تاوەری دڵۆپاندن لە پاڵاوگەی نەوت

پاڵاوتنی نەوتی خاو لە بنەڕەتدا پێکدێت لە پرۆسەی جیاکردنەوەی سەرەتایی و پرۆسەی گۆڕینی لاوەکی. پرۆسەی پاڵاوتنی نەوت بریتییە لە جیاکردنەوەی ئەو هایدرۆکاربۆنە جیاوازانەی کە لە نەوتی خاودا هەن بۆ بەشە بەسوودەکان و گۆڕینی بەشێک لە...↵هایدرۆکاربۆنەکان بۆ ئەو بەرهەمانەی کە کوالیتی بەرزتریان هەیە

دڵۆپاندنی نەوتی خاو لە ڕێگای تاوەری پاڵەپەستۆی سروشتی(Atmospheric distillation) پرۆسەی سەرەکی جیاکردنەوەن کە بەرهەمی جۆراوجۆری ڕاستەوخۆ بەرهەم دەهێنن، بۆ نموونە،گازەکان، بەنزین ، ڕۆنی ئۆتۆمبێل،نەوتی ڕەش.

سەرەتا دڵۆپاندن لە نەوتی خاو بە شێوەیەکی گشتی ئەنجام دەدرێت.

دڵۆپاندنی نەوتی خاو لە ڕێگای تاوەری پاڵەپەستۆی سروشتی(Atmospheric crude distillation unit) بەشێکی سەرەکییە لە پرۆسەی پاڵاوتنی نەوت ، دڵۆپاندنی نەوتی خاو لە ڕێگای (ADU) کە لە ژێر پەستانی بەرگەهەوادا(واتە بەبی بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی بەستان درووست کەر) ئەنجام دەدرێت. ئەو پێکهاتانەی کە پلەی کوڵانیان زۆر نیە بەزۆری لە خوار پلەی گەرمی ٤٠٠ پلەی سەدی لە پەستانی بەرگەهەوادا دەبن بە هەڵم، بەبێ ئەوەی پێکهاتەی ئاوێتە درزببەن(کەرت )ببن. بۆیە هەموو ئەو مادانەی(پێکهاتانەی) کە پلەی کوڵانیان نزمە لە ڕێگای تاوەری دڵۆپێنەری پاڵەپەستۆی سروشتی جیا دەکرێنەوە.

تاوەری دڵۆپاندنی پەستانی سروشتی (CDU) پێکدێت لە تاوەری دڵۆپاندنی پێش فلاش(pre-flash). ئەو بەرهەمە نەوتییانەی لە پرۆسەی دڵۆپاندن بەدەست دەهێنرێن بریتین لە سووک، مامناوەند و قورس وەکو Naptha، نەوتی سپی(kerosene)، دیزڵ(diesel)، و پاشماوەی نەوتی ڕەشoil residue