نەجمەدین ئەرباکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
|||
ھێڵی ٨:
== هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی==
پارەکەی ئەرباکان (سیستەمی نیشتمانی) تەنیا ۹ مانگ لە کار کردن دا بەردەوام بوو و دواتر بە بڕیاری دادگای دەستوری هەڵوەشێندڕایەوە دوای ئەوەی لە لایەن سەرکردەی لەشکەری موحسن باتور هوشداری پێی دڕا. لەبەر ئەوە ئەرباکان بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی پارتی (سەلامەتی نیشتمانی) لە سالی ۱۹۷۲ دامەزراند و ئەم جارە لە داخی لەشکەر رزگار بوو و توانی لە هەڵبژاردنە گشتیەکاندا بەشدار بێت و تێدا ۵۰ کورسی بە دەست هێنا کە ئەمەش بوی بەس بوو کە لە سەرەتای سالی ۱۹۷۴ لە حکومەتێکی ئیتیلافی لەگەل [[پارتی کۆماریی گەل]] بەشداری بکات.
== سەرۆک وەزیری==
ئەرباکان پوستی جێگری سەرۆک وەزیری وەرگرت و لەگەل سەرۆکی حکومەت [[بوڵەند ئەجەوید]] بڕیاریان دا کە دەستوەردانی لەشکەری لە [[قوبرس]] دا لە هەمان سال دا بکەن. شتێکی دیار بوو کە یەکێک لە پاڵنەرەکانی بەشداریکردنی ئەرباکان لە ئیتیلافەکە ئەوە بوو کە ئەو توانی ئیمتیازاتی گەورە بو تەوەری ئیسلامی سیاسی بە دەست هێنا کە گرنگترینان دانپێدان بەم تەوەرە بوور و گرنگیەکەی لەوە دا بوو کە مەیدانێکی سیاسی بوی کرایەوە. ئەرباکان زور دابەزینیش بو پارتی کۆماریی گەل کرد لە پێناو ئامانجەکانی. لەو ماوەیەدا کە ئەرباکان لە ناو حکومەتی ئەجەوی دا بوو، هەوڵ دا کە هەندێک لە بیروباوەرەکانی خوی لە سەر بڕیاری سیاسی تورکیی، و هەولی دا کە زەبرێکی بەهێز لە هەندێک لە سەنتەرە بەهێزەکانی یاریدەدەر بو ڕێبازی عیلمانی بدات، لەبەر ئەوە کەمێک پاش لە پێکهێنانی حکومەت پڕوژە بڕیارێک پێشکەشی پەڕلەمان کرد کە تێدا ڕێگری لە ماسونیەت لە تورکیا دەکرد و ڕێگری لە ساز کردنی ئاهەنگەکانی دەکرد، و داکۆکی لە سەر پەیوەندیەکانی لەگەل جیهانی عەرەبی دەکرد و زورتر تەئکیدی لە سەر دوستایەتی گەلی [[فلستین]] و دوژمنایەتی [[ئیسرائیل]] دەکرد و متمانەی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتە خەیرەددین ئەرکەمان لە دەست دا، چونکە ئەو پشگیری لە دەولەتی ئیسرائیل دەکرد.
== زیندانکردنی==
تەنانەت دوای ئەوەی ئەرباکان لە حکومەت دەرچوو،پارتەکەی ئەرباکان پروژە یاسایەک لە هاوینی ۱۹٨۰ پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد کە تێدا داوا لە حکومەتی تورکیا کرد کە پەیوەندیەکانی لەگەل ئیسرائیل ببڕێت، لە دوای ئەوەش دا خوپیشاندانێکی گەورە لە دژی بڕیاری ئیسرائیل بو گرتنەوەی شاری [[قۆدس]] ڕێکخرا. ئەم خوپیشاندنە زور گەورە بوو کە لە مێژووی هاوچەرخی تورکیادا بێ وێنە بوو ئەمەش ئەو چەندە دیار دەکرد کە ئیسلامی سیاسی بە بەڕێبەرایەتی ئەرباکان لایەنگرانی زور هەبوو. لە دوای چەند روژێک بە سەروکایەتی سەرکردەی لەشکەری [[کەنعان ئیڤرین]] کودەتای سەربازی ئەنجامدڕا و حکومەتی ئیتیلافی لە دەسەلات لادڕا، و چەندین کار ئەنجامدڕان کە تێدا هێز بو باڵی عیلمانی گەڕاندڕایەوە و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی پێکهێنڕا و دەستوری دەولەت لادڕا و پارتەکان هەڵوەشێندڕانەوە و چالاکوانە ئیسلامیەکان دەستەسەر کران.
|