ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏چیرۆک: چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
No edit summary
ھێڵی ٧:
گەند٘اف ڕایگەیاند کە ''سارمان''(جادووکەری سپی) ناپاکییان لێدەکات و ئێستا کار بۆ بەدەستھێنانی ھێزی ئەنگوستیلەکە دەکات. لەکۆتاییدا ئەنجومەن بڕیاریاندا کە دەبێت ئەنگوستیلەکە لە ناو ببرێت ، ئەوەش تەنھا بەوە دەکرێت کە بیخەنە ناو ئاگری گڕتاوی چیای فەوتان لە مۆدۆر کە دەبوایە پێشتر ئەو کارە بکرایە.فرۆدۆ بڕیاری دا ئەو کارە بگرێتە دەست .ئێلرۆند لەگەڵ بڕیارەکانی گەند٘اف چەند ھاوەڵێکی ھەڵبژارد بۆی. ھاوڕێیانی ئەنگوستیلەکە ژمارەیان نۆ کەس بوو=(فرۆدۆ، سام، مێری، پیپین، گەند٘اف، ئاراگۆن، گیمیڵی، لێگۆلاس، بۆرۆمیر).
پاش چەند ھەوڵێکی شکستخواردوو بۆ تێپەڕین بە ''چیای تم و مژاوی'' ناچار بوون ڕێگایەکی مەترسیدار بگرنەبەر و بەناو ''کانەکانی مۆریا'' دا بڕۆن. لە بەردەم دەرگای مۆریادا توشی ھێرشی چاودێری ناودەریاکە بوون. دواتر لە ناو مۆریا زانیان چی بەسەر ''balin'' و کورتەباڵاکانی تر ھاتووە.ھەر لەو شوێنە توشی ھێرشی ''ئۆرکەکان'' بوون و دوای شەڕێکی زۆر ڕزگاریان بوو ، بەڵام دووبارە چواردەوریان گیرا و تەنگیان پێھەڵچنین، دوای کەمێک ئەھریمەنی کۆن ''بارلۆگ'' ھات ئۆرکەکان ڕایانکرد وە کۆمەڵەی ئەنگوستیلەکەش بە ھەمان شێوە جگە لە گەند٘اف کە ڕووبەڕووی وەستا و ھەردووکیان کەوتنە قوڵایی چیاکە ، ئەوانی تر دەربازیان بوو وە حەشارگەی جنەکانی دارستانیان دۆزییەوە ''لۆسلۆرین''. لێرە ھەندێک ڕاوێژیان لەگەڵکرا لە لایەن ''Celeborn '' و ''Galadriel''.لەگەڵ بەلەم و ئەو دیاریانەی کە ''Galadriel'' پێیدان ڕۆیشتن بەرەو خواروی ڕوباری ئاندوین لە وێشەوە بەرەو گردی ''ئامۆن ھێن''.لەم شوێنەدا بۆرۆمیر ویستی ئەنگوستیلەکە لە فرۆدۆ ببات، بەڵام فرۆدۆ ئەنگوستیلەکەی لە پەنجەیکرد و دیارنەما.وە بڕیاریدا دووربکەوێتەوە و بەرەو مۆردۆر بڕوات ،وە سامیش ویستی بڕوات لەگەڵی وە بمێنێتەوە لەگەڵی ئەگەر ھەرچییەک ڕوبدات.
 
 
==سەرچاوە==
[[The Lord Of The Rings|https://en.wikipedia.org/wiki/The_Lord_of_the_Rings]]