جولیوس سێزار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Removing Link GA template (handled by wikidata)
ب گواستنەوەی زانیاری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Giulio-cesare-enhanced 1-800x1450.jpg|thumb|سەرە پەیکەری جولیوس سێزار]]
 
'''گایوس جولیوس سێزار''' یەکێک لە جێنڕال و سیاسەتمەداری [[ئیمپراتۆری ڕۆم|رۆمانی]] لە مانگی ٧یتەمموزی ی ساڵی ١٠٠ی پێش لەدایکبوونی [[مەسیح]] لە دایک بووە و لە ١٥ ی ئازاری ٤٤ی پێش لەدایکبوونی مەسیح لە لایەن کۆمەڵێک سیناتۆری رۆمانیەوە کوژرا. ئەو ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە گۆڕانی [[کۆماری رۆم]] بۆ [[ئیمپراتۆری ڕۆم]].
 
== ژیان ==
جولیوس سێزار ئیمبڕاتوڕ و ژەنەڕاڵ و سەرکردەیەکی سیاسیی و نووسەرێکی ڕۆمانی بووە، یەکەم کەس بووە کە نازناوی ئیمبڕاتۆڕی لەخۆی ناوە. جولیوس سێزارر لەباڵاترین کەسایەتیە سەربازیەکانی مێژووە و بەھۆی شۆڕشەکەیەوە دەسەڵاتی ڕۆمای لەکۆماریەوە گۆڕیوە بۆ ئیمبڕاتۆڕیتی، وەکو لەمێژوودا ھاتووە خەڵکی ڕۆما بەڕێز و گەورەییەوە سەیریان کردووە و واباسیان لێوە کردووە و کە پیاوی داھاتووی ڕۆما و ئیمبڕاتۆرە چاوەڕوانکراوەکەی ڕۆمایە.
جولیوس سێزار ھەر لەمنداڵیەوە حەزی لەزانست بووە و لەوڵاتی یۆنان ژمارەیەکی زۆر لەزانستەکانی خۆێندووە، چونکە ئەو کاتە یۆنان ناوەندی زانست بووە و کوڕە خاوەندەسەڵات و زەنگینەکان دەچون بۆ یۆنان بەمەستی خوێندن و دواتر کاری سیاسیان کردووە، ھەر لەسەرەتای ژیانێوە لەبواری سیاسەتدا کاری کردووە و چۆتە نێو ڕیزی سووپای ڕۆمانیاوە و وەکو ئەفسەر و ژمێریار بۆ حکومەتی ڕۆمانیا کاری کردووە دواتر بۆتە سەرکردەی سووپای ڕۆمانیاو و سووپاکەی بەباشترین سووپا ناسراوە.
لە ساڵی ٧١ پێش زایین جولیوس سێزار و بۆمبی و کراسوس یەکەم حکومەتی سێ قۆڵیان پێکھێناوە، جولیوس سێزار توانیوێتی لە شاڵاوەکانیدا لەھەموو شوێنە جیاجیاکانی ژیان سەرکەوتوبێت و وڵاتەکانی [[فەڕەنسا]] و [[ئیسپانیا]] و [[سووریا]] و [[میسڕ]] و چەند وڵاتێکی دیکە بخاتە سەر ڕۆما و ھەوڵی داوە بارودۆخی ھاوڵاتیانی ڕۆمان باش بکات و حکومەت چالاکبکات و بیخاتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
جولیوس سێزار زۆر وابەستەبووە بەشەرەفەوە و پێی وابووە واتای شەرەف ئەوەیە کە لەڕادەبەدەر دڵسۆز و بەوەفابێت بۆ ھاوڕێیان و ھاوەڵانی و تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە خزمەتێکی بچووکی پێشکەش دەکەن... لەم بارەیەوە وتوێتی ((ئەگەر چەتە و ڕێگرەکان و پیاوکوژەکانیش داکۆکی لەشەرەفم بکەن بەھەمان جۆر خەڵاتیان دەکەم وەکو چۆن کەسانی دیکە خەڵات دەکەم)).
جولیوس سێزار خاوەنی بەھەرەیەکی زۆربووە لەوانە نووسین و داھێنان و زۆر کتێبی بەناوبانگیشی لەو سەردەمەی ڕۆمادا بڵاوکردۆتەوە، زۆر نەرم و نیانیش بووە بەرامبەر بەڕۆڵەی وڵاتەکانی، لە ١٥ ئازاری ساڵی ٤٤ پێش زایین بەدەستی نەیارەکانی تیرۆرکراوە و کوشتویانە.
 
{{کورت}}
 
Line ٧ ⟶ ١٥:
[[پۆل:جولیوس سێزار]]
[[پۆل:نووسەران بە زمانی لاتینی]]
[[پۆل:مردووانی ٤٤ی پ. ز]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٠٠ی پ. ز]]