ڕوودۆلف دیزڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «ڕۆدۆلوف دیزڵ ڕۆدۆلوف كریستیان كاڕڵ دیزڵ ئەندازیار و میكانی زانێكی ئەڵمانی بووە و...»ەوە
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٣٤، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤

ڕۆدۆلوف دیزڵ

ڕۆدۆلوف كریستیان كاڕڵ دیزڵ ئەندازیار و میكانی زانێكی ئەڵمانی بووە و بزوێنەری دیزڵی داهێناوە بۆیە نانزاوی دیزڵیان لێناوە ، لە 18 مارسی ساڵی 1858 لە دایك و باوكێكی ئەڵمانی لە پاریس لەدایك بووە ، لە میونیخ خوێندوێتی و گرنگی بە بزوێنەرێك داوە كە لە بزوێنەری هەڵمی و گازی چالاكتربێت ، هەر لەتەمەنی منداڵیەوە زۆر خولیای میكانیك بووە هەر بۆیە لەتەمەنی 14 ساڵیدا بڕیاریداوە ببێت بەئەندازیار ، لەتەمەنی 12 ساڵیدا بەهۆی زیرەكی و لێهاتوویەوە لەقوتابخانە لەلایەن دەزگایەكی فەرەنسیەوە خەڵاتكراوە ، باوكی ناردوێتی بۆ ئەڵمانیا و لەوێ‌ لەشاری ئۆگسبۆرگ پەیوەندی بە قوتابخانەی پیشەسازیەوە كردووە ، دواتر پەیوەندی بە زانكۆی میونیخ بۆ جێبەجێكردنی زانستی كردووە و خەونەكەی هاتۆتە دی و میكانیكی خوێندووە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە لەو بوارەدا. كاڕڵ دیزڵ دوای ئەوەی تەخەڕوجی كردووە گەڕاوەتەوە بۆ پاریس و بۆتە بەڕێوەبەری بەشێك لە كۆمپانیای لیند و ژمارەیەك داهێنانی كردووە لەدیارترینیان پەرەپێدان بووە بە ئالەتی هەڵمی كە ئەو كاتە بۆ دروستكردنی سەهۆڵ بەكار هێنراوە ، لەساڵی 1897 بۆ یەكەم جار لە مێژوودا بزوێنەری دیزڵی كردۆتە كار و كارگەیەكی بۆ دروستكردنی بزوێنەرەكانی دیزڵ دامەزراندووە ، سەرەڕای گرنگی دانی بە میكانیك و داهێنان هەوڵی داوە ببێتە بزنز مان و بچێتە جیهانی پارە و بۆرسەوە بەڵام سەركەوتوو نەبووە لەم بوارەدا و زەرەروزیانێكی مادی زۆری لێكەوتووە و فرزێكی زۆر بەسەریا كەڵەكەبووە و تووشی دڵەڕاوكێیەكی زۆر و كێشەیەكی زۆر بۆتەوە ئەمە سەرەڕای نەخۆشی و كێشەكانی دادگا. كاڕڵ دیزڵ لەشەوی 29 سپتەمبەری ساڵی 1913 بەكەشتیەك لە بەلجیكاوە ڕۆشتووە بۆ ئینگلتەرا بۆ كردنەوەی كارگەیەكی نوێی بزوێنەرەكانی دیزڵ بەڵام بەشداری لە ئاهەنگی كردنەوەی ئەم كارگەیەدا نەكرد جونكە بەرەبەیانی 29 سپتەمبەری ساڵی 1913 تەرمەكەیان لەناو دەریادا دۆزیەوە و واپێدەچێت خۆی فڕێدابێت ناو دەریاكەوە و خۆی كوشتبێت.


وەرگێڕانی لە ویكیپیدیای عەرەبیەوە ( محمد فاتح )