←خوێنده‌وارى چراى ژیانه
ب (Guherandina 217.72.56.246 hat betal kirin, vegerand guhartoya dawî ya Erdal Ronahi) |
Abu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
[[fa:رشته مروارید]]
مامۆستا علا‌ء ا‌لدین سجادى سه‌ره‌تای رشته‌ی مرواری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌و ده‌ست پێ دهات:
سه‌ره‌تا
گێتى ئه‌ده‌ب گێتیه‌كى فراوانه، نامه‌وێ له‌مه‌وه بدوێم ئه‌گه‌ر یه‌كێك ویستى به‌پوختى لێى تێ بگا ته‌ماشاى كتێبى (مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى) علاْ دین سجادى بكا. به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ڵێم قه‌ومى كورد ناموسى ته‌بێعى هه‌زاران ساڵه هێشتویه‌ته‌وه، هۆى ئه‌م مانه‌وه‌یه گه‌لێ شت بووه، یه‌كێك له‌وانه ته‌ریكىء گۆشه‌گیرى بووه له‌عاله‌مى بێگانه، ئه‌م سوچه‌ى زمانه‌كه‌ى بۆ هێشتوته‌وه. ناتوانى قه‌ومێك ناوبنىَى به‌قه‌وم تا زمانى نه‌بێ، بۆیه به‌ئینگلیز وه یا جه‌رمه‌ن وه یا عه‌ره‌ب ئه‌وترێ ئینگلیز، جه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب، چونكه زمانیان هه‌یه، كه‌زمان نه‌بوو قه‌ومیه‌ت نییه. كوردیش تائێسته بۆیه ماوه‌ته‌وه، چونكه زمانى هه‌بووه، ئه‌گه‌ر زمانه‌كه‌ى نه‌بێ مه‌فهومى كورد له‌فه‌رهه‌نگا نامێنێ.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه ورده ورده خوێنده‌وارى له‌ناو ره‌مه‌كى كورددا په‌ره‌ى سه‌ندوه‌و ئه‌ستێنێ. ئینكار ناكرێ خوێنده‌وارى چراى ژیانه به‌ڵام له‌لایه‌كى تره‌وه من هه‌ست به‌زیانێكى گه‌وره‌ى ئه‌كه‌م له‌م رووه‌وه؛ هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌م چونكه خوێنده‌وارىیه‌كه به‌زمانى كوردى نییه هه‌تا سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌سه‌ر ئه‌چێ قه‌ومى كوردیش نه‌مێنێ. بۆیه ئه‌ڵێم نه‌مێنێ چونكه مناڵه‌كه له‌قوتابخانه‌ى غه‌یرى كوردى له‌باتى وشه‌یه‌كى كوردى فێرى وشه‌یه‌كى غه‌یرى كوردى ئه‌بێ، ئه‌و وشه‌یه دێنێته‌وه ماڵه‌وه‌و قسه‌ى پێ ئه‌كا، برا بچكۆڵه‌كه‌و خوشكه نه‌شمیله‌كه‌ى لێوه فێر ئه‌بن، باوكى مناڵه‌ش ئه‌ڵێ كۆرپه‌ڵه‌م فێرى زمانى نان په‌یدا كردن بووه ئه‌ویش وه‌رى ئه‌گرێ، دایكه‌شى ئه‌ڵێ له‌ده‌ورت گه‌ڕێم چه‌ند قسه‌كانت جوانه؟! ئه‌ویش فێرى ئه‌بێ!. به‌ره به‌ره زمانى قوتابخانه‌ى غه‌یرى كوردى مناڵه كه شوێن هه‌وارێكى خۆش بۆ خۆى له‌ماڵى باوكى مناڵه‌دا دروست ئه‌كاو زمانى ماده‌رزادى كوردییه‌كه له‌ژێریا ده‌ست ئه‌كا به‌نقه‌نق!. كه پشتێك به‌م جۆره رۆیشت پشتى دووه‌هه‌مء سێهه‌م ئه‌ڵێن باووباپیرى ئێمه به‌ره‌حمه‌ت بن- به‌زمانێك قسه‌یان ئه‌كرد كه پێیان ئه‌وت زمانى كورى!.
ئه‌وانه‌ى كه‌هه‌ست به‌قه‌ومیه‌تى كوردى ئه‌كه‌نء هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن كه (بڤه)یه‌كى گه‌وره ئابڵۆقه‌ى زمانه‌كه‌یانى داوه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م قسه‌یه بخوێننه‌وه ئه‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه زیندو كردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ى زمانى كوردى له‌سه‌ر قاقه‌ز چه كارێكى گه‌وره ئه‌كاته سه‌ر مانه‌وه‌ى قه‌ومیه‌تى نه‌ته‌وه‌ى كورد.
هیچ ئامانجێكم نییه ته‌نیا پاراستنى زمانى كوردى نه‌بێ، ئه‌ویش بۆ پاراستنى قه‌ومیه‌تى كورد له‌و ته‌نگوچه‌له‌مانه كه گه‌مارۆى داون. دنیاى ئیمرۆ وه‌كو دنیاى دوێنێ نییه، گۆڕ‌انى ئیمڕۆ وه‌كو گۆڕ‌انى پێرىَ نییه، قه‌ومى كورد ئه‌بێ كۆشش بكا- به‌بێ جیاوازى- بۆ پاراستنى قه‌ومیه‌تى خۆى. ئه‌م كۆششه به‌خزمه‌تكردنى زمانه‌كه‌ى ئه‌بێ، زمانى خۆت بپارێزه‌و به‌زمانى خۆت بخوێنه‌ره‌وه ئیتر خه‌مى هیچت نه‌بێ.
هیتله‌ر كه یادداشته‌كه‌ى (كفاحى) دانا وتى: (ئه‌م نوسینه‌م به‌زمانێكه گه‌وره‌تر عالمێكى رایه‌خ چۆنى لێ تێ ئه‌گا شوانێكى سه‌ر كێویش هه‌ر به‌و جۆره لێى تێ ئه‌گا؛ به‌زمانێكه كه زمانى ئه‌ڵه‌مانییه.) منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم. ئینجا بابچێنه سه‌ر بارێكى تر بۆ منء ئه‌م كتێبه:-
به‌بیره‌وه‌رى خۆم حه‌زم به‌قسه‌ى خۆش كردوه‌و له‌بیستنى قسه‌یه‌كى خۆش وه‌كو هه‌ستم به‌ده‌نگێكى نهێنى خۆش كردبێ وابووم، له‌به‌ر ئه‌وه خۆم له‌خۆمه‌وه هه‌ر ئه‌گه‌ڕام به‌شوێن ئه‌و قسه‌و سه‌رگوزه‌شته كوردىیانه‌دا كه له‌ناو كورددا باو بوون، به‌بێ ئه‌وه به‌شتێكى تر بزانم گه‌لێكیان له‌سنگما مانه‌وه، دیسان هه‌ر تێریشم نه‌ئه‌خوارد ئه‌مویست زیاتر ببێت، له‌پاشا كه ئه‌مبینى گه‌لێكى تر وه‌كو من هه‌ر حه‌ز به‌قسه‌و سه‌رگوزه‌شته‌ى خۆش ئه‌كه‌نء شوێنى ئه‌كه‌ون، به‌لامه‌وه سه‌یر بوو كه ئه‌مه بۆچ وایه؟ له‌پاش ورد كردنه‌وه ته‌ماشام كرد ئه‌مانه مه‌عانیه روحیانه‌ن كه به‌وشه ته‌عیبریان پێ لێ ئه‌درێنه‌وه؛ ئه‌مانه ئه‌و ئه‌ده‌به‌ن كه له‌گه‌لڕ سروشتى ئاده‌میزاد تێكه‌ڵاوكراون.
ئه‌و وه‌خته بۆم ساغ بوه‌وه كه‌راسته ئاده‌میزاد به‌بنه‌چه پابه‌ندى ئه‌ده‌به، چونكه ئه‌ده‌ب خۆراكى روحه‌كه‌یه‌تى. بۆم ساغ بوه‌وه كه گه‌وره‌یى ئه‌ده‌ب بناغه‌ى هه‌موو گه‌وره‌ییه‌كه- با هه‌ست به‌گه‌وره‌یىیه‌كانى تریش نه‌كرێت-.
كه‌چومه بنجء بناوانى كاره‌وه ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ى شتى تر، ته‌ماشام كرد ته‌نها قه‌ومى كورد نه‌بێ قه‌ومه‌كانى تر به‌هه‌ردوو ده‌سته‌وه چونه‌ته ژێر ئه‌ده‌بیات، هه‌ر جۆره شتێكیان بۆبێت خێرا لاپه‌ڕه‌ى كتێبه‌كانیان پێپڕ كردۆته‌وه‌و نه‌یانهێشتووه ون ببێت. كه ئه‌مه‌م بینى وتم ئایا بۆچى شتى وامان نه‌بووه؟. له‌گه‌لڕ ئه‌و هه‌موو قسه خۆشانه‌دا كه‌هه‌مانه!. له‌وه زیاتر هیچم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه كه ره‌نگبێ له‌ناو ئێمه‌دا وته‌ى شوره‌یى (عه‌یبه) نه‌یهێشتوه هیچ شتێك پێكه‌وه بنێن. دیاره هه‌ر واش بووه چونكه زۆرتر ئه‌وقسه‌و سه‌ر گوزه‌شته خۆشانه تا ئێسته هه‌روا به‌رشخه‌نێكه‌وه گێڕاونه‌ته‌وه‌و له‌وانه بوون هه‌ر له‌گه‌لڕ یه‌كێك یه‌كێكیانى لێ گێڕابێته‌وه خێرا لىَى هاتبێتنه سه‌رپێء( عه‌یب نیه تۆ ئه‌م قسه ناشیرینه ئه‌گێڕیته‌وه؟!.) له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا ئه‌و قسه‌یه كه ناشیرین وه یا پێچه‌وانه‌ى ئه‌ده‌بء شه‌رم دائه‌نرێ ئه‌وه جه‌وهه‌رى ئه‌ده‌بء ئه‌قڵه‌و ئه‌ده‌ب له‌و دروست ئه‌بێ.
ئه‌ده‌ب په‌رده‌ى ژیانى كۆمه‌ڵه، كه، شان به‌شانى هاتۆته خواره‌وه،، ژیرىء زه‌ینى پێشان ئه‌دا، رابواردنء هه‌ڵسوكه‌وتیان ئه‌خاته روو. ئه‌و پارچه قسانه وه‌كو له‌رواڵه‌تا ساویلكه‌ن له‌مه‌عنادا زۆر شت ئه‌گه‌یه‌نن، ئاسمانى مه‌عنایان گه‌لێ به‌رزتره له‌و ئاسمانه كه تیایانا ده‌رئه‌كه‌ون. قه‌ومه‌كانى تر هه‌موو شتێكیان وتوه‌و نوسیویانه‌ته‌وه- ئیتر چاك بوبێتن یاخراپ- نه‌یانهێشتووه سه‌ریان تیا بچێ.
منیش له‌به‌ر ئه‌مانه هاتم له‌م سه‌ر گوزه‌شتء په‌ندانه به ئه‌ندازه‌ى ده‌سه‌ڵات وه‌بگره زیاد ده‌سه‌ڵاتیشم لێ كوكردنهوهو حه‌زم كرد له‌م ره‌وشه‌وه كتێبێكمان ببێت.
ئه‌زانم سه‌ره‌تا له‌وانه‌یه زۆر كه‌س لێ بكه‌ویته ته‌قه‌وه‌و بڵێ: قسه‌كان بێ شه‌رمىء پێچه‌وانه‌ى ئه‌ده‌بى دیوه‌خانانه نه‌ئه‌بوایه شتىوا بنوسرایه.
منیش هه‌قیان ئه‌ده‌مێ؛ چونكه هه‌موو شتێك له‌سه‌ره‌تاوه له‌به‌ر ئه‌وه تازه كوره‌یه به‌رهه‌ڵستى بۆ په‌یدا ئه‌بێ به‌ڵام له‌پاش ماوه‌یه‌ك ئیمان به‌وه دێنن كه سوچێك له‌ئه‌ده‌بى ون بووى كوردى، زیندوو بۆته‌وه‌و دار مێخه‌كى سیسى ئاو لێ بڕاو گه‌شێنراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌و دیسان ئه‌ڵێ:_
كابرایه‌ك نوێژى نیوه‌ڕۆى ئه‌كرد وتى: ( نیه‌تمه هه‌شت ركات نوێژى ئه‌م نیوه‌ڕۆیه ئه‌كه‌م.) كه لێ بوه‌وه مه‌لاپێى وت باوكم نوێژى نیوه‌ڕۆ چوار ركاته، كه‌ى هه‌شت ركاته؟ نوێژه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه. ئه‌ویش پێى وت: (مامۆستا! من هه‌شت ركاتم كردوه ، خوا، تێ كه‌وى چوارى چاكى بۆ خۆى هه‌ڵبژێرىء چواره‌كه‌ى تر‌ى بداته‌وه به‌سه‌ر خۆما!.) ئێسته‌ش ئه‌م كتێبه هه‌ركه‌س ئه‌یخوێنێـته‌وه ئه‌وى چاكه بۆ خۆى هه‌ڵبژێرىء ئه‌وى خراپه بیداته‌وه به‌سه‌ر خۆما.دیسان ئه‌یڵێمه‌وه؛ كاكى كوردى خۆشه‌ویست! توڕه مه‌به بۆ نوسینه‌وه‌ى ئه‌م كتێبه، میلله‌ت وه‌كو باخى پادشاهانه، گوڵى چاكیشى تێدایه‌و هى خراپیش، له گه‌وره‌تر كتێبى ئه‌ده‌بیاتى عاله‌مى عه‌ره‌بى (اغانى ابو فرجى اێفهانى)ء (عقدالفریدى ابن عبد ربه)یه، ئه‌م كتێبانه عاله‌مى ئیسلامىء غه‌یرى ئیسلامى دانیان پیا ئه‌نێن كه شا كتێبى ئه‌ده‌بن، ئه‌مه بێجگه له (المستگرف فی كل فن مستڤرف)ى –شهاب الدینى احمدى ابشهى- ئه‌گه‌ر به‌پوختى چاوێك به‌وانه‌دا بخشێنى بۆت ده‌ر ئه‌كه‌وێ ئه‌وانه‌ى من له‌م كتێبه‌دا نوسیومن شوره‌یىیه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتوته شوره‌یى هه‌ندێ له‌وانه‌ى كه له‌وانا نوسراون، ئه‌م قسانه‌ى ئێره وه‌كو شوێنانى تر هه‌ر یه‌كه ده‌ورێك ئه‌گێڕنه‌وه؛ هه‌م ئه‌ده‌به، كه ئه‌ده‌ب په‌رده‌ى ژیرى تاكء كۆمه‌لڕ ئه‌گێڕێته‌وه، هه‌م بۆنێكه بۆ ده‌ماخ كه‌بۆنى ده‌ماخ له‌زه‌تى روحیىیه.
علاْ ا‌لدین سجادى
24/3/1952
|