باری نائاسایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Xqbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب r2.7.3) (ڕۆبۆت: زێدەکردنی en:State of emergency؛ دەستکاریی جوانکاری |
Ebrequ (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ١:
'''باری نائاسایی''' (بە [[زمانی ئینگلیزی|ئینگلیزی]]: ''state of emergency'') ئیعلانێکی حکوومەتییە کە لەوانەیە بەشێک لە ئەرکەکانێ دەسەلاتگەلی تەشریعی، تەنفیزی و داوەری ھەڵپەسێرێ و شارومەندان ناچار بکا کردەوەی و ئاکاری خۆیان بگۆرن. ھەروەھا باری نائاسایی دەتوانێ ماف و ئازادییەکانی شارومەندان سنوردار بکا، تەنانەت ئەگەر دەستوور ئەم ماف و ئازادیانەی گارانتی کردبێ. باری نائاسایی زۆرتر بە دوای کارەساتی سروشتی، نائارامیی مەدەنی و شەر ڕادەگەینرێ. دەستووری زۆر وڵات پێشبینی ئیعلانی باری نائاسایی لە ھەلومەرجی نالەباردا بە مەبەستی گەراندنەوەی ھێمنی و ئاسایشی وڵات کردووە. نمونەی هەرە بە ناوبانگ مادەی ٤٨ دەستووری وایمار بوو کە ڕێگەی بە سەرۆک کۆمار دەدا تا بۆ ماوەیەکی کاتی ماف و ئازادیە بنچینەیەکانی خەڵک هەڵپەسێرێ، ئەم مادەیە ڕێخۆشکەر بوو بۆ سەرهەلدانی نازیسم لە ئاڵمان و کارەسەتاکەنی ئەو سەردەمە.
== سەرچاوەکان ==
|