غوڵامڕەزاخان ئەرکەوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب بۆت: چاکسازیی ڕەوانەکەرەکان
ھێڵی ٣١:
شیعری ئەرکەوازی بەشێکە لەو شیعرەی تایبەتمەندی و ئەدگاری تایبەتی خۆی ھەیە، ڕەنگدانەوەی [[شێوازی ئەدەبی گۆرانی]]یە کە زمانی ئەدەبی کوردیی لە ڕابردوو بووە. شیعری غوڵامرەزا ئەرکەوازی ئیلامی دەچێتە خانەی شیعری شاعیرانی وەک [[خانای قوبادی]] و [[میرزا شەفیعی کولیایی ئەردەڵانی]].
 
شیعری ئەرکەوازی لە ڕووی کێش و قافیەوە ساکار و سادەیە؛ وەکو شیعری ھەموو شاعیرانی شێوازی گۆرانی لە کوردستاندایە. کێشی خۆماڵی دە بڕگەیییە، بە زۆری وەستانێک لە ناوەڕاستدا ھەیە (- - ب --/ ب ب ب - -)، لە ڕووی [[قافیەسەروا|قافیەوە]]وە جووت قافیەیە([[مەسنەوی]]=موزدەویج) (اا، ب ب، ج ج..) ھەندێک جار شاعیر یاری بە قافیە دەکا.
 
== ناوەڕۆکی شیعری ئەرکەوازی ==
ھێڵی ٣٧:
 
* موناجات
ئەم بابەتە شیعرییە لە لای ئەرکەوازی لە بەرھەمی ئەدەبیدا لە ھەموو بابەتەکانی تر زۆرترە، دەتوانرێ بە شاعیری موناجات لە ئەدەبی کوردیدا ناو ببرێ و گەورەترین موناجاتنامەی ئەدەبی لە زمانی کوردیدا ھی ئەوە. لەم بابەتە شیعرە ٢٤ لیریکی ھەیە، ھەمووی دەکاتە ٦١٠ دێڕە شیعر. سەرچاوەی بنچینەیی ئەم جۆرە شیعرەی [[قورئان]] و [[فەرموودە|حەدیس]] و قسەی ئیمام عەلی و ڕووداوی [[مێژوو]] و چیرۆکی ئەفسانەیی و زانیاری لە بابەت [[ئیسلام]]ەوەیە.
 
* ماتەمنامە