پۆل:ژیاننامە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Bot: Replacing Kurdish namespace prefixes with English ones [Image==File]; the Sorani ones have to be created/changed at translatewiki:Special:AdvancedTranslate?language=ckb&module=namespace first |
عه‌بدوڵڵا زه‌کی ناسراو به عه‌وڵای مه‌لا عوسمانی |
||
ھێڵی ١:
مامۆستای شه‌هید عه‌وبدوڵڵا،ی زه‌کی کوڕی مامۆستا مه‌لا عوسمان،ی زه‌کی له ساڵی 1310،ی هه‌تاویی له بادیناوێ پیرانان،ی سه‌ر به شاری پیرانشار له بنه‌ماڵه‌یه‌کی تێکۆشه‌ر و کوردپه‌روه‌ری ئاینیی له‌داییک بووه. مامۆستا له ته‌مه‌نی مناڵی و لاوییدا لای باوکی و چه‌ند مامۆستایێکیتر له‌وانه‌ش مامۆستا مه‌لا عه‌لی سورخابی ده‌رسی ئایینی خوێندوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوه‌تییدا هه‌ستی به ژێرده‌سته‌یی گه‌له‌که‌ی و داگیرکراویی وڵاته‌که‌ی کردوه‌و و پاش تێکچوونی کۆماری کوردستان و سه‌رکوتکرانی شۆڕشی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، یه‌ک له‌و که‌سانه بووه که شۆڕشییان هه‌ڵگیرساندۆته‌وه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رانیتری ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانییان بووژاندۆته‌وه و به کۆچکردنییان بۆ باشووری کوردستان، به‌شدارییه‌کی چالاکانه‌ی له شۆڕش له دژی ڕژێمی پاشایه‌تیی ئێران‌دا کردووه و له کۆنگره‌کانی حیزبی دێموکرات له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شدار بووه.
له کاتی یه‌کگرتنی شۆڕشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق (عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی) و شۆڕشی باشوور به سه‌رۆکایه‌تیی مه‌لا مسته‌فای بارزانی، وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی شۆڕشگێڕ له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووردا وه‌کو فه‌رمانده و له‌وانه‌ش وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی سه‌رکه‌وتووی کێوه‌ڕه‌ش، به‌شدارییه‌کی چالاکانه‌ی هه‌بووه و یه‌ک له که‌سایه‌تییه ئازا و شویندانه‌ره‌کانی شۆڕشی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه. له ساڵی 1354،ی هه‌تاوی پاش به‌سترانی په‌یماننامه‌ی جه‌زاییر که به‌مه‌به‌ستی تێکشکاندنی شۆڕشی کورد له‌نێوان شای ئێران و ڕژیمی به‌عسی ئێراق به‌سترا، کۆمه‌ڵێک له کادر و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دێموکرات له باشووری کوردستانڕا ته‌حویلی ڕژیمی شای ئێران درانه‌وه که مامۆستا عه‌وڵای مه‌لا عوسمان یه‌ک له‌وانه بوو. پاش ته‌حویلدرانه‌وه‌یان، مامۆستا له زینداندا به‌رگرییه‌کی بوێرانه‌ی له مافه‌کاانی کورد کردووه و هه‌ربۆیه‌ش پاش ماوه‌یه‌کی زۆرله ئه‌شکه‌نجه و ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌وه له‌لایه‌ن ساواکه‌وه، حوکمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئه‌م شکه‌نجه‌یه به‌رده‌وام بووه و له‌کاتێکدا چاوه‌ڕوانی حوکمی ئێعدام بووه، ڕێژیمی شا ڕووخاوه و مامۆستا عه‌بدووڵای زه‌کی،ش له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م زیندانییه‌کانیتری ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ئازاد ده‌بن. پاش ئازاد بوونییان، به‌هۆی ناکۆکییه‌ک که ئه‌وسه‌رده‌مه له‌نێوان ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی دێموکرات‌دا دێته ئارا، مامۆستا عه‌بدوڵڵای زه‌کی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له سه‌رکرده و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا له حیزب جیا ده‌بنه‌وه و له ساڵی 1358،ی هه‌تاوییدا حیزبێکی‌تر به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کسانیی کوردستان داده‌مه‌زرێنن و به‌ڕێزیان یه‌ک له‌و که‌سانه ده‌بن که به ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌کسانیی هه‌ڵده‌بژێردرێن .
له ساڵی ،ی 1361ی هه‌تاویی دا و پاش هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر کوردستان، مامۆستا عه‌بدوڵڵای زه‌کی له شه‌ڕی به‌رگریی ناوچه‌ی پیرانشاردا بریندار بووه و پاش ڕۆژێک به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا، له ڕێکه‌وتی 06/06/1361ی هه‌تاویی شه‌هید بووه و ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی گوندی ترکه‌ش،ی به‌ری مێرگانی شاری پیرانشار نێژراوه. پاش شه‌هیدکرانی ئه‌م سه‌رکرده شۆڕشگێڕه‌ی کورد، دوژمنانی دڵڕه‌ش و داخ له دڵی کورد به‌خۆیان نه‌وه‌ستاون و چه‌ند جارێک کێله‌کانی سه‌ر گڵکۆکه‌یان شکاندوونه و مه‌زاره‌که‌شییان شێواندووه و هه‌موو جارێک مه‌زاره‌که‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه که مامۆستای شه‌هید عه‌وڵای مه‌لاعوسمانی یه‌کێک له ناسراوترین و دیارییترین تێکۆشه‌رانی سه‌رده‌م و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویست و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک و خه‌باتکارانی کورد بووه و ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌کانیشی شاهیدیی بۆ شۆڕشگێریی، بوێریی ، ئازایه‌تیی و کوردپه‌روه‌ریی ئه‌و ده‌ده‌ن. بۆ ئاگاداریی خوێنه‌رانی ئازیز ژییاننامه‌ی مامۆستا قه‌ندیل و به‌شێک له مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شۆڕشی کورد له‌داهاتوودا به‌تێروته‌سه‌لی بڵاو ده‌کرێته‌وه.
http://surkew.kurdblogger.com/
|