ڕۆبێرت دی نیرۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary |
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٥٧:
یەکەمین فیلمی دێنیرۆ لە ساڵی [[١٩٦٣]] لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا بە ھاوکاری دەگەڵ [[برایاندیپالما]] بە ناوی [[جەژنی زەماوەند]] درووست کرا ئەگەرچی فیلمەکە ھەتا ساڵی [[١٩٦٩]] نەڕۆشتە سەر پەردە. زیاتری تەمەنی لە ساڵانی ٦٠دا بە کار کردن لە سەر شانۆکان ڕابرد.
ناوبانگی ڕاستەقینەی ئەکتەری ناوبراو ئەو کاتە بە تەواوی دەرکەوت کاتێک ساڵی ١٩٧٢ لەگەڵ دەرهێنەری ناسراوی بواری سینەما (( مارتن سکۆرسیزی )) ڕێکەوت بۆ چەند فیلمێک ،، کە ئەو نزیکیەی نێوانیان بۆ ماوەی سێ گرێبەست بەردەوام بوو ،، ئەوان یەکەم کاریان بەیەکەوە بە
(( taxi driver ))
واتا شوفێری تەکسی دەست پێکرد ساڵی ١٩٧٦ ،، پاشان بە (( تووڕە بوونی گا )) ساڵی ١٩٨٠ ..
پاشان ئەو هاوڕێیەتیەیان هەر بەردەوام بوو چەند فیلمێکی تریشیان بەیەکەوە دەرهێنا کە ئەوانە چەند شاکارێکی مێژوویی بواری سینەمان !!
دێ نیرۆ دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بردۆتەوە : جاری یەکەم ساڵی ١٩٧٤ وەک ئەکتەری یاریدەدەر لە شاکارەکەی فرانسیس فۆرد کۆپۆڵا ( سەرۆکخێزان ٢ )و جاری دووەم وەک ئەکتەری سەرەکی لە ڕۆڵی '' جەیک لامۆتا '' لە فیلمی (( تووڕەبوونی گا )) لەگەڵ مارتن سکۆرسیزی !!
ساڵی ١٩٨٤ بەشداری کرد لە فیلمی (( جارێک لە جاران ڕوویدا لە ئەمریکا ))کە داستانێکە یان ڕووداوێکە دەربارەی هاوڕییەتی و خۆشەویستی پەنجا ساڵی نێوان پاڵەوانەکانی فیلمەکە دەدوێ ، بەڵام ئەو فیلمەی سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستنەهێنا ، !!
یەکێکی تر لە دەستکەوتەکانی دێنیرۆ کە هیچی لە خەڵاتەکانی کەمتر نییە ، بوونی ئەو ڕێژە زۆرەیە لە فیلمەکانی لە لیستی باشترین ٢٥٠ فیلمی سایتی IMDB ،
کە ئەویش هەشت فیلمن کە جگە لە یەکێکیان هەموویان خۆی ڕۆڵی سەرەکە دەبینێ !! ئەو فیلمانەش :
هاوڕێ باشەکان = goodfellas
تووڕەبوونی گا = raging bull
گەرمی = heat
گازینۆ = casino
ڕاوچی مامز = deer hunter
جارێک لە جاران لە ئەمریکا = once opun a time in america
باوكی ئایینی بەشی دوو = godfather part 2
شۆفێری تاکسی = taxi driver
دوای بینینی دەوری یاریکەرێکی [[بەیسباڵ]] لە فیلمی [[ھێدی لە تەبڵەکە دە]] (Bang the Drum Slowly) لە [[١٩٧٣]]دا ناو جەماوەر شوێنی تایبەتی خۆی دۆزیوە. ھەر لەو ساڵەدا ھاوکاری پڕئەنجامەکەی دەگەڵ [[سکۆرسیزی]] دەستپێ کرد بە بینینی دەوری لە فیلمی [[شەقامە سەرەکیەکان]](Mean Streets ). لە ساڵی ١٩٧٤ بە بینینی دەوری سەرەکی لە فیلمی [[باوکی ئایینی ٢]] وەک سەردەمی لاوی [[ڤیتۆ کۆرلیۆن]]، لە [[دەرھێنان]]ی [[فرانسیس فۆرد کاپۆلا]]، ئەگەرچی تاقیکرابوە بۆ دەوری [[سانی کۆرلێۆنێ]]، [[مایکەل کۆرلێۆنێ]] و [[کارلۆ ڕیزی]] لە حەڵقەی پێشووی [[باوکی ئایینیدا]]. زانستەکەی یەکەمین خەڵاتی [[ئاکادمی ئاوارد]]ی بۆ دیاری ھێنا بۆ [[باشترین ئەکتەری پشتیوان]]، ئەگەرچی لە مەراسیمەکەدا کاپۆلا لە جیاتی ئەوی ئامادە نەبوو خەڵاتەکەی وەرگرت. دێنیرۆ یەکەمین بەرندەی [[خەڵاتی ئۆسکار]] بوو وا لە فیلمەکەدا بە زمانی ناوچەیەکی بیانی قسەی ئەکرد، زیاتر بە زاراوەی [[سیسیلی]] و چەن خەت بە [[ئینگلیزی]]. دێنیرۆ و [[مارلۆن بڕاندۆ]] تەنیا دوو کەسێک بوون وا بوونە بەرندەی [[خەڵاتی ئۆسکار]] بۆ بینینی دەوری یەک کەسایەتی.
|