بۆرسە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت: زیادکردنی پۆلە ھاوسەنگەکان
ب بۆت: چاکسازیی ڕەوانەکەرەکان
 
ھێڵی ٤:
 
ڕەچەلەکی وشەی بۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی بەناوبانگی ڤان دێر بورسن (Van der Bürsen) ی [[بەلجیکا]]یی کە لەسەدەی پانزەھەمەوە خەریکی گەورەترین چالاکی پوولی و بانکی بوونە لەوکاتدا، لە ھۆتێلە گەورەکەیان لە شاری Bruges زۆربەی بازرگان و خاوەن پارەو داراکان لەوێ کۆدەبوونەوەو وەکو یەکەم پێگەی ئالوگۆری بازرگانی و چەقی سەرمایەی لیھاتبوو بەڵام یەکەمین بڵاوکراوەی نرخی کاڵاکان وەکو بۆرسەی کارپێکراوی ئێستا لەشاری Anvers ی فەرەنسیەوە بووە لە ساڵی ١٥٩٢ ئەمەو یەکەمین بۆرسەی گەورەی فەرەنسا لە شاری پاریس و لە باڵەخانەی Brongniart بوە کە ناوەکەی لە ناوی ئەو ئەندازیارە وەرگیراوە کە نەخشەسازی بۆ کردوە .
بەڵام لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکان|ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا]] یەکەمین بۆرسە لە شەقامی [[وۆڵ ستریت]] (Wall Street)ەوە لە ساڵی [[١٨٩٧]] ەوە دامەزراوەو تا ئێستاش بە ناوبانگترین بۆرسەیە لە جیھان .
 
== ڕۆڵی بۆرسە ==
ھێڵی ١٤:
== گرنگترین بۆرسەکانی جیھان ==
 
گرنگترین و ناودارترین بۆرسەکانی جیھان بریتین لە بۆرسەی [[نیویۆرک (شار)|نیۆیۆرک]]، [[لەندەن]]، [[تۆکیۆ]]، [[پاریس]]، [[فرانکفۆرتن]] ئەوە جگە لە بۆرسەی [[نازداک]] کە گەورە کۆمپانیاکانی [[تەکنەلۆجی]] و پیشەسازی لە خۆ گرتوەو بۆتە دووەم بۆرسە لە [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|ئەمریکا]]. ئەو کۆمەڵە کۆمپانیایەی کە دەیانەوێت لە نوەوە بچنە نێو بۆرسەوە دەبێت ھەندێک مەرجی قورسیان تێدا بێتە دی کە ببێتە پاڵپشتیان وەکو ئەوەی دەبێت بەلایەنی کەمەوە ژمارەی بەشداربوانی لە چەند ھەزار کەسێک کەمتر نەبێت و بەلایەنی کەمەوەو ڕێژەیەکی زۆری ئاکچەکانی لە ژێر ڕکێفی [[بازاڕی ئازاد]]دا بێت واتە ئامادەبێت بۆ سەودایی پێکردنی ئازاد بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت یان تەمەنی لە چەند ساڵێکی دیاریکراو کەمتر نەبێت ئەمەش بۆ ئەوەیە تا ڕێگە بگیرێت لە کۆمپانیای ساختەو وەھمی. کەواتە ‌لە کۆمپانیا ئامادەکان تەنھا ئەو کۆمپانیایانە دەچنە نێو لیستی بۆرسەکانەوە کە‌ بارستایی و توانایەکی ئابووری گەورەتریان ھەیە لەوانی تر ئەوانی کەش کاری خۆیان دەکەن بەڵام پێیان دەوترێت کۆمپانیا نا لیستەبەندیەکان واتە لەدەرەوەی لیستەی کۆمپانیا گەورەکانی نێو بۆرسەن.
 
== نیشاندەری موشر بۆرسە ==