عەتا نەھایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١:
'''عەتا نەھایی''' نووسەر و ئەندامی چالاکی [[کۆڕی زانستی زمانی کوردی]]یە؛ ساڵی ١٣٣٩ کۆچی ھەتاوی لەدایک بووە. لە ١٣٥٧ ھەتاوی دیپلۆمی وێژەی لە [[بانە]] وەرگرتووە. نەھایی لە ساڵی ٢٠٠٥ دا خەڵاتی دەزگای ئاراسی بۆ ئەدەبی کوردی (لە سلێمانی) و لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی ئەحمەد ھەردی بۆ چێژ و سەلیقەی جوانی نووسین وەرگرتووە. ئەو ئەمڕۆ لە دیارترین نووسەران و ڕۆماننوسانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و چوار پارچەی کوردستانە. نەھایی ئێستا لە شوێنی لەدایکبوونی خۆی، واتە لە شاری بانەی کوردستانی ڕۆژھەڵات ئەژی. عەتا نەهایی لە مێژووی چیرۆک نووسی رۆژهەڵاتی کوردستان خاڵی وەرچەرخانە، ئەو بە نووسینی کومەڵە چیرۆکی (زریکە)(١٣٧٢)و دواتر (تەنگانە) شێوەیەکی نوێیی لە چیرۆک نووسیی ئەو سەردەمانەی رۆژهەڵات ناساند و هەوڵی دا لە شێوە گێڕانەوەی ساڵانی پێش خۆی دەرباز بێت.<ref>[[کاوان محەمەدپوور]]، خوێندنەوەیەکی مێژوویی لەسەر چیرۆکی کوردی، پێگەی هەواڵ نێری هاژە. http://haje.ir/newsdetails.aspx?itemid=3652</ref>
 
== بەرھەمی بڵاوکراوە (پەڕتووک) ==