ئەسکەندەری مەزن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ربات: ru:Александр Македонский یک مقالهٔ خوب است
ب بۆت: fr:Alexandre le Grand وتارێکی باشە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Alexander1256.jpg|200px|وێنۆک|چەپ|پەیکەری ئەسکەندەری مەزن لە مۆزەخانەیێک لە [[ئەستەمبوڵ]]]]
ناسراوە بە '''ئەسکەندەری مەزن''' (٢٠-٢١/٧/٣٥٦ ھەتا ١٠-١١/٦/٣٢٣)، ئەسکەندەری سێیەمی مەکدۆنی یەکێک بووە لە بەناو بانگترین سەرکردەی سەربازی داگیرکەرانی وڵاتان بەدرێژای مێژوو. مەکدۆنیا، بەشێک بوو لە [[یۆنانی کۆن]]، ئەسکەندەر لە پێلاکە [پایتەختی مەکدۆنیا] لە ساڵی ٣٥٦ پێش زایین لە دایک بووە. خوێندنی لەلایەن مامۆستا و فیلەسوف [[ئەرەستوو]] خوێندووە تاکوو گیشتۆتە تە مەنی ١٦ ساڵی . لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا یەکێکلە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی جیھانی کۆنی دروستکردوە.
 
سنوری ئیمپراتۆرییەکەی درێژ بۆتەوە، لە ڕۆژھەڵات، لە دەریایی ئایۆنی [یەکێک لە بەشەکانی دەریایی ناوەڕاست] تاوەکو [[زنجیرە چیاکانی ھیمالایا]] [لە ڕۆژھەڵات]. ئەسکەندەر بە درێژایی تەمەنی لە ھیچ شەر و جەنگێکدا شکستی نەھێناوە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین سەرکردە سەربازەکانی مێژوو دادەنرێ . ئەسکەندەری مەزن لە ساڵی ٣٢٣ پێش زایین لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشی [[مەلاریا]]وە لە شاری [[بابل]] [بابلیۆن] کۆچی دوایی کرد. ئیمپراتۆرییەکەی لە نێوان سەرکردە سەربازییەکانی دابەش کرا.
 
== ژیان ==
ئەسکەندەری گەورە کە بە یۆنانی میگاس ئەلیکسەندەرۆسی (یان ئەلکساندرۆسی ئۆمیگاس یان ئەسکەندەری گەورە) پێدەلێن بە ئەسکەندەری مەکدۆنی ناسراوە لە ٢٠/٩/٣٥٦ پ.ز. لەدایک بووە لە پێلای پایتەختی مەکدۆنیا لە دایک بووە، کوڕی فیلیپی دووەمی پاشای مەکدۆنیایە و کوڕی شازادە ئۆلمپیا، کچی پاشا نیو بەتلیموس
 
ئەسکەندەر زۆر بە کەمی باوکی بینیەوە چونکە باوکی ھەموو کاتێ خەریکی چالاکی سەربازی و داگیرکردنی وڵاتان بووە، ئەلێکساندەر سەرەتا لەسەر دەستی لیۆ نایدز خویندوویەتتی کەلەلاین باوکیوە بانگکرابوو بۆ ئەوەی ئەلیکساندەر فێری ماتماتیک و ئەسپسواری و تیر ھاوێژی بکات پاشان لەسدەر دەستی [[ئەرەستوو|ئەرەستووی]] [[فەیلەسووف]] خوێندوویەتی لە پەرستگای نەیفس لە مێیزا، لە کۆرسێکی سێ سالیدا لە بواری ھونەری و وتار بێژیدا مەشقی پێ کردووە و ھانیداوە کە گرنگی بە بە ئەدەبیات و زانستەکان و پزیشکی و فەلسەفە بدات، لە ساڵی ٣٤٠پ.ز. کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو لە سەر دەستی ئەرەستوو خوێندنی تەواو کردووە لە مێیزا پاش یەکساڵ کە ھێشتا ئەلێکساندەر ھەرزەکار بوو بووە بە جەنگاوەر، لە یکەم جەنگیدا لەگەل خێڵی پراسیاکان لە سالی ٣٣٨ پ.ز. ئەسکەندەر کە سەرکردەی سوارە قارەمانەکان
سوارە قارەمانەکان: چینی ھەڵبژاردە بوون لە سوپای مەکدۆنی لە کاتی فەرمان رەوایی پاشا فیلیپی دووەم لە ژێر دەستی ئەسکەندەری مەکدۆنی، کە بە باشترین سوار دانراون لە جیھانی کۆن.
یارمەتی باوکیدا بۆ لە ناو بردنی ئەیپینییھکان و پیبیھکان لە شارۆنیا. کاتێ پاشا فیلیپی دووەم سەرکەوتوو بوو لە ھێرشەکانی بۆ یەکگرتنی ھەموو یۆنان (جگە لە سپارتا، لە ئەنجومەنی کۆرنیپ (ئەنجومەنە یەکگرتووەکەی وڵاتەکانی کە پاشا فیلیپ داگیری کردبوو) پەیوەندی لە نێوان ئەسکەندەر و باوکی پچڕا. فیلیپ کیلیۆپاترای ھێنا، کچی جێنەڕاڵ ئەتالوس و دایکی ئەسکەندەری (ئۆلمپیا) دوور خستەوە. ئەلێکساندەر و دایکی ناچار بوون بۆ ئەوەی ڕابکەن بۆ لای خێزانەکەی ئۆلمپیا (دایکی ئەلێکساندەر) لە ئیپیرۆس ھەتاکو ئەسکەندەرو و پاشا فیلیپی دووەم پەیوەندێکانین چاک کردەوە.
 
== پاوشای مەکدۆنیا ==
[[پەڕگە:Map Macedonia 336 BC-en.svg|230px|وێنۆک|چەپ|وێنەی پاشایەتی مەکدۆنیا لە ساڵی ٣٣٦ پێش زاییندا]]
لە سالی ٣٣٦ پ.ز. خوشکەکەی ئەلێکساندەر شوو دەکات بە پاشای مۆلیزی، لە کاتی ئاھەنگەکەدا لە سەر دەستی بوسانیاس دەکوژرێت. ئەو کاتە ئەلێکساندەر ١٩ ساڵ بوو.
ھێڵی ١٨:
 
== ھێرش کردن و داگیرکردن ==
 
ئەسکەندەر نیزکبوبۆوە لە کۆتای ھێرشکردنە سەر باکور، ھەواڵی پێ پیبیھکان (یەکێک لە دەوڵەتە یۆنانێکان) پاسەوانی مەکدۆنیەکانیان دەرکردووە کە پاسەوانی ئەو دەوڵەتەیان دەکرد. لە ترسی یاخی بوونی دەوڵەتەکانی تر، ئەسکەندەر ناچار بوو شتیک بکا، ئەوەبو کە سوپا گەورەکەی کە پێک ھاتبوو لە ٣٠٠٠ سوار و ٣٠٠٠٠٠ سەرباز، ناردنی بۆ باشور، بۆ نیمچە دوورگەی یۆنان.
 
و لە ھەمان کاتدا یەکێ لە جێنەڕالەکانی (ناوی پارمینیۆن بوو)، ڕێگەی خۆی کردەوە بۆ ئاسیای بچووک. ئەسکەندەرو ھێزەکانی ئەوەندە بە خێرای گەڕانەوە بۆ پیبیا، کە پیبییھکان ھیچ دەرفەتێکیان نەبوو بۆ ئەوەی ھاوپەیمانی بکەن لەگەل دەوڵەتی کەیا بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن. سێ رۆژ دوای گەڕانەوەی ئەسکەندەر ھەموو پیبییھکان بەکۆمەڵ دەکوژێت. ئەوە ئومێدی ئەسکەندەر بوو کە بە کاولکردنی پیبییھکان دەوڵەتەکانی تر بترسێنێت لەوەی کە یاخی ببن.
تاکتیکە ترسێنەرەکەی ئەسکەندەر کاری کردە سەر دەوڵەتە یۆنانیەکانی کە (لەنێوانیاندا ئەپینا)، بوون بە ھاوپیمانی ئیمبراتۆریەتی مەکدۆنی یان بێ لاین بوون.
ئسکەندەر بە کەشتی چوو بۆ ئاسیا، لەو کاتەیا ڕوبەڕووی سوپای [[ھەخامەنشییەکان]] دەبێتەوە سەرکردایەتی بە سەرکردایەتی (داریووشی سێیەم) لە نزیک ڕوباری دانوب، سوپاکەی داریووش بە خێرایی شکستیان ھێنا. ئەسکەندەر و سوپاکەی توانیان بە کەنار دەریای ئاسیای بچووک بڕۆن بۆ گۆردیوم، لە زستاندا لە وێ پشویان دا. لە ھاوینی ٣٣٣پ.ز. سوپای ئەسکەندەر و داریووش جارێکیکە شەڕیان کردەوە لە ئیسوس. لەگەڵ ئەوەی سوپاکەی ئەسکەندەر ژمارەین زۆر تر بوو، ئەو بەھرەکانی خۆی بکار ھێنا بۆ دانانی ستراتیجی جەنگ و تاکتیکی دانا کە ھەخامەنشییەکان تێکشکاند جاریکی کە وای لە داریووش کرد کە ڕا بکات. لە نۆڤەمبەری ساڵی ٣٣٣پ.ز. خۆی بە پاوشای [[ئێرانی کۆن|ئێران]] دادەنێت دوای گرتنی داریووش و دەیکات بە ئاوارە.
دوای ئێران ھێرشی کردە سەر مێر دوای داگیرکردنی جیزا لەسەر ڕێگەی بۆَ مێر ئەسکەندەر بە ئاسانی داگیرکردنەکەی کرد، مێر بەبێ ھیچ بەرگرییەک داگیرکرا لە ساڵی ٣٣١پ.ز. لە مێر شارێکی درووست کرد بە ناوی ئەسکەندەریە، درەستکراوە وەک ناوەندی کلتووری یۆنان. دوای ساڵێک، ئەسکەندەر لە ھەخامەنشییەکانی بردەوە لە شەری گۆگمیلا. لەگەڵ روخانی ھەخامەنشییەکان، ئەسکەندەر بو بە "پاشای بابل، پاشای ئاسیا، پاشای چوار پەرچەکەی جیھان."
[[پەڕگە:MacedonEmpire.jpg|300px|وێنۆک|ڕاست|وێنەی ئیمپراتۆری مەکدۆنیا]]
دووەم ھێرشی ئەسکەندەر بۆ ڕۆژھەڵاتی ئێرن بوو، لە کاتێکا کە موستەعمەرەی مەکدۆنی درووست کردبوو و لە ساڵی ٣٢٧پ.ز. قەڵایەکی داگیرکرد لە ئاریامازس. دوای گرتنی شازادە ئۆکزیرتس، ئەسکەندەر کچەکەی ھێنا کە ناوی ڕۆکسانا بوو. لە ساڵی ٣٢٨پ.ز. ئەسکەندەر لە جەنگیکدا لە پاشا پۆریوسی بردەوە لە باکوری ھندستان، پاشا پۆریۆس کاری کردە سەر ئەسکەندەر، بۆیە ئەسکەندەری گەڕانێوە سەر پاشایەتی و وەفایتی و بەخشندەی ئەوەی وەرگرت. لە ڕێگەیان بۆ گەڕانەوە، ئەسکەندەر بریندار کرا لەلایەن جەنگاوەرە مالییەکانەوە لە ساڵی ٣٢٥پ.ز. دوای ئەوەی ئەسکەندەر برینەکەی چاک بووە و خۆی و سوپاکەی ڕۆیشتن بۆ باکور بەڕێگەی سەختی کەنداوی فارس، کە لەوێ زۆربەیەی سوپاکەی توشی نەخۆشی بوون یان بریندار بوون یان مردوون. لە مانگی شوباتی ٣٢٤پ.ز. ئەسکەندەر لە کۆتایا دەگاتە وڵاتی شوشە(سوسە). ناچار بوو بچێتەوە سەر سەرۆکایەتی و سوپای تازە کۆ بکاتەوە، ئەو ھەوڵی دا کە فارسە دەوڵەمەندەکان پەیوەندی بکەن بە بە مەکدۆنییەکان بۆ ئەوەی چینێکی فەرمان ڕەوا دروست بکات، لە کۆتایدا وای کرد کە ژمارەیەکی زۆر مەکدۆنی ھاوسەرگیری لەگەڵ فارسەکان بکەن. دوای ئەوەی ئەسکەندەر ھەزارەھا جەنگاوەری فارسی خستە ناو سوپاکەیەوە، ئەو زۆربەی مەکدۆنێکانی لە سوپاکەی دەرکرد. ئەمە وای لە جەنگاوەرە کان کرد تورە بن، کە ڕەخنەیان لە جەنگاوەرە نوێکانی ئەسکەندەر دەکرد و تاوانباریان کرد لەسەر بایەخپێدانی نەریتی فارسی و شێوازی فارسی. ئەسکەندەر سەربازەکانی دامرکانەوە بە کوشتنی ١٣ سەرکردەی فارسی.
 
== مردن ==
ئەسکەندەر لە ١٠-١١/٦/٣٢٣پ.ز. بە مالاریا لە بابل کۆچی دوای کردووە ئەوتەمەنی تەنھا ٣٢ ساڵ بووە. وەک سەرچاوە مێژوویەکان باسی دەکەن ئەسکەندەر ئالودەەی کحولیات بوە و لەکاتی سەرخۆشیدا ھاوڕێیەکی نزیکی خۆی بەناوی کلیتۆس کوشتوە و پاشان زۆر پەشیمان بوە، ئەسکەندەر بڕنوای بە یەکێتی خۆرھەڵات و خۆرئاوا ھەبووە ‌و خەونی دروستکردنی ئیمپراتۆریەتێکی جیھانی ھەبووە، ھەر لەو روانگەیەشەوە داب و نەریتی فارسەکانی پەیڕەو کردوە ‌و چەند ژنێکی خۆرھەڵاتیشی مارەکردوە.
 
 
[[پۆل:ئەسکەندەری مەزن]]
[[پۆل:مردووانی ٣٢٣ی پ.ز]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ٣٥٦ی پ.ز]]
 
{{Link FA|ar}}
{{Link FA|he}}
ھێڵی ٤٥:
{{Link GA|en}}
{{Link GA|es}}
{{Link GA|fr}}
{{Link GA|id}}
{{Link GA|no}}