بەکارھێنەر:Shram aso/خۆڵەپەتانێ

پڕۆژەی عەمبارکردنی شتومەک لە شاری هەولێر دەستکاری

ئامادەکردنی : شرام ئاسۆ بارام

زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا - تەکنەلۆژیای زانیاریەکان

به‌ سه‌رپه‌رشتی - دکتۆر مزهر العانی

پوختە دەستکاری

میکانزمی عەمبارکردنی شتومەک لە شاری هەولێر بە کۆمەڵێک قۆناغدا تێپەڕدەبێ سەرەتا پێویستە بزانین پڕۆسەی زەخیرەکردنی شتومەک یەکێکە لە پێویستیەکان بۆ گشت کۆمەڵگایەک کە نیشتەجێی زۆربێ بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکان لە هەمان کاتا بۆ زۆر بواری جۆر بە جۆر بەکاردێت وەک : خواردەمەنی ، جلوبەرگ ، کەلوپەلی سەربازی ، ئامێرە ئەلکترۆنیەکان هتد ، بۆ نمونە کۆگای عەمبارکردنی خواردەمەنی کە بە شێوەیەکی گشتی دوو شێوازی سەرەکی هەیە یەکەم کۆمپانیای بەرهەم هێن بونی هەبێ لە ناوچەکەدا کە ڕاستەوخۆ فرۆشیارەکان سەردانی ئەو کۆگایە دەکەن و بەرهەمە جۆراوجۆرەکان دەکڕن و دەیگوازنەوە کۆگاکانی خۆیان دواتریش بۆ کڕیارەکان بەردەست دەبێت .

جۆری دووەم بونی وەکیل بۆ هاوردەکردنی بەرهەمەکان لە دەرەوەی سنوری جوگرافی ناوچەکە ئەمەیان کۆمەڵێک باج و بڕە پارەیەکی ئەچێتە سەر هەتاوەکو ئەگات و بەردەست ئەبێت لە بازاڕەکاندا ، هەروەها سەلامەتی تەندروستی بەشێکی تری گرنگە لەم پڕۆسەیە بە تایبەت بۆ ئەو شوێنانەی بۆ ماوەیەکی زۆر بەرهەمەکانی تێدا دەمێنێتەوە ، وە باشترین بژاردە بؤ بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆسەیە زۆر جار پێویستی بە دروسکردنی سیستمێکی داتابەیس هەیە بۆ رێکخستنی ئەم مامەڵەیە وەگەڕخستنی بە شێوەیەکی ئەکادیمی هەروەها هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوە .