کۆماری کوردستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
مهاباد -> مەھاباد
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٥٣:
 
 
'''کۆماری کوردستان''' مەھاباد لە ٢ی رێبەندانی 2646ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی 1946 لە[[رۆژهەڵاتی کوردستان]] لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەمممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا‌ و لە دوای کۆماری ئاگری-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری‌ مھابادمەھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکووری‌ خۆراوای‌ ئێران. دامەزران‌ و لەناوچوونی کۆمار راستە بەشێک بوو لەو قەیرانەی ئێرانی تێکەوتبوو، ئەو ململانێ‌یەی‌ لە نێوان ئەمریکا‌ و سۆڤیه‌ت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە، بەڵام خواستی لەمێژینە و ئاواتی گەلی کورد بوو بۆ دامەزراندنی دەوڵەت و وڵاتێک بەناوی کوردستان، پێشینە لە مانگی ئابی ١٩٤١، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی‌ ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەنديی ئێران ده‌رهێنا. لە شاری‌ مھاباد،مەھاباد، کۆمیتەیەکی لە کەسانی چینی ناوەند بە پشتگیری سەرۆک خێڵەکان دەسەڵاتی ناوچەكەيان گرتە دەست. پارتێکی سیاسی بەناوی کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی کوردستان (ژێ کاف) دامەزرێنرا. قازی محەمەد، سەرۆکی بنەماڵەی‌ قازی، بە سکرتێريی پارتەکە ھەڵبژێردرا.کۆمیتەکە بە سەرکردایەتیی قازی محەمەد ناوچەکەیان بە لێھاتوویی‌ و سەرکەوتنێکی بەرچاوەوە بۆ ماوەی ٥ ساڵ تا رووخانی کۆمار بەڕێوەبرد.
 
== بۆچوونی سۆڤیەت ==
 
ھێزەکانی [[سۆڤیەت]] و [[بریتانیا]] لە کۆتاییەکانی ئابی [[١٩٤١]] ئێرانیان داگیر کرد، دیارە سۆڤیه‌ت لە باکوورەوە. سۆڤێت بە گشتی دوودڵ بوون لە ئیدارەی‌ کوردی. ھێزیان لە نزیک مھابادمەھاباد دانەنا‌و تەنانەت نێردراوێکی مەدەنی ئەوتۆیان نەنارد بۆ ئەوەی کاریگەریی گەورە دروست بکات. لە رێگەی‌ چالاکیی (دۆستانە)وە، وەک دابینکردنی کەرەسەی‌ گواستنەوە، دەرکردنی سوپای‌ ئێرانی، و کڕینەوەی‌ تەواوی بەرھەمی تووتنەکەیان، پاڵپشتیی ئیدارەکەی‌ قازی‌یان دەکرد. لە لایەکی ترەوە، کوردەکان زۆر ئیدارەی کوردیان ئەبێزاند لەبەر ئەوەی رەتیان کردەوە ببنە بەشێک لە کۆماری دیموکراتی (فارس) ئازربایجان. ھەروەھا دژی‌ راگەیاندنی کۆماری‌ سەربەخۆی کوردی بوون.
 
== دامەزراندنی کۆمار ==
[[پەڕگە:Mustafa Barzani in Mahabad Kurdish Republic.jpg|320px|وێنۆک|چەپ|وێنەی [[قازی محەمەد]] و کۆمەڵێک سەکردەی تری کۆماری [[مەهاباد]] لەوانە مەلا [[مستەفا بارزانی]] کە لە پێشەوە وەستاوە.]]
 
لە ئەیلولی‌ ١٩٤٥، قازی محەمەد‌و سەرکردە کوردەکانی تر سەردانی [[تەورێز]]یان کرد بۆ ئەوەی‌ چاویان بە کونسوڵی‌ سۆڤیه‌ت بکەوێت بۆ دەرباری‌ پشتگیریکردنی کۆمارێکی نوێ، لەوێشەوە رەوانەی باکۆ، ئازربایجانی سۆڤیه‌ت، کران. لەوێ، ئاگادار بوونەوە لەوەی پارتی دیموکراتی ئازربایجان لە ھەوڵی‌ ئەوەدایە کە دەست بەسەر ئازربایجانی ئێراندا بگرێت. لە ١٠ی‌ کانوونی یەکەمدا، پارتی دیموکراتی ئازربایجان دەستی بەسەر پارێزگای‌ ئازربایجانی رۆژهه‌ڵات دا گرت کە پێشتر بەدەست سوپای‌ ئێرانەوە بوو. قازی محەمەد بڕیاری‌ دا ھاوچەشنی ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، لە ١٥ی‌ کانوونی یەکەمدا، کۆماری مھابادیمەھابادی کوردیی دامەزرێنرا.
 
لە ٢٢ی‌ کانوونی دووەمی ١٩٤٦، قازی محەمەد دامەزراندنی کۆماری کوردستانی راگەیاند. ھەندێک لە ئامانجەکانیان لە مانیفێستۆکەدا بڵاوکرایەوە ئەمانەن:
ھێڵی ١٠٨:
== کۆتایی کۆمارەکە ==
 
لە ٢٦ی ئازاری‌ ١٩٤٧، بەھۆی‌ فشاری‌ ھێزە رۆژئاواییەکان، بۆ نمونە ئەمریکا، سۆڤیه‌ت پەیمانی بە حکومەتی ئێرانی دا کە لە باکووری ئێران ئەکشێتەوە. لە مانگی حوزەیران دا، ئێران دەستی گرتەوە لەسەر ئازربایجاندا. ئەمە بووە ھۆی‌ دابڕانی کۆماری‌ مھابادمەھاباد لە سۆڤیه‌ت و دواجار بووە ھۆی‌ داڕمانی.
لەم خاڵەدا، پشتگیرییەکان بۆ قازی محەمەد لە کەمبوونەوەدا بوون، بەتایبەتی لە نێوان خێڵە کوردەکاندا کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لێدەکرد. بەرھەم‌و سەرچاوەی‌ داراییان نەما‌و شێوازی ژیانیان بەھۆی‌ دابڕانەکەوە بەرەو سەختی چوو. یارمەتی دارایی‌ و سەربازی لە سۆڤێتەوە نەما‌و خێڵەکان هیچ ھۆکارێکیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نەئەبینییەوە. زۆرێک لە خێڵەکان قازی‌یان بەجێ‌ دەھێشت.
لە ٥ ی‌ کانوونی یەکەم، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان راگەیاند کە رێ لە ھەر پەلامارێکی سوپای‌ ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە. لە ١٥ی کانوونی یەکەم، سوپای‌ ئێران ھاتە ناوچەکە‌ و دەستی بەسەر مھابادمەھاباد دا گرت.
لەگەڵ ھاتنیان، چاپخانەی کوردی‌یان داخست، فێرکردنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد، ھەر کتێبێکی کوردی‌یان بدۆزیایەتەوە ئەیانسوتاند. دواجار لە ٣١ی‌ ئازاری‌ ١٩٤٧، قازی‌ محەمەد بە تۆمەتی خیانەت لە دەوڵەتی ئێران، لە مھابادمەھاباد لە سێدارە درا.
 
{{کورد}}