مارتن لووتر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Martin_Luther,_1529.jpg|وێنۆک]]
'''مارتن لوتەر''' (بە [[زمانی لاتینی|لاتینی]]: ''Martin Luther'') (١٠ نۆڤەمبەر١٤٨٣ - ١٨ فێبرواری ١٥٤٦) پیاوێکی ئایینی ئەڵمان بوو، کە بە مامۆستای چاکسازان<ref>Plass, Ewald M. "Monasticism," in What Luther Says: An Anthology. St. Louis: Concordia Publishing House, 1959, 2:964.</ref> و نوێکاریکردن دادەنرێت لە [[ئاینی مەسیحی]]دا. لە یاسا خوێندویەتی دواتر لە ژیانی زانستی دورکەوتۆتەوە و بویتە ڕەبەن لە دێرێک لە ساڵی (١٥٠ ز) جەختی لە سەر ئەوە دەکردەوە کە ڕزگاربوون بە ھۆی باوەڕەوەیە و بە دەروازەی دانا بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ و چونە بەھەشت (واتا مرۆڤ لە خوا نزیک دەبێتەوە و بە باوەڕبوونی لە دلەوە بە خوا نەک بەو کارانەی کە کڵێسە لە سەری دەیسەپێنێت)، لوتەر ھێرشی دەکردە سەر ئەو بۆچوونانەی کە کڵێسە (پاپا) لە توانای دا هەیە بڕوانامەی لێخۆشبوون بۆ گوناھەکانی مرۆڤ دەربکات بەرامبەر ژەخشینیپەخشینی سامانو مولک بۆ کڵێسە ، ئەم بڕوانامانەش ناسراون بە [[مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون]]، ھەروەھا ڕایدەگەیاند کە [[کتێبی پیرۆز]] سەرچاوەی سەرەکی ئایینی [[خاچپەرستی]]ە، داواشی کرد پیاوانی کڵێسە دەبێ بکەونە ژێر دەسەڵاتی مەدەنی ھەروەھا ڕێگەدانی [[قەشە]] بۆ ژن ھێنان.
 
لوتەر بەردەوام بوو لە بیروڕاکانی و بڵاوی دەکردنەوە تا وای لێھات لایەنگرانی زۆر بوو ، ناوی لە کۆمەلەکەی نا [[ناڕەزاکان]] [[ناڕەزاکان|(پرۆستانت)]] بیروڕا نوێیەکەی لە بەشی باکوری ئەوروپا بڵاو بۆوە . ھەروەھا [[ئینجیل]]ی وەڕگێڕا بۆ سەر زمانی ئەڵمانی تا وای لێھات بانگەوازەکانی بۆ چاککردنی کڵێسە بۆچونێکی نەتەوەیی وەرگرت و کڵێسەی دابەشکرد بۆ دوو بەش کە [[ناڕەزاکان|(پرۆستانت)]]ـی لێ بوەوە.