جۆن وەین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆتی پۆلی ھاوپلە (22): + پۆل:ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز+پۆل:براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر+[[پۆل:براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆ...
ب شائەمراز
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:John Wayne portrait.jpg|250px|وێنۆک|چەپ|جۆن واین]]
'''جۆن وەین''' ناوی تەواوی '''ماریۆن میتچێل مۆریسن''' (بە [[ئینگلیزی]]: Marion Mitchell Morrison) (لەدایکبوون: [[٢٦ی ئایار]]ی [[١٩٠٧]]- مردن: [[١١ی حوزەیران]]ی [[١٩٧٩]]) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە.<ref>Kehr, Dave. "John Wayne News". The New York Times. Retrieved 2011-07-30.</ref>جۆن واین کە خاوەنی [[خەڵاتی ئۆسکار|خەڵاتێکی ئۆسکارە]] فیلمەکانی لە بۆکس ئۆفیسیدا بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەرزترین بوون.<ref>"John Wayne". The Numbers. Retrieved 2012-03-29</ref><ref>"Quigley's Annual List of Box-Office Champions, 1932-1970". Reel Classics. Retrieved 2012-03-25.</ref>
 
== ژیان ==
جۆن وین ناسراو بە دۆق، ھونەرمەندێکی ئەمریکی بووە و خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە، لە ٢٦ ئایاری ساڵی ١٩٠٧ لەدایک بووە، لەسەرەتای دەرکەوتنی فیلمە بێدەنگەکان لە ساڵانی بیستەکان کاری نواندنی کردووە و لەنێوان ساڵانی چلەکان و حەفتاکاندا بۆتە ئەستێرەیەکی ناودار و ناوبانگی بە فیلمەکانی ۆسترن دەرکردووە بەڵام لەفیلمی دیکەشدا ڕۆڵی گێڕاوە وەکو فیلمی ڕۆمانسی و کۆمیدی و پۆلیسی و دراما، ساڵی ١٩٩٩ لە لیستی پەیمانگای فیلمی ئەمریکی بۆ ١٠٠ ساڵ و ١٠٠ ھونەرمەمد پلەی ١٣ مینی بەدەستھێناوە. ناوە ڕاستەقینەکەی جۆن وین... ماریۆن مۆریسۆنە.. ھەر بەمنداڵی سیەکانی تووشی نەخۆشیبۆتەوە و بەم ھۆیەشەوەی خێزانەکەی لە باشووری کالیفۆرنیا جێگیربوون جونکە کەش و ھەوای ئەو ناوچەیە بۆ تەندروستی جۆن لەبار بووە، گێڵگەیەکیان لە بیابانی مۆییف لە کالیفۆرنیا دروستکردووە و ئەویش خەریکی ئاودانی گێڵگەکەبووە و بەسواری ئەسپ ڕۆشتووە بۆ قوتابخانە، دوای ئەوەی گێڵگەکەیان شکستیھێناوە دەستی کردووە بە فڕۆشتنی ڕۆژنامە.. سەگێکیشی ھەبووە بەناوی الدۆق ناوی سەگەکەی بۆتە نازناوی خۆی. جۆن وین لە ساڵی ١٩٣٠ بۆ یەکەم جار بەشداری لە فیلمی پیاوانی بێئافرەتاندا کردووە پاشان زیاتر لە ٧٠ فیلمی دیکەی دەرکردووە بەڵام دوای بەشداریکردنی لە فیلمی ستکوج لە ساڵی ١٩٣٩ ناوبانگی دەرکردووە بۆتە ئەستێرە، نزیکەی ٢٥٠ فیلمی دەکردووە و بەدرێژایی تەمەنی باری تەندروستی باش نەبووە و ساڵی ١٩٦٤ یەکێک لەسیەکانی دووچاری شێرپەنجە بۆتەوە و نەشتەرگەریان بۆ کردووە، لەساڵی ١٩٧٨ یەکێک لە سەمامەکانی دڵیان گۆڕیوە، ساڵی ١٩٧٩ گەدەیان فڕێداوە. جۆن وین ساڵی ١٩٦٩ خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرتووە و لە ١١ حوزەیرانی ساڵی ١٩٧٩ کۆچی دوایی کردووە.
 
== سەرچاوە ==
http://en.wikipedia.org/wiki/John_Wayne
 
== پەراوێز ==<references/>
<references/>
 
== بەستەری دەرەکی ==