ھەشت قینەونەکە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
تاگ: دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ٥١:
لەکۆتایدا گالیسکە توانی لەناو تۆفانە سەختەکەدا دەربازی بێت و گەیششتە میوانخانەیەک بەناوی "دووکانی ووردە فرۆشی (میننی)" گالیسکە لەلایەن (میننی) و (سویت دەیڤ) پێشوازی لێنەکرا، بەڵکو لەلایەن چەند رووخسارێکی نامۆ، (بوب) کە ناسراویشە بە"مەکسیکیەکە" کە دەڵێت میننی بۆماوەیەک میوانخانەکەی پێڕاسپاردووە، (ئۆزواڵدۆ موبرای) کە ناسراویشە بە "پیاوە بچوکەکە" کە دەڵێت لەسێدارەدەری ناوچەکانی دەوروبەرە، (جو گەیج) کە ناسراویشە بە "گاوانەکە" کە دەڵێت ھاتووە سەردانی دایکی بکات، وە ژەنەراڵی پێشووی سوپای کونفدراڵیەکان بە ناوی (سمیزەرس). (وارن) ئەو چیرۆکە ئابرووبەرانە بۆ ژەنەراڵ دەگێرێتەوە کە دوو ساڵ پێش ئەوکات بەسەر کورەکەی ھێنا، وە دەمانچەیەک لەتەک دادەنێ، چیرۆکەکە بووە ھۆی تورەکردنی ژەنەراڵ و دەستی بردە دەمانچەکە بەڵام (وارن) بە خێرایی بە (کوشتنی بەرگری لەخۆکردن) فیشەکێکی بە ژەنەراڵ دەنێت و دەیکوژێت.
لەکاتێکدا تەواویان بە دیار ئەو چیرۆکەی (وارن) بۆ (سمیزەرس) ی دەگێرایەوە سەرقاڵ بوون، کەسێک ژەھر دەکاتە ناو قاوەکە و تاکە کەس بەمەبزانێت (دێیزی) یە. (جون) و لێخورەکەی (ئۆ بی)، بەبێ ئەوەی ھەستی پێبکەن قاوەکە دەخۆنەوە، ھەردووکیان دوای ماوەیەک خوێنێکی زۆر دەرشێنەوە و دەکەونە سەر زەوی، (جون) درک بەمە دەکات، (کریس) کە خەریکە قاوەکە بخواتەوە لەلایەن (جون) ەوە ئاگادار دەکرێتەوە، دواتر پەلەماری (دێیزی) دەدات، بەڵام (دێیزی) دەیکوژێت. (وارن) چەک بە (دێیزی) دادەنێت و چەکەکەی ئاراستەی دەکات، وە بە لاشەکەی (جون) ی مردووەوە بەستراوەیی ماوەتەوە. (وارن) ھەرەشە لەھەر چوار پیاوەکە دەکات، دواتر (کریس) دەچێتە پاڵی، چونکە (وارن) دەزانێت ئەو ژەھری نەکردوتە ناو قاوەکە، چونکە خەریک بوو بیخواتەوە. (وارن)، (بوب) دەکوژێت بەھۆی ئەوەی خاوەنی میوانخانەکەی کوشتووە، دواتر (وارن) ھەرەشە دەکات ئەگەر ئەو کەسەی کە ژەھری کردوتە ناو قاوەکە، خۆی ئاشکرا نەکات، ئەوا (دێیزی) دەکوژێت، (جو گەیج) دانیپیادەنێت. لەناکاو پیاوێک لەناو ژێرزەمینەکە تەقە لە (وارن) دەکات، (موبرای) بەھەل دەزانێت و دەمانجەکەی دەردەھێنێت و (کریس) بریندار دەکات، (کریس) یش (موبرای) بریندار دەکات، وە ھەرەشە لە (جو گەیج) ی بێچەک دەکات. پێشتر لەو رۆژە، (ئۆزواڵدۆ موبرای)، (جو گەیج)، (بوب)، وە چوارەم پیاو بەناوی (جودی دامەرگو) کە برای (دێیزی) یە، دێنە دوکانەکەی "میننی" گشت کەسێکی دەکوژن، تەنھا ژەنەراڵ (سمیزەرس) نەبێت، کە وادەکات میوانخانەکە زیاتر جێی باوەرپێکردن بێت. دوای ئەوەی شوێنەکە خاوێن دەکەنەوە لاشەکان کۆدەکەنەوە و بەڵگەکان لادەبەن و چەند چەکێک دەشارنەوە بۆ کاتی پێویست. کاتێک دەبینن گالیسکەکە دەگات (جودی) خۆی لەژێر ژێرزەمینەکە دەشارێتەوە، وە ئەوانی تر بەھێمنی لەناو میوانخانەکە دادەنیشن. دێینەوە کاتی ئێستا کە (وارن) و (مانیکس) لەلایەکەوە بەسەختی بریندار بوونە وە (موبرای) لەلایەکی تر. (وارن) و (کریس) دەمانجەکانیان ئاراستەی ئەوانەیان کردووە، دواتر ھەرەشە لە (جودی) دەکەن بێتە دەرەوە، ئەگەرنا خوشکەکەی دەکوژرێت. (جودی) خۆی بەدەستەوە دەدات، دواتر (وارن) تەقەی لێدەکات و دەیکوژێت. (دێیزی) دەڵێت کە پازدە لە پیاوەکانی براکەی لە (ڕێد ڕووک) ن چاوەرێ دەکەن (مانیکس) بکوژن و شاروچکەکەی تاڵان بکەن. بەڵام ئەگەر (کریس) وارن بکوژێت، ئەوا دەستەکەی وازی لێدەھێنن و بەخشیشەکانی پیاوە کوچکردوەکانی پێدەدرێ، کاتێک ئەوان خەریکن (کریس) قایل بکەن (وارن) بکوژێت، (وارن) تەقە لەپێی (دێیزی) و قاچی (موبرای) دەکات، لەناکاو (جو گەیج) چەکە شاردراوەکەی دەھێنێتە دەرەوە و ھەوڵدەدات تەقە (کریس) و (وارن) بکات، بەڵام (کریس) و (وارن) بەخێرایی بەرپەچی دەدەنەوە و دەیکوژن. لەکۆتاییدا (کریس) بڕیار دەدات (دێیزی) بکوژێت، بەڵام لە بێ خوێنیدا لەھۆش خۆی دەچێت. (دێیزی) خۆی لە (جون) بەرەلا دەکات و خۆ لە دەمانچەیەک نزیک دەکاتەوە، (وارن) لە ترسان دەتوقێت، ھەرکە خەریکە (دێیزی) بگاتە دەمانچەکە، (کریس) دێتەوە سەر ھۆشی، تەقەی لێدەکات و برینداری دەکات، دواتر (وارن) (کریس) قایل دەکات، وەک ڕێزێک بۆ (جون)، (دێیزی) لەسێدارە بدەن، دوای ھەلواسینی (دێیزی). لەکۆتاییدا ھەردووکیان کە لەسەرە مەرگدان وا خەریکە بمرن، (کریس) داوای نامە ساختەکەی (ئەبراھام لینکۆڵن) دەکات، بەدەنگێکی بەرز دەیخوێنێتەوە.
 
== نواندن ==
* [[ساموێل جاکسن]] وەک رائید (مارکویس وارن) کە ناسراویشە بە "ڕاوکەری بەخشیش"
* [[کێرت رەسڵ]] وەک (جون روث) کە ناسراویشە بە "لەسێدارەدەرەکە"
* [[جینیفەر جاسن لی]] وەک (دامەرگو) ناسراویشە بە "بەندکراوەکە"
* [[واڵتون گۆگینس]] وەک (کریس مانیکس) کە ناسراویشە بە "پۆلیسە نوێیەکە"
* [[دێمەنیان بیچیر]] وەک (بوب) کە ناسراویشە بە"مەکسیکیەکە"
* [[تیم ڕۆت]] وەک (ئۆزواڵدۆ موبرای) کە ناسراویشە بە "پیاوە بچوکەکە"
* [[میکایڵ مادسین]] وەک (جۆ گەیج) کە ناسراویشە بە "گاوانەکە"
* [[بڕوس دێرن]] وەک (سمیزەرس)، ژەنەراڵی پێشووی سوپای کونفدراڵیەکان
 
==سەرچاوەکان==