سووڕی مانگانە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب بۆت: en:Menstrual cycle وتارێکی بەرزە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٨:
 
پۆن لە ھەر سووڕێکی مانگانەدا ٥-٣ ڕۆژ دەخایێنێ، ئەم ماوەیە بۆ ٨-٢ ڕۆژ دەگۆڕێت. ھەر سووڕێکی مانگانە ٢٨ ڕۆژ دەخایێنێ و ئەم ژمارە لە ٣٥-٢١ ڕۆژ لە گۆڕاندایە. ڕێژەی خوێن ڕژان لە ھەرجارە پۆنێکدا نزیک ٣٥میلی لیترە.
== وشە ھاوتاکان ==
لە زمانی کوردیدا بۆ وشەی سووڕی مانگانە ئەم وشانە تۆمار کراون : [[بێ نوێژی]] ، [[بێ نمایی]] ، [[مەھیک]] ،[[کنج]] ، [[مانگانە]] ، [[پیسار]] ، [[پیار]] ، [[سەرخوێن]] ، [[جنک شووردن]] ، [[عوزر]] ، [[خوێنی مانگانە]]
 
ئێمە لێرەدا وشەی «سووڕی مانگانە» و «پۆن» مان ھەڵبژاردووە، کە بۆ زۆربەی خوێنەران ئاشناترە.
== پێکھاتەی پۆن ==
پۆن لە بڕێک [[خوێن]]، لینجاوی [[ملەی مناڵدان]] و [[قوز|واژین]] و هه‌روه‌هاھەروەھا شانەی ناوپۆشی مناڵدان پێکھاتووە.ڕەنگی پۆن قاوەیی ئاماڵ سوورە.
 
زۆرێک لە ژنان لە سووڕی مانگانەدا ڕووبەڕووی جەڵتەیەک خوێن دەبنەوە کە بەرھەمی ھەڵڕژانی شانەکانی ناوپۆشی مناڵدانە کە تێکەڵ بە خوێن بووە و گرساوە. جەڵتەی پۆن زۆرتر لەو کەسانەدا بەدی دەکرێت کە خوێنی زۆرتر لە ڕادەی ئاساییان لێ دەڕژێت. ئەم دیاردەیە زۆرجار بە ھەڵە وەک لەبارچوونی پێشوەختی [[ئاوڵەمە]] دەناسرێت. ئەنزیمی [[پلاسمین]] ناھێڵێ خوێن لە مناڵداندا بگرسێت.
ھێڵی ٢٠:
 
یەکەمین پۆن لە ژناندا بۆ تەمەنی ١٣ ساڵ دەگەڕێتەوە، ئەم دەسپێکە لە تەمەنی ١٨-٨ ساڵیشدا ئاساییە.
== دۆخی فیزیکی ==
لەماوەی سووڕی مانگانەدا، بە ھۆی گۆڕانی سروشتی ئاستی [[ھۆرمۆن|ھۆرمۆنه‌کانیھۆرمۆنەکانی]] زایەندی، ژنان تووشی دۆخێکی تایبەتی فیزیکی دێن کە وێڕای گیرانی ماسوولکەکانی مناڵدان (کرامپی مانگانە) سەر ھەڵ دەدا.
لەوانەیە ژنان تووشی گۆڕانی چالاکی سێکسی، ماندوویی، گیرانی ئاو، بەژان کەوتنی مەمکەکان و ھێڵنج ببن. بەم گۆڕانکارییانە، [[کۆنیشان|کۆنیشانی پۆن]] دەڵێن. ھەڵبەتە ئەم نیشانانە لە زۆربەی ژناندا زۆر بە کەمی و ھێواشی دەردەکەوێت و بە ئاسانی تێپەڕی دەبێ. [[ڕێژیمی خۆراکی]] تەندروست، کەم خواردنی خوێ و ئەلکول و کافەیین، جووڵە و وەرزشی ڕۆژانە لە ڕاگرتنی ئازارەکانی سووڕی مانگانەدا زۆر کاریگەرە.
 
== ژانەکانی سووڕی مانگانە ==
زۆربەی ژنان لە ماوەی سووڕی مانگانەدا تووشی کرامپەکانی سک دەبن، ئەمە بە ھۆی کرژ بوونەوەی ماسوولکەکانی مناڵدان و دەوری مناڵدانە بۆ وەدەرنانی تراوەکای پۆن؛ ئەم کرامپانە بە [[سووڕی ژاناوی]] سەرەتایی دەناسرێن، سووڕی ژاناوی زۆرتر لە دوو ساڵی یەکەمدا بەدی دەکرێت، لەوانەیە تا ئاوەسوییش درێژە بستێنێ، بەڵام لە زۆربەی ژناندا پاش تەمەنی ٢٠ساڵ، شوێنەوارێکی ئەوتۆی لێ نامێنێ.
 
ھێڵی ٣٠:
 
دەرمانی دژەھەوی ناسترۆئیدی وەک [[ئیبۆپرۆفێن]] و [[ناپرۆکسێن]] لە شکاندنی ئازارەکانی سووڕی ژاناوی بەسوودە.
== دۆخی دەروونی ==
ھەندێک لە ژنان لە سەردەمی سووڕی مانگانەدا، تووشی شێوانی باری دەروونی دەبن؛ ئەم شێوانە لە هه‌ڵزرنگانیھەڵزرنگانی دەروونییەوە تا ماندوویی و گریان لە گۆڕاندایە.
 
== سووڕی نائاسایی ==
سووڕی مانگانەی ئاسایی لە ژنێکدا ٢٨ ڕۆژ دەخایێنێ، کە ماوەی ٧-٣ ڕۆژی، بە ڕێژەیەکی کەم( ٢٨٠-٢٠میلی لیتر) خوێنی لێده‌چێتلێدەچێت. سووڕی نائاسایی کاتێکە کە ئەم ڕەوتە بە ھەر ھۆیەک تێک بچێت:
* '''پۆلی مینۆریا''': سووڕی مانگانە کەمتر لە ٢١ ڕۆژە.
* '''ئولیگۆ مینۆریا''': سووڕی مانگانە زۆرتر لە ٣٥ ڕۆژە.
* '''ھایپێر مینۆریا''': ڕۆژەکانی پۆن زۆرتر لە ٧ ڕۆژە.
* '''مێترۆراژی''': پۆن ڕێکوپێک نییە.
* '''مێنۆڕاژی''': بارستی خوێن پتر لە ٨٠میلی لیترە.
 
ھۆی ئەم کێشانەش جۆراوجۆرە: '''چڵک'''، [[ئای یو دی]] ، [[کیستی ھێلکەدان]] ، [[بەدبژیوی]] ، [[گوشاری دەروونی]] ، [[شێرپەنجە]] ، [[شێوانی ھۆرموونەکان]] ، [[سکپڕی]] ، [[دەرمانی کیمیاوی]] و...
== ماکە مژەرەکانی خوێن ==
تەنزیف (پۆنمژ)، تامپۆن، کووپی پۆن و...
== چەرخەی سووڕی مانگانە ==
[[پەڕگە:SDM-circle3.svg|چەپ|250px|وێنۆک| [[خوێنی مانگانە]]‏‏‏ (سوور)، [[ئاوسی]] (ئاوی)، [[قسری]] (سەوز)]]
[[پەڕگە:MenstrualCycle2.png|چەپ|250px|وێنۆک|چەرخەی سووڕی مانگانە‏‏‏]]
چەرخەی سووڕی مانگانە بە مەبەستی پاراستنی زاوزێ لە ژناندا و لە ژێر کۆنتڕۆڵی کۆئەندامی [[کۆئەندامی کوێرەڕژێنە|کوێرە ڕژێن]] کار دەکا.ئەم چەرخە لە سێ فاز پێکھاتووە:
# فازی فوولیکوولێر
# فازی ھێلکۆکە دانان
# فازی لووتیاڵ
 
گەرچی لە بڕێ سەرچاوەدا ئەم دابەش کردنەش ھاتووە:
# فازی پۆن
# فازی فرەوبوون
# فازی دەڵان
 
ھەر چەرخەیەکی سووڕی مانگانە لە یەکەم ڕۆژی خوێن لێچوونەوە دەست پێ دەکات. ھەلی ئاوس بوون تەنیا لە فازی ناوەڕاستدا دەڕەخسێ، واتە لە ڕۆژی ٨ تا١٩ ی سووڕی مانگانە.
 
، زۆرێک لە دایک و باوکان بە گوێرەی چەرخەی سووڕی مانگانە و بە شێوەیەکی ئاسایی بەرنامە بۆ مناڵداربوون یا پێشگری دەڕێژن.
== سەرچاوەکان ==
[http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%82%D8%A7%D8%B9%D8%AF%DA%AF%DB%8C]
 
[[فرهنگفرھنگ فارسی کردی دانشگاهدانشگاە کردستان]]
 
[[پۆل: سووڕی مانگانە]]
 
{{Link FA|en}}