نەجمەدین ئەرباکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٢:
 
== سەرۆک وەزیری ==
ئەرباکان پوستی جێگری سەرۆک وەزیری وەرگرت و لەگەل سەرۆکی حکومەت [[بوڵەند ئەجەوید]] بڕیاریان دا کە دەستوەردانی لەشکەری لە [[قوبرس]] دا لە ھەمان سال دا بکەن. شتێکی دیار بوو کە یەکێک لە پاڵنەرەکانی بەشداریکردنی ئەرباکان لە ئیتیلافەکە ئەوە بوو کە ئەو توانی ئیمتیازاتی گەورە بو تەوەری ئیسلامی سیاسیئیسلامیزم بە دەست بھێنێت کە گرنگترینیان دانپێدان بەم تەوەرە بوو و گرنگیەکەی لەوە دا بوو کە مەیدانێکی سیاسی بوی کرایەوە. ئەرباکان زور دابەزینیش بو پارتی کۆماریی گەل کرد لە پێناو ئامانجەکانی. لەو ماوەیەدا کە ئەرباکان لە ناو حکومەتی ئەجەوید دا بوو، ھەوڵ دا کە ھەندێک لە بیروباوەرەکانی خوی لە سەر بڕیاری سیاسی تورکیی، و ھەولی دا کە زەبرێکی بەھێز لە ھەندێک لە سەنتەرە بەھێزەکانی یاریدەدەر بو ڕێبازی عیلمانی بدات، لەبەر ئەوە کەمێک پاش لە پێکھێنانی حکومەت پڕوژە بڕیارێک پێشکەشی پەڕلەمان کرد کە تێدا ڕێگری لە ماسونیەت لە تورکیا دەکرد و ڕێگری لە ساز کردنی ئاھەنگەکانی دەکرد، و داکۆکی لە سەر پەیوەندیەکانی لەگەل جیھانی عەرەبی دەکرد و زورتر تەئکیدی لە سەر دوستایەتی گەلی [[فەلەستین]] و دوژمنایەتی [[ئیسرائیل]] دەکرد و متمانەی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتە خەیرەددین ئەرکەمان لە دەست دا، چونکە ئەو پتشگیری لە دەولەتی ئیسرائیل دەکرد.
 
== زیندانکردنی ==
تەنانەت دوای ئەوەی ئەرباکان لە حکومەت دەرچوو، پارتەکەی ئەرباکان پروژە یاسایەک لە ھاوینی ١٩٨٠ پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە تێدا داوا لە حکومەتی تورکیا کرد کە پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل ببڕێت، لە دوای ئەوەش دا خوپیشاندانێکی گەورە لە دژی بڕیاری ئیسرائیل بو گرتنەوەی شاری [[قودس]] ڕێکخرا. ئەم خوپیشاندنە زور گەورە بوو کە لە مێژووی ھاوچەرخی تورکیادا بێ وێنە بوو ئەمەش ئەو چەندە دیار دەکرد کە ئیسلامی سیاسیئیسلامیزم بە بەڕێبەرایەتی ئەرباکان لایەنگرانی زور ھەبوو. لە دوای چەند روژێک بە سەروکایەتی سەرکردەی لەشکەری [[کەنعان ئیڤرین]] کودەتای سەربازی ئەنجامدڕا و حکومەتی ئیتیلافی لە دەسەلات لادڕا، و چەندین کار ئەنجامدڕان کە تێدا ھێز بو باڵی عیلمانی گەڕاندڕایەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکھێنڕا و دەستوری دەولەت لادڕا و پارتەکان ھەڵوەشێندڕانەوە و چالاکوانە ئیسلامیەکان دەستەسەر کران. ئەرباکان یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەو کاتە دا زیندانیکرا و پاش سێ سال و لە سەردەمی حکومەتی [[ئوزال]] لە زیندانەکە دەرچوو. لە سالی ١٩٨٣ پارتی رەفاە دامەزراند کە لە ھەمان سال دا بەشداری لە ھەلبژاردنەکان دا کرد، بەلام تەنیا توانی ١٫٥% لە دەنگەکان بە دەست بھێنێت، بەلام لەم ئەنجاژمە بێ ئومێد نەبوو و بەەوامی بە چالاکیە یایەکانی خوی دا تاکو لە ھەلبژاردنەکانی ١٩٩٦ زورینەی دەنگەکانی بە دەست ھێنا و ئەرباکان بە ئیتیلاف کردن لەگەل پارتەکەی [[تانسو چیلەر]] بوو بە سەرۆک وەزیری توکیا. لە ماوەی سەرۆکایەتی حکومەت دا ئەرباکان ھەول دا بە جیددی پەیوەندیەکانی لەگەل جیھانی ئیسلامی گرێبدات بە شێوەیەک ھەروەکو ئەو دەیویست تورکیا ڕولی سەرۆکایەتی جیھانی ئیسلامی وەربگریت. بەم شێوەیە سەردانی وولاتی [[لیبیا]] و [[ئێران]] کرد و دامەزراندنی گرۆپێکی ھەشت وولاتی ئیسلامی راگەیاند کە لەگەل تورکیا حەوت وولاتی ئیسلامی لەم گرۆپە دا ئەندام بوون: [[ئێران]]، [[پاکستان]]، [[ئیندۆنیزیا]]، [[میسر]]، [[نیجێیریا]]، [[بەنگلادیش]] و [[مالیزیا]].
== کارە ئیسلامیەکانی ==
== تاوانبار کردنی پارتی رەفاه ==