چا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Migrating 131 interwiki links, now provided by Wikidata on d:q6097 (translate me)
No edit summary
ھێڵی ٢:
[[پەڕگە:Tea-224-nevit.jpg|وێنۆک|چەپ|چا]]
[[پەڕگە:Glass of Tea.jpg|وێنۆک|چەپ|200px|پیاڵەی چای کوردی]]
'''چا''' یان '''چایی''' چای ناوێکی چینییە بەکاردێت بۆ ئەو درەخت و دەوەن و گەڵا و خواردنەوەیەی لە گەڵا دروستدەکرێت، ڕووەکەکەی هەردەم سەوزە، و شوێنی بنەڕەتی [[ڕۆژهەڵاتی ئاسیا]]یە، لە شوێنی خۆیدا تا ٩ مەتر بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە کێڵگەکاندا دەوەنی بچوکن درێژییان ٩٠-١٥٠ سم. گەڵاکانی ڕمییە لە شێوەدا و ڕەنگی سەوزی تۆخە، وگوڵەکانی سپی زەردباوی بۆنخۆشە، ولە سەدەی هەشتدا چێنراوە بە شێوەیەکی بازرگانی.
'''چا''' یان '''چایی''' (ناوی لاتینی: Camellia sinensis)، ڕووەکێکە گەڵاکانی بە شێوەیەکی تایبەتی وشک دەکەن و دوای دێم کردن، دەیخۆنەوە.
 
[[داری‌ چا]] لە [[ناوچە گەرمەکان]]دا دەڕوێت بە چەند شێوە و قۆناغێک جۆرەکانی‌ چای‌ لێ ئامادە دەکرێت، بۆ نمونە [[چای‌ سپی]]‌ لەگەڵای‌ تازە [[چرۆ]]کردوی‌ دارەکە دروست دەکرێت لە [[بەھار]]دا، لەبەر ئەوەی‌ سەوزە پێکھاتەی‌ [[کلۆروفیل]]ی‌ تێدانیە [[رەنگی‌ سپی‌]] یان [[خۆڵەمێش]]ی‌ دەبێت، [[چای‌ سەوز]] لەگەڵای‌ سەوزی‌ دارەکە ئامادە دەکرێت و ھەرچی‌ [[چای‌ رەش]]ە لە ھاڕاوەی‌ [[گەڵا]]کە ئامادە دەکرێت پاش [[ترشاندن]]ی‌.
چا بە خواردنەوەیەک هەژمار دەکرێت کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە دوای ئاوەوە، و گرنگترین وڵاتانی بەرهەمهێنی چا ئەمانەن: [[هیند]]، [[چین]]، [[سیلان]]، [[ئەندەنوسیا]] و [[ژاپۆن]]. و ئەو وڵاتانەی زۆرترین وەریدەگرن، [[شانشینی یەکگرتوو]]، [[وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]]، [[ئوسترالیا]]، [[ڕووسیا]]، [[کەنەدا]]، [[هۆڵەندا]]. چاندنی پێویستی بە خاکێکی پاراوی سوک هەیە، لەگەڵ کەشێکی گەرم، و هەوای شێدار و بارانێکی زۆر. گەڵاکانی بە سەوزی بە دەست لێدەکرێنەوە و وازیان لێ دەهێنرێت تا ووشک دەبن.
 
تامی چا هۆکارەکەی زەیتێکی فڕۆکە، تایبەتمەندیی بێدارکردنەوەی هەیە بە هۆی ئەو کافایینەی تیایەتی، لە ناودارترین و بەچێژترین خواردنەوەکانە لە جیهاندا، لە شێوە و تامی جیاوازا پێشکەش دەکرێت و ئامادەکردنی پێنج دەقیقە دەخایەنێت، خەڵک جیاوازن لە خواردنەوەی چادا، هەندێک زۆر پێیان خۆشە، هەندێکی تر بە شیرەوە پێیان خۆشترە وهەندێک بە سادەیی.
==مێژووەکەی==
ووشەکە لە فارسیەوە هاتووە ('''چای''') هەندێک لەو باوەڕەدان چا لە هیندییە سورەکانەوە هاتووەن بەڵام ئەم زانیارییە هەڵەیە، هەندێک سەرچاوەی زانیاری وەک ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەسڵی چا وڵاتی چینە، لەوێوە بڵاو بۆتەوە بە ئاسیادا لە پێنج هەزار ساڵەوە.
 
چینییەکان بۆ یەکەم جار چایان چاندووە و بەکاریانهێناوە، وا دەگێڕنەوە کە پاشا شینۆگ خولیای کۆکردنەوە و چارەسەر بە ڕووەک بووە، و حەزی کردووە بە خواردنەوەی ئاوی گەرم دوای کوڵانی، و هەندێک گەڵای چای لە باخەکە جێهێشتووە و بە ڕێکەوت با گەڵایەکی وشکی چا دەباتە ناو ئاو گەرمەکە، و پاشاکە هەست بە گۆڕانی ڕەنگی ئاوەکە دەکات، کە لێی دەخوات زۆر بە دڵی دەبێت و دواتر بەردەوام دەبێ لەسەر خواردنەوەی بەم شێوەیە بەکارهێنانی لە چین و دەرەوەیدا بڵاو دەبێتەوە.
 
و چا بە گشتی ناسرا لە جیهاندا لە سەدەی حەڤدەدا و یەکەم باری چا گەیشتە [[ئەوروپا]] لە ساڵی ١٦١٠ و لەوێوە بەکارهێنانی چا لای ئەوروپیەکان دەست پێدەکات، هەروەها خواردنەوەی چا لای عەرەب باو نەبووە تا دوای [[سەردەمی عەبباسی]] و لە دوای ئەم مێژووە هاتۆتە ناوچە عەرەبیەکان و بە تایبەت [[عێراق]] کە لە ئێستادا ناسراوترین و ناودارترین خواردنەوەیە لە عێراقدا.
 
==چا لە جیهاندا==
گرنگترین خواردنەوەی مەزاجییە، و چا لە ئاسیاوە گواستراوەتەوە بۆ ئەوروپا لەڕێگەی پورتوگالییەکانەوە، و دوای نزیکەی سەد ساڵ ئینجا بەردەست دەکەوت بۆ هەموو خەڵک بە نرخێکی گونجاو لە بازاڕە ئەوروپیەکاندا. پاشان خواردنەوەی بووە بە عادەتێکی کۆمەڵایەتی لە ئەوروپا و لە ناوچە جیاوازەکانی جیهاندا. و چا بە زۆری لە هیندەوە دێت لەگەڵ دوورگەی سیلان و چین و ئەندەنوسیا.
 
چا جۆر و تامی جیاوازوی هەیە لەوانە:
* گوڵی : دەناسرێتەوە بە بۆنخۆشی
* پرتەقاڵی: بەڵام پەیوەندی نیە بە پرتەقاڵەوە بەڵکو لە ناوچەی ئۆرانیینی هۆڵەندییەوە دێت.
* بیکۆ: لە چینەوە دێت و دەناسرێتەوە بە تامە تیژەکەی.
* چای نەرم: لە گەڵای وردی نەرم دروست دەکرێت و ڕەنگێکی ئاڵتونی هەیە.
==جۆرەکانی==
چەند جۆرێک چا بەکاردەهێنرێت، ئەوانیش ئەمانەن:
* چای ڕەش
* چای سەوز
* چای ئۆڵۆنگ
* چای سپی
* چای ئیڕڵ گرەی
* چای تی ستیک
 
 
 
== سود و زیانەکانی‌ چا ==
چەندین لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە سوید و بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووەکان سوودە تەندروستییە زۆرەکانی چایان سەلماندووە وهاوکات توانای زیادکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەکان، لەوانەش:
خواردنەوەی چا بەگشتی کۆمەڵێک سود و قازانجی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ، ھەمو جۆرەکانی‌ چا سودی‌ زۆریان بۆ مرۆڤ ھەیە، بەڵام لە ھەمویان سودبەخشتر [[چای‌ سەوز]]ە.<ref> د. ئاسۆ محمود - [http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=23203&cat=5&title=5 ماڵپەڕی سبەی]</ref>.
 
=== سودەکانی چا ===
Line ٣٢ ⟶ ٦٠:
== سەرچاوە ==
* [http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=23203&cat=5&title=5 سبەی - سود و زیانەکانی چا]
* ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/چا»