یووسف: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد |
|||
ھێڵی ٥:
{{کورت}}
{{پێغەمبەرانی نێو کتێبی پیرۆز}}
سورة يوسف
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
الر ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ ١
سووره‌تی(یوسف) له پاش سووره‌تی(هود) له مه‌ککه هاتوه‌ته خواره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و ڕۆژگاره‌دا که پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(صلی الله علیه وسلم) زۆر له ناخۆشیی و دڵته‌نگیدا بووه... هه‌موو سووره‌ته‌که باسی به‌سه‌رهاتی یوسف پێغه‌مبه‌ره(سه‌لامی خودا له‌سه‌ر ئه‌وو سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خودا بێت) یوسف هه‌ر له منداڵیه‌وه تا گه‌وره بوو، چه‌نده‌ها ناخۆشی و کاره‌ساتی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام له ئاکامدا خودا ده‌رگای کامه‌رانیی لێ کردوه‌ته‌وه‌و پله‌و پایه‌ی به‌رزو به‌ڕێزی پێ به‌خشیوه... ئه‌مه‌یش وه‌کو دڵدانه‌وه‌یه‌که بۆ پێغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) که پێی ده‌ڵێت: سه‌یری ئه‌وه مه‌که ئه‌مڕۆ گیرۆده‌ی ئازار‌و ناڕه‌حه‌تی گه‌له یاخیه‌که‌ت بوویت، چونکه سه‌ره‌نجام ده‌گه‌یته خۆشیی و سه‌رکه‌وتن، وه‌کو سه‌ره‌نجامی یوسف وابوو(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت). الر ئه‌م جۆره پیتانه به چه‌ند مانایه‌ك لێکدراونه‌ته‌وه... سه‌یری سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قه‌ره) بکه. تلك... ئه‌م ئایه‌تانه‌ی که دێن، ئایاتی قورئانی پیرۆزی ڕوون و ئاشکران که له‌لایه‌ن خوداوه نێرراون.
إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ٢
خودای به‌رزی بێ وێنه ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی بتپه‌رستینه! بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان به زمانی عه‌ره‌بی ناردووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵکو تێی بگه‌ن و بزانن که له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه نیه‌و، له‌لایه‌ن منه‌وه‌یه... جا ئه‌گه‌ر ئێوه بیر له شێوازی داڕشتنه‌که‌ی بکه‌نه‌وه، که به شێوه‌یه‌کی هێنده پاراوو شیرین و جوان داڕێژراوه، که له توانای هیچ که‌سێکدا نیه هاوشێوه‌ی دابنێت، ئه‌و کاته بۆتان ده‌رده‌که‌وێت که محه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌ری خودایه‌و ئه‌م قورئانه‌یش له‌لایه‌ن خوداوه نێرراوه.
نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ الْقَصَصِ بِمَا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ هَٰذَا الْقُرْآنَ وَإِنْ كُنْتَ مِنْ قَبْلِهِ لَمِنَ الْغَافِلِينَ ٣
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)! ئێمه به‌م سووره‌ته باشترین باست بۆ ده‌گێڕینه‌وه، که تۆ پێش هاتنی ئه‌م سووره‌ته هیچت لێ نه‌ده‌زانی، هه‌ر وه‌ك گه‌له‌که‌یشت هیچیان لێ نه‌ده‌زانی.
إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ ٤
کاتێك یوسف منداڵ بوو به (یه‌عقوب) ی باوکی ووت: ئه‌ی باوکی ئازیزم! من له خه‌ومدا یازده ئه‌ستێره‌و خۆر‌و مانگم بینی، که سوجده‌یان بۆ ده‌بردم.
قَالَ يَا بُنَيَّ لَا تَقْصُصْ رُؤْيَاكَ عَلَىٰ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ الشَّيْطَانَ لِلْإِنْسَانِ عَدُوٌّ مُبِينٌ ٥
باوکیشی پێی ووت: کوڕی شیرینم! ئه‌م خه‌وه‌ت بۆ براکانت مه‌گێڕه‌ره‌وه، نه‌بادا حه‌سوودیت پێ ببه‌ن و تووشی ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیه‌کت بکه‌ن، بێگومان شه‌یتان دوژمنێکی ترسناکی ئاشکرایه بۆ ئاده‌میزاد.
وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَعَلَىٰ آلِ يَعْقُوبَ كَمَا أَتَمَّهَا عَلَىٰ أَبَوَيْكَ مِنْ قَبْلُ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ٦
هه‌روه‌کو ئه‌و خه‌وه‌ی که بینیت، خودا ڕووی به‌زه‌یی و که‌ره‌می خۆیت تێده‌کات و هه‌ڵت ده‌بژێرێت بۆ کارێکی گرنگ، وه له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه فێری لێکدانه‌وه‌ی مانای خه‌وت ده‌کات و که‌ره‌م و به‌خششی خۆی به ته‌واوی ده‌ڕژێنێت به‌سه‌ر تۆ‌و نه‌وه‌ی یه‌عقوب دا، هه‌روه‌ك پێشتریش به ته‌واویی ڕژاندبووی به‌سه‌ر هه‌ردوو باپیرت( ئیبراهیم) و ( ئیسحاق) دا،(سه‌لامی خودایان له‌سه‌ر بێت) به‌ڕاستیی په‌روه‌ردگارت زۆر زانا‌و خاوه‌ن حیکمه‌ته‌و خۆی ده‌زانێت چی ده‌کات... (باپیر) به باوك ده‌ژمێررێت، بۆیه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هه‌ردوو باپیره‌ی یوسفی به باوك ناو هێناوه.
۞ لَقَدْ كَانَ فِي يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِ آيَاتٌ لِلسَّائِلِينَ ٧
به‌ڕاستیی باسی( یوسف) و براکانی( که برای باوکی یوسف بوون، نه‌ك برای دایك و باوکی) په‌ندو ئامۆژگاری تیایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که پرسیار ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت بزانن چۆن ڕوویداوه‌و ئه‌نجامه‌که‌ی گه‌یشتوه‌ته چی؟!
إِذْ قَالُوا لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ ٨
براکانی ووتیان: یوسف و براکه‌ی( مه‌به‌ستیان بنیامین بوو، که برای دایك و باوکی یوسف بوو) لای باوکمان له ئێمه خۆشه‌ویستترن، هه‌رچه‌نده که ئێمه کۆمه‌ڵێکی خاوه‌ن توانا‌و به‌هێزین، به‌ڕاستیی باوکمان له‌ناو هه‌ڵه‌و گومڕاییه‌کی ئاشکرادایه، وه‌گه‌رنه چۆن دوو کوڕی منداڵی له ئێمه زیاتر خۆش ده‌وێت؟!
اقْتُلُوا يُوسُفَ أَوِ اطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا مِنْ بَعْدِهِ قَوْمًا صَالِحِينَ ٩
براکانی ووتیان: با یوسف بکوژین، یاخود فڕێی ده‌ینه جێگه‌یه‌کی دووری وا که توانای نه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ناومان، ئه‌وکاته خۆشه‌ویستیی باوکمان ته‌نها بۆ خۆمان ده‌بێت، جا دوایی ته‌وبه ده‌که‌ین و ڕوو ده‌که‌ینه کرده‌وه‌ی چاك و ده‌بینه کۆمه‌ڵێکی صاڵح و ڕه‌وشت جوان.
قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ السَّيَّارَةِ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ ١٠
یه‌کێك له براکانی ووتی: نا... یوسف مه‌کوژن، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌تانه‌وێت له‌ناوی ببه‌ن، ئه‌وه فڕێی بده‌نه ناو تاریکایی بیرێك که نه‌توانێت لێی بێته ده‌ره‌وه، ڕه‌نگه دوایی قافڵه‌یه‌ك بێت و به نزیك ئه‌و بیره‌دا تێپه‌ڕێت، ئه‌و کاته ده‌ری دێنن و، وه‌ك کۆیله‌یه‌ك ده‌یبه‌ن بۆ خۆیان.
قَالُوا يَا أَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَنَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُ لَنَاصِحُونَ ١١
براکانی یوسف هاتنه لای باوکی و پێیان ووت: باوکه! ئه‌وه تۆ چیته بۆچی سه‌باره‌ت به یوسف متمانه‌مان پێ ناکه‌یت؟! خۆ بێگومان ئێمه چاکیی و خۆشیی ئه‌ومان ده‌وێت.
أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ١٢
به‌یانی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بینێره ده‌ره‌وه، با بۆ خۆی له‌و ده‌شته‌دا یاری بکات و میوه‌و خوارده‌مه‌نی بخوات و هیچ ترسێکت نه‌بێت، بێگومان ئێمه به چاکیی ئاگاداری ده‌که‌ین و ده‌یپارێزین.
قَالَ إِنِّي لَيَحْزُنُنِي أَنْ تَذْهَبُوا بِهِ وَأَخَافُ أَنْ يَأْكُلَهُ الذِّئْبُ وَأَنْتُمْ عَنْهُ غَافِلُونَ ١٣
باوکی یوسف ووتی: به‌ڕاستیی من به بردنه ده‌ره‌وه‌ی خه‌مبار ده‌بم... ده‌ترسم له‌و ده‌شته‌دا ئێوه ئاگاتان لێی نه‌مێنێت و گورگ بیخوات!.
قَالُوا لَئِنْ أَكَلَهُ الذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّا إِذًا لَخَاسِرُونَ ١٤
کوڕه‌کانیش ووتیان: جا ئه‌گه‌ر گورگ بتوانێت بیفڕێنێت و بیخوات، ئه‌ی ئێمه چیین؟ له حاڵێکدا ئێمه کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، جا ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وه ئێمه کۆمه‌ڵێکی زه‌ره‌رمه‌ندو بێ که‌ڵکین.
فَلَمَّا ذَهَبُوا بِهِ وَأَجْمَعُوا أَنْ يَجْعَلُوهُ فِي غَيَابَتِ الْجُبِّ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُمْ بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ١٥
ئه‌و برایانه‌ی که یوسفیان برد له‌گه‌ڵ خۆیاندا، هه‌موویان بڕیاریاندا بیخه‌نه ناو بیرێکه‌وه، ئینجا فڕێیاندایه قوڵایی بیرێکی تاریك و به‌جێیان هێشت، وادیاره ئه‌و بیره کۆنه بیرێك بوو بێت، که ئاوی لێ بڕابێت، یاخود ئاوێکی زۆر که‌می تێدا بوو بێت... ئینجا فه‌رمایشته‌که ده‌فه‌رموێت: جا ئێمه‌یش یوسفمان ئاگادار کرد‌و خستمانه ناو دڵیه‌وه که ڕۆژێك دێته پێشه‌وه که تۆ کرده‌وه‌ی ئه‌و برایانه‌ت ده‌خه‌یته‌وه پێش چاویان، که چ تاوانێکیان ئه‌نجام داوه... به‌ڵام ئه‌وان ئاگایان له‌وه نیه که ئێمه له‌م بیره ڕزگارت ده‌که‌ین و دواتریش پله‌و پایه‌ت بڵند ده‌که‌ینه‌وه.
وَجَاءُوا أَبَاهُمْ عِشَاءً يَبْكُونَ ١٦
ئینجا دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و کرده‌وه خراپه‌یان ، له‌بانگی شێواندا براکانی به گریانه‌وه هاتنه‌وه بۆ لای باوکیان.
قَالُوا يَا أَبَانَا إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِنْدَ مَتَاعِنَا فَأَكَلَهُ الذِّئْبُ ۖ وَمَا أَنْتَ بِمُؤْمِنٍ لَنَا وَلَوْ كُنَّا صَادِقِينَ ١٧
ووتیان به باوکیان: باوکه! ئێمه له‌و ده‌شته یوسفمان لای که‌لوپه‌له‌کانمان دانا‌و خۆمان ڕۆیشتین بۆ پێشبڕکێ کردن، تا بزانین کاممان له ڕاکردندا پێش ده‌که‌وین.. که گه‌ڕاینه‌وه سه‌یرمان کرد یوسف گورگ خواردوویه‌تی! جا هه‌رچه‌نده ئێمه ڕاستگۆیش بین، به‌ڵام تۆ هه‌ر باوه‌ڕمان پێ ناکه‌یت.
وَجَاءُوا عَلَىٰ قَمِيصِهِ بِدَمٍ كَذِبٍ ۚ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ وَاللَّهُ الْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ١٨
کراسه‌که‌ی یوسفیان هێنا که خوێنێکی درۆینه‌ی پێوه بوو، جا خوێنی هه‌ر حه‌یوانێك بوو بێت، کاتێك یه‌عقوب ئه‌و قسانه‌ی بیست و کراس و خوێنه‌که‌ی بینی، ووتی: نه‌خێر... ئه‌مه خوێنی یوسف نیه، به‌ڵکو نه‌فستان کارێکی خراپی پێ ئه‌نجامداون... من له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خراپه‌تانه‌وه به‌شم هه‌ر صه‌بر گرتنه، به صه‌بر گرتنێکی جوان. خودایش یارمه‌تیده‌رو صه‌بر به‌خشه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێوه کردووتانه به درۆ باسی ده‌که‌ن.
وَجَاءَتْ سَيَّارَةٌ فَأَرْسَلُوا وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُ ۖ قَالَ يَا بُشْرَىٰ هَٰذَا غُلَامٌ ۚ وَأَسَرُّوهُ بِضَاعَةً ۚ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِمَا يَعْمَلُونَ ١٩
کاروانێك به‌لای ئه‌و بیره‌دا تێپه‌ڕی، که‌سێکیان نارد تا له بیره‌که ئاویان بۆ ده‌ربێنێت، کاتێك چوویه سه‌ر بیره‌که‌و دۆلکه‌که‌ی شۆڕکرده‌وه بۆ ناوی، یوسف خۆی پیادا هه‌ڵواسی و هاته ده‌ره‌وه، کابرا هاواری کرد: ئای له‌م خۆشیه! ئینجا کاروانچیه‌کان_ وه‌ك کاڵایه‌ك_ شاردیانه‌وه، نه‌بادا که‌سێك بیبینێت و بڵێ: ئه‌وه کۆیله‌ی منه. پاشان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیان بۆ ووڵاتی میصر. خودایش زۆر ئاگاداربوو به کرده‌وه‌ی ئه‌و کاروانچیانه وه ده‌یزانی چی ده‌که‌ن.
وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍ بَخْسٍ دَرَاهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُوا فِيهِ مِنَ الزَّاهِدِينَ ٢٠
کاروانچیان_ له میصردا_ یوسفیان به نرخێکی هه‌رزان فرۆشت، که ته‌نها چه‌ند درهه‌مێك بوو، چونکه خۆیان دڵیان پێوه‌ی به‌ند نه‌بوو، ده‌ترسان له‌وه‌ی خاوه‌نی په‌یدا ببێت لێیان. (سیارة): لێره‌دا واته: کاروان(قافڵه). (شراء): هه‌روه‌کو به مانای (کڕین) دێت، به مانای (فرۆشتن) یش هاتووه، بۆیه ده‌فه‌رموێت:( وشروه).
وَقَالَ الَّذِي اشْتَرَاهُ مِنْ مِصْرَ لِامْرَأَتِهِ أَكْرِمِي مَثْوَاهُ عَسَىٰ أَنْ يَنْفَعَنَا أَوْ نَتَّخِذَهُ وَلَدًا ۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُ مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ۚ وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰ أَمْرِهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ٢١
ئه‌و که‌سه‌ی که یوسفی کڕی( دواتر ده‌رده‌که‌وێت که کڕیاره‌که کاربه‌ده‌ستێکی گه‌وره‌ی حوکومه‌ت بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی وه‌زیرانی میصر بوو بێت) به ژنه‌که‌ی خۆی ووت: قه‌درو ڕێزی ئه‌م کوڕه بگره، به‌چاکی جێگه‌و ڕێگای بۆ سازکه، به‌ڵکو به‌که‌ڵکمان بێت و سوودی لێ وه‌رگرین، یاخود بیکه‌ین به کوڕی خۆمان_ ئه‌م قسه وا ده‌رده‌خات که خۆیان منداڵیان نه‌بوو بێت_ ئینجا خودا ده‌فه‌رموێت: هه‌روه‌کو یوسفمان له‌ناو بیره‌که‌دا ڕزگار کرد، ئاوایش له ووڵاتی میصردا ده‌سه‌ڵات و توانا‌مان پێ به‌خشی، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنمان پێ به‌خشی، بۆ ئه‌وه‌ی فێری لێکدانه‌وه‌ی خه‌وی بکه‌ین، خودا به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا به‌ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌رچیه‌کی بوێت ده‌یهێنێته دی و، هیچ شتێك له‌ژێر ئیراده‌ی ئه‌و ده‌رناچێت، به‌ڵام گه‌لێك که‌س_ که خۆیان بێ باوه‌ڕن، یاخود تێگه‌یشتنیان که‌مه_ به‌وه نازانن، یاخود بیرێك ناکه‌نه‌وه‌و تێنافکرن تا بۆیان ده‌ربکه‌وێت که گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی خودا له چ ڕاده‌یه‌کدایه؟.
وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ٢٢
کاتێك یوسف گه‌یشته ته‌مه‌نی توانا‌و به‌هێزیی و بوویه گه‌نجێکی پێگه‌یشتوو، حیکمه‌ت و زانیاریمان پێ به‌خشی، وه هه‌ر به‌وشێوه‌ش پاداشتی هه‌موو که‌سێکی خواناس و چاکه‌کارو ڕه‌وشت به‌رز ده‌ده‌ینه‌وه.
وَرَاوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَنْ نَفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ ۚ قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ ۖ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ ۖ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ ٢٣
یوسف پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) له تافی گه‌نجیدا، لاوێکی قۆز بووه‌و، سه‌رو سیما‌و قه‌دو باڵای زۆر جوان و ڕێکوپێك بووه، هاوسه‌ری ئه‌و پیاوه‌ی که(یوسف) له ماڵیاندا گه‌وره بوو بوو( که به(زولێخا) ناو ده‌برێت) به هه‌موو ئاره‌زووی دڵیه‌وه حه‌زی لێکردوه‌و ویستوویه‌تی داوێن پیسیی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات. جا له‌م باره‌یه‌وه خودا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و ئافره‌ته‌ی که یوسف له ماڵیاندا بوو، سه‌رجه‌م ده‌رگاکانی ماڵه‌که‌ی به قایمی داخست و خۆی ڕازاندبوویه‌وه‌و به‌وپه‌ڕی حه‌زو ئاره‌زووه‌وه‌و به هه‌موو مه‌کرو نازێکه‌وه بانگی یوسفی کرد‌و، ووتی: (هیت لك) واته: زوو وه‌ره پێشه‌وه، ئه‌وه من ئاماده‌م... یوسف( سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌وپه‌ڕی جوامێرییه‌وه ووتی: من خۆم له‌و کاره ده‌پارێزم، بێگومان مێرده‌که‌ی تۆ، وه‌لی نیعمه‌ت و به‌خێوکه‌رمه_ که له ماڵه‌که‌ی خۆیدا، زۆر به چاکه پێی گه‌یاندووم و ڕێزی لێگرتووم_ چۆن من ناپاکیی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م و ده‌ستدرێژی ده‌که‌مه سه‌ر نامووسی؟! به‌ڕاستیی سته‌مکاران هه‌رگیز سه‌رفراز نابن و سه‌ره‌نجام دووچاری سزای خودا ده‌بن.
وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ ۖ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَنْ رَأَىٰ بُرْهَانَ رَبِّهِ ۚ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ ۚ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ ٢٤
موفه‌سسیره‌کان له مانای ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا چه‌ند بۆ چوونێکیان هه‌یه، به‌داخه‌وه هه‌ندێکیان زۆر هه‌ڵه‌و پووچن و بۆ ئه‌وه ناشێن بخرێنه سه‌ر کاغه‌زو باس بکرێن، ئه‌وه‌ی شایه‌نی ووتن بێت و بۆ ئه‌وه بشێت لێره‌دا باسیان بکه‌ین سێ ڕایه: یه‌که‌م: ده‌ڵێن: ئه‌و ئافره‌ته به هه‌موو حه‌زێکیه‌وه ویستی یوسف داوێن پیسیی له‌گه‌ڵدا بکات، یوسفیش به سرووشتی ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌و حه‌زی هه‌یه، دڵی بۆی چوو، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك توخنی تاوانه‌که نه‌که‌وتو لێی نزیك نه‌بوویه‌وه، چونکه خودا پاراستی. دووه‌م: ده‌ڵێن: یوسف حه‌زی له ئه‌نجامدانی ئه‌و گوناهه ده‌کرد، ئه‌گه‌ر پاراستنی خودا نه‌بوایه، ئه‌مه‌یش وه‌کو ئه‌وه‌یه که بڵێیت: ئه‌گه‌ر ترسی خودام له دڵدا نه‌بوایه، فڵانه که‌سم ده‌کوشت. بێگومان له‌مه‌دا هیچ کوشتنێك ڕووی نه‌داوه... جا به‌و پێ یه له به‌سه‌رهاتی یوسفیشدا تاوانی داوێن پیسی ڕووی نه‌داوه. سێیه‌م: ده‌ڵێن: ئه‌و ئافره‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌و گشت نازو نیعمه‌ته‌ی که تیایدا بوو، وه خێزانی پیاوێکی گه‌وره بوو، که‌چی به نازه‌وه خۆی شلکرد بۆ یوسف، که یوسف غه‌ریب و بێ که‌س و کۆیله بوو له‌لایان، به‌ڵام یوسف جوامێرانه به هه‌موو توانایه‌کیه‌وه ووتی: نا... وه ئاره‌زووی ئافره‌ته‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه، ووتی: من خۆم به خودا ده‌پارێزم، من چۆن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌و وه‌لی نیعمه‌تی خۆمدا ناپاکیی ده‌که‌م؟! ئینجا ژنه‌که له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا تووڕه بوو، ویستی له یوسف بدات، جا مه‌به‌ست له ولقد همت به ئه‌مه‌یه، هه‌روه‌ها یوسفیش بۆ دیفاع کردن له خۆی ویستی لێی بداته‌وه، ئه‌مه‌یه مانای وهم بها به‌ڵام کت‌وپڕ ئیلهامێکی خودایی بۆ ده‌رکه‌وت که نابێت له ژنه‌که بدات، چونکه تووشی به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی ده‌کات، جا باشتر وایه ڕابکات و خۆی ده‌رباز بکات له ده‌ست ئه‌و ئافره‌ته سه‌رکه‌شه... هه‌روه‌ك ئه‌م ئایه‌ته‌ی دواتر دێت، ئه‌م ڕاستی یه ڕوون ده‌کاته‌وه. من ڕای سێیه‌مم له‌لا په‌سه‌نده، چونکه ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵ پله‌ی شکۆداری پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ده‌گونجێت و هه‌ندێك له ئایه‌ته‌کانی پێشوویش هه‌ر ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك بینیمان که چۆن به ئافره‌ته‌که‌ی ووت: معاذ الله انه ربي أحسن مثواي، انه لایفلح الظالمون...، کذلك... به‌و شێوه‌یه خراپه‌و گوناهی داوێن پیسییمان له یوسف دوورخسته‌وه، بێگومان یوسف به‌نده‌یه‌ك بوو له به‌نده پاڵاوته کراوه‌کانمان.
وَاسْتَبَقَا الْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُ مِنْ دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَى الْبَابِ ۚ قَالَتْ مَا جَزَاءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوءًا إِلَّا أَنْ يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ٢٥
به مه‌به‌ستی ڕاکردن و ڕزگار بوون له ئافره‌ته‌که، یوسف ڕای‌کرد بۆ لای ده‌رگاکه، ئافره‌ته‌که‌ش ڕای‌کرد به دوایدا، له‌لای ده‌رگاکه‌دا ده‌ستی گه‌یانده کراسه‌که‌ی یوسف و له پشته‌وه کراسه‌که‌ی ڕاکێشا‌و دڕاندی، له‌و کاته‌دا مێرده‌که‌ی په‌یدا بوو، ئینجا ئه‌و ژنه فێڵبازه بۆ ئه‌وه‌ی گوناهه‌که‌ی له خۆی دوور بخاته‌وه‌و بیخاته سه‌ر یوسف، ووتی به مێرده‌که‌ی: سزای ئه‌و که‌سه چیه که بیه‌وێت ده‌ستدرێژیی بکاته سه‌ر خێزانه‌که‌ت، جگه له‌وه‌ی که بخرێته زیندانه‌وه، یاخود سزایه‌کی به ئێش و ئازاری بدرێت؟.
قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَنْ نَفْسِي ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ أَهْلِهَا إِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ ٢٦
یوسف هاته قسه‌و ژنه‌که‌ی به درۆ خسته‌وه‌و ووتی: نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌و داوای ئه‌نجامدانی کاری خراپه‌ی له من کرد‌و من به‌قسه‌م نه‌کردو، له‌به‌ر ده‌ستی ڕام کرد تا لێی ڕزگار ببم، جا له‌و کاته‌دا تۆ په‌یدا بوویت و ئێمه‌ت بینی... له‌و کاته‌دا شایه‌تێك له خزمه‌کانی ژنه‌که وا دیاره له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا هاتووه‌ته‌وه بۆ ماڵیان_ ووتی: ته‌ماشا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی یوسف له پێشه‌وه دڕا بێت، ئه‌وه ژنه‌که ڕاست ده‌کات و یوسف درۆزن و ناپاکه، چونکه ئه‌وه واده‌گه‌یه‌نێت که یوسف په‌لاماری داوه‌و ژنه‌که‌ش پاڵی پێوه ناوه.
وَإِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ الصَّادِقِينَ ٢٧
به‌ڵام ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی له پشته‌وه دڕابێت، ئه‌وه دیاره ژنه درۆزنه‌و یوسف ڕاست ده‌کات و، ویستوویه‌تی له چنگی ژنه‌که ڕزگاری ببێت، به‌ڵام ژنه په‌لاماری داوه‌و له دواوه گرتوویه‌تی و کراسه‌که‌ی ڕاکێشاوه‌و دڕاندوویه‌تی.
فَلَمَّا رَأَىٰ قَمِيصَهُ قُدَّ مِنْ دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُ مِنْ كَيْدِكُنَّ ۖ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ ٢٨
کاتێك مێرده‌که‌ی سه‌یری کرد کراسه‌که‌ی یوسف له پشته‌وه دڕاوه، ڕاستیی قسه‌کانی یوسفی بۆ ده‌رکه‌وت، ئینجا ڕووی کرده ژنه‌که‌ی و پێی ووت: ئه‌مه له مه‌کرو حیله‌بازیی ئێوه‌ی ژنانه، به‌ڕاستیی مه‌کرو حیله‌بازیی ئێوه‌ی ژنان زۆر گه‌وره‌یه.
يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَا ۚ وَاسْتَغْفِرِي لِذَنْبِكِ ۖ إِنَّكِ كُنْتِ مِنَ الْخَاطِئِينَ ٢٩
پاشان مێرده‌که‌ی ڕووی کرده یوسف و پێی ووت: ئه‌ی یوسف! ڕوو له‌و باسه وه‌رگێڕه‌و، با هه‌ر له دڵی خۆتدا بمێنێته‌وه‌و که‌س پێی نه‌زانێت... وه به ژنه‌که‌شی ووت: ته‌وبه بکه‌و له‌و تاوانه‌ت په‌شیمان ببه‌ره‌وه، تۆ له ڕیزی ئه‌وانه‌دایت که به ئه‌نقه‌ست ڕوو له گوناهو خراپه‌کاریی ده‌که‌ن.
۞ وَقَالَ نِسْوَةٌ فِي الْمَدِينَةِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ تُرَاوِدُ فَتَاهَا عَنْ نَفْسِهِ ۖ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا ۖ إِنَّا لَنَرَاهَا فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ ٣٠
چه‌ند ئافره‌تێکی شاره‌که به‌مه‌یان زانی و که‌وتنه لۆمه‌کردنی ژنه‌و ووتیان: چه‌ند عه‌یب و شوره‌ییه که ژنه‌که‌ی عه‌زیز_ وا دیاره مێرده‌که‌ی ناوی عه‌زیز بووه_ حه‌زی له خزمه‌تکاره‌که‌ی خۆی کردوه‌و، له‌گه‌ڵیدا خه‌ریکه‌و، حه‌ز لێکردنه‌که‌ی گه‌یشتوه‌ته ڕاده‌یه‌کی وا شه‌یدای بووه‌و، په‌رده‌ی دڵی دڕاندووه... به‌ڕاستیی ئێمه وای بۆ ده‌چین که له گومڕاییه‌کی گه‌وره‌و ئاشکرادایه. (شغاف القلب): په‌رده‌ی دڵه.
فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ ٣١
کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیز مه‌کربازیی ئه‌و ژنانه‌ی بیست که لۆمه‌یان کردووه، ده‌عوه‌تی کردن بۆ قه‌سره‌که‌ی بۆ نان خواردن و جێگه دانیشتنێکی جوانی بۆ ڕازاندنه‌وه‌و، له کاتی میوه خواردندا، هه‌رکه‌سه‌و چه‌قۆیه‌کی دا به‌ده‌ستیانه‌وه، ئینجا له‌م کاته‌دا به یوسفی ووت: به‌ناویاندا وه‌ره ده‌ره‌وه. هه‌ر له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کان یوسفیان بینی و چاویان به قه‌دو باڵا جوان و دڵگیره‌که‌ی که‌وت، له جوانی یه‌که‌ی سه‌رسام بوون و ئاگایان له خۆیان نه‌ماو، ده‌ستی خۆیان به چه‌قۆکانی ده‌ستیان بریندارکردو، ووتیان: حاشا... ئه‌مه ئاده‌میزاد نیه، ده‌بێت ئه‌مه مه‌لائیکه‌یه‌کی خاوه‌ن قه‌درو به‌ڕێز بێت!. وه هه‌موویان به دڵ حه‌زیان لێکرد، وه‌کو حه‌ز لێکردنه‌که‌ی ژنه‌که‌ی عه‌زیز.
قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ الَّذِي لُمْتُنَّنِي فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ فَاسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِنْ لَمْ يَفْعَلْ مَا آمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًا مِنَ الصَّاغِرِينَ ٣٢
جا له‌و ساته‌دا ژنه‌که‌ی عه‌زیز فرسه‌تی هێناو، به میوانه‌کانی ووت: ئه‌مه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه له‌سه‌ر حه‌زلێکردنی لۆمه‌تان کردووم، به‌ڵێ... من دڵم شه‌یدای بووه‌و داوام لێ کردوه تاوه‌کو له‌گه‌ڵمدا جووت بێت، به‌ڵام ئه‌و خۆی پاراست... ئێستایش ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که فه‌رمانی پێ ده‌که‌م، له‌گه‌ڵمدا نه‌یکات ده‌بێت به خستنه به‌ندیخانه سزای بدرێت و ڕیسوا بکرێت. وادیاره ئه‌و ده‌سته ژنه، خێزانی پیاوانی گه‌وره‌ی شاره‌که بوون، وه ئه‌و ڕه‌وشته پیسه‌ی که ژنه‌که‌ی عه‌زیز هه‌یبووه، ئه‌وانیش هه‌روه‌کو ئه‌و به‌دڕه‌وشت بوون، بۆیه ژنه‌که‌ی عه‌زیز به‌وپه‌ڕی بێ شه‌رمی یه‌وه ئه‌و قسانه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کات و حه‌زو ئاره‌زووی خۆی ئاشکرا ده‌کات.
قَالَ رَبِّ السِّجْنُ أَحَبُّ إِلَيَّ مِمَّا يَدْعُونَنِي إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّي كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُنْ مِنَ الْجَاهِلِينَ ٣٣
یوسف له‌ناو ژنه‌کاندا وه‌ستا بوو، که ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بیست، له دڵی خۆیدا له خودا پاڕایه‌وه‌و ووتی: خودایه! من به‌ندیخانه‌م زۆر له‌لا باشتره تا جێبه‌جێ کردنی ئه‌وه‌ی داوای ده‌که‌ن لێم، جا ئه‌گه‌ر تۆ فریام نه‌که‌ویت و مه‌کری ئه‌و ژنانه‌م لێ دوور نه‌خه‌یته‌وه، ئه‌وه منیش ئاره‌زووم ده‌چێته سه‌ریان و به‌وه‌ش ده‌چمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه.
فَاسْتَجَابَ لَهُ رَبُّهُ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ٣٤
خودایش پاڕانه‌وه‌که‌ی لێ وه‌رگرت و مه‌کری ئافره‌ته‌کانی له‌سه‌ر لابرد، بێگومان خودا زۆر بیسه‌ره‌و ئاگای له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که په‌نای پێ ده‌به‌ن.
ثُمَّ بَدَا لَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا رَأَوُا الْآيَاتِ لَيَسْجُنُنَّهُ حَتَّىٰ حِينٍ ٣٥
پاشان عه‌زیزو ژنه‌که‌ی و خزمه‌کانیان_ هه‌رچه‌نده پاکی یوسفیش ئاشکرا بوو_ ڕایان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانیی بکه‌ن، جا یان له‌به‌ر داواکردنی ژنه‌که بووه، یان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌یبه له‌سه‌ر خۆیان لابه‌ن، به‌تایبه‌تی که ئه‌و هه‌واڵه له‌ناو هه‌ندێك له خه‌ڵکیدا بڵاو بووبوویه‌وه.
وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ۖ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ٣٦
له‌گه‌ڵ یوسف‌دا، دوو گه‌نجی تریش له‌و که‌سانه‌ی که ده‌ست و پێوه‌ندی مه‌لیك بوون، خرانه به‌ندیخانه‌که‌وه، جا ئه‌و دوو که‌سه پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌وشت به‌رزیی و له خواترسیی یوسفیان بۆ ده‌رکه‌وت و بووبوویه جێگه‌ی متمانه‌یان، یه‌کێکیان به یوسفی ووت: من خه‌وێکم دیوه، له خه‌ومدا عه‌ره‌قم ده‌گووشی واته:_ ترێم ده‌گووشی، بۆ درووست‌کردنی عاره‌ق_ ئه‌وه‌که‌ی تریشیان ووتی: منیش له خه‌ومدا بینیم نانم له‌سه‌ر سه‌رم هه‌ڵده‌گرت و باڵنده به‌ڕاسه‌رمه‌وه لێیان ده‌خوارد... ئه‌ی یوسف(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت)! به‌ڕاستیی ئێمه واده‌بینین که تۆ له خێرخوازانیت، جا مانای ئه‌و خه‌وانه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه‌و پێمان بڵێ!.
قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَنْ يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي ۚ إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ ٣٧
یوسف به‌و دوو هاوڕێ به‌ندکراوه‌ی ووت: هه‌ر خواردنێکتان بۆ بێت، پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان من ده‌زانم ئه‌و خواردنه چیه؟! ئه‌م زانینه‌م به‌هره‌یه‌که‌و خودا پێی به‌خشیوم و فێری کردوم... به‌ڕاستیی من قه‌ومێکم به‌جێ هێشتووه که باوه‌ڕیان به خودا‌و به ڕۆژی دوایی نیه. ئه‌و ڕۆژه‌ی که خودا تێکڕای ئاده‌میزاده‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و ده‌یانخاته ژێر پرسیار‌و موحاسه‌به‌وه، جا ئه‌وه‌ی که له دنیادا کرده‌وه‌ی چاکی کردبێت و به‌پێی فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خودا ژیانی خۆی بردبێته سه‌ر، ئه‌وه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد ده‌بێت، هه‌رکه‌سێکیش که یاخیی بوو بێت و نافه‌رمانی خودای گه‌وره‌ی کردبێت، ئه‌وه له دۆزه‌خدا جێگیر ده‌بێت.
وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَا أَنْ نُشْرِكَ بِاللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ ٣٨
من که‌وتومه‌ته شوێن ئایین و بیروباوه‌ڕی باوباپیرانم، ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که هه‌مان بیروباوه‌ڕو ئایینی گشت پێغه‌مبه‌رانی خودایه، هه‌ر له باوه ئاده‌مه‌وه تا ئێستا، هه‌روه‌ها هه‌مان ئایینی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یشه که له‌مه‌ودوا دێن... ئێمه هه‌رگیز شتێك یان گیانله‌به‌رێكمان نه‌کردووه به هاوتای خودا، خودا تاك و ته‌نهایه‌و هه‌ر خۆی گشت کائیناتی هێناوه‌ته بوون و کاروباره‌کانی هه‌ڵده‌سوڕێنێت. ئه‌م بیروباوه‌ڕو ڕێگایه‌ش که گرتوومانه‌ته به‌ر له فه‌زڵ و که‌ره‌می خوداوه‌یه به‌سه‌ر ئێمه‌و به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکیه‌وه، به‌وه‌ی کردووینی به پێغه‌مبه‌ر بۆ هیدایه‌تدانیان... ئه‌مه‌یش به‌خششێکی گه‌وره‌یه‌و پێویسته هه‌میشه حه‌مدو ستایشی په‌روه‌ردگار بکرێت له‌سه‌ری، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی که له خودا یاخیین، سوپاسی ئه‌م به‌خششه خوداییه ناکه‌ن.
يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَأَرْبَابٌ مُتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ٣٩
ئه‌ی دوو هاوه‌ڵه‌که‌ی زیندانم! پێم بڵێن: توخوا ئایا ئه‌و چه‌ند خودایه‌ی که ئێوه ده‌یانپه‌رستن له بته‌کانتان، که هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێکیان نیه، چاکترو باشترن یاخود په‌روه‌ردگاری تاك و ته‌نهاو ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر گشت کائیناتدا؟! کامیان چاکترن و کامیان شایسته‌ن بپه‌رسترێن؟!
مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ۚ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ٤٠
خۆ ئێوه هیچ که‌سێك ناپه‌رستن له جیاتی خودا، جگه له چه‌ند ناوێك نه‌بێت که خۆتان و باووباپیرانتان ناوتان لێناون له حاڵێکدا که له لایه‌ن خوداوه مۆڵه‌ت نه‌دراوه به په‌رستنیان... فه‌رماندانی په‌رستن هه‌ر بۆ خودایه‌و فه‌رمانی داوه له‌و زیاتر که‌سێکی تر نه‌په‌رستن، ئه‌مه‌یش که پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، ڕێبازی ڕاست و درووستی ئایینی خودایه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك تێناگه‌ن و تێنافکرن، تا ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌یان له‌لا ئاشکرا ببێت و بۆیان ڕوون ببێته‌وه. له ئایه‌تی پێشوودا بینیمان که یوسف پێغه‌مبه‌ر( سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) ته‌نانه‌ت له‌ناو ناخۆشی به‌ندیخانه‌یشدا ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی فه‌رامۆش نه‌کردوه‌و، خه‌ریکی بانگ کردن و ڕێنمایی کردن بووه بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست و په‌ندو ئامۆژگاری ئه‌و دوو که‌سه‌و که‌سانی تری ناو به‌ندیخانه‌که‌ی کردووه، تا ته‌نها به‌ندایه‌تی خودا بکه‌ن و هه‌ر ڕوو له‌و بکه‌ن نه‌ك له بته بێ گیانه‌کانیان، چونکه خودا تاك و ته‌نهاو بێ وێنه‌یه... وه بڕیار‌و فه‌رمانه‌کانی خودا به‌جێ بێنن، چ له ڕووی په‌رستنیه‌وه چ له ڕووی پابه‌ندبوون به‌و په‌یام و یاسایه‌وه که ناردوویه‌تی بۆ ڕێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵگه، نه‌ك جێبه‌جێ کردنی یاسایه‌کی زه‌مینی که پێچه‌وانه‌ی بڕیار‌و فه‌رمانه‌کانی خودا بێت. ئه‌مه وانیشان ده‌دات که مرۆڤی موسڵمانی دانا‌و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی پته‌و، ده‌بێت هه‌میشه هه‌وڵبدات بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازی خودا به خه‌ڵکی و هیچ شتێك ڕێگای لێ نه‌گرێت و له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ی سه‌رشانی.
يَا صَاحِبَيِ السِّجْنِ أَمَّا أَحَدُكُمَا فَيَسْقِي رَبَّهُ خَمْرًا ۖ وَأَمَّا الْآخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْ رَأْسِهِ ۚ قُضِيَ الْأَمْرُ الَّذِي فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ ٤١
ئه‌ی دوو هاوڕێکه‌ی زیندانم! لێکدانه‌وه‌ی خه‌وی یه‌کێکتان ئه‌وه‌یه: که له‌م به‌ندیخانه به‌رده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆشکی مه‌لیك و له‌وێ ده‌بێته عه‌ره‌ق گێڕی مه‌جلیسی خاوه‌نه‌که‌ی(واته: مه‌جلیسی مه‌لیك). لێکدانه‌وه‌ی خه‌وی ئه‌وی تریشیان وایه که ده‌کوژرێت و هه‌ڵده‌واسرێت و باڵنده له ئاسمانه‌وه دێن گۆشتی سه‌ری ده‌خۆن. جا ئه‌وه‌یه مانای خه‌وه‌کانتان که ده‌رباره‌یان پرسیارتان کرد، فه‌رمانی خودا وای بڕیارداوه‌و بێگومان هه‌روایش ده‌بێت.
وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُ نَاجٍ مِنْهُمَا اذْكُرْنِي عِنْدَ رَبِّكَ فَأَنْسَاهُ الشَّيْطَانُ ذِكْرَ رَبِّهِ فَلَبِثَ فِي السِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ ٤٢
یوسف(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) ووتی به‌و که‌سه‌ی که وایده‌زانی ڕزگاری ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆشکی مه‌لیك: که گه‌ڕایته‌وه بۆ لای خاوه‌نه‌که‌ت( مه‌به‌ست پاشایه) له‌وێ ناوم بێنه‌و، باسی ئه‌م قسانه بکه که بۆم کردوون، سه‌باره‌ت به خواناسی و لێکدانه‌وه‌ی خه‌وو ئه‌وه‌ی که ده‌زانم چ خواردنێکتان بۆ دێنن، پێش ئه‌وه‌ی بۆتان بێنن.... به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌و باسانه‌وه له‌م سته‌مه‌ی لێمکراوه ڕزگارم ببێت... به‌ڵام که که‌سه ڕزگاربووه‌که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای مه‌لیك، شه‌یتان داواکاریه‌که‌ی یوسفی له‌بیر برده‌وه‌و باسی نه‌کرد، جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه یوسف چه‌ند ساڵێك له به‌ندیخانه‌که‌دا مایه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك لێی بپرسێته‌وه. ووشه‌ی(بضع) له زمانی عه‌ره‌بیدا بۆ ژماره(٣ تا ٩) به‌کار ده‌هێنرێت، وا زانراوه که یوسف(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) ماوه‌ی حه‌وت ساڵ له به‌ندیخانه‌دا ماوه‌ته‌وه. اذکرني عند ربك ... (رب) لێره‌دا به مانای (خاوه‌ن) دێت، نه‌ك به مانای (خودا)، چونکه ئه‌و که‌سه خزمه‌تکاری مه‌لیك بوو، که یه‌کێك بوو له مه‌لیکه‌کانی(هه‌کۆس) که تا ماوه‌یه‌ك ووڵاتی میصریان له فیرعه‌ونه‌کان داگیر کردبوو.
وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ۖ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ ٤٣
ڕۆژێك له ڕۆژان مه‌لیك له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا ووتی به وه‌زیره‌کان و ئه‌وانه‌ی له ده‌وروپشتیدا بوون: من له خه‌ومدا حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌وم بینی، که حه‌وت مانگای له‌ڕو لاواز ده‌یانخواردن، هه‌روه‌ها حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی سه‌وزم بینی، له‌گه‌ڵ حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی ووشکه‌وه‌بوودا... ئینجا ووتی: ئه‌ی ده‌مڕاستان و شاره‌زایان! پێم بڵێن: مانای ئه‌م خه‌وه‌م چۆنه؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن مانای خه‌و لێك بده‌نه‌وه!.
قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ ٤٤
ئه‌وانیش وه‌ڵامی مه‌لیکیان دایه‌وه‌و ووتیان: ئه‌م خه‌وه هیچ مانایه‌کی نیه... ئه‌مه خه‌وی هه‌ڵه‌ج و به‌ڵه‌جه‌و تێکه‌ڵاوبوونی خه‌وه له‌کاتی نووستندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێمه شاره‌زاییمان له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودانیه. ( أضغاث) کۆی (ضغث)ه، واته: چه‌پکێك شینایی یان چه‌پکێك چیلکه‌دار... (أحلام) کۆی (حلم)ه، واته: خه‌و، که مرۆڤ له کاتی نووستندا ده‌یبینێت.
وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُمْ بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ ٤٥
ئه‌و که‌سه‌ی که پێشتر له به‌ندیخانه ڕزگاری بوو بوو، وه گه‌ڕابوویه‌وه بۆ جێگاکه‌ی خۆی له لای مه‌لیك، لێره‌داو پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی زۆر، یوسفی هاته‌وه بیر‌و ووتی: من مانای ئه‌م خه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێم، بمنێرن بۆ ئه‌و به‌ندیخانه که پێشتر تیایدا زیندانیی کرابووم... مانای ئه‌م خه‌وه(یوسف) ده‌یزانێت، که له‌و به‌ندیخانه‌دایه.
يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ ٤٦
کابرا ڕۆیشت بۆ لای یوسف و پێی ووت: ئه‌ی یوسفی ڕاستگۆ! مه‌به‌ست له‌م خه‌وه چی یه، که که‌سێك له خه‌ویدا حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و ببینێت که حه‌وت مانگای لاواز ده‌یخواردن... وه هه‌ر له‌و خه‌وه‌یدا حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزیشی بینیوه له‌گه‌ڵ حه‌وت گوڵه گه‌نمی ووشکه‌وه‌بوودا؟ به‌ڵکو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای مه‌لیك و مه‌جلیسه‌که‌ی، تامه‌به‌ستی خه‌وه‌که‌یان پێ بڵێم، به‌ڵکو تێیبگه‌ن و بیزانن.
قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدْتُمْ فَذَرُوهُ فِي سُنْبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تَأْكُلُونَ ٤٧
یوسف(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) له وه‌ڵامدا ووتی: مانای ئه‌م خه‌وه ئه‌وه‌یه حه‌وت ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به باشی کشتوکاڵ ده‌که‌ن، جا که ده‌یدوورنه‌وه هه‌ر له‌ناو گوڵه‌که‌ی خۆیدا هه‌ڵی بگرن، ته‌نها که‌مێکی نه‌بێت ئه‌ویش به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی که خۆتان ده‌یخۆن.
ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تُحْصِنُونَ ٤٨
ئینجا پاش ئه‌و حه‌وت ساڵه هات و پڕ به‌رهه‌مه، حه‌وت ساڵی نه‌هات و ووشکه ساڵ دێت، جا ئه‌وه‌ی له حه‌وت ساڵه هاته‌که‌دا هه‌ڵتانگرتووه، له حه‌وت ساڵه ووشك و نه‌هاته‌که‌دا ده‌یخۆن، ته‌نها که‌مێکی نه‌بێت که بۆ چاندنه‌وه وه‌کو تۆ‌و هه‌ڵیده‌گرن.
ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ ٤٩
پاش ئه‌و حه‌وت ساڵه ناخۆشی و نه‌هاته، ئینجا ساڵێکی هات و خۆشیی دێت که باران ده‌بارێت و خێرات ڕوو ده‌کاته خه‌ڵك و میوه‌هات زۆر ده‌بێت و خه‌ڵکی له میوه‌جات و ئه‌و شتانه‌ی که ده‌گوشرێن، شه‌ربه‌ت درووست ده‌که‌ن.
وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُ الرَّسُولُ قَالَ ارْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَاسْأَلْهُ مَا بَالُ النِّسْوَةِ اللَّاتِي قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّي بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ ٥٠
که لێکدانه‌وه‌ی خه‌وه‌که‌ی یوسفیان بۆ مه‌لیك گێڕایه‌وه، ووتی: بچن بیهێنن بۆم... ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی که چوو بۆ لای یوسف، پێی ووت: مه‌لیك داوات ده‌کات. یوسفیش ووتی: من نایه‌م، بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای مه‌لیك و لێی بپرسه: هۆی چی بوو، وه له‌به‌رچی ئه‌و ژنانه‌ی که ژنی عه‌زیز ده‌عوه‌تی کردن، که منیان بینی به چه‌قۆ ده‌ستی خۆیان بڕی؟! ئایا بۆچی به درێژایی ئه‌م ماوه به‌بێ گوناه له به‌ندیخانه قایم کرام؟! بێگومان په‌روه‌ردگارم زانیار‌و ئاگاداره به مه‌کرو فێڵی ئه‌و ژنانه.
قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ۚ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِنْ سُوءٍ ۚ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ ٥١
کاتێك کابرا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای مه‌لیك و قسه‌که‌ی یوسفی پێ ڕاگه‌یاند، مه‌لیك ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ ژنی عه‌زیزدا کۆکرده‌وه، ئینجا پێی ووتن: ئه‌وه چ کارێکی گه‌وره له کاتی خۆیدا وای لێ کردن که حه‌زتان له یوسف بێت؟! ئایا شتێکی واتان لێ بینی که نیشانه‌ی ئه‌وه بێت ئه‌ویش مه‌یلی له ئێوه‌یه‌و حه‌زتان لێ ده‌کات؟! ژنه‌کان ووتیان: حاشا... ئێمه هیچ خراپه‌یه‌کمان لێ نه‌بینیوه... ئینجا لێره‌دا ژنه‌که‌ی عه‌زیز ووتی: ئێستاکه حه‌ق به‌ده‌رکه‌وت و ئاشکرابوو، له‌ڕاستیدا من داوام لێکرد که داوێن پیسیم له‌گه‌ڵدا بکات، به‌ڵام ئه‌و خۆی پاراست، به‌ڕاستیی یوسف له مرۆڤه ڕاستگۆکانه. (خطب): به‌کارێکی گه‌وره ده‌وترێت، که ڕوو ده‌کاته ئاده‌میزاد، سه‌ری لێ ده‌شێوێنێت و شپرزه ده‌بێت.
ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّي لَمْ أَخُنْهُ بِالْغَيْبِ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي كَيْدَ الْخَائِنِينَ ٥٢
ئینجا ژنه‌که‌ی عه‌زیز پاش ئه‌م پاکانه کردنه‌ی بۆ یوسف، ووتی: من ئه‌مه بۆیه ده‌ڵێم، تا یوسف_ که لێره نیه_ بزانێت له پاش مله خیانه‌تی لێ ناکه‌م و به درۆوه هیچی بۆ هه‌ڵنابه‌ستم. بێگومان خودا فێڵ و مه‌کری خیانه‌تکاران سه‌رکه‌وتوو ناکات.
۞ وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي ۚ إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي ۚ إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ ٥٣
من پاکانه بۆ خۆم ناکه‌م، چونکه به‌ڕاستی نه‌فس فه‌رمان به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی خراپ ده‌دات، مه‌گه‌ر که‌سێك نه‌بێت که خودای په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێ بکات و بیپارێزێت. بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆش‌بوو خاوه‌ن به‌زه‌ییه. له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌وه وا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و ئافره‌ته هه‌رچه‌نده بتپه‌رست بووه، به‌ڵام باوه‌ڕێکی به خودایش هه‌بووه، بۆیه لێره‌دا به‌م شێوه‌یه قسه ده‌کات... هه‌ندێك له موفه‌سسیره‌کان ده‌ڵێن: ئه‌م قسانه‌ی دوایی قسه‌ی یوسفن، نه‌ك قسه‌ی ژنه‌که... به‌ڵام له ڕاستیدا وا نیه، چونکه یوسف له کاتی ئه‌و قسه‌کردنانه‌دا له‌وێ نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌ر له به‌ندیخانه‌که‌دا بووه.
وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ ٥٤
پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ژنانه دانیان نا به‌وه‌دا که یوسف هیچ ئاکارێکی ناشیرینی لێ نه‌بینراوه، زوڵێخای ژنی عه‌زیزیش به ئاشکرا دانی به‌وه‌دانا که ئه‌و هه‌وڵیداوه یوسف له خشته ببات و یوسف(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) پاك و ڕاستگۆیه... پاش ئه‌مانه مه‌لیك بۆی ده‌رکه‌وت که یوسف سته‌می لێ کراوه‌و زاتێکی دانا‌و زانا‌و تێگه‌یشتووه، بۆیه فه‌رمانیداو ووتی: بچن له به‌ندیخانه ده‌ریبێنن و بیهێنن بۆم، ده‌یکه‌م به یه‌کێك له نزیکه‌کانی خۆم. ئینجا ڕۆیشتن یوسفیان بۆ هێنا، کاتێك مه‌لیك چاوی پێی که‌وت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد، بۆی ده‌رکه‌وت که‌سێکی زۆر هۆشیارو خاوه‌ن ڕاو ته‌دبیره، بۆیه پێی ووت: له ئه‌مڕۆوه تۆ له‌لای ئێمه که‌سێکی خاوه‌ن پله‌و پایه‌یت و جێگه متمانه‌ی ئێمه‌یت. ئه‌وه‌ی بخرێته ژێر ده‌ستت به جوانیی سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌یت، وه هه‌رچیت پێ بسپێررێت به چاکی ده‌یهێنیته دی.
قَالَ اجْعَلْنِي عَلَىٰ خَزَائِنِ الْأَرْضِ ۖ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ ٥٥
یوسف به مه‌لیکی ووت: بمخه‌ره سه‌ر خه‌زێنه‌ی ووڵات و بمکه به لێپرسراوی گه‌نجینه، من شاره‌زاییه‌کی ته‌واوم هه‌یه‌و، ده‌زانم چۆن ئاگاداریی ده‌که‌م و کاروباری گه‌ل و ووڵات به چاکی هه‌ڵده‌سوڕێنم.
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَاءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَنْ نَشَاءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ٥٦
هه‌روه‌ك چۆن یوسفمان له هه‌موو ناخۆشیه‌کی پێشووی ڕزگار کرد، ئاواش له ووڵاتی میصردا ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشی و پایه‌یمان به‌رز کرده‌وه، چی بویستبایه به ئاره‌زووی خۆی ئه‌نجامی ده‌دا... ئینجا فه‌رمایشته‌که ده‌فه‌رموێت: هه‌ر که‌سێك خۆمان بمانه‌وێت _ له که‌سانی ئیماندار‌و چاکه‌کار_ ده‌یانخه‌ینه به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆمان، ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی چاکه‌کاران بزر ناکه‌ین.
وَلَأَجْرُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ٥٧
پاداشتدانه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی گه‌لێك باشتر‌و چاکتره بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان له خراپه ده‌پارێزن و به پێی به‌رنامه‌ی ئایینی خودا ژیانی خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر.
وَجَاءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ ٥٨
پاش ئه‌وه‌ی یوسف لێپرسراویه‌تی ئیداره‌ی ووڵاتی میصری که‌وته ژێر ده‌ست، توانی زه‌خیره‌یه‌کی چاکی ساڵه هاته‌کان هه‌ڵبگرێت، ئینجا پاش ئه‌وه‌ی که ساڵه نه‌هاته‌کان هاتنه پێشه‌وه، زۆرێك له ووڵاتانی ده‌وروبه‌ری میصر که له گرانییدا بوون، بۆ کڕینی زه‌خیره ڕوویان کرده میصر. براکانی یوسفیش یه‌کێك بوون له‌وانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتبوون بۆ میصر.. جا که هاتن چوونه لای یوسف، یوسف ئه‌وانی ناسیه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وان یوسفیان نه‌ناسیه‌وه...ئینجا یوسف که‌وته گفتوگۆ له‌گه‌ڵیانداو ،پێی ووتن: وا بزانم ئێوه پیاوی چاك نین و بۆ خراپه‌کاریه‌ك هاتوون بۆ ئه‌م ووڵاته... ئه‌وانیش ووتیان: نه‌خێر وا نیه، ئێمه له ووڵاتی که‌نعاندا کوڕی پیاوێکی پیری چاك و ناودارین، برایه‌کی تری باوکییشمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ومان نه‌هێناوه... ئێمه هیچ نیازێکی خراپمان نیه، به‌ڵکو له نه‌بوونی و نه‌ها‌تییدا هاتووین، تا لێره زه‌خیره بکڕین و بیبه‌ینه‌وه بۆ ووڵاتی خۆمان.
وَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ قَالَ ائْتُونِي بِأَخٍ لَكُمْ مِنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّي أُوفِي الْكَيْلَ وَأَنَا خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ ٥٩
که یوسف بارگه‌و زه‌خیره‌ی بۆ براکانی پێچایه‌وه، پێی ووتن: ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره هاتنه‌وه ئه‌و برایه‌شتان _ که‌ده‌ڵێن: برای باوکیمانه _ له‌گه‌ڵ خۆتان بێنن، با ئه‌ویش ببینم ... وا ئێوه به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن که کێشانه‌و پێوانه‌ی من چه‌نده‌و درووست و ته‌واوه، هه‌روه‌ها ده‌بینن چه‌نده ڕێز له میوانان ده‌گرم و، به جوانی دایانده‌مه‌زرێنم و خواردن و خواردنه‌وه‌ی باشیان ده‌رخوارد ده‌ده‌م.
فَإِنْ لَمْ تَأْتُونِي بِهِ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِنْدِي وَلَا تَقْرَبُونِ ٦٠
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره ئه‌و برایه‌تان نه‌هێنن، ئیتر نزیکی ئه‌م ناوه نه‌که‌ونه‌وه، هیچتان بۆ ناکێشرێت و هیچتان پێ نافرۆشرێت.
قَالُوا سَنُرَاوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَاعِلُونَ ٦١
براکانی ووتیان: باشه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین باوکمان ڕازی بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌مجاره هاتینه‌وه، براکه‌مان له‌گه‌ڵدا بنێرێت، بێگومان ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین وا بکه‌ین و بیهێنین.
وَقَالَ لِفِتْيَانِهِ اجْعَلُوا بِضَاعَتَهُمْ فِي رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَا إِذَا انْقَلَبُوا إِلَىٰ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ٦٢
یوسف به پیاوه‌کانی به‌رده‌ستی خۆی ووت: ئه‌م شتانه‌ی که ئه‌مانه هێناویانه ڕزق و ڕۆزی پێ بکڕن، هه‌مووی بخه‌نه‌وه ناو باره‌کانی خۆیان، تا به‌شکو که گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوکه‌سوکاری خۆیان، بیانبینن و شته‌کانی خۆیان بناسنه‌وه، به‌وه‌یش ته‌ماع بیانگرێت جارێکی تر بگه‌ڕێنه‌وه.
فَلَمَّا رَجَعُوا إِلَىٰ أَبِيهِمْ قَالُوا يَا أَبَانَا مُنِعَ مِنَّا الْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَا أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ٦٣
کاتێك براکانی گه‌ڕانه‌وه ووتیان به (یه‌عقوب) ی باوکیان : هیچ شتێکمان پێ نافرۆشرێت و شت کڕینمان لێ قه‌ده‌غه کراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بڕۆین و ئه‌م برایه‌مان له‌گه‌ڵ خۆماندا نه‌به‌ین... جا براکه‌مان له‌گه‌ڵدا بنێره ، بێگومان ئێمه زۆر به‌چاکی ئاگاداری ده‌که‌ین و ده‌یپارێزین.
قَالَ هَلْ آمَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَا أَمِنْتُكُمْ عَلَىٰ أَخِيهِ مِنْ قَبْلُ ۖ فَاللَّهُ خَيْرٌ حَافِظًا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ٦٤
له وه‌ڵامیاندا باوکیان پێی ووتن: ئایا چۆن متمانه‌تان پێ بکه‌م که ده‌یپارێزن و ئاگاداریی ده‌که‌ن، هه‌روه‌ك پێشتر متمانه‌م پێ کردن و براکه‌ی ئه‌م (واته: یوسف) م له‌گه‌ڵدا ناردن، که‌چی دوایی چی به‌سه‌ر هات؟! خودا باشترین پارێزگاره، وه هه‌ر ئه‌و له هه‌موو خاوه‌ن به‌زه‌ییه‌ك به به‌زه‌یی تره.
وَلَمَّا فَتَحُوا مَتَاعَهُمْ وَجَدُوا بِضَاعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا يَا أَبَانَا مَا نَبْغِي ۖ هَٰذِهِ بِضَاعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ ٦٥
کاتێك براکانی یوسف بارگه‌و بنه‌کانیان کرده‌وه‌و ته‌ماشایان کرد، هه‌رچیه‌کیان بردبوو له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ کڕینی زه‌خیره‌و تفاق ، هه‌مووی خراوه‌ته‌وه ناو باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان. ئینجا لێره‌دا ووتیان: باوکه! ئیتر ئێمه چیمان ده‌وێت؟! ئه‌وه‌تا هه‌رکه‌ل و په‌ل و کاڵایه‌ك که له‌گه‌ڵ خۆماندا بۆ شت کڕین بردبوومان، هه‌ر هه‌موویان بۆ گه‌ڕاندووینه‌ته‌وه... ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ براکه‌ماندا ده‌ڕۆینه‌وه‌و ڕزق و زه‌خیره بۆماڵ و منداڵمان دێنین... ئاگاداریی براکه‌یشمان ده‌که‌ین و ده‌یپارێزین... وه به هاتنی براکه‌یشمان باری حوشترێکی تر ڕزق و زه‌خیره دێنینه‌وه، ئه‌وه‌یش بارێکه زۆر به ئاسانی ده‌یده‌ن، چونکه هه‌ر که‌سه‌و هه‌قی بارێکی هه‌یه.
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ لَتَأْتُنَّنِي بِهِ إِلَّا أَنْ يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّا آتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ اللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ ٦٦
یه‌عقوب له وه‌ڵامیاندا پێی ووتن: هه‌رگیز ئه‌م برایه‌تان_ که ناوی بنیامین بوو_ له‌گه‌ڵدا نانێرم تا په‌یمانی خودام نه‌ده‌نێ و سوێند نه‌خۆن که پاش بردنی ده‌یهێننه‌وه بۆم، مه‌گه‌ر خودا کارێکی وا‌بکات چوار ده‌ورتان بگیرێت و ئه‌وتان لێ داببڕێت... جا که کوڕانی یه‌عقوب ئه‌م په‌یمانه‌یان دا به باوکیان، یه‌عقوب ووتی: خودا ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یڵێن و هه‌رئه‌ویش پشت و په‌نایه.
وَقَالَ يَا بَنِيَّ لَا تَدْخُلُوا مِنْ بَابٍ وَاحِدٍ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُتَفَرِّقَةٍ ۖ وَمَا أُغْنِي عَنْكُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ۖ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ ٦٧
کاتێك ئه‌وان خه‌ریك بوون خۆیان بۆ ڕۆیشتن ئاماده ده‌کرد، یه‌عقوبی باوکیان پێی ووتن: کوڕه‌کانم! هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه بۆ ناو ووڵاتی میصر، به‌ڵکو هه‌رچه‌ند که‌سێکتان له ده‌روازه‌یه‌کی جیاوه بچنه ژووره‌وه، من ناتوانم شتێکتان لێ دووربخه‌مه‌وه که خودا ویستبێتی، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بتانفه‌وتێنێت، ئه‌وه ده‌تانفه‌وتێنێت و من هیچم پێ ناکرێت... فه‌رمان و بڕیار هه‌ر بۆ خودایه، من هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت پشتیان قایم بێت، با هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن و به‌ته‌مای ئه‌و بن.
وَلَمَّا دَخَلُوا مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُمْ مَا كَانَ يُغْنِي عَنْهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا حَاجَةً فِي نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَاهَا ۚ وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِمَا عَلَّمْنَاهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ٦٨
کاتێك کوڕانی یه‌عقوب به‌و شێوه‌ی که باوکیان پێی ووتبوون( که هه‌موویان له یه‌ك ده‌روازه‌وه نه‌چنه ژووره‌وه)، چوونه ناو شاره‌که، خۆ ئه‌مه وه‌نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه بوو بێت که به‌ڵایه‌کی خودایان لێ بگێڕێته‌وه که خودا ویستبێتی، به‌ڵکو ئاره‌زوویه‌کی دڵی یه‌عقوب بوو که ڕایگه‌یاند به کوڕه‌کانی تا چوونه ناو شاره‌که‌یان به‌و شێوه‌یه بێت، جا ئیتر له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی یه‌عقوب بوو بێت به کوڕه‌کانیدا که نه‌بادا دووچاری ناڕه‌حه‌تی و گرفتێك ببن، یان له‌به‌ر هه‌ر شتێکی تر بوو بێت... پاش ئه‌مه فه‌رمایشته‌که ده‌فه‌رمووێت: یه‌عقوب خاوه‌ن زانینێك بوو که ئێمه فێرمان کردبوو، وه پێمان گه‌یاندبوو که ئه‌وه‌ی خودا بڕیاری له‌سه‌ر دابێت، هه‌رگیز ناگۆڕێت و ده‌بێت ڕوو بدات، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌م ڕاستیه نازانن و تێی ناگه‌ن.
وَلَمَّا دَخَلُوا عَلَىٰ يُوسُفَ آوَىٰ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّي أَنَا أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ٦٩
کاتێکیش براکان چوونه لای یوسف (سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت)، یوسف برا دایك و باوکیه‌که‌ی (بنیامین) ی له ته‌نیشت خۆیه‌وه دانا‌و، به ئه‌سپایی و بێ ئاگاداری براکانی تری، پێی ووت: بێگومان من (یوسف) ی براتم... خودا ده‌رگای خێری لێ کردوومه‌ته‌وه‌و له کرده‌وه‌ی خراپی ئه‌م برایانه‌م ڕزگاری کردم، تۆ خه‌مبار مه‌به به‌وه‌ی که ئه‌مانه له کاتی خۆیدا ده‌یانکرد، وه له‌گه‌ڵ مندا خراپه‌یان ئه‌نجامدا.
فَلَمَّا جَهَّزَهُمْ بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ السِّقَايَةَ فِي رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا الْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَارِقُونَ ٧٠
که یوسف بارگه‌و بنه‌ی براکانی ڕێکده‌خست تا بگه‌ڕێنه‌وه، به ئه‌سپایی کاسه‌ی پێوانه‌که‌ی مه‌لیکی خسته ناو باره‌که‌ی بنیامینی برای... جا ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان ، جاڕچی یه‌ك هاواری کرد‌و ووتی: ئه‌ی خاوه‌نی ئه‌م کاروانه! ئێوه دزن و دزییتان کردوه.
قَالُوا وَأَقْبَلُوا عَلَيْهِمْ مَاذَا تَفْقِدُونَ ٧١
ته‌فسیری ئایه‌تی ٧١،٧٢ به‌یه‌که‌وه‌یه، که ده‌فه‌رموێت: براکانی یوسف به پیاوه‌کانی یوسفیان ووت: چیتان لێ بزر بووه؟! ئه‌وانیش ووتیان کاسه‌ی کێشانه‌و پێوانه‌که‌ی مه‌لیکمان لێ وون بووه‌و، وا ده‌زانین لای ئێوه‌یه... جا ئه‌وه‌ی بیهێنێته‌وه بۆمان، ئه‌وه باری حوشترێك زه‌خیره‌ی ده‌درێتێ... وه یه‌کێك له پیاوه‌کانی یوسف ووتی: من به‌ڵێنی ئه‌و باره حوشتره زه‌خیره ده‌گرمه ئه‌ستۆی خۆم.
قَالُوا نَفْقِدُ صُوَاعَ الْمَلِكِ وَلِمَنْ جَاءَ بِهِ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا بِهِ زَعِيمٌ ٧٢
بۆ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بگه‌ڕێره‌وه بۆ ئایه‌تی پێشوو واته: ئایه‌تی (٧١).
قَالُوا تَاللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُمْ مَا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِي الْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَارِقِينَ ٧٣
ئه‌مانیش ووتیان: سوێند به خودا ئێوه باش ده‌زانن که ئێمه بۆ خراپه‌کاریی نه‌هاتووین بۆ ئێره‌و، هه‌رگیز دز نه‌بووین و، دزیی پیشه‌ی ئێمه نیه.
قَالُوا فَمَا جَزَاؤُهُ إِنْ كُنْتُمْ كَاذِبِينَ ٧٤
پیاوانی یوسف ووتیان: باشه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست نه‌که‌ن و درۆزن بن، سزای ئه‌و که‌سه چیه که ئه‌و دزیه‌ی کردبێت؟!
قَالُوا جَزَاؤُهُ مَنْ وُجِدَ فِي رَحْلِهِ فَهُوَ جَزَاؤُهُ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِي الظَّالِمِينَ ٧٥
براکان_ به پێی شه‌ریعه‌تی خۆیان_ ووتیان: ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م دزی یه‌ی کردبێت، سزای ئه‌وه‌یه بکرێته کۆیله بۆ خاوه‌ن کاسه‌که، ئێمه به‌و شێوه‌یه سزای ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌ین که به‌دزی کردن ڕوویان کردبێته سته‌مکاری.
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاءِ أَخِيهِ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِنْ وِعَاءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ ٧٦
یوسف بڕیاریدا باری براکانی بپشکنێت، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست، پێش پشکنینی باره‌که‌ی بنیامین، ده‌ستی کرد به پشکنینی باری براکانی تری، جا که گه‌یشته باره‌که‌ی (بنیامین) کاسه‌که‌ی تیادا ده‌رهێنا.. پاشان فه‌رمایشته‌که ده‌فه‌رموێت: به‌و شێوه‌و به‌و پلانه ڕێگامان بۆ یوسف خۆش کرد تا بتوانێت براکه‌ی له لای خۆی گل بداته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بایه، نه‌یده‌توانی براکه‌ی لای خۆی بهێڵێته‌وه. چونکه به پێی یاسای مه‌لیکی ئه‌و ووڵاته سزای دزی کردن بریتی بووه له‌وه‌ی: له دزه‌که بدرێت و، دوو چه‌ندانه‌ی نرخی شته دزراوه‌که‌ی لێ بسه‌ندرێته‌وه، نه‌ك بکرێته کۆیله... هه‌ر وه‌کو براکانی یوسف خۆیان پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ر به کۆیله‌کردنی دابوو. ئینجا له کۆتایی ئایه‌ته‌که‌دا ده‌فه‌رموێت: ئێمه پله‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆمان بمانه‌وێت، به چه‌نده‌ها پله به‌رز ده‌که‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها له سه‌رووی هه‌موو که‌سێکی زاناوه که‌سێکی زاناترو شاره‌زاتر هه‌یه.
۞ قَالُوا إِنْ يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَهُ مِنْ قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنْتُمْ شَرٌّ مَكَانًا ۖ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ ٧٧
به‌و ڕووداوه براکانی یوسف شه‌رمه‌زار بوون و، ووتیان ئه‌م کوڕه که ئه‌م دزییه‌ی کردووه، پێشتریش برایه‌کی باوك و دایکیی هه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر دزی کرد _ مه‌به‌ستیان یوسف بوو_ یوسفیش ئه‌م قسه‌یانی له دڵ گرت، به‌ڵام خۆی ئاشکرا نه‌کردو پێی نه‌وتن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن بو‌هتانه‌و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کتان نیه له‌سه‌ری ، به‌ڵام پێی ووتن: پایه‌و کرده‌وه‌ی ئێوه خراپترین پایه‌و کرده‌وه‌یه، خودا له هه‌موو که‌س زاناتره به‌وه‌ی که باسی ده‌که‌ن.
قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ إِنَّ لَهُ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ٧٨
ئینجا براکانی ڕوویان کرده یوسف ووتیان: ئه‌ی عه‌زیز! ئه‌م کوڕه باوکێکی پیری به‌ته‌مه‌نی هه‌یه‌و، زۆر دڵی به‌نده به‌م کوڕه‌یه‌وه، تۆ له‌جیاتی ئه‌م یه‌کێك له ئێمه گل بده‌ره‌وه، به‌ڕاستیی ئێمه وا ده‌بینین که تۆ له چاکه‌کارانیت. وادیاره وشه‌ی (عه‌زیز) له‌قه‌بی پیاوی گه‌وره بووه، بۆیه به (یوسف) یان ووتوه:یا آیها العزیز.
قَالَ مَعَاذَ اللَّهِ أَنْ نَأْخُذَ إِلَّا مَنْ وَجَدْنَا مَتَاعَنَا عِنْدَهُ إِنَّا إِذًا لَظَالِمُونَ ٧٩
له‌وه‌ڵامی ئه‌و داواکاریه‌یاندا یوسف پێی ووتن: په‌نا به خودا ده‌گرم له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یڵێن، من بیکه‌م... ئێمه هیچ که‌سێکی تر گل ناده‌ینه‌وه جگه له‌و که‌سه‌ی که کاسه‌که‌مان له باره‌که‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌و یه‌کێکی تر گل بده‌ینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستیی ده‌چینه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.
فَلَمَّا اسْتَيْأَسُوا مِنْهُ خَلَصُوا نَجِيًّا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوا أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُمْ مَوْثِقًا مِنَ اللَّهِ وَمِنْ قَبْلُ مَا فَرَّطْتُمْ فِي يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ الْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِي أَبِي أَوْ يَحْكُمَ اللَّهُ لِي ۖ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ ٨٠
پاش ئه‌وه‌ی براکانی بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی که بتوانن (بنیامین) ی برایان ڕزگار بکه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ینه‌وه، به مه‌به‌ستی مه‌شۆره‌ت کردن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك، چوونه په‌نایه‌که‌وه، برا گه‌وره‌که‌یان به‌وانی تریانی ووت: ئایا ئێوه نازانن که باوکتان په‌یمانی لێ وه‌رگرتن که ئاگاداریی ئه‌م کوڕه بکه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆتاندا بیگه‌ڕێننه‌وه بۆی؟! ئه‌ی نازانن که پێشتریش چ خراپه‌یه‌کتان له‌گه‌ڵ (یوسف) دا کرد؟! من هه‌رگیز ئه‌م ووڵاته به‌جێ ناهێڵم و له‌گه‌ڵتاندا نایه‌مه‌وه، تا باوکم فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌م پێ نه‌دات، وه یان خودا به‌شێوه‌یه‌ك بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌م کاره بدات، چونکه خودا چاکترین حاکم و بڕیارده‌ره.
ارْجِعُوا إِلَىٰ أَبِيكُمْ فَقُولُوا يَا أَبَانَا إِنَّ ابْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَا إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَافِظِينَ ٨١
ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوکتان و پێی بڵێن: باوکه گیان! کوڕه‌که‌ت له ووڵاتی میصر دوای شت کڕین دزی کرد‌و به‌دیل گیراو، ئێمه‌ش هیچ شایه‌تێکمان نه‌دا که دز به‌دیل ده‌گیرێت، به‌وه نه‌بێت که‌له شه‌ریعه‌تی خۆماندا ده‌مانزانی، خۆ ئێمه زانستی غه‌یبمان پێ نه‌بوو، وه نه‌مانده‌زانی که ئه‌م کوڕه دزیی کردوه‌و، ئه‌و سزایه‌ی که‌له شه‌ریعه‌تی ئێمه‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌بڕێت. ڕه‌نگه مه‌به‌ست له‌مه ئه‌وه بێت که به‌باوکیان بڵێن: ئێمه که شایه‌تی ده‌ده‌ین کوڕه‌که‌ت دزی کرد، شایه‌تی به‌شتێك ده‌ده‌ین که ده‌مانزانی و بۆمان ده‌رکه‌وت، که کاسه‌که له‌باره‌که‌یدا بوو، وه ئێمه که په‌یمانمان به تۆ دا بیپارێزین و بیهێنینه‌وه، نه‌مانده‌زانی ئه‌م کوڕه له‌سه‌ر دزی کردن گل ده‌درێته‌وه.
وَاسْأَلِ الْقَرْيَةَ الَّتِي كُنَّا فِيهَا وَالْعِيرَ الَّتِي أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ ٨٢
براکانی یوسف به باوکیان ووت: ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا باوه‌ڕمان پێ ناکه‌یت که ده‌یڵێین، ئه‌وه که‌سێك بنێره بۆ میصر‌و با له‌وێ پرسیارت بۆ بکات، تا بۆت ده‌ربکه‌وێت ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین ڕاسته‌و درۆی تیا نیه. هه‌روه‌ها پرسیار بکه له‌و کاروانچیانه‌یش که له‌گه‌ڵیاندا گه‌ڕاینه‌وه، تا ڕاستیه‌که‌ت بۆ ده‌ربکه‌وێت و بزانیت ئێمه ڕاست ده‌که‌ین.
قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنْفُسُكُمْ أَمْرًا ۖ فَصَبْرٌ جَمِيلٌ ۖ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَأْتِيَنِي بِهِمْ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ٨٣
یه‌عقوب به کوڕه‌کانی ووت: وا نازانم وابێت، به‌ڵکو ده‌بێت نه‌فستان کارێکی بۆ ڕازاندبێته‌وه‌و، کوڕه‌که‌تان تووشی گۆبه‌ندێك کردبێت، هه‌روه‌کو پێشتر واشتان به یوسف کرد... من گومانم هه‌یه له‌وه‌ی که ده‌یڵێن و، هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کیش شك نابه‌م له صه‌بر گرتنێکی جوان زیاتر، ئومێد ده‌که‌م که خودا هه‌موویانم به یه‌که‌وه بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.... واته: یوسف و بنیامینی برای و براکه‌ی تریشیان که له میصردا خۆی هێشته‌وه‌و ووتی: ناگه‌ڕێمه‌وه تا باوکم ئیزنم نه‌دات... بێگومان خودا ئاگاداری ناو دڵمه‌وه ده‌زانێت له چ ناخۆشیه‌کدام ، ئه‌و خودایه‌کی خاوه‌ن مه‌به‌ست وحیکمه‌ته له‌گشت کاره‌کانیدا... ده‌بێت ئه‌م کاره‌ش که ڕوویداوه حیکمه‌تێکی تیا بێت.
وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ ٨٤
ئینجا یه‌عقوب ڕووی له کوڕه‌کانی وه‌رگێڕاو، ووتی: داخه‌که‌م بۆ یوسف ، ده‌بێت چی به‌سه‌ر هاتبێت؟! ئینجا له‌به‌ر خه‌م و خه‌فه‌تی زۆر هه‌ردووچاوه‌کانی بێ هێز بوون و سپی هه‌ڵگه‌ڕان و کوێر بوون وه تووڕه‌یی و خه‌شمی خۆی ده‌خوارده‌وه‌و هه‌ر له‌ناو دڵیدا حه‌شاری دابوو.
قَالُوا تَاللَّهِ تَفْتَأُ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ الْهَالِكِينَ ٨٥
کوڕه‌کانی پێیان ووت: سوێند بێ به خودا تۆ هه‌ر باسی یوسف ده‌که‌یت و، واز ناهێنیت تا به ته‌واوی نه‌خۆش ده‌که‌ویت و په‌کت ده‌که‌وێت، یان له‌به‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌مریت و خۆت ده‌فه‌وتێنیت.
قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ٨٦
یه‌عقوبیش ووتی به کوڕه‌کانی : به‌ڕاستیی من شکاتی ئازار‌و خه‌م و خه‌فه‌ت و ئاهی خۆم ته‌نها له لای خودا ده‌که‌م، نه‌ك لای ئێوه... وه ئه‌وه‌ی من له لایه‌ن خوداوه ده‌یزانم، ئێوه ئاگاتان لێی نیه‌و لێی بێ خه‌به‌رن.
يَا بَنِيَّ اذْهَبُوا فَتَحَسَّسُوا مِنْ يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَيْأَسُوا مِنْ رَوْحِ اللَّهِ ۖ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ ٨٧
یه‌عقوب به کوڕه‌کانی ووت: ئه‌ی کوڕه‌کانم! ئێوه بڕۆن و سۆراغی یوسف و براکه‌ی بکه‌ن و هه‌ست ڕاگرن، بزانن چیتان بۆ ده‌رده‌که‌وێت... وه له که‌ره‌م و به‌زه‌یی خودا نا‌ئومێد مه‌بن.. چونکه به ڕاستیی هیچ که‌سێك له به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خودا نا‌ئومێد و مه‌ئیوس نابێت، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه نه‌بێت که کافرن و ، باوه‌ڕیان به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خودا نیه.
فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَيْهِ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا الضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَاعَةٍ مُزْجَاةٍ فَأَوْفِ لَنَا الْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَا ۖ إِنَّ اللَّهَ يَجْزِي الْمُتَصَدِّقِينَ ٨٨
براکانی یوسف جارێکی تر بۆ ڕزق و زه‌خیره کڕین ڕوویان کرده‌وه ووڵاتی میصر، که چوونه لای یوسف، ووتیان: ئه‌ی عه‌زیز! ئێمه‌و که‌سوکارمان برسیه‌تی و هه‌ژاریی گرفتاری کردووین... ووڵاتمان وڵاتێکی نه‌هاته‌و، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆماندا هێناومانه بۆ شت کڕین، شتێکی خراپ و که‌م نرخه... جا تۆ به ته‌واویی ڕزقمان بۆ بکێشه‌و، یارمه‌تیمان بده‌و چاکه‌و خێرمان پێ بکه... بێگومان خودا پاداشتی چاکه کارانی به‌خشنده به چاکه ده‌داته‌وه.
قَالَ هَلْ عَلِمْتُمْ مَا فَعَلْتُمْ بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنْتُمْ جَاهِلُونَ ٨٩
لێره‌دا یوسف ویستی خۆی ئاشکرا بکات، تا بزانن ئه‌مه یوسفی برایانه، که کاتی خۆی فڕێیان دایه ناو قوڵایی بیرێکه‌وه‌و به‌جێیان هێشت، بۆیه ڕووی کرده براکانی و پێی ووتن: ئایا ئێوه له بیرتانه وده‌زانن که چیتان له‌گه‌ڵ یوسف و براکه‌یدا کرد، وه کاتێك که نه‌فام و تێنگه‌یشتوو بوون، به‌چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌کردن؟!
قَالُوا أَإِنَّكَ لَأَنْتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا يُوسُفُ وَهَٰذَا أَخِي ۖ قَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا ۖ إِنَّهُ مَنْ يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ ٩٠
لێره‌دا براکانی که هه‌ستیان کرد ئه‌مه یوسفی برایانه، وه گه‌ر نا چۆن له‌و باسه ئاگاداره، بۆیه لێیان پرسی: ئایا به‌ڕاستیی تۆ (یوسف) یت؟! یوسفیش ووتی: به‌ڵێ من یوسفم و، ئه‌مه‌یش بنیامینی برامه... به‌ڕاستیی خودا به لوطف و که‌ره‌می خۆی منه‌تی ڕشتووه به‌سه‌رماندا، بێگومان هه‌رکه‌سێك خۆی له خراپه بپارێزێت و به چاکی به‌ندایه‌تی خودا بکات و، له‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌دا که دێنه ڕێگای، به صه‌برو خۆڕاگر بێت، ئه‌وه خودا به چاکه پاداشتی ده‌داته‌وه بێگومان خودا پاداشتی چاکه‌کاران وون ناکات.
قَالُوا تَاللَّهِ لَقَدْ آثَرَكَ اللَّهُ عَلَيْنَا وَإِنْ كُنَّا لَخَاطِئِينَ ٩١
که براکانی دڵنیا بوون له‌وه‌ی که ئه‌وه یوسفی برایانه‌و، خودا ده‌رگای خێری لێ کردوونه‌ته‌وه، پێیان ووت: سوێند به خودا به‌ڕاستیی خودا له ناو ئێمه‌دا تۆی هه‌ڵبژاردو، به‌رزی کردوویته‌وه به‌سه‌ر ئێمه‌ا ... ئێمه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا کردمان، گوناهبارو هه‌ڵه بووین.
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ اللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ٩٢
واته: له وه‌ڵامیاندا، یوسف پێی ووتن: ئه‌مڕۆکه _ واته له ئه‌مڕۆوه_ هیچ گله‌یی و لۆمه‌یه‌کتان له‌سه‌ر نیه، خودا له کرده‌وه‌کانتان خۆش ده‌بێت، خودا له هه‌موو خاوه‌ن به‌زه‌ییه‌ك به‌به‌زه‌یی تره. (تثریب): لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت کردنه.
اذْهَبُوا بِقَمِيصِي هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِي يَأْتِ بَصِيرًا وَأْتُونِي بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ ٩٣
وا ده‌رده‌که‌وێت پاش قسه‌کردن له‌گه‌ڵ براکانیاندا یوسف زانیبێتی چاوه‌کانی باوکی کوێر بوون، بۆیه کاتێك براکانی ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان، یوسف پێی ووتن: ئه‌م کراسه‌م ببه‌ن و بیده‌ن به‌سه‌ر ده‌م و چاوی باوکمدا، ڕووناکیی بۆ چاوه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و چاك ده‌بێته‌وه... ئینجا سه‌رجه‌م که‌سوکارتانم بۆ بێنن و بێنه ئێره. ئه‌مه به فه‌رمانێکی تایبه‌تی خودا بووه‌و، یوسف فه‌رمانی پێدراوه وا بکات.
وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَا أَنْ تُفَنِّدُونِ ٩٤
هه‌ر که ئه‌و کاروانه‌ی براکانی یوسفی تیا بوو، میصری به جێ هێشت، یه‌عقوبی باوکیان ووتی: من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌ڵێن شتی وا نیه‌و، به خه‌ره‌فاوم نه‌زانن. وا دیاره ئه‌م جاره‌یان ژماره‌یه‌ك له براکانی یوسف له‌ماڵه‌وه مابوونه‌وه‌و هه‌موویان نه‌ڕۆیشتبوون بۆ میصر.
قَالُوا تَاللَّهِ إِنَّكَ لَفِي ضَلَالِكَ الْقَدِيمِ ٩٥
ئه‌و کوڕانه‌ی که له ماڵه‌وه بوون، پێیان ووت: باوکه! سوێند به خودا تۆ هه‌ر له‌سه‌ر غه‌ڵه‌ته‌که‌ی جارانتی، که واتده‌زانی یوسف په‌یدا ده‌بێته‌وه‌و به بینینی شاد ده‌بیت.
فَلَمَّا أَنْ جَاءَ الْبَشِيرُ أَلْقَاهُ عَلَىٰ وَجْهِهِ فَارْتَدَّ بَصِيرًا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُلْ لَكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ مِنَ اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ٩٦
کاتێك قافڵه‌که گه‌یشته جێ، موژده هێنه‌ر کراسه‌که‌ی یوسفی هێناو دای به‌سه‌ر ده‌م و چاوی یه‌عقوبدا، به‌فه‌رمانی خودا چاوی چاك بوویه‌وه‌و وه‌کو جاران که‌وته‌وه بینین... جا لێره‌دا یه‌عقوب به کوڕه‌کانی ووت: ئه‌ی پێم نه‌وتن که من به ئیلهام له لایه‌ن خوداوه شتانێك ده‌زانم که ئێوه نایزانن.
قَالُوا يَا أَبَانَا اسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا إِنَّا كُنَّا خَاطِئِينَ ٩٧
ئینجا کوڕه‌کانی شه‌رمه‌زار بوون و ووتیان: ئه‌ی باوکی ئازیزمان له خوا داوای لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه له گوناهه‌کانمان، به‌ڕاستیی ئێمه ده‌رحه‌ق به یوسف و براکه‌ی خراپه‌کارو گوناهبار بووین.
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّي ۖ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ٩٨
باوکیشیان ووتی: دوایی داوای لێ خۆشبوونتان بۆ ده‌که‌م له په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستیی ئه‌و په‌روه‌ردگارێکه زۆر لێخۆشبووه‌و خاوه‌ن به‌زه‌ییه‌کی بێ سنووره.
فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَىٰ يُوسُفَ آوَىٰ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ادْخُلُوا مِصْرَ إِنْ شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ ٩٩
ئینجا یه‌عقوب و هاوسه‌ره‌که‌ی و کوڕه‌کانی وگشت خزمانی ڕۆیشتن به‌ره‌و میسر، که گه‌یشتنه ئه‌وێ چوونه لای یوسف، یوسفیش باوه‌شی کرد به باوك و دایکیداو، به‌ڕێزێکی زۆره‌وه هه‌ردووکیانی له ته‌نیشت خۆیه‌وه دانا‌و، پێی ووتن: به ئیزنی خودا به خۆشیی و به دڵنیاییه‌وه بێن بۆ میصر‌و لێره نیشته‌جێ ببن.
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى الْعَرْشِ وَخَرُّوا لَهُ سُجَّدًا ۖ وَقَالَ يَا أَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُؤْيَايَ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ السِّجْنِ وَجَاءَ بِكُمْ مِنَ الْبَدْوِ مِنْ بَعْدِ أَنْ نَزَغَ الشَّيْطَانُ بَيْنِي وَبَيْنَ إِخْوَتِي ۚ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِمَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ١٠٠
یوسف دایك و باوکی خسته سه‌ر ته‌ختی به‌رزی حوکمڕانی خۆی، ئینجا دایك و باوکی و براکانی سه‌ری ڕێزیان بۆ یوسف نه‌وی کرد. یوسف به باوکی ووت: باوکی ئازیزم! ئا ئه‌مه‌یه مانای ئه‌و خه‌وه‌ی که پێشتر بینیم، خودا به‌ڕاستیی گێڕا‌و، خستمیه به‌ر لوطف و به‌زه‌یی و که‌ره‌می خۆی، به‌وه‌ی که له زیندان ڕزگاری کردم و ئێوه‌ی له ده‌شتایی که‌نعانه‌وه هێنا بۆ ئێره، پاش ئه‌وه‌ی که شه‌یتان ناکۆکی و ڕقه‌به‌ری خسته نێوان من و براکانم... بێگومان په‌روه‌ردگارم بۆ هه‌ر که‌سێك خۆی بیه‌وێت _ له‌و که‌سانه‌ی که بۆی صوڵحاون و به‌چاکی ده‌یپه‌رستن_ خاوه‌ن لوطف و به‌خششه... به‌ڕاستیی ئه‌و خودایه‌که زۆر زانایه‌و، له هه‌موو بڕیار‌و کارێکیدا دانایه‌و خاوه‌ن مه‌به‌ست و حیکمه‌ته.
۞ رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِنْ تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنْتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ١٠١
ئینجا پاش ئه‌وه‌ی یوسف ئه‌و قسانه‌ی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا کرد، به دڵ ڕووی کرده خودا‌و ووتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! به‌ڕاستیی تۆ به‌شێك له شکۆمه‌ندیی و قسه ڕۆیشتن و موڵك و ده‌سه‌ڵاتت، پێ به‌خشیوم و، وه فێری لێکدانه‌وه‌ی مانای خه‌وت کردووم. ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌و شێوه سه‌یره‌ی که ئاده‌میزاد سه‌ری سووڕ ده‌مێنێت که چۆن به‌و شێوه ڕێکوپێکه درووست کراوه، خودایه! هه‌ر تۆ په‌ناده‌رو یاوه‌ری منیت له ژیانی دنیا‌و ڕۆژی دوایشدا، سا خودایه! به موسڵمانێتی بممرێنه، که ئایینی گشت پێغه‌مبه‌رانه، پاش مردنیش بمگه‌یه‌نه به چاکان و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆم بکه‌ره‌وه. ئایینی ئیسلام ئایینی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خودایه‌و، کرۆکی هه‌موو ئایینه‌کانیش بریتی یه له باوه‌ڕبوون به تاك و ته‌نهایی خودا‌و پاك ڕاگرتنی له وێنه‌و هاوه‌ڵ بۆ دانان، هه‌روه‌ها پشت به‌ستن ته‌نها به خودا‌و په‌رستنی، وه‌ك خۆی فه‌رمانی پێ کردووه، وه باوه‌ڕهێنان به پێغه‌مبه‌رانی خودا‌و ئه‌و کتێبانه‌ی که له‌لایه‌ن خوداوه بۆیان نێراوه، وه باوه‌ڕهێنان به فریشته‌کانی خودا‌و هاتنی ڕۆژی دوایی و زیندووکردنه‌وه بۆ حیساب و لێپرسینه‌وه. لێره‌دا باسی یوسف پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) کۆتایی پێ دێت، جا پێش ئه‌وه‌ی بچینه خزمه‌ت ئایه‌ته‌کانی تر، لێره‌دا چه‌ند خاڵێك ڕوون ده‌که‌ینه‌وه: له‌و ماوه‌یه‌دا که یوسف پێغه‌مبه‌ر(سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێت) له میصردا ژیا‌و خودا پله‌و پایه‌یه‌کی به‌رزی له‌و ووڵاته‌دا پێ به‌خشی، توانی ژیانێکی شاد‌و گوزه‌رانێکی خۆش بۆ دانیشتوانی ووڵاته‌که فه‌راهه‌م بێنێت و زۆر سه‌رکه‌وتوانه له ساڵانی گرانیی و نه‌هاتیدا به‌شی بژێوی دانیشتوانی ووڵاته‌که خۆراك دابین بکات. هه‌روه‌ها هه‌وڵیشیدا که ئایینی ڕاستیی خودا له‌ناو خه‌ڵکدا بره‌و پێبدات و خه‌ڵکێکی زۆر باوه‌ڕیان پێ هێناو له بتپه‌رستی دوورکه‌وتنه‌وه، جا له‌به‌ر ڕه‌وشت به‌رزیی و کرده‌وه چاکه‌کانی، تێکڕای خه‌ڵکی ووڵاته‌که خۆشیان ده‌ویست. وا ده‌گێڕرێته‌وه که کاتێك بۆ یه‌که‌م جار براکانی یوسف_ بۆ ڕزق کڕین_ هاتن بۆ میصر بۆ لای یوسف، بێ ئه‌وه‌ی بیناسنه‌وه، له‌و کاته‌دا یوسف ته‌مه‌نی(٢٢) ساڵ بوو. هه‌روه‌ها وا ده‌گێڕرێته‌وه که یه‌عقوب به هه‌موو خێزانه‌که‌یه‌وه هاتن بۆ میصر‌و له‌وێ به یوسف شاد بوونه‌وه، له میصردا ماوه‌ی(٢٤) ساڵ ژیا‌و پاشان وه‌فاتی کرد، یوسفیش له دوای باوکی(٢٣) ساڵ ژیا. هه‌روه‌ها واش زانراوه که یه‌عقوب و کوڕه‌کانی و خزمه‌کانی چوون بۆ میصر، ژماره‌یان(صه‌د) که‌سێك بووه، کاتێکیش که له‌گه‌ڵ موسادا_ سه‌لامی خودای لێ بێت_ له‌به‌ر سته‌می فیرعه‌ون میصریان به‌جێ هێشت و ڕۆیشتن به‌ره‌و فه‌له‌ستین، ژماره‌یان(٦٠٠) هه‌زار که‌س بووه، به‌ڵام ئه‌مه وا ناگه‌یه‌نێت که هه‌موویان له‌گه‌ڵ موسادا ده‌رچوو بن، به‌ڵکو ده‌گونجێت ژماره‌یه‌کی زۆریشیان هه‌ر له میصردا مابنه‌وه.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ ١٠٢
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ڕوو ده‌کاته پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و باسه که ده‌رباره‌ی(یوسف) ه، که به درێژیی بۆمان باس کردن، له باس و هه‌واڵه شاراوه‌کانه‌و ئێمه به (وه‌حی) ده‌ریده‌خه‌ین بۆت، نه تۆ‌و نه قه‌ومه‌که‌یشت پێشتر ئه‌مه‌تان نه‌ده‌زانی... ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ لای براکانی یوسف نه‌بوویت، کاتێك به‌نهێنی_ بۆ خه‌ڵه‌تاندنی باوکیان_ کۆبوونه‌وه‌و ده‌ستیان کرد به فڕوفێڵ و قسه‌یان کرده یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی یوسف بفه‌وتێنن، جا زانیینی ئه‌م باسانه شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تۆ پێغه‌مبه‌ری خودایت.
وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ ١٠٣
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)! زۆربه‌ی خه‌ڵکی مه‌ککه که بتپه‌رستن باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ریه‌تیت ناکه‌ن و ئیمانت پێ ناهێنن، هه‌رچه‌نده تۆ به هه‌موو دڵێکته‌وه هه‌وڵ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بێنن.
وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ ١٠٤
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)! خۆ تۆ وه‌نه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌وڵدان و تێکۆشان و ئامۆژگاریی کردنت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێ باوه‌ڕو بتپه‌رستانه ڕێگای هیدایه‌ت و خواناسیی بگرنه به‌ر، داوای کرێ و سامانێکیان لێ بکه‌یت، تا له‌لایان قورس بێت شوێن ڕێنماییه‌کانت بکه‌ون. ئه‌جرو پاداشتی تۆ هه‌ر له‌لای خودایه، ئه‌وه‌ی که تۆ پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نیت، وه ئه‌م قورئانه‌ی که ده‌یخوێنیته‌وه بۆیان، شتێکی تر نیه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه‌که بۆ سه‌رجه‌م ئاده‌میزاد، تا له ڕێگای ڕاستیی ئایینی خودا وێڵ نه‌بن و چاکه‌کار بن و خۆیان له خراپه بپارێزن.
وَكَأَيِّنْ مِنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ١٠٥
ئه‌و بێ باوه‌ڕانه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و شایه‌ت له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایی خودا له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا به‌چاوی خۆیان ده‌بینن، به‌ڵام هه‌روا به ئاسانی به‌لایاندا تێده‌په‌ڕن ، به بێ ئه‌وه‌ی بیرێکیان لێ بکه‌نه‌وه‌و سه‌رنجێکیان بده‌ن، تا تێبگه‌ن هه‌رگیز نابێت ئه‌وانه له خۆیانه‌وه هاتبنه دی، به‌ڵکو ده‌بێت خودایه‌کی بێ هاوتاو بێ وێنه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات خولقاندبنی.... که‌چی نه‌ك هه‌ر بیری لێ ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو پشت ده‌که‌نه ئایه‌ته‌کانی خودا‌و ڕوویان لێ وه‌رده‌گێڕن.
وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ ١٠٦
زۆربه‌ی ئه‌و بتپه‌رستانه باوه‌ڕ به خودا ناهێنن، تا هاوه‌ڵ و وێنه‌ی بۆ دانه‌نێن.
أَفَأَمِنُوا أَنْ تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِنْ عَذَابِ اللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ١٠٧
ئایا ئه‌وانه دڵنیان له‌وه‌ی که سزایه‌کی خودا ڕوویان تێ ناکات و ئابڵوقه‌یان نادات، یاخود دڵنیان له‌وه‌ی که له کتوپڕێکدا ڕۆژی قیامه‌ت نایه‌ت بۆیان له‌حاڵێکدا که ئه‌وان هه‌ستی پێ نه‌که‌ن. بێگومان مردن به‌شێکه‌و قۆناغێکه له هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت.
قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ١٠٨
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)! تۆ به‌و بێ باوه‌ڕو بتپه‌رستانه بڵێ: ئه‌مه ڕێبازی ئایینی ڕاست و ئاشکرای منه که پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، من و ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێنم که‌وتوون و موسڵمان بوون به به‌رچاو ڕوونی و زانیاریه‌وه بانگه‌وازتان ده‌که‌ین بۆ یه‌کتاپه‌رستی و به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌کانی خودا. خودا له‌وه به‌رزترو شکۆدارتره که وێنه‌و هاوه‌ڵی هه‌بێت... من هه‌ر باوه‌ڕم به خودای تاك و ته‌نها هه‌یه‌و له ڕیزی موشریك و هاوه‌ڵدانه‌راندا نیم.
وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ مِنْ أَهْلِ الْقُرَىٰ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ١٠٩
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)! ئێمه له‌پێش تۆوه له شاره‌کاندا، وه‌حی و پێغه‌مبه‌ریه‌تیمان هه‌ر بۆ پیاوان ناردووه، تا ڕێگای ڕاستیی ئایین نیشانی گه‌له‌کانیان بده‌ن، نه‌ك له ئاسمانه‌وه مه‌لائیکه‌مان ناردبێت، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕت پێ ناهێنن و ده‌ڵێن: ده‌بوایه له ئاسمانه‌وه مه‌لائیکه‌یه‌کمان به پێغه‌مبه‌ریه‌تی بۆ بهاتایه، ئایا ئه‌وانه به ووڵاتاندا نه‌گه‌ڕاون تا شوێنه‌واری گه‌لانی پێش خۆیان ببینن، که ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌کانیاندا خراپ بوون و باوه‌ڕیان پێ نه‌کردوون، تا بزانن و بۆیان ده‌ربکه‌وێت که سه‌ره‌نجامی ئه‌وانه به‌چی گه‌یشتووه؟ وه چۆن که‌وتوونه‌ته به‌ر خه‌شمی خودا‌و فه‌وتان؟! با ئه‌مانه بچن ته‌ماشای سه‌ره‌نجامی ئه‌و قه‌ومانه بکه‌ن، تا په‌ندو عیبره‌تیان لێ وه‌ربگرن و ئیمان بێنن و هه‌ر خودا بپه‌رستن، هه‌روه‌ها تا بزانن که ژیانی ڕۆژی دوایی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان له خراپه ده‌پارێزن و غه‌یری خودا ناپه‌رستن، گه‌لێك له ژیانی ئه‌م دنیایه باشتر‌و خۆشتره... ئایا ئه‌و بتپه‌رستانه بیر ناکه‌نه‌وه‌و تێناگه‌ن؟!.
حَتَّىٰ إِذَا اسْتَيْأَسَ الرُّسُلُ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا جَاءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّيَ مَنْ نَشَاءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ ١١٠
له‌م ئایه‌ته‌و ئایه‌تی پێشوودا، قسه‌یه‌کی شارراوه ده‌فه‌رموێت: ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وه‌ی ه‌که فه‌رمایشت بڵێت: هه‌ندێك له پێغه‌مبه‌رانی پێشوو به ده‌ست گه‌له‌کانیانه‌وه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بینیوه‌و ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی ته‌واو زۆری بۆ هێنابوون، به‌ڵام هه‌ر سزای گه‌له‌کانیانمان نه‌دا تا مه‌ئیوس بوون و گومانیان له‌لا په‌یدا بوو ئایا ده‌بێت باوه‌ڕیان یان دڵیان یان مه‌لائیکه درۆیان له‌گه‌ڵ کردبێتن، که یارمه‌تی خودایان بۆ دێت و سه‌ریان ده‌خات و قه‌ومه یاخی یه‌کانیان ده‌فه‌وتێنێت، کوا خۆ هیچ دیار نیه؟! ئینجا خودا ده‌فه‌رموێت: له‌وکاته ناخۆش و نائومێد‌یانه‌دا یارمه‌تی و سه‌رخستنی ئێمه‌یان بۆ هات و قه‌ومه سه‌رکه‌شه‌کانیانمان فه‌وتاند، وه ئه‌وانه‌ی ویستبێتمان_ له ئیمانداران_ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌کانیاندا ڕزگارمان کردوون... جا که ڕووی سزامان کرده هه‌ر کۆمه‌ڵ و گه‌لێکی به‌دخوو و تاوانبار، ئه‌وه که‌س ناتوانێت بیگێڕێته‌وه لێیان و به‌ری بگرێت.
لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِأُولِي الْأَلْبَابِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ١١١
به‌ڕاستیی باسی به‌سه‌رهاتی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌و خراپیی قه‌ومه‌کانیان و سه‌ره‌نجامی دژواریان، چه‌نندین په‌ندو عیبره‌تی تیادایه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن بیر‌و هۆشن. ئه‌م قورئانه‌ی که ئه‌م باسانه‌ی تیادایه،وه نه‌بێت به‌درۆ ڕێکخرا بێت، به‌ڵکو له لایه‌ن خوداوه‌یه‌و، باوه‌ڕی هه‌یه به‌و کتێبانه‌ی که‌پێش خۆی بۆ پێغه‌مبه‌رانی خودا نێراون، وه به درێژیی باسی هه‌موو بوارێك ده‌کات که ئاده‌میزاد له‌هه‌ردوو ژیانیدا پێویستی پێیه‌تی و، هه‌مووی ڕێکده‌خات، وه مایه‌ی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن و موسڵمان ده‌بن.
|