بەکارھێنەر:Sakura emad/article/سەردەمی سێنگۆکو

سەردەمی سێنگۆکو (بە ژاپۆنی:戦國時代، سێنگۆکو جیدای، "سەردەمی شەری ویلایەتەکان") سەردەمێکی مێژوویی بوو لە ژاپۆن، لەو سەردەمەدا چەندین ھۆز و لۆردی سامورای دەجەنگان لەگەڵ یەکتر بۆ کۆنتڕۆلکردنی ژاپۆن کە لە سەدەی ١٥یەم دەستیپێکردبوو لە سەدەی ١٦یەم کۆتایی پێھات[١]، سەردەمەکە لە ١٤٦٧ "شەڕی ئۆنین" دەستی پێکرد، لە ١٥٤٣ ئەوروپیەکان گەیشتنە ژاپۆن و داھێنانە نوێیەکانی خۆیانیان پێشکەش کردن، وە ژاپۆن کۆتایی بە دۆخی باجدان بە چین ھێنا

ناوی سێنگۆکو لەلایەن مێژووناسەکانەوە ناونراوە کە ھاوتا کراوە بە سەردەمی شەڕی ویلایەتەکان لە مێژووی چین[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Nussbaum, Louis-Frédéric. (2005). "Sengoku-jidai" in Japan encyclopedia, pp. 841-842.
  2. ^ Jansen, Marius B. (2002). The Making of Modern Japan, p. 5.