بەکارھێنەر:Sakura emad/Wikipedia:Non-free content criteria

ھۆکار دەستکاری

  • بۆ پشتگیریکردنی ئامانجی ویکیپیدیا لە بەرھەمھێنانی ناوەڕۆکی ھەمیشە ئازاد و ڕێگەدان لە ھاوبەشیپێکردنی بێسنوورانە، دەستکاریکردن و بەکارھێنانەوە لەلایەن ھەموو بەکارھێنەران لە ھەموو میدیاکاندا
  • بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتنی یاسایی بە سنوورداکردنی ناوەڕۆکی نائازاد، بەبەکارھێنانی پێوەرەکانی بەکارھێنانی نائازاد کە لەژێر یاسای مافی بڵاوکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەکاردەھێنرێت
  • بۆ ئاسانکاری لە بەکارھێنانی دادپەروەرانەی ناوەڕۆکی نائازاد و پشتگیریکردن و پەرەپێدانی ئینسایکڵۆپیدیاییەکی کوالێتی بەرز

سیاسەت (پێشنیارکراو) دەستکاری

ھیچ مافێکی خۆگەر و نییە بۆ بەکارھێنانی ناوەڕۆکی نائازاد لە وتارێکدا یان ھەر شوێنێکی تری ویکیپیدیا. وتارەکان و پەڕەکانی تری ویکیپیدیا بەپێی ڕێنمایی ناوەڕۆکی نائازاد بەکاربھێنن، ناوەڕۆکێک کە بە درووستی بارکراوە و ئاماژە بە سەرچاوەکەیی و بەرھەمھێنەری ڕەسەنی خۆی کراوە، بۆ ھەموو جۆرە پەڕگە ناوەڕۆک نائازادەکان لەناویان: ڤیدیۆ، دەنگ، کلیپ، ھەر شتێکی تر کە مۆلەتنامەی ئازادی نییە—تەنھا ئەوکاتە بەکاردێت لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی کە ھەموو ئەو مەرجانەی خوارەوەی تێدا بینرا

  1. ھیچ ھاوتایەکی ئازاد نەبوو بۆ جێگۆڕکێ: تەنھا ئەوکاتە پەڕگەی نائازاد بەکاردەھێنرێت گەر ھاتوو ھیچ ھاوتایەکی ئازاد لەبەردەستدا نەبوو، کە بتوانێت درووست بکرێت یان بدۆزرێتەوە، کە ھەمان پێناسەی ئامانجەکە بکات و ھەمان مەبەست پێشکەش بکات و خزمەت بە زانستنامەکە بکات
  2. ڕێزگرتن لە دەرفەتە بازرگانییەکان: ناوەڕۆکی نائازاد بە شێوەیەکی بەکارنایەت کە زیان بە بەرھەمھێنەر بگەیەنێت بەوەی کە پەڕگە بە ھەمان شێوە و کوالێتی بەرھەمە ڕەسەنەکە پێشکەش بکات و جێگا و ڕۆلی بەرھەمەکە ڕەسەنەکە ببینێت.
  3. کەمی ڕێژەی بەکارھێنان
  • کەمترین ژمارەی بابەتەکان: زێدە ناوەڕۆکی نائازاد بەکارناھێرنرێت ئەگەر بێت تەنھا یەک بابەت توانی زانیاری بەرچاو بگەیەنێت.
  • کەمترین ڕادەی بەکارھێنان: تەواوی بەرھەمێک بەکارناھێنرێت ئەگەر ھاتوو بەشێکی بەس بوو، بەرھەمەکە دەبێت کوالێتی کەم بێت لەوەی بەرز، بڕێکی کەم بەکاردەھێنرێت کە بەس بێت بۆ ئەوەی بەرھەمەکە نیشان بدات و بناسرێتەوە.
  1. بەرھەمە بڵاوکراوەکە: بەرھەمی ناوەڕۆک نائازاد پێویستە کارێک بێت کە لە دەرەوەی ویکیپیدیا بە ئاشکرا نمایش کراوە لەلایەن خاوەنی بەرھەمەکە.
  2. ناوەڕۆک: بەرھەمی ناوەڕۆک نائازاد لەگەڵ ستانداردی گشتی ویکیپیدیا ڕێکدەوێت و زانستنامەییە.