ئەنگکۆر وات: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب maintenance, added orphan tag
ھێڵی ١:
{{Orphan|date=نیسان ٢٠١٧}}
 
'''ئەنگکۆر وات''' (بە [[ئینگلیزی]]: Angkor wat، بە [[خمێری]]: អង្គរវត្ត) پەرستگایەکە لە [[کەمبۆدیا]] و بە گەورەترین مۆنەمێنتی [[ئایین|ئایینی]] دادەنرێت لە جیهاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ هێکتار (١,٦٢٦,٠٠٠ مەتر دووجا).<ref name="Guiness"><cite class="citation web" contenteditable="false">[http://www.guinnessworldrecords.com/world-records/largest-religious-structure/ "Largest religious structure"]. </cite></ref> ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥.٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری [[سیێم ڕیێپ]]. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی [[ھیندوویزم|هیندوویزم]] درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢هەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی [[بودیزم|بودایی]].<ref name="cyark"><cite class="citation web" contenteditable="false">Ashley M. Richter (September 8, 2009). </cite></ref> پەرستگاکە لەلایەن پادشا [[سوریاڤارمانی دووهەمی]]<ref name="Higham1"><cite class="citation book">Higham, C. (2014). </cite></ref> [[ئیمپراتۆریەتیی خمێر]] لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢هەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا،<ref><cite class="citation web" contenteditable="false">[https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/cb.html "Government ::Cambodia"]. </cite></ref> وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی هەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.<ref>ئاڵای وڵاتان، [http://flagspot.net/flags/kh_hstry.html مێژووی ئاڵای کەمبۆدیا].</ref>
 
Line ٧ ⟶ ٩:
سەرەتای دیزاین و درووستکردنی پەرستگاکە لە نیوەی یەکەمی سەدەی دوانزەهەم بوو، لە کاتی فەرمانڕەوایەتیی [[سوریاڤارمانی دووهەم]]. پەرستگاکە تایبەت کرابوو بۆ [[ڤیشنو]]. وە کرایە پایتەختی ئیمپراتۆریەت. لەبەر ئەوەی هیچ نووسراوێک نەدۆزراوەتە ئاماژە بەو پەرسگایە بکات، نازاندرێت کە پێشتر ناوی چی بووە، بەڵام لەوانەیە بە "ڤاراه ڤیشنو-لۆک" ناسرابێ. وا پێدەچێ درووستکردنەکەی دوای ماوەیەکی کورت لە مردنی پادشا کۆتایی هاتبێ.<ref name="Ohio"><cite class="citation web" contenteditable="false">[http://huntingtonarchive.osu.edu/seasia/angkor.html "Angkor Wat, 1113–1150"]. </cite></ref> لە کۆتاییەکانی سەدەی دوانزەهەم، ئەنگکۆر وات لە سەنتەرێکی پەرستشی [[هیندوویزم]] گۆڕدرا بۆ سەنتەرێکی پەرستشی [[بودیزم]]. لەو کاتەوە ئەو پەرستگایە تایبەتە بە ئایینی بودیزم.<ref name="cyark" />
 
ئەو شوێنەوارە هونەرییانی ناوچەی ئەنگکۆر وای لە فەڕەنسا کرد کە ڕاستەوخۆ کەمبۆدیا بخاتە ژێر پارێزگاری خۆیەوە و لە ١١ی ئابی ١٨٦٣ سیامی داگیرکرد بۆ ئەوەی کۆنتڕۆلی ئەو شوێنەوارەکانە بکات.<ref>''Cambodge: The Cultivation of a Nation, 1860–1945'' by Penny Edwards. 2007. </ref> کەمبۆدیا سەربەخۆیی لە فەڕەنسا لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣ وەرگرت. لەو کاتەوە ئەنگکۆر وات لە ژێر کۆنتڕۆڵی کەمبۆدیا دایە. لە ساڵی ١٩٩٢ ئەو پەرستگایە پاڵێورا بۆ لیستی ئاسەواری جیهانیی یونیسکۆ.<ref>[http://whc.unesco.org/en/list/668/gallery/ لیستی ئاسەواری جیهانی یونیسکۆ].</ref>
 
=== ناسینی پەرسگاکە لەلایەن ڕۆژئاوا ===
Line ٢٤ ⟶ ٢٦:
=== پاراستن و نۆژەنکردنەوە ===
[[پەڕگە:WMF_Angkor_Wat.ogv|thumb|ڤیدیۆیەکی World Monuments Fund لەسەر پاراستنی ئەنگکۆر وات.]]
وەکو هەموو پەرستگا دێرینەکانی تر لە کەمبۆدیا، ئەنگکۆر وات تووشی زیان زۆر بووە بەهۆی گەشەی لەڕادەبەدەری ڕووەک، کەڕوو، وە زیانی جەنگ و دزی پارچە شوێنەوارییەکان، بەڵام پڕۆژە نۆژەنکردنەوەکان توانیویانە کاریگەری باشیان هەبێت لەسەر مانەوەی ئەو پەرستگایە.
 
لە سەدەی بیستەم، ئەنگکۆر وات پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەکی بەرچاو هەبوو .<ref name="multiref1">Glaize p. 59.</ref> بۆیە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەستی پێکرد، بەڵام کارکردن تێیدا وەستا بەهۆی شەڕی ناوخۆ و دەسەڵاتگرتنەدەستی کۆمونیستەکان (بە ناوی خمێرە سوورەکان) لە کەمبۆدیا لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ کان. بەهۆی ئەو شەڕانە هەندێک زیان بەر پەرستگاکە کەوت، بەڵام دوای شەڕی ناوخۆ زیانی گەورە بەر پەرستگاکە کەوت. بەهۆی دزینی پارچەی شوێنەواری ئەو پەرستگایە لە کۆتاییەکانی ١٩٨٠ و سەرەتاکانی ١٩٩٠ ەکان. لە چاو پەرستگایەکانی دیکەی کەمبۆدیا ئەو پەرستگایە کەمترین زیانی پێکەوتووە لە شەڕی ناوخۆ و زۆرترین کاری نۆژەنکردنەوەشی بۆ کراوە.<ref>Russell Ciochon and Jamie James (14 October 1989)[https://books.google.dk/books?id=9hAteN7ddW0C&pg=PA52&lpg=PA52&dq=Angkor+Wat+Khmer+Rouge+war&source=bl&ots=rg0Yic_o2y&sig=_b2pBBTbBiR3bId52W8-x9Axhwc&hl=da&sa=X&ved=0ahUKEwjDk-LP76TJAhVCJA8KHemeAoMQ6AEIZjAL#v=onepage&q=Angkor%20Wat%20Khmer%20Rouge%20war&f ."The Battle of Angkor Wat"]. ''New Scientist'': 52-57. Retrieved 22 November 2015.</ref>
Line ٤١ ⟶ ٤٣:
== پەراوێزەکان ==
{{Reflist|colwidth = 30em}}
 
[[پۆل:شوێنەوارناسی]]
[[پۆل:کەمبۆدیا]]