[[پەڕگە:Yezidis of Jabal.jpg|thumb|کۆمەڵە کوردێکی ئێزیدی]]
[[پەڕگە:Lalish.jpg|thumb|په‌رستگایمەزاری پیرۆزیشێخ لالشعەدی کوڕی موسافر کەلەلایەن ئێزیدییەکان پیرۆزە]]
'''ئێزیدی''' خاوەنی ئاینی تایبەتن و زۆربەیان لە [[باشووری کوردستان]]ن لە دەڤەری [[شێخان]]ی نێوان [[مووسڵ]]، [[پارێزگای دھۆک]] و دەڤەری [[شەنگال|شنگار]]ی سەر سنووری [[سووریا]]دا دەژین. ھەروەھا لە [[بۆتان]] و [[دەربێسیە]] و باکووری [[پارێزگای ئەلحەسکە]] و دەڤەری [[عەفرین]] لە [[حەلەب]] و [[ئەلەگەز]]ی [[ئەرمەنستان]] و پارێزگای [[پارێزگای قەرس|قەرس]] و [[پارێزگای ئەردێخان|ئەردێخان]]ی باکووری ڕۆژھەلاتی [[تورکیا]]دا دەژین.
ئێزیدی بە کوردی [[کورمانجی]] دەئاخڤن .
ئێزیدی بە کوردی [[کورمانجی]] دەئاخڤن .ئێزیدی كۆنترین ئایینی جیهانه، چونكه ئاده‌م له لاله‌ش هاتۆته بوون، له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئێزیدی خودا په‌رستن تاوه‌كو ئه‌مڕۆ و تا ئێستا ئه‌م رێبازه‌یان به‌رنه‌داوه، داب و نه‌ریتی خۆشیان به‌رنه‌داوه، ئێزیدیاتی له كوردستانی عێراقی سه‌ریهه‌ڵداوه و پاشان بڵاوبوه‌ته‌وه بۆ ئیران و توركیا و سوریا، چونكه لاله‌ش حه‌جه و سه‌نته‌ری ئێزدیان لاله‌شه، له سه‌ره‌تاوه ئێزیدیاتی له‌ناو كوردا هه‌بووه و ئایینێكی ره‌سه‌نی كوردییه و ته‌نها ئێزیدی كوردییه، تا ئێستاش به هیچ شێوه‌یه‌ك زمانی خۆیان نه‌گۆڕیوه، ئایینی ئێزیدی.
== بیروباوەڕی ئێزیدی ==
'''ئێزدی (ئێزدیاتی):'''
*خوا (الله): گەورەیەکەی لە نوسیندا دەرناکەوێت، لە سەروی نموونە و شێوەوەیە؛ سیفەتەکانی کۆنن وەکوو زاتی خۆی هیچ شتێک لە سەر شێوەی ئەو نیە و لە هیچ شتێک ناچێت. لەبەر ئەوەی خودایە کەواتە خوای مرۆڤە.
*مەلیکە تاوس مەلیکی هەموو مەلائیکەتەکانە (فریشتەکانە). مەلیکە تاوس بریتیە لە عەزازیل یان بە عەرەبی (الشیطان) (بە [[ئینگلیزی]]: Melek Taus یان The Peacock Angel) کە حوکمی هەموو زەوی ئەکات بە یارمەتیو هاوکاری حەوت فریشتەی دیکە ئەو حەوت مەلائیکەیەش لەژێر ئەمری خودای گەورەدان.
كی كۆن ودێرینه زۆربه‌ی ئه‌و پاشماوه‌یانه‌ی كه میلله‌تانی دێرین له‌سه‌ر خاكی كوردستان ده‌ژیان وبیر وباوه‌ری ئایینه‌كانی پابه‌ند به پیرۆز راگرتنی دیارده‌ی سروشتی (وه‌كو خۆرپه‌رستی، ستێر وبا وبارن.. )، دیسان زۆر له‌و باوه‌ر وپیرۆزیه‌كانی ئایینه‌كانی كۆن ودێرین كه دێر زه‌مانه‌وه له سه‌ر خاكی پیرۆزی كوردستان و له میسۆپۆتامیای كۆن وزۆربه‌ی شوێنی میلله‌تانی هیندۆ ئیرانی په‌یره‌ویان ده‌كرا (وه‌كو میترای، زه‌رده‌شتی، مانوی، مزدكی، ئه‌زدایی.. )، به واتایێك ده‌توانین بلێین ئایینی ئێزدی-ئێزدیاتی كۆنتر ودێرینترین پاشمه‌وی ئایینه‌كانی كه میلله‌تی كورد له دێر زه‌مانه‌وه په‌یره‌ویان كردبێت، ئایینێكی (ته‌وحیدی) باوه‌ر به خودایێكی تاك وته‌نیا هه‌یه، ئه‌و بیرۆكه‌ی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئێزدیان گوایه هێزی شه‌ر ده‌په‌ستن وپیرۆز رائه‌گرن هیچ بنیات وئه‌ساسێك نییه له متۆلۆچی ئێزدیان دا دیسان به دوور ونێزیك ئه‌م بیرۆكه‌یه بوونی نییه له ناو داب ونه‌ریت وری وره‌سمه ئایینه‌كه‌یان دا، ئه‌وه‌ی ئێزدی-ئێزدیاتی جیاده‌كاته‌وه له ئایینه‌كانی تر ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه‌كه‌یان له ده‌رباره‌ی خێر وشه‌ر ئه‌وه‌یه، به باوه‌ریان ته‌نیا یه سه‌رچاوه هه‌یه خێر وشه‌ر وهه‌ردووكیش له ده‌رگای خودا وه دێن بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، ئێزدییه‌كان وا باروه‌ر ده‌كه‌ن كه ناسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ناوی ئێزدان كه یه‌كێك له ناوه‌كانی خودایه دێت، ئه‌مه به‌لگه‌یه بۆ بیر ته‌وحید ویه‌ك خودایی لایان، دیسان ئێزدییه‌كان رێز وپیرۆزیێكی تایبه‌تی ده ده‌ن به ملیاكه‌ته‌كان وله سه‌رووی هه‌مووشیان سه‌رۆكی ملیاكه‌ته‌كان كه ناو ده‌نێن (تاووس مه‌له‌ك) دیسان رێز وپیرۆزی ده ده‌نه زۆربه‌ی پێخه‌مبه‌ر وخاس وبابچاكه‌كان وبه‌تایبه‌تیش (شیخادی)، ئایینێكه باوه‌ریان به‌وه نییه كه كه‌سانێك هه‌بێت وه‌كو هاوكار یان یارمه‌تیده‌ر له ناو به‌ینی ئاده‌میزاده‌كان وخودا دا به‌لكو به بیر وباوه‌ریان په‌یوه‌ندییه‌كه راسته‌وخۆیه وهیچ یارمه‌تیده‌رێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویست ناكات، له به‌ر ئه‌م هۆیانه ده‌رێشایه‌تی وبیری سۆفیگه‌ری به‌لاوه له ناو جڤاكی ئێزدیان دا، رۆژ (خۆر) له هه‌ره گرنگترین هێزه لایان، هه‌لبه‌ت رۆژ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ژیان ومانه‌وه‌یه له سه‌ر رووی ئه‌م گه‌ردوونه‌دا، به بوچوونی ئێزدیان خۆر (رۆژ) گه‌وره‌یی وتوانایی خودا ده‌نوێنت، ئێزدییه‌كان باوه‌ریان هه‌یه به رۆژی ئاخره‌ت وكراس گهۆرین یه‌كێكه له دیارده‌كانی كه تا ئێستاش مرۆڤی ئێزدی باوه‌ری پێیه ئه‌ویش كه راسته له‌شی مرۆڤ له ماده ئه‌ساسییه‌كان پێكدێت (ئاخ-ئا‌ڤ-با-ئاگر) ودووباره كه ئه‌مرێت ئه‌م جه‌سته‌یه ده‌گه‌رێته شێوه‌ی جارنی خۆی به‌ڵام هه‌رگیز (روح) گیان زێندووه ونامرێت به‌لكو چه‌ند جارێك له جه‌سته‌یێك ده‌چێته ناو جه‌سته‌یێكی تر به پێی ئه‌و پێگه وده‌ره‌جه‌ی كه خاوه‌ن ئه‌و گیانه له ژیان دا كردیتی، به واتیێكی تر هه‌كه هات خاوه‌ن گیانه‌كه له ژیان دا مرۆڤێكی باش وخاوێن بت، هه‌موو ژیانی به دوعا ونوێژ وخێر بێت، دوور له هه‌ر كار وره‌وشتێكی نامرۆڤانه ئه‌و كات كه خاوه‌نی ئه‌و گیانه ده‌مرێت (كراس ده‌گوهێرت) گیانه‌كه‌ی به ئه‌مری خودا ده رۆته ناو ئاده‌میزادیێكی پایه به‌رز وره‌وشت جوان تروله ژیان دا ئاسووده ده‌بێت، پێچه‌وانه‌ش كه خاوه‌ن گیانه‌كه مرۆڤێكی ره‌وشت پیس وكرێت بێت یاخود هیچ پێگریێك نه‌بێت له ناو به‌ینی ئه‌و ئاییه‌نه‌كه‌ی دا، بی دوعا ونوێژ، هه‌موو فه‌رزه‌كانی حقیقه‌ت ومه‌عریفه‌ت كه گه‌ره‌كه پیاوی ئێزدی په‌یره‌و وجێبه‌جێبكات كه چی ئه‌و نه‌یكات، به‌لكو هه‌موو خرابی وره‌وشته‌كانی دوور له مرۆڤایه‌تی وه‌كو (دزی، زینا، ده‌ره‌و.. ) ئه‌و كاته گیانی له دووایی مردن وكۆچكردنی ده‌چێته ناو ئاژه‌لیێك یان ئاده‌میزادیێكی تاوانبار وهه‌رگیزنه‌فره‌ت لێكراو پر مه‌ینه‌تی له ژیانی خۆ دا، ئایینێكی داخراوه كه واتا مرۆڤی ئێزدی كه دایك ده‌بێت ئه‌بی له دایك وباوكێكی ئێزدی بێت، په‌سه‌ندناكرێت كه‌سی بێنێته ناو رێزه‌كانی خۆیدا، دیسان كه مرۆڤێك چ مێر بت یان ژن كه له بنه‌ماو وره‌وشت وپیرۆزییه‌كانی ئێزدیاتی لای دا ئه‌بی له ناو رێزه‌كانی ئێزدیان دا نه‌مێنت، كوشتن، زینا، سه‌له‌ف (ریبا) لایان حه‌رامه وبه‌هیچ جۆرێك خاوه‌نه‌كه‌یان پاك ناكرێت ودۆزه‌خ چاره‌نووسییێتی رۆژی قیامه‌ت..
*پاشا بە شێوەی تاوس شێوە دەکێشرێت. ئاو، خۆڵ و هەوا لە دروشمە پیرۆزەکانی دینی ئێزیدین کە هەرسێکیان ژیان پێک دەهێنن.
'''ئێزدی رامان و واتا:'''
هەروەها ئێزیدییەکان مەزارێکی زۆر پیرۆزیان هەیە کە سەردانی دەکەن کە مەزاری شێخ عەدی کوڕی موسافرە کە لە [[لالەش]]دایە.
ئێزدی وه‌كو ووشه وئیدیه‌م واتای (یه‌زدان-خودا) ده‌گه‌ینێت، له په‌رتۆكی پیرۆزی (ئا‌ڤێستا) ی زه‌رده‌شت پێخه‌مبه‌ر دا (یه‌زتا) وه‌كو كرنۆشی وعیباده‌ت دێت، دیسان له زمانه‌كانی به‌هله‌وی، سه‌نسكریتی ئێزدی دێت به‌مانای ئۆلپه‌رست وئاییندار، له زمانی سۆمه‌ری دا (ئی-زی-دی) به مانای ئه‌وانه‌ی پاك وخاوێن وپارێزراو یان ئه‌وانه‌ی له سه‌ر رێگای راست ده‌رۆن دێت.. شوێنی نیشته‌جێبوونیان هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه خاكی پیرۆزی كوردستان ومیزۆپۆتامیای كۆن بووه، دیسان له رۆژهه‌لات (ئێران وهیند.. ) ژیاون وه‌كو مێژوو وسه‌رچاوه‌كان ئاماژه پێدده‌ن..
=== ڕەمزە پیرۆز و دینیەکانیان ===
'''كه‌سایه‌تی وناودارانی ئێزدی:'''
یەکەم پاڕانەوە (دۆعا) : کە بەسێ کاتدا دەکرێت بە تایبەتی لە کاتی هەڵهاتنی خۆر و ئاوابوونیدا یەزیدیەکان لەم کاتانەدا داوای خێر و خۆشی بۆ خۆیان و هەموو مرۆڤایەتی دەکەن. ئێزیدی وەکوو دیانەت ڕێگە و شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە لە کاتی بەجێگەیاندنی نوێژدا بۆ خودا کە بەزمانی ئاری کۆن پێی ئەڵێن (خودێ) یان (ئێزدان) کە کۆمەڵێک دۆعای لێ ئەکەن بە تایبەتی لە کاتی هەڵهاتنی خۆ رو نیوەڕۆ و کاتی خۆرئاوابووندا.
له مێژووی ئێزدیان دا كه‌سایه‌تی ناودار هه‌بووینه، ده‌توانین ئاماژه به رۆلی شه‌رفه‌دین ومیر جه‌عفه‌ری داسنی ومیر ئامادین ومیر هه‌سلمه‌مان وپیر ره‌شی حه‌یران ئێزدی میرزا بده‌ین كه هه‌رموویان میریاتی وبه‌رپرسیاره‌تی له شوێنه‌كانی كوردستان دا كردوونه له سه‌ر ده‌می چه‌رخه‌كانی ده و یازده وپازده وشازده‌ی زایینی دا ژیاون، دیسان بابی شێخ ناسر كه له ساله‌كانی 1810-1880 ژیاوه وزۆربه‌ی ئه‌و مێژووناسانه ورۆژهه‌لاتناسانه كه رووی كوردستان كردوونه سه‌ره‌دانی ئه‌م شێخ پر توانا وزانسته ئایینه كراینه، دیسان رۆلی ژنانی ئێزدیش گه‌شاوه ده‌بینین له مێژووی ئێزدیان دا، نموونه‌ی هه‌ر به‌رز وبلند (خاتوونا فه‌خرا یه كه وه‌كو خاس له لایه‌ن ئێزدیان ناسراوه، خانزادی پیر مام ومه‌یان خاتوون) ..
'''''1-پێناسه‌یه‌كی كورتی ئایینی ئێزیدیمان بۆ بكه.. ؟'''''
ـــ ئێزیدی كۆنترین ئایینی جیهانه، چونكه ئاده‌م له لاله‌ش هاتۆته بوون، له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه ئێزیدی خودا په‌رستن تاوه‌كو ئه‌مڕۆ و تا ئێستا ئه‌م رێبازه‌یان به‌رنه‌داوه، داب و نه‌ریتی خۆشیان به‌رنه‌داوه، ئێزیدیاتی له كوردستانی عێراقی سه‌ریهه‌ڵداوه و پاشان بڵاوبوه‌ته‌وه بۆ ئیران و توركیا و سوریا، چونكه لاله‌ش حه‌جه و سه‌نته‌ری ئێزدیان لاله‌شه، له سه‌ره‌تاوه ئێزیدیاتی له‌ناو كوردا هه‌بووه و ئایینێكی ره‌سه‌نی كوردییه و ته‌نها ئێزیدی كوردییه، تا ئێستاش به هیچ شێوه‌یه‌ك زمانی خۆیان نه‌گۆڕیوه، ئایینی ئێزیدی.
'''2-به كی ده‌ڵێن ئێزدی.. ؟'''
ـــ ئێزیدی بریتییه له برایه‌تی و راستگۆیی و جوامێری و چاك ره‌فتاری و بێ جیاوازی و فیداكار بۆ دراوسێی خۆی، ئێزیدیاتی سمێڵ و ریش و گریڤان (كراسێكی سپییه و به‌ده‌ستی خۆیان ده‌دروون)، ئێزیدیاتی كوشت و بڕی تێدا نییه و تاوانێكی گه‌وره‌یه و له ئاییندا زۆر حه‌رامه، ئێزیدیاتی ئابڕوومه‌ندییه.
'''3-ئێوه چی ده‌په‌رستن.. ؟'''
ـــ خودا و تاوسی مه‌له‌ك (سه‌رۆكی هه‌موو فریشته‌كان)
'''4-په‌رتووكی پیرۆزی ئێوه چییه.. ؟'''
ـــ مه‌سحه‌فی ره‌ش و جه‌لوه.
'''5-بڕواتان به ئایینه‌كانی تر و په‌رتووكه پیرۆزه‌كانی تر هه‌یه.. ؟'''
ـــ به‌ڵێ... ئه‌وانیش ئایینن و په‌رتووكی ئاسمانیینه و ئه‌وانیش رێز و به‌های خۆیان هه‌یه و ته‌واوی گووته‌كان گووته‌ی خوداییه وه‌ك په‌رتووكی ئێمه.
'''6-نوێژكردنتان كه‌یه و چۆنه.. ؟'''
ـــ به‌یانی پێش رۆژهه‌ڵات روومان ده‌كه‌ینه هه‌تاو و ئێواره‌ش پێش رۆژئاوابوون رووی خۆمان ده‌خه‌ینه رۆژئاوا، پێش خه‌وتنیش بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ حه‌لال بێت شه‌هاده‌ی دینیمان ده‌ڵێین، هاوكات نزاش ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئینجا بۆ خۆمان، تا بۆ خه‌ڵكی دوعا نه‌كه‌ین بۆ خۆمان ناكه‌ین بۆ نموونه ده‌ڵێین (یا خودی تو ڤی دنیایێ بسترینی، میلله‌تی مه، گوندی مه، جیناری مه پشتی خۆ دبێژین) .
'''7-مردو ناشتنتان چۆنه.. ؟'''
ـــ مردوو ده‌شۆین، جل و به‌رگی له‌به‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و قه‌رقاره (رووبێكی گه‌وره‌یه) و كفنی له‌به‌ر ده‌كه‌ین، پاشان ده‌یبه‌ین بۆ گۆڕستان، یه‌ك مه‌تر و نیو گۆڕێك ده‌كۆڵین و گرێی كفنه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه و ئینجا مردووه‌كه ده‌نێژین و پێویسته بۆ شووشتن و ناشتن شێخ و پیر و برای ئاخره‌تی ئاماده‌ی بن (برای ئاخره‌تی: رۆژی پێش زه‌واجی ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی تر ده‌كاته برای ئاخره‌تی خۆی به‌هۆی به‌ردێكی خاكی لاله‌ش و ده‌یخه‌نه ناو ئاوێك و ده‌یده‌نه كه‌سێكی تر تا ببێته برای ئاخره‌تی) . پاشان دوعای سه‌ره‌مه‌رگی بۆ ده‌كه‌ن، پاشان ته‌لقین ده‌دری و هێدی هێدی گۆڕه‌كه پڕ ده‌كرێته‌وه و كێڵی بۆ داده‌نرێن مردووش سه‌ری له رۆژئاوا ده‌بێت و قاچی له رۆژهه‌ڵات، ته‌لقین به وه‌زن و قافیه‌یه و نابێ بگووتری ته‌نها له‌سه‌ر گۆڕی مردوو چونكه گوناهه.
'''8- نه‌ریتی ژنهێنانتان چۆنه.. ؟'''
ــــ كوڕ بۆ خۆی له‌گه‌ڵ كچێك داده‌نیشێت و ته‌فاهوم له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و پاشان ده‌چنه خوازبێنی كچه‌كه، كاتی چوونه ماڵی كچه هه‌موو خێزانه‌كه به یه‌كه‌وه داده‌نیشن و ئه‌گه‌ر كوڕه و كچه به یه‌كتر رازیبوون ئینجا زیاتر له‌یه‌كتر ده‌چنه پێش. دوای خواستن كوڕه‌كه و كچه‌كه ده‌به‌نه ماڵی شێخی گونده كه پێی ده‌گووتری (شێخی شێخ هه‌سن) له‌یه‌كتریان ماره ده‌كه‌ن.
9-كه‌سێك له ئایینه‌كه‌تان بچێته نێو ئاینێكی تر و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئێوه هه‌ڵوێستتان چۆنه.. ؟
ـــ ئێمه قه‌بوڵمان نییه كه‌س بێته سه‌ر ئایینی ئێمه و به پێچه‌وانه‌ش چونكه ئه‌وه‌ی به كه‌ڵك ئایینی خۆی نێت به‌كه‌ڵك هیچ ئایینی تر نایه‌ت.
'''10-خۆشه‌ویستی به هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه له‌نێو كوڕان و كچانی ئێوه ئازاده.. ؟'''
ــــ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ئاساییه و زۆر ئازاده، به‌ڵام نابێت سنوری ئه‌خلاقی تێدا ببه‌زێرێت و زیاده‌ڕۆیی نابێت لێ بكرێت.
'''11-كه‌سێك له ئاینێكی تره‌وه ده‌توانێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئێزیدیه‌ك بكات.. ؟'''
ــــ ئه‌وه لای ئێمه نییه.
'''12-پاره‌ی ماره‌یی (شیربایی) وه‌رده‌گرن.. ؟'''
ــــ 75 گم زێڕه
'''13-مه‌ی خواردنه‌وه لای ئێوه سزای له‌سه‌ره.. ؟'''
ـــ هه‌مو شتێك زياد ل حه‌دى خو بخوى نابێت, به‌لام حه‌رام نى يه.
'''14-گوناهترین شت لای ئێوه چییه.. ؟'''
- كوشتن و زینا و درۆ و خيانه‌ت كردن و رێز نه‌گرتن له دايك و باوك .... هتد
'''15-چ جیاوازیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئێزیدیه‌ت و زه‌رده‌شتیه‌ت.. ؟'''
ـــ زه‌رده‌شتیه‌ت له ئێمه دابڕاون و جیاوازیه‌كی زۆری تێدا نییه
'''16-ئێوه به رۆژوو ده‌بن... ؟ رۆژووه‌كه كه‌یه و چۆنه.. ؟'''
ـــ به‌ڵێ، له كاتژمێر پێنجی به‌یانی تاوه‌كو 5 و ده یان پانزه‌ی ئێواری، له 12/12 كه سێ رۆژه و فه‌رزه، پیاوانی ئایینی كه چه‌ند كه‌سێكن له 40ی هاوینی و 40ی زستانی هه‌ر 40 رۆژ به‌رۆژوو ده‌بن و رۆژی پاشانیش جه‌ژنه.
'''17-پله‌ی ئایینی ناو ئێزیدیان چۆنه.. ؟'''
ـــ مورید، پیر، شێخ
'''18-بۆچی به ئێوه ده‌گوتری كوردی ره‌سه‌ن.. ؟'''
چونكه ئێمه ئایین و زمانی كوردیمان پاراستووه
19-كێن ئه‌و ئێزیدیانه‌ی كه خۆیان به كورد نازانن.. ؟
ـــ كه‌سی وا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت ئه‌وا نوێژ و دوعا و شاهاده‌ی دینییه‌كه‌ی كوردییه.
'''20-مۆسیقا و گۆرانی و وێنه‌كێشان لای ئێوه گوناه نییه.. ؟'''
-نه‌خێر. لاى ئيمه زۆر پيرۆزن موسيقاى تايبه ت به خومان هه يه و ئاميرى موسيقاى تايبه تمان هه يه(ده ف و شباب)
'''21-نه‌ریته‌كانی حه‌ج كردن لای ئێوه چۆنه.. ؟'''
ـــ یه‌كه‌مجار خۆی ته‌واو بشوات و سێ‌جار بچێته پردی سراتی و پاشان له كانی سپی خۆی پاك بكاته‌وه، دواتر ده‌چێته كانی زمزم و ببێته حاجی و پاشان ده‌چێته سه‌ر كێوی عه‌ره‌فاتی (له لاله‌ش سێ چیای پیرۆز هه‌یه به‌ناوه‌كانی-عه‌ره‌فه‌ت، مشه‌ت، عه‌زره‌ت) دواتر ده‌بێت بچێته سه‌ردانی هه‌موو مه‌زارگه‌كان.
'''22-فره‌ژنی و ته‌ڵاق لای ئێوه هه‌یه.. ؟'''
ـــ له ئایینی ئێمه نه‌گووتراوه یه‌ك یان ده ژن بینه، ئه‌گه‌رچی شه‌رمه، به‌ڵام به‌هۆكار هه‌یه و ژنه‌كه‌ش ده‌توانی دواتر شوو بكاته‌وه و پیاوه‌كه‌ش ده‌توانی ژنێكی تر بهێنێته‌وه.
23-فاڵ و نوشته و دوعاكردن بۆ كاری باش و خراپ و بۆ نه‌خۆشی و... هتد لای ئێوه هه‌یه.. ؟
ـــ هه‌موو دوعاكانی خێر و چاكه‌مان هه‌یه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك دوعایه‌كی شه‌ڕ و ته‌فریقه و تێكدان و... هتد لای ئێمه نیه و له ئاینه‌كه‌شمان گوناهه و حه‌رامه .
24'''-كریڤ مانای چییه.. ؟ بۆچی ئێوه ئه‌م وشه‌یه‌تان پێ خۆش نییه.. ؟'''
ـــ كریڤ واتا تۆ له شیرینی نێوان دووكه‌س پێتان ده‌گووتری كریڤ و واتا كریڤ برای گیانی به گیانی، هه‌ندی كه‌س وه‌كو ئیهانه به ئێزیدیان ده‌ڵێن نه‌ك له شیرینی.
'''25-بۆچی ناوه‌كانی ئێوه له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی موسڵمانان وه‌ك یه‌كن و عه‌ره‌بین.. ؟'''
ـــ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دان ساڵه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و موسڵمانان دراوسێی یه‌كتر بووینه.
'''26-نه‌ریته‌كانی هاتنی خه‌ڵك بۆ په‌رستگای لاله‌ش چۆنه.. ؟'''
ـــ پێش هه‌ر شتی ده‌بێ پێی خۆی خواس بكات وه‌ك رێزگرتنێك له‌و شوێنه، شوێنی ته‌واولێت له لاله‌ش تایبه‌ته، تف رووكردنه زه‌وی نابێت له هه‌موو شوێنی و به تایبه‌ت له لاله‌ش، ئافره‌ت و كچان ده‌بێ خۆیان داپۆشن، ئه‌و كه‌سه‌ی دێته لاله‌ش نابێت مه‌ی خواردبێته‌وه و ریزگرتن له‌و په‌رستگایه.
'''27-چ كاتێك له شه‌و رۆژ و چ رۆژێك له هه‌فته و چ رۆژێك له مانگ و ساڵ لای ئێوه پیرۆزه.. ؟'''
ـــ رۆژهه‌ڵات، چوارشه‌مه، حیسابی ئێمه كوردیه و ساڵی رۆژهه‌ڵاتییه، نیسان چونكه له مانگی نیسان گه‌ردوون و زه‌وی و ئاسمان دروست بووه و سه‌ری ساڵی ئێمه‌ش له مانگی نیسان.
'''28-پیرۆزترین شت لای ئێوه چییه.. ؟'''
ـــ پیرۆزترین شت لای ئێمه ئاگره و رۆژه، چونكه ئاگر و رۆژ رووناكییه له‌لایه‌ن خوداوه.
'''29-چه‌ند جه‌ژنتان هه‌یه و ناویان چییه و له چ كات و ساتێكی ساڵدان.. ؟'''
ــ له هه‌ر وه‌رزێك جه‌ژنی خۆمان هه‌یه وه‌ك كه‌رنه‌ڤاڵ كه‌ناویان (جه‌ژنی سه‌ری ساڵ له مانگی نیسانه، جه‌ژنی حه‌جیان، شه‌ڤ به‌رات (لیله قدر)، رۆژیێت ئێزیدیان له مانگی 12، جه‌ژنی جه‌ما له مانگی 10، جه‌ژنا بێله‌ندا جه‌ژنی جووتیاران و ئاگر له مانگی 20/12، جه‌ژنی چله‌ی هاوین، جه‌ژنی چله‌ی زستان، جه‌ژنی خدر و ئه‌لیاس و زۆر جه‌ژنی تر) .
30-په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی تر چۆنه.. ؟ ئایا سه‌ردانی یه‌كتر ده‌كه‌ن.. ؟ ده‌چنه پرسه و ئاهه‌نگ و بۆنه و داوه‌تی یه‌كتر.. ؟
ـــ به‌ڵێ زۆر به ئاسایی سه‌ردان و میوانداری یه‌كتر ده‌كه‌ین و به شانازیه‌وه ده‌چینه پرسه و بۆنه و ئاهه‌نگی یه‌كتر به‌بێ جیاوازی.
'''31-خێر و قوربانی و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ لای ئێوه هه‌یه و چۆنه و چی ده‌ڵێن.. ؟'''
ـــ له قوڕگیدا سه‌ریده‌بڕن و ده‌ڵێین: ب ده‌ستوری خودی.
'''32-سزای سێكسی نا شه‌رعی (زینا) لای ئێوه چییه.. ؟'''
ـــ حه‌رامه و نابێت ئه‌وكه‌سه له‌ناو ئێمه‌دا بمێنێت.
'''33-كاركردنی ئافره‌ت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ئاساییه.. ؟'''
ــــ ئاساییه و مامۆستا و دكتۆر و فه‌رمانبه‌ری ئافره‌تی ئێزیدیمان زۆره.
'''34-خوداوه‌ند له روانگه‌ی ئێوه‌وه كێیه و چۆنه و له كوێیه.. ؟'''
ـــ خودا نه ده‌نگه نه ره‌نگه و یاره‌بی كه‌س نازانی تۆ چۆنی
'''35-تا چه‌ند خۆتان نزیك ده‌بینن له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام و كریستیان و جوو واتا چیتان له‌یه‌كتر نزیكه.. ؟'''
ـــ هه‌ندێ شتمان له‌یه‌كتری نزیكه به لام جياوازى زوريش هه‌يه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ئایینه‌كه، به تایبه‌تی هه‌موو ئاینه‌كان ته‌نها یه‌ك خودا ده‌په‌رستین.
'''36-له پرسه‌ی مردوو چی ده‌ڵێن.. ؟ پرسه‌تان چۆنه و چه‌ند رۆژه.. ؟ چی بۆ خاوه‌ن پرسه ده‌كه‌ن.. ؟'''
ـــ ده‌ڵێین: خودی بڕه‌حمێنت، له خودا ده‌پاڕێمه‌وه كه هه‌موو لایه‌كتان ساغ و سه‌لامه‌ت بن و ئیمانتان له جێی بێت و ئه‌وانه‌ی ماون ساغ بن... حه‌وت رۆژه و چله‌ی ماته‌مینی و مردوو و ساڵه‌ی مردووش ده‌كه‌ین، خێر بۆ خاوه‌ن پرسه ده‌كه‌ین و شتی بۆ ده‌به‌ین وه‌كو شه‌كر و ئارد و رۆن و.. هتد.
'''37-كێن ئه‌وانه‌ی له لاله‌ش نێژراون.. ؟'''
ـــ (366) پیاو چاكی تێدایه، به‌ڵام له‌هه‌موو پیاوچاكه‌كان گه‌وره‌تر (شێخ هادی) ه.
'''38-ده‌كرێ ده‌قێكی كورتی په‌رتووكه پیرۆزه‌كه‌تانمان بۆ بخوێنیه‌وه.. ؟'''
ـــ ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌بێ جیاوازی نێوان ئایینه‌كان بژین چونكه هه‌موو مرۆڤین و خوداوه‌ند ئێمه‌ی دروست كردووه، هه‌ركه‌س له ئێمه چه‌ند ساڵێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه ده‌ژیین پێویست ناكات دڵی یه‌كتر بشكێنین و دونیا به برایه‌تی و ته‌بایی خۆشه و هیوادارم له خودا نه‌خۆشی له زه‌وی نه‌مێنێت و خێر و خۆشی بێته زه‌مینی خودا و هه‌موو به برایه‌تی و ساغ و سه‌لامه‌تی له كوردستانێكی ئارام‌دا بژین.
== ژێدەر ==
* [http://www.bbc.com/persian/worldnews/story/2007/08/070815_mf_yezidis.shtml بی بی سی فارسی؛ یزیدیان کیستند؟]
* هه‌ژار، چێشتی مجێو‌ر، خانی شه‌ڕه‌فكه‌ندی ئاماده‌ی كردوه و سه‌رپه‌رشتی چاپی كردوه، چاپی یه‌كه‌م: پاریس ١٩٩٧ .
* پرسیار و هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی ئایینی ئێزیدی ... ئاماده‌کردنی: شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود 2010
{{reflist}}
|