسەر شێوازی ژیانیدا. خوێندنەوەیەکی وا لە مرۆڤ و ئیمکانی ھەڵبژاردن و وەرگرتنی بەرپرسایەتی، تەنانەت لە خراپترین ھەل ومەرجیشدا، جەوھەری بۆچوونی عەقڵانی لە مرۆڤدا پێک دێنێ. ئەم ھەڵوێستە لە گەڵ بەقوربانی زانینی مرۆڤ بەتەواوەتی ناکۆکە کە جەوھەری زۆربەی بۆچوونە دیترمینیزمی و توندرەوانەکانە لە مرۆڤ. کانت تێکڕای بەرھەمەکانی لە ٢٥ ساڵی کۆتایی تەمەنی ھەشتا ساڵەیدا نووسی. گرینگترین بەرھەمی "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت"ە. کانت لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا (١٧٨٨)کتێبی"رەخنەی ئەقڵی پراکتیکی "و دوو ساڵ دواتر(١٧٩٠)" ڕەخنەی ھێزی داوەری "نووسی. ھەموو کتێبەکانی باس و سەرنجی بێ ئەندازە زۆری لە سەرانسەری ئەورووپادا ورووژاند. ئەو باس و ھۆگریە کەم وێنانەی کە بیرەکانی کانت لە نێوان ھاوسەردەمەکانیدا پێکی ھێنا، زۆرکەمتردێتە بەر چاولە حاند نفووزی فکری بەرچاوی دوای ژیانی لەسەر دنیای ھزر و ڕووناکبیران کە ئێستاش لە سەرەتای سەدەی بیست ویەکدا درێژەی ھەیە. چونکە کانت شوێنێکی دەورانسازی لەسەر ڕەوتی بیر و ھزردا داناو نە تەنیا فەلسەفەی سیاسی بەڵکوو زانستی ئەخلاق و جوانی ناسی وتیۆری زانستی بردە قۆناغێکی نوێوە. بەم پێیە دەکرێ گرنگایەتی کانت لە سێ بەستێندا کورت بکەینەوە: ئەخلاق و تیۆری زانستی و فەلسەفەی سیاسی. ئەو فەیلەسووفێکی پلۆرالیزمە کە بۆ زۆرایەتی و جۆراوجۆربوونی ئامانجەکانی مرۆڤایەتی و بە دوای ئەودا سیستەمێکی کۆمەڵایەتی پلۆراڵ بەم بانگەوازەوە خەباتی دەکرد: "با ورەی سەربەستیت ببێت ورێز بۆ ئازادی و جۆراوجۆری کەسانی تریش دابنێ. چون پلەوپایەی مرۆڤایەتی لە ئازادی و خۆئایینی دایە" بە بڕوای کانت مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای مەعریفەوتێگەیشتن و خۆناسینەوە دەتوانێ لە لایەنی ڕۆحیەوە خۆی لە کۆیلەتی ھەڵقوڵاوی خورافەو پێشداوەری و بتەکان ڕزگار کات و لەسەر پێی خۆی بوەستێ. کانت بە درێژای تەمەنی لە کونیگزبورگی زێدی دوور نەکەوتەوە. بەم حاڵەیش، تایبەتمەندی گرینگی شێوەی بیر و بەڵگەھێنانەوەی رووانگەی جیھانگیریە. ئەو خۆی بە شارۆمەندی جیھان دەزانی. ھزری سیاسی وبەتایبەت ئاشتی ھەمیشەیی یەکەیشی ھەر لەم بیرەوە سەرچاوە دەگرێ. دەکرێ بە گشتی بڵێین کە کانت چوار پرسیاری سەرەکی دێنێتە گۆڕێ و لە ڕوانگەی خۆیەوە وەڵامی ھەرکامیان دەداتەوە: ١- مرۆڤ چی دەتوانێ بزانێ؟ ٢- چۆن دەبێ بژین؟ ٣- چ ھیوایەکمان دەکرێ ببێ؟ ٤- مرۆڤ چیەو چۆن دەبێ بۆ جیھانی "بوون" بڕوانێ؟
 
کانت لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا گەورە بوو و باوەڕی ئایینی و پارێزگار بوونی بنەماڵە شوێنێکی گرنگی لەسەر گیرساندنی فکری و فەلسەفی ئەو دانا. کانت کوڕی کۆپان دروویەکی دەستەنگ بوو. سەردەمی منداڵی و لاوی بە چەرمەسەری بردە سەر، بەڵام توانی ئەو ئاستەنگانە بکا بە ھێزێکی بزوێنەری لە ڕادەبەدەر پۆزەتیڤ و نەوەک ڕۆحی گرژی و تۆڵە و ناھومێدی بەڵکوو وانەی ڕزگاری و جووڵانەوەو پێگەیشتنی فکری لێوە فێر بێ. ھەر ئەم تێکۆشانە بەربڵاووڕزگارکەرە بە توندی ناو و ژیانی کانتی بە سەردەمی ڕۆشنگەریەوە گرێداوە. کانت دایک و باوکی وەک نموونەی خاوێنی و پارێزکاری دێنێتەوە بیر ولە بارەی دایکیەوە دەنووسێ: "قەت دایکم لە بیر ناکەم. ئەو بوو کە یەکەم تۆوی چاکەی لە مندا چاند و پەروەدەی کرد. ئەو دڵی منی بە ڕووی سروشتدا کردەوە، ھزرمی لە خەو ڕاپەڕاند و بەرینی کرد. ڕاھێنانەکانی لە ژیانمدا ھەردەم شوێنی شایان و بەردەوامی بووە. "کانت بێ ئەوەی ھەڵسووڕاوانە بەشداری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکا و دوور لە ھەراوھوریای دەرەوە ژیانی بردە سەر. خولیای سەرەکی کانت جیھانی بیرکردنەوەو ماریفەت و ڕامان بوو. ئەو ژیانێکی لە ڕادەبەدەر تاقەت پڕووکێن و پڕکار وڕێک وپێکی بوو. لە بارەی نەزم و وردبینی و شێوەی ژیانی کانتەوە بۆ نموونە پیاسەی رۆژانەو بەرنامەی ڕێک وپێکی بۆ ئەم بوارە دێنینەوە. پیاسەکانی ھەموو ڕۆژێک و لە کاتژمێرێکی دیاری کراودا بەڕێوە دەچوو و قەت نەدەبڕایەوە. پیاسەکانی ھێندە ڕێک وپێک بە ڕێسای تایبەتەوە بوو کە دەکرا کاتژمێری پێ ھەڵبێنی. شوێن پێی ئەم وردبینی و شێوە ژیانە بە ڕوونی لە بەرھەم و نووسراوەکانی کانتدا دەبینرێ. دەڵێن پیاسەی ڕۆژانەی کانت تەنیا جارێک تێک چوو ئەویش کاتێک بوو کە سەری بە خوێندنەوەی"ئیمیل"ی بەرھەمی رۆسۆوە قاڵ بوو. کانت مرۆڤێکی خاوێن و چاکەخواز بوو ورێزی بۆ ھەموو شتێکی شیاو دادەناو پتر لە لایەنی خراپە، سەرنجی لایەنە چاکەکانی مرۆڤەکانی دەدا. تێکڕای تەمەنی لە گەڵ ئاستەنگی ماڵی بەرەوڕوو بوو، بەو حاڵەیش نە یارمەتی لە قوتابیەکانی وەردەگرت ونە پەشیمان دەبووەوە لەو ڕێبازەی ھەڵیبژاردبوو. لە پیریدا دوای ئەوەی لە ڕێی نووسراوەکانیەوە پاشەکەوتێکی خستبوو، یارمەتی کەس و کارەکانی دەداو مووچەی ھەفتانەی بۆ ھەندێک لە ھەژاران بڕیبوەوە. کانت وەک زۆربەی بیرمەندان و ئیلیتەکانی ھاوسەردەمی کە ژیانیان لە ڕێی وانەگوتنەوەی تایبەتیەوە دەبردە سەر، چەن ساڵێک مامۆستای تایبەتی بوو. دوای چەن ساڵ وانەگوتنەوە، بوو بە مامۆستای فەلسەفەی زانکۆو ھەر بەم بۆنەوە لەو یەکەم بیرمەندانەیە کە پێیان دەڵێن: "فەیلەسووفی لێھاتوو". ئیشی کانت وەک فەیلەسووف و ھەروەھا پسپۆڕی بواری فەلسەفە (فەلسەفەزان) ڕایکێشایە قووڵایی مێژووی فەلسەفەو ھزرەوەو ئەو ھەلەی بۆ ڕەخساند کە نە تەنیا بە نیسبەت بەرھەمی فەیلەسووفانی سەردەمانی کۆن بەڵکوو دەرھەق ھزرڤانانی سەردەمی خۆیشی لەوانە: دیکارت و سپینۆزا و لاک و ھابز و رۆسۆ و ھیوم مەعریفەو شرۆڤەی سیستماتیک پەیدا بکا. شیکاری و شرۆڤەی بەرھەمی ھاوسەردەمانی دەرفەتێکی بە کانت دا کە ئاکامی گرنگترین ھەڵوێستەکانیان کامڵ بکات و ھەندێ لە لایەنە چەوتەکانیشیان بە وردی پووچەڵ بکاتەوە.