ئەڵمانیا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link GA template (handled by wikidata)
ب ←‏سەردەمی ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم: چاکسازی، ڕینووس/ڕستەبەندی، سەرچاوە
ھێڵی ٦٠:
لە سەدەی سێیەم زایینیدا ھەندێک لە گەورەترین ھۆزەکانی ڕۆژاوای ئاڵمانیا بەیەکەوە تێکەڵ بوون. لە ساڵی ٢٦٠ی زاییندا ئەردەکانی ئاڵمان کەوتنە ژێر دەستھەڵاتی ئیمپراتۆری ڕۆم. لە دوای ھێرشی ھوونەکان لە ساڵی ٣٧٥ی زایینی و ھەروەھا دابەزینی ھێزی ناوەندی دەستھەڵاتی ئیمپراتۆری ڕۆم لە ساڵی ٣٩٥ی زایینیدا ھۆزە ئاڵمانیاییە گەورەکان بەرەو باشووری خۆراوا ڕۆیشتن، جا لەورا بوو کە ئەو شوێنەی کە ئیمڕۆ بە ئاڵمانیا ناوی لێ دەبرێت بۆ یەکەم جار پێک ھات.<ref>Fulbrook 1991, pp. 9–13.</ref>
 
==hriton==
===سەردەمی ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم===
[[پەڕگە:Martin Luther by Lucas Cranach der Ältere.jpeg|130px|وێنۆک|ڕاست|وێنەی مارتین لوتەر بناغەدانەری ئایینی پرۆتستان]]
لە ٢٥ی دێسامبری ساڵی ٨٠٠ زایینیدا، پاشای فرانکەکان، [[شارلمان]]، ئیمپراتۆری جارۆلیژیانی درووست کرد، کە لە ساڵی ٨٤٣ی زایینی دا لە ناو چوو و بوو بە دوو ئیمپراتۆری تر. ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆم لە بەشی ڕۆژاوای ئەم جیابوونەوە پێک هات.<ref> Fulbrook 1991, p. 27.</ref> ڕووبەری ئەم ئیمپراتۆریە لە ڕووباری ئیدێرەوە بوو هەتا قەراغی باکووری [[دەریای مێدیتەرانە]]. لەو سەردەمەدا ئاڵمانیا لە ژێر دەستەڵاتی چەند پاشای بچووک و گەورەدا بوو. ھەتا ساڵی ١٥١٧ زایینی و ھاتنی ''[[مارتین لوتەر]]'' ھەندێک ململانێی زۆر بوو لە نێوان پاشا ئاڵمانیەکان و ئیمپراتۆری پیرۆزی ڕۆمدا. لە سەردەمی ھاتنی ''مارتین لۆتەر'' و دەستپێکردنی ئەو بە بناغەنانی ئایینی پرۆتستان و بە فەرمی بوونی ئەم ئایینە لە زۆربەی ناوچە ئاڵمانیاییەکان بوو بە ھۆی کێشەیێکی زۆر گەورە لە نێوان ئیپراتۆری پیرۆزی ڕۆم و ئاڵمانیا کە لە کۆتاییدا بوو بە ھۆی دەستپێکردنی شەڕی سی ساڵە لە نێوان ئەم دوو ھێزەدا. ئەم شەرە کە لە نێوان ساڵانی ١٦١٨-١٦٤٨ی زایینیدا بەردەوام بوو، ئەو بوو بە ھۆی خراپی و ئاڵۆزیێکی زۆر گەورە لە ناوچە ئاڵمانیاییەکان و ھەر بەم ھۆیەوە دانیشتوانی ئاڵمانیا ٣٠% دابەزی. لە کۆتایی ئەم شەڕەدا ئاشتی وێستفالیا لە ساڵی ١٦٤٨ پێک ھات و شەڕی نێوان ناوچە جیاوازەکان لە بواری ئاینیەوە کۆتایی پێ ھات. بەڵام لەھەمان کاتدا بوو بە ھۆی پارچە پارچە بوونی ئاڵمانیا لە نێوان ناوچە دابەشکاراوەکان بە ھۆی ئایینەوە. لە ساڵی ١٧٤٠ەوە بەرەو ئێستا جیاوازی کەوتە نێوان پاشای نەمسا و پاشای پرۆس و ئیتر لە ساڵی ١٨٠٦ بە ھۆی ھێرشی ناپۆلیۆن ئەم دوو وڵاتە ئاڵمانی زمانە بە تەواوی و بۆ ھەمیشە لە یەک جیا بوونەوە.<ref>Philpott, Daniel (January 2000). "The Religious Roots of Modern International Relations". World Politics 52 (2): 206–245. doi:10.1017/S0043887100002604.</ref><ref>Gagliardo, G., Reich and Nation, The Holy Roman Empire as Idea and Reality, 1763–1806, Indiana University Press, 1980, p. 12-13.</ref>
 
===کونفێدراسیۆن و ئیپراتۆری ئاڵمانیا===