خانەقین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب کفری لە باکورەوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١:
'''خانەقین''' یا '''دوخانگ''' شارێکی وڵاتی [[عێراق]] و [[باشووری کوردستان]]ە کە زۆربەی دانیشتوانی [[کورد]]ن، خانەقین ناوەندی [[قەزای خانەقین]] و سەربە [[پارێزگای دیالەیە]]‌. سنووری ئیدارەی خانەقین لەنێوان ھێڵی پانیی (٣٤°٢٠′٠″N باکوور) وە ھێڵی درێژی (٤٥°٢٣′٠″E). ڕووبەر‌ی ئیداریی ٣٩١٥ کم<sup>٢</sup>، و بەرزایی‌ لە ئاستی دەریاوە ٢٠١ [[مەتر‌]].
قەزای خانەقین کەوتۆتە نێوان قەزای [[کفری]] لە باکوورەوە. قەزای مەنەلی و شاخی حەمرین سنووری لە باشووردا دیاری دەکات. ڕووباری [[سیروان]] لە ڕۆژئاوا و سنووری عێراق و [[ئێران]] لە ڕۆژھەڵات.
ھێڵی ٧:
لە ساڵانی ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ژمارەی دانیشتووانی بە ١٧٥٠٠٠ کەس مەزەنە کراوە‌. بەڵام ‌ڕاستی ژمارەی دانیشتووانی ‌ نەزانراوە لە ئەنجامی تەقەلا‌ی حکومەتی عێراق بو گۆڕینی دیمۆگرافییای شارەکە.
 
زۆربەی دانیشتووانی خانەقین کوردن و بە زاراوەیشێوەزاری [[کەڵھوڕی]] و [[گۆرانی]] قسە دەکەن کە ھەندێ جار،‌ بە ھەڵە بە [[فەیلی]] ناویان دەبردرێت.
لە ڕووی ئایینییەوە [[موسڵمان]]ن و بەشێکی زۆری [[شیعە]] مەزھەبن بەشەکەی دیکەش [[سوننە]]. بەشێکیش [[کاکەیی]] و [[سنجاوی]]‌. بێجگە لە کورد، ژمارەیەکی [[تورکەمان]]، [[عەرەب]]، [[جوولەکە]] و [[مەسیحی]] و [[سابئی]] و [[مەندائی]] لە خانەقین دژین. لەبەر ھەمەڕەنگی ئایینی و مەزھەبی پێکھاتەی دانیشتووانەکەی، ژمارەیەکی زۆری [[حوسەینیە]]ی شیعە و [[مزگەوت]]ی سوننەی‌ تێدایە. [[کڵێسایە]]کی مەسیحی تییدایە. [[سیناگوگ]]ی جوولەکەکانیش تێدابوو‌، بەڵام لە ساڵانی دوای دامەزراندنی [[ئیسرائیل]] و دەرکردنی جوولەکەکان لە خانەقین، ڕووخێنرا.