ساموێل بێکیت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیادکردنی هەندێک زانیاری پێویست.
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣٦:
ولیەمی باوکی مەساح بووە، و "ڕوی" دایکیشی پێش ئەوەی شوو بکات کاری پەرستاری کردووە، برا گەورەی ساموێل ناوی "فرانک" بووە، ئەو توندوتیژیە ئاینیەی کە دایکی بەرامبەر ئەم دوو کوڕەی کردووە، وایکرد کە بیکێت لە قوڵایی ناخیدا توڕەبوون و ڕق و قینەیەکی زۆری بەرامبەر بە تیۆلۆژیا و هەروەها بەرامبەر بە دایکی هەبێت تا ماوەیەکی زۆر.
 
==خوێندخوێندن==
بیکێت لە هەمان ئەو قوتابخانەیە خوێندویەتی کە (ئۆسکار وایڵد) تێیدا خوێندوویەتی، لە ساڵی 1932 چۆتە زانکۆی (ترنتی) کە لەو سەردەمەدا زانکۆیەکی بەناوبانگ بووە لە دبلن، وە خەریکی خوێندنی هەردوو زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی بووە لە زانکۆی ناوبراو، دوواتر و لە ساڵی 1927 بەکالۆریۆس و لە ساڵی 1931 ماستەری لە هونەر وەرگرتووە. هەروەها بیکێت دوو ساڵ لە فەرەنسا زمانی ئینگلیزی داوەتەوە.
 
==بیکێتبیڪێت و جێمس جۆیس==
بیکێت هەر لە فەرەنسا (جێمس جۆیس) دەناسێت، کە دوواتر دەبێتە یەکێک لە هاوڕێ دڵسۆزەکانی، ئەو قسەیە ڕاست نیە کە ئەڵێن بیکێت بۆتە سکرتێری جۆیس، هێندە هەیە بیکێت بۆتە هاوڕێیەکی نزیکی ئەو، وە لەبەر ئەوەی جێمس جۆیس چاوی بە تەواوی کز ببون، بۆیە بۆ نووسینەوەی کارە ئەدەبیەکانی ناچار پەنای دەبردە بەر ئەدیبە لاوەکان، لێرەوە بیکێت یەکێک بووە لەو ئەدیبە لاوانەی کە یارمەتی نووسینەوەی کارە ئەدەبیەکانی جێمس جۆیسی داوە. ساموێل بیکێت تا ڕاددەی پەرستن سەرسام بووە بە جۆیس، تەنانەت لە شێوازی جگەرە کێشان و مەی خواردنەوەش لاسایی جۆیسی کردۆتەوە، هەمان ئەو پێڵاوانەشی لەپێ کردووە کە ئەو لەپێی کردوون.
 
==بیکێتبیڪێت و خۆشەویستی==
ئەم سەرسامبوون و نزیکبوونەوەی بیکێت لە جێمس جۆیس وایکرد کە لوسیای کچی جۆیس پەیوەندی خۆشەویستی ببەستێت لەگەڵ بیکێتی لاو، کە لوسیا نەخۆشی دەرونیشی هەبووە. ساموێل بیکێت ماوەیەکی کەم پێش مردنی، هەستا بە سووتاندنی تەواوی ئەو نامانەی کە لەگەڵ لوسیا ئالوگۆڕیان کردبوو، لە ئەرشیفەکەی خۆیدا تەنیا یەک وێنەی لوسیای هێشتۆتەوە کە لە کاتی سەماکردندا کێشراوە.
 
==بیکێتبیڪێت و شیعر==
ساموێل بیکێت لە ساڵی 1930 یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بڵاوکردەوە، ئەم کۆمەڵە شیعرەی لەژێر کاریگەری نووسینەکانی فەیلەسوفی گەوره (ڕێنیە دیکارت)دا نووسیوە، بیکێت تاوەکوو کۆتایی ژیانی لەژێر کاریگەری ئەم فەیلەسوفە بووە. بیکێت جگە لە نووسینی شیعر، چەندین شیعری ئیتاڵی و فەرەنسی وەرگێڕاوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ڕەنگە بیکێت یەکەم کەس بوبێت هەندێک شیعری شاعیرانی سوریالی فەرەنسی وەرگێڕابێتە سەر زمانی ئینگلیزی، وەک ئەندرێ بریتۆن و پۆل ئێلوار.
هەروەها بیکێت کۆمەڵە شیعری ڕامبۆ و شاعیری ئیتاڵی (ئۆجینیۆ مۆنتالی) وەرگێڕاوە. بیکێت لە پیریدا سەبارەت بە قۆناغەکانی ژیانی و قۆناغی وەرگێڕانی شیعری شاعیران دەڵێ: لەو سەردەمەدا من گەنج بووم و لە توانامدا نەبووە خۆم هیچ بکەم، بەم کارە ویستومە شتێک ئەنجام بدەم.
 
==بیکێتبیڪێت و شانۆنامە بەناوبانگەکەبەناوبانگەڪە==
شانۆنامەی (لە چاوەڕوانی گۆدۆدا) یەکێکە لە بەناوبانگترین شانۆنامەکانی جیهان، کە بیکێت نوسەرەکەیەتی، بەهۆی ئەم شانۆنامەیەشەوە ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، کە بۆ یەکەمین جار و لەساڵی 1953 لە هۆڵی شانۆیی (بابیلۆن) لە پاریس نمایشکرا. بیکێت سەبارەت بە نوسینی شانۆنامەکە دەڵێت: لە ماوەی چوار مانگ و بە قەڵەمێکی ڕەسساس و لە یەکێک لە تێنووسەکانی قوتابخانە نووسیم.
 
==بیکێتبیڪێت و زامدار بوون==
لە ساڵی 1938دا، بیکێت و یەکێک لە هاوڕێکانی بە شەقامێکی پاریس پیاسە دەکەن، لەناکاو سواڵکەرێک بێ هیچ هۆکارێک چەقۆیەک لە بیکێت ئەدات، چەقۆکە هێندەی نامێنێ بگاتە سەر دڵی و بیکوژێ، دووای ئەوەی کە بیکێت چاکدەبێتەوە، بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری بریندار کردنەکە سەردانێکی زیندان دەکات و لە هۆکاری ئەم کارە دەپرسێت و سواڵکەرەکەش لە وەڵامدا دەڵێ: گەورەم داوای لێبووردن دەکەم، نازانم لەبەرچی ئەم کارەم کرد.
ئیتر بیکێت لە سواڵکەرەکە خۆشدەبێت. ڕەنگە ئەم ڕووداوە هۆکارێک بوبێت بۆ ئەو تێڕوانینە بێهودەییەی بیکێت کە بۆ جیهان هەیبوو، وەک زانراویشە بیکێت پێشەنگی شانۆنامەی بێهودەییە.
 
==بیکێتبیڪێت و نۆبڵ==
لە ساڵی 1969دا، پاداشتی نۆبڵ وەردەگرێت، بیکێت لەوکاتەدا لەگەڵ ژنی دووەمی کە ناوی (سوزان) بوو، لە پاریس دەبن، کاتێک ژنەکەی هەواڵی وەرگرتنی پاداشتەکە دەبیستێت دەڵێ: وای لەم کارەساتە!
چونکە وا تێگەیشتبوو وەرگرتنی ئەو پاداشته هەموو شێوازی ژیانیان هەڵدگەڕێنێتەوە کە لەسەری ڕاهاتبوون. بیکێت بۆ ئەوەی نەڕوات پاداشتەکە وەربگرێت، خۆی لە یەکێک لە گوندەکانی تونسدا حەشار دەدات، و یەکێک لە هاوڕێکانی و لە هەمان کاتیشدا بڵاوەکاری بەرهەمەکانیشی بوو بە ناوی(جیرۆم لاندۆن) دەنێرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بیکێت دوواجار سوپاسی ئەکادیمیای سویدی کرد. بیکێت هاوڕێکەی ڕاسپاردبوو سەرجەم بەهای پاداشتەکە کە دەیکردە نزیکەی 73 هەزار دۆلار، بۆ هونەرمەندە موحتاجەکان خەرجبکات.
 
==دوا ساتەکانیساتەڪانی بیکێتبیڪێت==
لە ساڵی 1989دا، و دوای مردنی هاوسەرەکەی، ساموێل بیکێتی پیر دەگوازرێتەوە بۆ خەڵوەتگەیەکی پیری، و لە هەمان خەڵوەتگە و لە 22ی دیسێمبەری هەمان ساڵ کۆچی دوایی دەکات. بیکێت لە دوا مانگەکانی ژیانیدا زمانی لەگۆ کەوتوە و نەیتوانیوە قسە بکات. بیکێت و هاوسەرەکەی لە گۆڕستانی (مۆنبرناس)ی پاریس نێژراون، لە نزیک گۆڕە ساددە و ساکارەکەی هەردوکیانەوە، بە تەنها تاقە دارێک ڕواوە، وەک ئەو دارە تەنهایەی لە شانۆنامەی (لە چاوەڕوانی گۆدۆدا) هەیە.
 
== سەرچاوەکانسەرچاوەڪان ==
{{Ltr}}
* {{بیرخستنەوەی وێب| سەردێڕ = Auteurs contemporains : rassembler le discours critique| ناونیشان = http://auteurs.contemporain.info| ڕێکەوتی سەردان = ٨ی ئابی ٢٠١٣| زمان = en}}