شانشینی یەکگرتوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١١٤:
|پەراوێز٦ =
}}
'''شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور''' (بە [[ئینگلیزی]]: (''United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland'') ھەوروەھا دەناسرێت بە '''شانشینی یەکگرتوو''' یان '''بەریتانیا'''، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای [[ئەوروپا]]، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی
شانشینی یەکگرتوو دەوڵەتێکی خاوەن ڕژێمی شانشینی دەستورییە، و بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو دادەنرێت بە پێی بڕیاری ساڵی [[١٨٠٠]] پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتیین لە: ئینگلتەرا و ئایرلەندا، سکۆتلەندا و وێڵز، بەڕێوە دەبرێت بە سیستمی پەرلەمانی و ناوەندی حکومەتەکەی دەکەوێتە [[لەندەن|لەندەنی]] پایتەختەوە، بەڵام حکومەتی لۆکەڵی ھەیە لە ھەر یەکێک لە بلفاست وکاردیف وئەدنبرە ئەمانەش پایتەختەکانی ئایرلەندای باکوور و وێڵز وسکۆتلەندان. ھەریەک لە بیلیفیە جیرزی و دوورگەی جیرنزی دوورگەی مان و چەند دوورگەی تر بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتو دادەنرێن، بەو مانایەی تەنھا لە ڕووی دەستورەوە پەیوەندن پێوەی بەڵام بەشێک نین لێی، چواردە ھەرێم ملکەچی دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوون وناودەبڕین بە ھەرێمەکانی ئەودیووی دەریای بەریتانیا کە ئەمانە بەشێکی دەستوریی نین لە شانشینی یەکگرتوو وخاوەنی خۆبەڕێوەبردنێکی تەواون بەڵام کاروباری بەرگرییان دەگەڕێتەوە بۆ شانشین. ئەم زەوییانەش لە پاشماوەکانی [[ئیمپڕاتۆڕیەتی بەریتانیا]]ن کە لە ساڵی [[١٩٢٢]]دا نزیکەی چارەکێکی ڕووبەری وشکانی زەوی دەگرتەوە لە جیھاندا و گەورەترین ئیمپڕاتۆڕیەتە لە مێژوودا، تا ئێستا تێبینی ھەژموونی بەریتانیا دەکرێت لە زمان و ڕۆشنبیری و ڕژێمی یاسایی لە زۆرێک لە موستەعمەرە دێرینەکانیدا.
|