پی کەی (فیلم): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{زانیاریدانی فیلم | ناو = پیکەی - PK | وێنە =PK film poster.jpg | قەبارەی وێنە...»ەوە
 
پەراوێزەکان
ھێڵی ٢١:
}}
 
'''پیکەی''' فیلمێکی کۆمێدی - درامی [[هیندستان|هیندییە]]. لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە [[عامر خان]] و [[ئەنوشکا شارما]] ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن. فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی هیندی [[ڕاجکومار هیرانی]] کاری دەرهێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار هیرانی و ئەبهیجەت جۆشی کراوە<ref>http://www.imdb.com/title/tt2338151/</ref>. هەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار هیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداهاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی هیند (بۆلیوود)<ref>http://www.financialexpress.com/article/lifestyle/showbiz/at-rs-647-cr-aamir-khans-pk-box-office-collections-create-massive-rs-100-cr-lead-over-bollywoods-next-best/35386/</ref><ref>http://www.koimoi.com/box-office/post-5th-week-pk-grosses-647-crores-worldwide-box-office-collections/</ref>.
 
[[پۆل:فیلمە کۆمێدییەکان]]
[[پۆل:فیلمەکانی ٢٠١٤]]
 
==چیڕۆکی فیلم<ref>https://en.wikipedia.org/wiki/PK_(film)#Plot</ref>==
بوونەوەرێکی بیانیی (پیکەی - عامرخان) لە هەسارەیەکی جیاواز بۆ توێژینەوە دێتە سەرزەوی بەهۆی [[دەفرە فڕیوەکان]].کە دەگاتە سەرزەوی یەکەم مرۆڤی سەرزەوی دەبینێت و مرۆڤەکە مێدالیای پیکەی دەدزێت بەمەش پیکەی بۆماوەیەکی درێژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە ، بەهۆی ئەو مێدالیایەوە پیکەی دەیتوانی پەیام و توێژینەوەکانی بنێرێت بۆ هەسارەکەی بەڵام لەکاتی دزرانی ئامێرەکە پیکەی نەدەیتوانی پەیامەکانی بنێرێت وە نەشی دەتوانی بگەڕێتەوە سەر هەسارەکەی خۆی.دوای ئەو ڕووداوە پیکەی دەگەڕێت بە دوای جل چوونکە لە هەسارەکەی ئەوان جلوبەرگ لەبەر ناکرێت واتە بەڕووتین.دواتر پیکەی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت دوای ئەوەی خۆی بە ئوتوومبێلی کۆمەڵەیەکی میوزیک دەکێشێ دواتر سەرۆکی کۆمەڵەکە (سانجای دووت) پیکەی لەگەڵ خۆی دەباتە گوندەکەی و لەوێ پیکەی بە هۆی توانای دەستگرتنی هەر کەسێک دەتوانێت زمانی هیندی فێربێت بەڵام کەس دەستی ئەو ناگرێت چ پیاو چ ژن بۆیە سانجای دووت سەرۆکگرووپی میوزیکەکە ئەو دەباتە یانەی شەوانە و لەوێ شەو تا بەیانی دەستی ژنێک دەگرێت و فێری زمانی هیندییەکان دەبێت و بەمەش پیکەی فێری زمانی کەسەکان دەبێت.
دواتر پیکەی دەچێتە شاری دلهی بۆئەوەی بە پۆلیسەکان بڵێت کە مێدالیا گرانبەهاکەی دزراوە ، لەوێ پۆلیس گرنگی بە قسەکانی پیکەی نادەن و وێڵی دەکەن. ئینجا پیکەی دەکەوێتە دوای خەڵک و پرسیاریان لێدەکات کە چۆن بتوانێت مێدالیا گرنگەکەی بدۆزێتەوە ، ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن تەنیا خودا دەتوانێت مێدالیاکەت بدۆزێتەوە یان تەنیا ئەو دەزانێت لە ئەو مێدالیای لە کوێیە؟.بەم قسەیە پیکەی باوەڕێکی تەواو پەیدا دەکات بۆیە پەنا دەباتە گشت ئاینەکان و هەموو داواکاری و فرمانە جیاوازەکان لە گشت ئاینەکان جێبەجێ دەکات لەپێناو گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی وە پیکەی ئاگاداری و پۆستەر چاپدەکات بۆ ئەوەی خودا بدۆزێتەوە تاکوو داوای گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی لێبکات. بەر لەهەموو ئەو ڕووداوانە فیلمەکە لە وڵاتی [[بەلجیکا]] چەند گرتەکی گیراوە کە باس لەپەیوەندی خۆشەویستی نێوان کچە هیندییەک و کوڕە پاکستانییەک دەکات کە جاگو (ئەنوشکا شارما) و سەرفراز یوسف (سوشانت سینگ) بەڵام بەهۆی ناڕازیبوونی دایکوباوکی کچەکە و بەهۆی قسەکانی پیاوێکی ئاینی ساختەوە ئەو پەیوەندییە تێکدەچێت..دوای توێژینەوە و دەستنەکەوتنی مێدالیاکەی بەو شێوەیە پیکەی بێئوومێد دەبێت ، دواتر پیکەی بیرۆکەی بۆ دێت بۆ ئەوەی ڕای خەڵکی بگۆڕێت لەسەر ئاینە ساختەکان و پیاوە ئاینییە ساختەکان و لەکۆتایی فیلمەکە پیکەی لەو بیرۆکەیەدا سەرکەوتوو دەبێت. بە بردنەوەی لەپیاوە ئاینییە ساختەکە لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کە ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکار جاگوو پێشکەشی دەکات.فیلمەکە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی پیکەی بۆ هەسارەکەی ئەمەش دوای ئەوە لە پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکە مێدالیاکەی بەدەستدەهێنێتەوە کە پیاوە ئاینییە خراپەکە لە دزەکەی کڕیبۆوە! لەدوایین دیمەنی فیلمەکە پیکەی دەگەڕێتەوە سەرزەوی و چەند کەسێکی هاوشێوەی خۆشی دەهێنێت کە یەکێک لەوان ئەکتەری ناسراوی هیند [[ڕانبیر کاپوور]]ە.
ھێڵی ٤١:
*Ram Sethi بەڕۆڵی پیاوێکی پیر
*Reema Debnath بەڕۆڵی Phuljhadiya
 
* Sachin Parikh بەڕۆڵی Tapasvi's Assistant
 
*Rohitash Gaud بەڕۆڵی پرستگەی پۆلیس
*Rukhsar Rehman بەڕۆڵی پرسگەی کونسڵخانەی پاکستان
Line ٤٧ ⟶ ٤٩:
*Brijendra Kala لەڕۆڵی Idol Seller at Temple
 
==گۆرانییەکان<ref>https://en.wikipedia.org/wiki/PK_(film)#Soundtrack</ref>==
#"Tharki Chokro" لەوتنی Swaroop Khan
#"Love Is a Waste of Time" لەوتنی Sonu Nigamو Shreya Ghoshal
Line ٥٧ ⟶ ٥٩:
 
==بۆکس ئۆفیس==
پیکەی بە پڕداهاتترین فیلمی مێژوویی هیند دادەنرێت. داهاتی فیلمەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لەبەرامبەر ٦٤٧ کۆڕ هیندی<ref>http://www.koimoi.com/box-office/post-5th-week-pk-grosses-647-crores-worldwide-box-office-collections/</ref>. وە تەنیا لە هیند ٣٠٠ کۆری بەدەست هێناوە واتە لە ناو فیلمەکان لە ڕووی داهات لە ناوخۆی هیندستانیش یەکەمە.
 
==زمانی کوردی==
فیلمەکە لەلایەن هیچ کەناڵێکی کوردی بە شێوەی فەرمی پەخشنەکراوە ، تەنیا لە کەناڵی ناوخۆیی [[نیوڵاین تیڤی]] بە ژێرنووس و بە دۆبلاکی کوردی پەخشکراوە<ref>https://www.facebook.com/newlinehd/posts/974549959241756</ref>.ماڵپەڕی کوردسینەماش لەسەر ئینتەرنێت بە ژێرنووسی کوردی بڵاویکردۆتەوە<ref>http://www.kurdcinama.com/moves-details.aspx?jimare=1134</ref>.
 
== پەراوێزەکان ==
<references />