تاپیرەکان گواندارگەلی مەزن و ڕوەکخۆرن، و سەر بە خێزانی Tapiridaeن.[٢] لە بەراز دەچن و لمۆزی کورت و گرۆکیان ھەیە. تاپیرەکان لە ناوچە جەنگەڵی و دارستانییەکانی ئەمریکای باشووری و ناوەندی و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا دەژین. یەکێک لە سێ لقە ماو و نەفەوتاوەکەی تاکسمانن. ھەنووکە تەنیا یەک جنس، Tapirus، ماوە و نەفەوتاوە. تاپیرەکان لە ئیپۆکی پلایستسیندا و پاش دروستبوونی باریکەی پەنەما لە ئەمریکای باکوورییەوە بۆ ئەمریکای باشووری کۆچیان کرد.[٣] تاپیرەکان جاران لە سەرانسەری ئەمریکای باکووریدا ھەبوون، بەڵام لە کۆتاییی پلایستسینی پاشیندا، نزیکەی ١٢٬٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش، لە ناوچەکەدا قڕان.

تاپیر
جۆرەکانی تاپیر: تاپیری ئەمریکای باشووری (Tapirus terrestrisتاپیری چیایی (Tapirus pinchaqueتاپیری مالایی (Tapirus indicus) و تاپیری بێرد (Tapirus bairdii)
Scientific classification e
Domain: Eukaryote
Kingdom: گیانلەبەر
Phylum: Chordate
Class: گوانداران
Order: Perissodactyla
Clade: Tapiromorpha
Suborder: Ceratomorpha
Superfamily: Tapiroidea
Family: تاپیر
گرەی، ١٨٢١[١][٢]
Type genus
Tapirus
بریسۆن، ١٧٦٢
Synonyms[٢]
  • Elasmognathinae گرەی، ١٨٦٧

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Gray, J.E. (1821). "On the natural arrangement of vertebrose animals". The London Medical Repository Monthly Journal and Review. 15: 296–310.
  2. ^ ئ ا ب Grubb, P. (2005). "Order Perissodactyla". In Wilson, D.E.; Reeder, D.M (eds.). Mammal Species of the World: A Taxonomic and Geographic Reference (3rd ed.). Johns Hopkins University Press. p. 633. ISBN 978-0-8018-8221-0. OCLC 62265494.
  3. ^ Holanda, Elizete Celestino; Ferrero, Brenda Soledad (March 2013). "Reappraisal of the Genus Tapirus (Perissodactyla, Tapiridae): Systematics and Phylogenetic Affinities of the South American Tapirs". Journal of Mammalian Evolution. 20 (1): 33–44. doi:10.1007/s10914-012-9196-z. hdl:11336/18792. S2CID 15780542.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری