نەجمەدین ئەرباکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١٤:
 
== زیندانکردنی==
تەنانەت دوای ئەوەی ئەرباکان لە حکومەت دەرچوو،پارتەکەی ئەرباکان پروژە یاسایەک لە هاوینی ۱۹٨۰ پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە تێدا داوا لە حکومەتی تورکیا کرد کە پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل ببڕێت، لە دوای ئەوەش دا خوپیشاندانێکی گەورە لە دژی بڕیاری ئیسرائیل بو گرتنەوەی شاری [[قۆدس]] ڕێکخرا. ئەم خوپیشاندنە زور گەورە بوو کە لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا بێ وێنە بوو ئەمەش ئەو چەندە دیار دەکرد کە ئیسلامی سیاسی بە بەڕێبەرایەتی ئەرباکان لایەنگرانی زور هەبوو. لە دوای چەند روژێک بە سەروکایەتی سەرکردەی لەشکەری [[کەنعان ئیڤرین]] کودەتای سەربازی ئەنجامدڕا و حکومەتی ئیتیلافی لە دەسەلات لادڕا، و چەندین کار ئەنجامدڕان کە تێدا هێز بو باڵی عیلمانی گەڕاندڕایەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکهێنڕا و دەستوری دەولەت لادڕا و پارتەکان هەڵوەشێندڕانەوە و چالاکوانە ئیسلامیەکان دەستەسەر کران. ئەرباکان یەکێک لەو کەسانە بوو کە لەو کاتە دا زیندانیکرا و پاش سێ سال و لە سەردەمی حکومەتی [[ئۆزال]] لە زیندانەکە دەرچوو. لە سالی ۱۹٨۳ پارتی رەفاه دامەزراند کە لە هەمان سال دا بەشداری لە هەلبژاردنەکان دا کرد، بەلام تەنیا توانی ۱.۵% لە دەنگەکان بە دەست بهێنێت، بەلام لەم ئەنجاژمە بێ ئومێد نەبوو و بەەوامی بە چالاکیە یایەکانی خوی دا تاکو لە هەلبژاردنەکانی ۱۹۹٦ زورینەی دەنگەکانی بە دەست هێنا و ئەرباکان بە ئیتیلاف کردن لەگەل پارتەکەی [[تانسو چیلەر]] بوو بە سەرۆک وەزیری توکیا. لە ماوەی سەرۆکایەتی حکومەت دا ئەرباکان هەول دا بە جیددی پەیوەندیەکانی لەگەل جیهانی ئیسلامی گرێبدات بە شێوەیەک هەروەکو ئەو دەیویست تورکیا ڕولی سەرۆکایەتی جیهانی ئیسلامی وەربگریت. بەم شێوەیە سەردانی وولاتی [[لیبیا]] و [[ئێران]] کرد و دامەزراندنی گرۆپێکی هەشت وولاتی ئیسلامی راگەیاند کە لەگەل تورکیا حەوت وولاتی ئیسلامی لەم گرۆپە دا ئەندام بوون: [[ئێران]]، [[پاکستان]]، [[ئەندونيسيا]]، [[میسر]] ، [[نيێجيريا]] ، [[بەنگلادیش]] و [[ماليزیا]].