بەھنەسا
شارێكە لە میسر، هەروەها داستانێكی كوردییه و به داستانی ئه‌هناس و بههناسیش ناسراوه و نزیكه‌ی چوار هه‌زار دێره شیعره و به زمانی كوردیی (شێوه‌ی ناوه‌ڕاست) باس له فه‌تحی شاری ئه‌هناس و بههنهسای میسر ده‌كات. ئه‌م كتێبه كه 608 لاپه‌ڕه‌یه و بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌ستخه‌تی ئه‌م داستانه‌ی به‌ر له 200 ساڵ ساغكردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ چوار ده‌ستخه‌تی تر به‌راوردی كراوه و وێرای لیكۆڵینه‌وه فه‌رهه‌نگۆكێكی هه‌زار وشه‌ی تێدا مانا لێدراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ناساندنی زیاتر له دوو سه‌د كاره‌كته‌ری ناو داستانه‌كه. داستانه‌كه به به‌ند به‌ند داڕێژراوه و هه‌ندێكیان له شێوه‌ی دوو دێری یان چوارین دان: ھەوری ئەجەل خەیمەی ھەڵدا لە زەبری گورزی قەداران عالەم تێدا حەیران دەبوون مردن باری وەکی باران
به‌هنه‌سا یان فه‌تحنامه‌ی ئه‌هناس و به‌هناس ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و به‌راورد و فه‌رهه‌نگۆك و پاشكۆ: هێمن عومه‌ر خۆشناو